ڕامین🤎- @raminnchannel Channel on Telegram

ڕامین🤎-

@raminnchannel


لە کۆتایا منیش پێویستم بە خۆشەویستیە و کەس خۆشی ناوێم🤎.

@raminnn_0

ڕامین🤎- (Kurdish)

چۆنیەتی خۆشترین ڕووداوان بوون؟ هەموواندە ناوەندەکانی خۆشترین ڕووداوان، هەروەها ڕامین. ڕامین کەناڵێکە لە تێلیگرامە کە لێرە خولیایەکی لەخوارەوە و خۆشترین و گشتی بژی لەکاتی ئەنجامدەکردنی بەرنامەکە. ئەگەر دەتەوێ تازەترین و پێشهات نیشانەکانی نوێترین ڕووکارەکان ببینیت، ئەوا بناوەکە بکەیت و چاوەڕێی خۆشیت بدەیت. کامان کردنیتان بە رامی و بە پرزەنتێکی گشتی بێ بیهودا. بڕۆ بۆ کەناڵی ڕامین و خۆش ببینە:

@raminnn_0

ڕامین🤎-

03 Jan, 11:03


ئەزانی چی بە ئازارە؟!
هیچ وازبێنە کەس لە دەردی کەس تێناگات.

ڕامین🤎-

02 Jan, 11:08


ڕۆژێک ئیتر منیش نایەمەوە ماڵەوە ، شەوێک دێت ئیتر هەرگیز جێگەی نووستنێک ڕاناخرێت ، ڕۆژێک دێت لە موبایلەکەت ناوێک و ژمارەیەکی بێ وەڵام تا ئەبەد خەزن دەبێت ، بۆنێکی غەمگین جێدەهێڵم ، لەهەر شوێنێک هەستی پێ بکەیت ، قورسای بخاتە سەر دڵت..

ڕامین🤎-

31 Dec, 15:21


لە کۆتا ساتەکانی 2024
هیوادارم هەرگیز ساڵێکیتری لەم جۆرە لە ژیانم دووبارە نـەبێتـەوە..


#HᴇLʟ..

ڕامین🤎-

30 Dec, 07:09


بێ ئەقڵانە لە خۆتەوە بڕیارم لەسەر مەدە تۆ تەنها ناوم ئەزانی و هیچی تر..

ڕامین🤎-

26 Dec, 21:35


ڪـــۆتـــا هەینی 2024
سەڵاوات لەبیر مەکەن..😍

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ،


#HᴇLʟ..

ڕامین🤎-

24 Dec, 09:30


١٨٠٠ گووڵ ، ئەوەێ لێفتکا ، «ڵ» لێ ئەکەمەوە.

ڕامین🤎-

19 Dec, 18:15


بەبێ برین خوێنم لێ ئەچۆڕێ💔..

ڕامین🤎-

17 Dec, 20:18


ئەمەوێت کۆتای بە هەموو شتێک بێنم ،
لە پێش هەموو شتێکەوە«خۆم»

ڕامین🤎-

17 Dec, 13:11


ئەمەوێت لەگەڵ هاتنی ساڵێ نوێدا ، تەواوی ئەوو ڕوداوانەی توشی پەشۆکانیان کردوم لە یادەوەریەکانم نەمێنن و وەک ئەوەی ڕویان نەدابێ لە بیریان بکەم ، هەندێ جار ئەمەوێت وجودی بێقیمەتی خۆشم نەمێنێت..

ڕامین🤎-

16 Dec, 18:15


ئەو دێڕانەی ئێوە ئەیبینن لەوانەیە هەمووی سێبەرێکی ووجودی من بن ، بەڵام زۆرم ماوە بۆ ئەوەی بتوانم لە دێڕێکا خۆم کۆبکەمەوە..

ڕامین🤎-

16 Dec, 14:04


چ بەرد بدەی بە شوشەدا و چ شوشە بدەی بە بەردا هەر شوشە ئەشکێ..

ڕامین🤎-

14 Dec, 08:54


ژیان لای من کۆتای هاتوە ئەی لای تۆ چی ئازیز💔؟

ڕامین🤎-

13 Dec, 18:31


خەفەت کچێک بوایە ، ئاشقم ئەبوو💔..

ڕامین🤎-

12 Dec, 12:15


هەنگاوو بۆ هیچ شتێکی نووێ نانێم دەرزم لە هەنگاوە کۆنەکانم وەرگرتوە چۆن ئەژنۆیان شکاندم..

ڕامین🤎-

10 Dec, 17:59


هەموان پیرەبن قوربان،
یەکێک بە لەزەت ، یەکێک بەحەسرەت..

ڕامین🤎-

09 Dec, 13:24


زۆر دەمێکە پێکەنینم لەبیر نیە،
وە دڵـم ، بۆ پێکەنینەکانم تەنگ بووە،
هەر ئەوەندە..

ڕامین🤎-

08 Dec, 18:42


بۆ ئەم هەموو دڵ تەنگیە باران بەس نەبوو،
منیش گریام..

ڕامین🤎-

08 Dec, 07:58


بە دڵ تەنگی ڕاهاتوم دڵنیام تامی دڵ خۆشی ناچێژم..

ڕامین🤎-

07 Dec, 10:14


ئازارێک لە دڵمایە قەرارە لە خۆم زیاتر کەس نەیزانێت..

ڕامین🤎-

04 Dec, 14:18


ڕقم لە خۆمە کە ناتوانم بگۆڕێم ، ڕقم لە خۆمە کە ناتوانم خراپ بم ، ڕقم لە خۆمە کە ناتوانم وەک هەموان بەڵێن بشکێنم و بەجێیان بهێڵم لە نیوەی ڕێگادا ، تاقەتی هیچ شتێکم نەماوە تەنانەت لە خۆشم بێزارم ، ڕقم لە خۆم ئەبێتەوە کە لەگەڵ هەموان باشم و ناتوانم وەک هەموان خراپ بم ، ڕەقم لە هەموو شتێک ئەبێتەوە،
لە کۆتایدا بەڵێنەکان درۆن..

ڕامین🤎-

04 Dec, 11:30


من کە نەمردووم ، دە هەنگاوو لە دوای ئەوانەوەم کە مردوون..

ڕامین🤎-

03 Dec, 14:09


ئەزانم چی شایەنمە
شتێکم ناوێت هەموو کەس،
بتوانێ هەیبێ..

ڕامین🤎-

01 Dec, 14:46


مرۆڤ ماندوو ئەبێ،
بە گەورەی و بچوکی نیە،
بەڵام بیرت بێ هەرکات ماندوو بوویت،
کە واتزانی ئیتر هیچ توانایەک نەماوە،
ڕێک لەو کاتە لە لوتکەیت..

ڕامین🤎-

28 Nov, 18:03


وەک بڵێی باوکم چوە بۆ بازاڕ و منی نەبردوە،
وەک بڵێی هەموە هاوڕێکانم لە پۆلی ئەلفن و منیش بائـ،
وەک بڵێی هەموو مناڵەکان لە کۆڵان،یاری ئەکەن منیش بە زۆر ئەخەوێنن،
وەک بڵێی هەموویان چوون بۆ سەیرانی مەکتەب من نەبێت،
وەک بڵێی هەموویان سەیارەیان هەبێ من نەبێ،
ئێستاش من هەر وام،هەموان گەنجێتی ئەکەن من نەبێت،
هەموان کەسێکیان هەیە خۆشی بوێن من نەبێت،
لە هەموو شتێکا«من نەبێت»

ڕامین🤎-

27 Nov, 16:39


کـەم یـا زۆر، هەرچییەک بووین،
ڕاستەقینـە بووین..


#HᴇLʟ..

ڕامین🤎-

26 Nov, 17:48


خەفەت ناکڕن؟

ڕامین🤎-

25 Nov, 22:00


خـودا ئاگاداری نییەتی دڵەکانـە
قسەی بەندەکانی دڵتەنگت نەکا..


#HᴇLʟ..

ڕامین🤎-

23 Nov, 09:51


ناهەقی کەس ناگرم لە ژیانم دەرئەچێ ، بمتوانیایە خۆشم دەرئەچووم..

ڕامین🤎-

21 Nov, 18:07


حاڵی ئێمەش باش ئەبێ ، لەوانەیە بەیانی بێ یان مانگێکی تر یان ساڵێکی تر یان هەزار ساڵی تر یانیش ڕۆژێک پێش ئەوەی بمرین..

ڕامین🤎-

19 Nov, 10:29


لە کیلۆ گەڕێن،
من بە تەن خەفەت ئەخۆم..

ڕامین🤎-

18 Nov, 17:25


https://vt.tiktok.com/ZSjaKfvXs

🤎🤎.

ڕامین🤎-

18 Nov, 15:13


ئەوەنەم نووسی ، ئیتر خەڵکیش بێزارن لە من.

ڕامین🤎-

17 Nov, 22:36


کەمێک دووربکەویتەوە، ڕوونتر دەیـانبینیت..


#HᴇLʟ..

ڕامین🤎-

17 Nov, 18:13


تێئەپەڕێت..

ڕامین🤎-

17 Nov, 17:17


وەک مرۆڤێکی ناڕازی لە هەموو شتێک بێزارم لە وجودی خۆشم ، هەندێک جار دەڵێم ئەمە داد پەروەری نیە
دواتریش هەر خۆم دڵی خۆم دەدەمەوە و
بێدەنگ دەبم و بە دەنگێکی زۆر کز بە خۆمەڵێم تەواوەبێت
لەوەیە ئەمڕۆ یا بەیانی یا دە هەزار ڕۆژی تر یان رۆژێک پێش مردنم هیچ شتێک هەتا سەر نیە بەرگە بگرە💔..

ڕامین🤎-

16 Nov, 19:35


١٠ کەسی تێگەشتوو ئاقڵ سەیری نوسینەکانم بکا و بیخوێنێتەوە و ڕیاکتێکی لێدا ، زۆر پێم باشترە لەوەی ١٠٠٠ کەس بیبینێ و لێی نەگا و ڕیاکتێکی لێ نەدا..

ڕامین🤎-

16 Nov, 16:09


پێویست ناکا بڵێم کەسێکی وەک من نادۆزیتەوە ، خۆت ئەزانی..

ڕامین🤎-

15 Nov, 19:20


ئیتر شەوەکان درێژ ئەبنەوە و خەفەتی زیاتر لە پێشتر ئەمان خوات..

ڕامین🤎-

14 Nov, 17:12


با نوسراوەکانم بمێنێ بۆ چەن ڕۆژێکی تر کە چیتر خۆم لێرە نیم و مردوم ، هیواخوازم وەک منتان لێ نەیەت بە خوێندنەوەی نوسینەکانم ، لە ماڵە بچووکەکەم..

ڕامین🤎-

13 Nov, 09:55


قبوڵم نیە ، سەعی ناکەم و ٣م هێناوە ئەمە یەعنی چی؟
وەڵا چوارم ئەوێت💔.

ڕامین🤎-

12 Nov, 17:06


ئەوە بۆ ڕیاکشن دانانێن💔!

ڕامین🤎-

12 Nov, 17:05


ئەمەوێت خیانەت لە هەژاری بکەم و دەوڵەمەن بم..

ڕامین🤎-

12 Nov, 16:17


بەڵام من لە یەکەم دوودڵیەوە ئەمزانی ئەو ڕێگایە هی من نییـە..


#HᴇLʟ..

ڕامین🤎-

12 Nov, 14:52


تۆ بڵێی من و دەوڵەمەنی بە یەک بگەین !
کورە نەوەڵا بە یەکی چی ،
بە دەش ناگەین💔..

ڕامین🤎-

11 Nov, 21:13


کەسێکم نیە بترسێ من لەدەس بات ، یان خەوی لێ نەکەوێ تا هەواڵم بزانێ ، یانیش لە خەت نەبم و بۆم بگری ، یانیش خەمم بخوا ، بڵێ ئێستا خەریکی چیبێت؟ چی بکا؟ بێتاقەت نیە؟ خەفەت ناخوا؟ هیلاک نیە؟ ناهـ نیە ، ئەم شتانە و ئێمە زۆر لێک دورین ، بۆیە زۆر بە کورتی هەر کاتێک بمەوێت ئەتوانم ونبم و نەمێنم..

ڕامین🤎-

11 Nov, 09:03


داخی ئەمانەش لێفتەکەن🤷🏿‍♂️.

ڕامین🤎-

11 Nov, 09:03


چ کارەساتێکە خەفەت دەسدرێژی ئەکاتە سەرمان💔..

ڕامین🤎-

10 Nov, 08:30


هەرچەن لەگەڵ تەنیایەکەت ڕابێی دڵ هەر حەزەکات ، ئازیزی کەسێک بیت🤎..

ڕامین🤎-

09 Nov, 06:45


تاقەتی نووسینم نەماوە ، زۆر بە سادەی ، ماندووم لە هەموو شتێک💔..

ڕامین🤎-

05 Nov, 11:01


هیچ کەسێ لە پەیوەندی ڕاستەقینە نیە ، هەموان خەریکی مرۆڤ بەڕێ کردن ، ئەم درۆ ئەکا جێی ئەهێڵن ، ئەو درۆ ئەکا جێی ئەهێڵن ، ئەوەی تریان خیانەت ئەکا جێی ئەهێڵن ، ئەمی تریان بوختان ئەکا جێی ئەهێڵن ، ئەوەی تریان ئەوەی تریان ئەوی تریان..
هەمووتان درۆ ئەکەن تەنها خەریکی مرۆڤ بەڕێ کردنن و هیچی تر..

ڕامین🤎-

29 Oct, 22:21


لە شوێنی بەرز و شایستە نەبین قەت باسمان ناکەن..


#HᴇLʟ..

ڕامین🤎-

29 Oct, 10:58


بە ماندووی ئەخەوم،
ماندووتر خەبەرم ئەبێتەوە..

ڕامین🤎-

24 Oct, 21:36


حـەز بە شتێک ناکەم کە کۆتاییەکەی دیار نییە..


#HᴇLʟ..

ڕامین🤎-

20 Oct, 23:19


لە جێی قورگم چاوم خەریکە،
هاوار ئەکات..

ڕامین🤎-

17 Oct, 19:06


ئێرەم زۆر خۆش دەوێ
،زۆر زۆریش بەڵام هێشتا قسانێک هەن ناتوانم لێرە دای بنێم ،
مرۆڤ دایم شوێنێکی هەیە بۆ قسە کردن
دەزانم ئێوەش کە قسە دەکەن دەچنە سەرنۆتی موبایلەکانتان و شتانێک دەنووسن کە ناتانەوێت کەس بیبینێت منیش وەک ئێوە شوێنێک شک نابەم قسەکانی دڵمی لێ بکەم ئێرە نەبێ..

ڕامین🤎-

16 Oct, 16:36


خۆمان خەممان کەم نەبوو💔..

ڕامین🤎-

15 Oct, 21:04


لە کۆندا کۆمەڵە کەسانێک هەبوون کە پێیان دەوترا ساموڕاییەکان ، ساموڕاییەکان کاتێک لە جەنگدا شکستیان دەهێنا و دە دۆڕان، یان خۆیان دەکووشت، یانیش خۆیان کۆ دەکردەوە و نیشتیمانیان جێ دەهێشت، من ئێستا وەک ساموڕاییەکی شکست خواردووم ، کە نازانم خۆم بکووژم یان بە خۆم و بە جانتایەکی پڕ لە خەمەوە ئەم نیشتیمانەم جێ بهێڵم..

ڕامین🤎-

14 Oct, 17:15


ڕێک ئاوا ئازیز گیان💔..

ڕامین🤎-

14 Oct, 14:19


ئێمە لەسەر ئاگر و خەڵوز هەنگاومان نا ، لە هەر هەنگاوێکمان پارچە خەڵوزێک کوژایەوە و ئازارێک و وانەیەکمان وەرگرت ، ئێستا بە کام ئازار تاقیمان دەکەنەوە💔!

ڕامین🤎-

13 Oct, 22:25


هەندێ جار بهێڵە واتێبگەن هەق بەوانە ، بهێڵە وا بزانن تۆ کەسە خراپەکەیت ، ئارامی خۆت زۆر گرنگ ترە ، لە ڕازیکردنی کەسانی تر..

ڕامین🤎-

12 Oct, 20:25


خەفەت ڕەنگی نیە💔..

ڕامین🤎-

11 Oct, 11:39


من بەبێ خۆشەویستی گەورە بووم، تەنانەت زەردەخەنەیەکی بچوک مانای زۆر لە مندا دروس ئەکات ئەو ڕستەی«خۆشم ئەوێیت»ڕەنگە بۆ هەنێکتان ئاسان بێ ، بەڵام چەماوەیەک لە مندا دروس ئەکات ، من تا ئێستا هیچ کات لە منەتی هیچ کەرێکدا نەبوم ، هەرچەن زیاتر هەوڵم دا زیاتر نوقوم بووم ، من هەمیشە کێشەم لە هەڵبژاردنی کەسەکان یان شتەکان هەبوە ، کەس بۆ مانەوەی من شەڕی نەکرد ، کەس بۆ خۆشبەختی من کاری نەکرد ، بمبەخشە گەر ئێستاش وا قسە ئەکەم کە پێویستم بە کەس نیە ، چونکە هەر خۆم لەگەڵ خۆم بوم کاتێک پێویستم بە کەسێک بوو..

ڕامین🤎-

09 Oct, 17:41


خۆ خواردنەوە کۆتا فیشەکە ، ئەینێم بە خۆمەوە..

ڕامین🤎-

08 Oct, 21:09


خۆم و پورم یەکمان گرتوە💔..

ڕامین🤎-

04 Oct, 10:07


بۆ ئەوەنە جوان درۆت ئەکرد ئەت وت من بەس هی تۆم؟!

ڕامین🤎-

04 Oct, 06:53


خەم و خەفەتم مارە بڕیوە لە خۆم ، نازانم بۆ خیانەتم لێ ناکا وەک ئەشقەکانی ئێوە💔!

ڕامین🤎-

02 Oct, 22:22


لـە باوەشم بکە، قسە دەردم دەرنابڕێ..


#HᴇLʟ..

ڕامین🤎-

30 Sep, 19:12


خەمبارم بۆ حاڵی خۆم💔..

ڕامین🤎-

27 Sep, 17:08


ئەم کچە جوانە نامەی ناردووە دەڵێت تکایە ئەوەنە نائومێد مەبە و با ئەوانی دیکەش نائومێد نەبن، ئۆکەی، من و ئەوانی دیکەش غەڵەت دەکەین نائومێد بین، ئەسڵەن بۆمان نیە، نابێت شتی وا، هاوڕێیان نائومێد مەبن لە قازانجی هەمومانە،
...

ڕامین🤎-

25 Sep, 23:10


لێیـان خۆش نابم وەک وەفایەک بۆ ئازارەکانم..


#HᴇLʟ..

ڕامین🤎-

25 Sep, 21:51


وات زانی دنیا ئەوەندە باشە،
منێکی ترت پێ ئەدا !

ڕامین🤎-

24 Sep, 20:17


چۆن هەندێک کەر تێبگەیەنم کە باش بونم ، مانای ئەوە نیە گێل بم..