Latest Posts from پەيامى ڕاستی 🕌 (@payame_raste) on Telegram

پەيامى ڕاستی 🕌 Telegram Posts

پەيامى ڕاستی 🕌
۞ میمبەرێک بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان ۞
◈ ئامانجمان خزمەتکردنی دینی ئیسلامە ◈


🅹🅾︎🅸🅽 ▽
⇒ @rwnaky_quran
⇒ @saday_minbar
⇒ @farmuda_wtta
⇒ @nza_channel
⇒ @payame_raste_grup

🟩 𝐈𝐧𝐬𝐭𝐚𝐠𝐫𝐚𝐦| 𝗽𝗮𝘆𝗮𝗺𝗲_𝗿𝗮𝘀𝘁𝗲

⁴ ℳ𝒜𝒴 ²⁰²⁰ ✍︎︎
2,869 Subscribers
3,225 Photos
2,290 Videos
Last Updated 09.03.2025 13:43

The latest content shared by پەيامى ڕاستی 🕌 on Telegram

پەيامى ڕاستی 🕌

28 Feb, 10:04

405

خاتوو عائیشە(رضی اللە عنە) دەڵێت: 

"كان يصلي في بيتي قبل الظهر أربعاً ثم يخرج فيصلي بالناس ثم يدخل فيصلي ركعتين" [أخرجه مسلم].

واتە: پێغەمبەرى خوا ـ ـ لە ماڵى مندا پێش نیوەڕۆ چوار ڕكعاتى دەكرد, پاشان دەردەچوو نوێژى بۆ خەڵكى دەكرد, پاشان دەگەڕایەوە دەهاتە ژوورەوە دوو ڕكعاتى دەكرد.
پەيامى ڕاستی 🕌

28 Feb, 03:17

539

دوعـای نـوێـژی بـەیـانـی

" اللَّهُمَّ سَلِّمْنِي مِنْ رَمَضَانَ، وَسَلِّمْ رَمَضَانَ لِي، وَتَسَلَّمْهُ مِنِّي مُتَقَبَّلًا "

یاڕەبی خوایە سەلامەتم بکەیت لە ئەنجامدانی هەموو گوناهێک و تاوانێکی گەورە و بچووک لە مانگی ڕەمەزاندا وە یاڕەبی خوایە لە هەموو خێر و بەرەکەتێکی گەورە و بچووکی مانگی ڕەمەزان بێ بەشم نەکەیت وە یاڕەبی خوایە هەموو خێر و چاکەکانی ڕەمەزانم لێ قبووڵ بکەیت بەفەزڵ و کەرەمەتی خۆت.

اللهـم ئامیـن
پەيامى ڕاستی 🕌

27 Feb, 17:08

425

🆘هەرکەسێك شەریك بڕیاربدات تەوبە نەکات ناچێتە بەهەشتەوە



مامۆستا ڕەمەزان شکور  (رحمە الله)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەيامى ڕاستی 🕌

27 Feb, 14:02

403

أَمْسَيْنَا وَأَمْسَى الْمُلْكُ للهِ وَالْحَمْدُ للهِ, لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ, رَبِّ أَسْأَلُكَ خَيْرَ مَا فِي هَذِهِ اللَّيْلَةِ وَخَيْرَ مَا بَعْدَهَا وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِي هَذِهِ اللَّيْلَةِ وَشَرِّ مَا بَعْدَهَا, رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكَسَلِ, وَسُوءِ الْكِبَرِ, رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابٍ فِي النَّارِ وَعَذَابٍ فِي الْقَبْرِ»

واته‌: (ئێوارەمان به‌سه‌رداهات و به‌رده‌وام موڵك و سامان و ستایش بۆ خودایه‌، هیچ په‌رستراوێكیش شایسته‌ی په‌رستن نییه‌، جگه‌ له‌ (الله)ی تاك و ته‌نیای بێهاوه‌ڵ نه‌بێت، سامان و موڵك و ستایش بۆ ئه‌وه‌ و ئه‌وه‌ به‌ توانا و به‌ ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا، ئه‌ی په‌روه‌ردگارم داوای خێر و چاكه‌ی ئه‌م شەوەت لێده‌كه‌م و ئه‌و خێر و چاكه‌یه‌ش، كه‌ له‌ دوای ئه‌م شەوەدایە ، ئه‌ی په‌روه‌ردگارم په‌نات پێده‌گرم له‌ شه‌ڕ و خراپه‌ی ئەم شەوە و ئه‌و شه‌ڕ و خراپه‌یه‌ش، كه‌ له‌ دوای ئه‌مشەودایه‌، ئه‌ی په‌روه‌ردگارم په‌نات پێده‌گرم له‌ ته‌نبه‌ڵی و شه‌ڕ و خراپه‌ی پیری، هه‌روه‌ها په‌نات پێده‌گرم له‌ سزای ناو دۆزه‌خ و سزای ناو گۆڕ) .
پەيامى ڕاستی 🕌

27 Feb, 10:02

661

خاتوو عائیشە(رضی اللە عنە) دەڵێت: 

"...وكان يصلي بالناس المغرب ثم يدخل فيصلي ركعتين" [رواه مسلم].

واتە: پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ  نوێژى مەغریبى بە خەڵكى دەكرد, پاشان دەگەڕایەوە و دەهاتە ژوورەوە دوو ڕكعاتى دەكرد.
پەيامى ڕاستی 🕌

27 Feb, 03:07

612

دوعـای نـوێـژی بـەیـانـی

اللهم بـلغنا رمـضان
اللَّهُـــمَّ سَلِّمْنِــي مِـــنْ رَمَضَـــانَ،
وَسَلِّمْ رَمَضَانَ لِي، وَتَسَلَّمْهُ مِنِّي مُتَقَبَّلًا

یـارب بمانگەیەنە مانگی ڕەمەزان
پەروەردگارا سەلامەتم بڪە تاڕەمەزان دێت و سەلامەتم بڪە بۆ ئەوەی ڕەمەزان بگرم وخێروپاداشتی ڕەمەزانم پێ ببەخشە و لێم قبوڵ بڪە

اللهـم ئامیـن
پەيامى ڕاستی 🕌

26 Feb, 19:51

698

دوو ڕۆژ پێش ڕەمەزان

پێغەمبەر ‎ﷺ ئەفەرموێ: ” پێش ڕەمەزان مەكەون بەگرتنی ڕۆژێ یان دوو ڕۆژ ، مەگەر كەسێك عادەتی ڕۆژوگرتنێكی هەبێ ”. (١)

زانایان دەڵێن: پێشوازی لە ڕەمەزان مەكەن بەڕۆژوو گرتن لەسەر نیەتی ئحتیاط بۆ ڕەمەزان . (٢)
نابێ پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان بەڕۆژێك یان دوو ڕۆژ ڕۆژوو بگیرێ بەنیەتی ئەوەی نەوەك ڕەمەزان بێت و ئێمە لێمان خواردبێ ، مەگەر كەسانێك عادەتی گرتنی ڕۆژوویەكی هەبێ و لەسەری بەردەوام بێ وەك گرتنی ڕۆژنا ڕۆژێ ، یا گرتنی هەموو دووشەممە و پێنج شەممانێ ئەوكاتە بۆ ئەوكەسە درووستە ، هەروەها بۆ كەسانێ ڕۆژووی ڕەمەزان یا ڕۆژووی نەذر قەرزارن دیسانەوە درووستە ، بەڵام بیخاتە كاتێكی تر لەبەر ئەم نەهیە باشترە والله أعلم .

____________
١- البخاري: ١٩١٤ ،ومسلم: ١٠٨٢
٢- بڕوانە: فتح الباري
پەيامى ڕاستی 🕌

26 Feb, 17:09

397

چیرۆکی صەفوانی کوڕی ئومەییە.

م.ئارام خەلەکانی
پەيامى ڕاستی 🕌

26 Feb, 10:06

448

عبدالله ى كوڕى ئیمامى عومەر كە فەرمویەتى :

"حفظت من رسول الله عشر ركعات"، قال: "وركعتين بعد العشاء في بيته" [أخرجه البخاري ومسلم].

واتە: دە ركعاتم لە پێغەمبەرى خواوە ـ ـ وەرگرتوە و پاراستووە كە ئەنجامیان دەدەم, دەڵێت: دوو ڕكات سوننەتى دواى عیشا كەلە ماڵەوە دەیكرد.


: : سوننەتى رەواتب بریتی لە (12) ڕكات 
دوو ڕكات پێش نوێژى بەیانى 
چواڕ ڕكات پێش نوێژى نیوەڕۆ 
دوو ڕكات پاش نوێژى نیوەڕۆ
دوو ڕكات پاش نوێژی مەغریب
دوو ڕكات دواى نوێژى عیشا
پەيامى ڕاستی 🕌

26 Feb, 02:57

571

دوعـای نـوێـژی بـەیانـی

{رَبَّنَا وَآتِنَا مَا وَعَدْتَنَا عَلَى رُسُلِكَ وَلَا تُخْزِنَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ الْمِيعَاد} (194 – آل عمران).

ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڵێنت پێداوین له‌ ڕێی پێغه‌مبه‌ره‌كانته‌وه‌ بمانده‌رێ و له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا سه‌رشۆڕمان مه‌كه‌ به‌ڕاستی تۆ به‌ڵێن ناشكێنیت و دوای ناخه‌یت.

نـزای_قـورئـان