تۆڕی زانیاری | The Øutlawist @outlawizm Channel on Telegram

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

@outlawizm


✔️ یەکەمین سەرچاوەی راستیخوازیی زانیاری و هۆشیاری کوردی زمان / (ئاژانسی میدیایی شینکاف)

"شۆرشێک لە بیر و هزرەوە"

ڕاستیخوازیی - بەهاداریی - چاکسازیی

☎️ بۆ پەیوەندی | Contact :
☎️ https://t.me/Outlawist_bot

ناوەندی تۆڕی زانیاری (Kurdish)

ناوەندی تۆڕی زانیاری یەکەمین سەرچاوەی راستیخوازیی زانیاری و هۆشیاری کوردی زمان / (ئاژانسی میدیایی شینکاف). ئەم تۆڕە هەوڵەرێی ناوەندی و گۆڕانکاری بەرزی هاتووە لەگەڵ وەشانەکانی بە خێرایی بەهاداریی و چاکسازیی. ئەگەر تۆڕەکە دەتەوێت پەیوەندی بکەیت، دەتوانیت بە راحتی ئەو بکەیت لە چەند کەلیکی کەنالێکەوەی پەیوەندییەکان پەیوەندی بکەیت. بۆ هەر ڕاستیخوازانێکی نوێتر ڕاستیخوازیی زانیاری و هۆشیاری بەزمانی کوردی، بەشداری بکە لە ئەم تۆڕەوە. دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بەراستی لەم بەستەرەوە: https://t.me/Outlawist_bot

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

18 Jan, 18:33


⚠️حکومەتی ئەمریکا بڕی ٥٩٠ ملیۆن دۆلاری بە کۆمپانیای مۆدێرنا داوە بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینی ئەنفلۆنزای باڵندە.

🔰ئابووریناس

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

18 Jan, 17:45


سوپای پاسداران بۆ یەکەمجار بنکەیەکی ژێرزەمینیی هێزی دەریایی لە ئێران ئاشکرا کرد

ئەم بنکەیە لە دەیان تونێل و بنکەر و ژووری هەڵگرتنی بەلەم - مووشەک پێکهاتووە، کە دەکەوێتە ژێر کەنداوی فارسەوە، هەروەها چەندین دەروازەی جیاوازیشی هەیە.

#øutlawist_Øutis

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

18 Jan, 17:39


ئەڤیهای ئەدری، وتەبێژی ئیسرائیل هۆشداری دەدات کە لە کەرتی غەززە لە سبەینێوە کاتژمێر 8:30 بەرەبەیان، کاتێک ئاگربەستەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، نزیک نەبنەوە لەو ناوچانەی کە هێزەکانی ئیسڕائیلی لێیە.

#øutlawist_Øutis

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

18 Jan, 17:35


ناتانیاهۆ دەڵێت ئیسرائیل بەردەوام نابێت لە ئاگربەست تاوەکو لیستی 33 دیلەکەی بەدەست نەهێنێت کە سبەی ئازاد دەکرێن.

#øutlawist_Øutis

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

18 Jan, 17:31


ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سیڤەری سەر بە سوپای ڕووسیا بۆسەر سەربازانی ئۆکڕانیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لانسێتی ڕووسی.

#øutlawist_Øutis

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

18 Jan, 11:13


هێزەکانی ڕووسیا ئازادکردنی گوندی ڤرێمێڤکایان لە ناوچەی دۆنێتسک ڕاگەیاند.

#øutlawist_Øutis

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

18 Jan, 10:28


📝لە ساڵی 1994 کاتێک سەربازێکی ئیسرائیلی لەلایەن حەماسەوە دەستگیرکرا، حەماس داوای لە ئیسرائیل کرد 200 دیلی حزبوڵڵا لەو ڕێککەوتنەدا ئازاد بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئیسرائیل لەو کاتەدا ڕەتیکردەوە، ئەمەش بووە هۆی ئۆپەراسیۆنی ڕاستەقینە'ی حزبوڵڵا کە دەبوایە سەربازە ئیسرائیلییەکانیان بۆ بە دیلەکانیان بگۆڕنەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی شەڕی ساڵی 2006 و لە کۆتاییدا بە گرێبەستی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان کۆتایی هات.

#øutlawist_Øutis

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

18 Jan, 09:52


ئیمپراتۆریەتی دورانی: میراتی پشتونەکان & خەونی ئەفغانستانی گەورە

ئیمپراتۆریەتی دورانی وەک شوێنی لەدایکبوونی چەمکی "ئەفغانستانی گەورە" یان "پشتونستان" سەیر دەکرێت، کە هۆزە پشتونەکان یەکدەخات.

ئەم ئیمپراتۆریەتە لە ساڵی 1747 لەلایەن ئەحمەد شا دورانی (عەبدەلی) فەرماندەیەکی پێشووی سەردەمی نادر شای فارس دامەزراوە، هۆزەکانی پشتونی یەکخست و قەندەهاری وەک پایتەختی خۆی، بناغەی ئەفغانستانی مۆدێرن دانا.

ئیمپراتۆریەتەکە بەشێک لە ئەفغانستانی ئێستا، پاکستان، باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و ڕۆژئاوای هیندستانی گرتەوە.

ئیمپراتۆریەتەکە ڕاستەوخۆ کۆنترۆڵی بەشێکی زۆری هیندستانی نەکردبوو، بەڵام لەشکرکێشیەکانی کاریگەرییەکی بەرچاویان هەبوو، بەتایبەت شەڕی سێیەمی پانیپات لە ساڵی 1761، کە هێزەکانی دورانی ئیمپراتۆریەتی ماراتایان تێکشکاند. بەڵام پاش ماوەیەکی کەم لە شەڕەکە کاریگەری دورانی کەم بووەوە.

دوای مردنی ئەحمەد شا دورانی لە ساڵی 1772، ئیمپراتۆریەتەکە دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەڵام کاریگەرییەکانی لە باکووری ڕۆژئاوای هیندستان (پاکستانی ئەمڕۆ) بەردەوام بوو.

#øutlawist_Øutis

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

17 Jan, 18:36


هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕووسی بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازانی ئۆکڕانیا لە خێرسۆن.

#øutlawist_Øutis

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

17 Jan, 15:16


لیبیا: پێدانی قەرزێك و وەرگرتنەوەی لە داهاتوو

دەست تێهەڵقورتانی تورکیا لە لیبیا دا یەکێکە لە خاڵە هەرە ستراتیژیەکانی نیۆ عوسمانیگەرایی، کە هەوڵە سەربازی و سیاسی و ئابوورییەکان بۆ فراوانکردنی کاریگەرییەکانی لە ناوچەکەدا تێکەڵ دەکات. ئەم بەشداریکردنە تەنها پەیوەندی بە یارمەتیدانی هاوپەیمانانەوە نییە بەڵکو پەیوەندی بە دەستەبەرکردنی هێڵی جیۆپۆلەتیکی درێژخایەن لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە هەیە.

لە کاتی شەڕی ناوخۆی لیبیادا، تورکیا خۆی لەگەڵ (حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی) دانپێدانراوی نێودەوڵەتیدا هاوتەریب کرد کە بنکەکەی لە تەرابلوس بوو، ئەم حوکمەتە دژی (سوپای نیشتمانی لیبیا) بوو بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر، لە لیبیا دا تورکیا پالپشتی و هاوکاری سەربازی پێشکەش بە حکومەتی ویفاق کرد بە ناردنی درۆنی بەیرەکتار TB2، سیستەمی بەرگری ئاسمانی، راوێژکاری سەربازی...، کە ئەم هاوکاریانەش لەم شەری ناوەخۆییەی لوبناندا هەمیشە لەبەرژەوەندی حوکمەتی ویفاقی بوو وای کرد پێشرەوییەکانی سوپای نیشتیمانی بەرپەرچ بدەنەوە و خاکە سەرەکی و گرنگ و ستراتیژیەکان کۆنترۆڵ بکەن، وێڕای هەزاران سەربازی بەکرێگیراوانی سوری کە لەلایەن تورکیاوە مووچەیان پێدەدرا، بۆ شەڕکردن بەناوی حکومەتی ویفاقی لە لیبیا جێگیرکران. ئەم چەکدارانە بۆ بەهێزکردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان بەکارهێنران، ئەمەش وایکرد کە سوپای تورکیا پێوست نەکات بە ڕاستەوخۆ بەشداری بکات. هاوکات لە ساڵی ٢٠١٩ دا تورکیا و حکومەتی ویفاقی رێککەوتنێکی پر لە مشتومڕاویان واژۆکرد، کە زۆنی ئابووری تایبەتیان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دیاری کرد، کە ئەم رێککەوتنە دژ بە بانگەشەکانی یۆنان و قوبرس و میسر وەستایەوە کە رێگە بە تورکیا دەدات دەستی بگات بە یەدەگی نەوت و گاز لە دەریاوە. هەرچەندە ئەم ڕێککەوتنە گرژیی و ناکۆکی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و زلهێزەکانی ناوچەکە پەرەی سەندووە، کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە نایاسایی دەزانن.

هەروەها لەلایەکی ترەوە لە رووی ئابوری نیشتیمانی یەدەگی بەرچاوی نەوت و گاز لە لیبیا پاڵنەرێکی دیکەیە بۆ تورکیا. دەستەبەرکردنی کاریگەری لەسەر لیبیا ڕێگە بە تورکیا دەدات دەست بەو سەرچاوانە بگات، ئەمەش ئاسایشی وزە و خواستە ئابوورییەکانی بەهێزتر دەکات.
وڵاتی لیبیا لە رووی ناوچەی هەرێمیەوە شوێنێکی ستراتیژی هەیە، ناوچەی لیبیا پێگەی تورکیا لە باکووری ئەفریقیا دەڕەخسێنێت و کاریگەرییەکانی بۆ ناوچەی مەغریب درێژدەکاتەوە ئەمەش تەواوکەری دیدگای نیۆعوسمانیگەرایی تورکیایە بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی باڵادەستی لە ناوچەکانی پێشووی عوسمانیدا.
لەگەڵ ئەوەش دا تورکیا بەهۆی پاڵپشتیکردنی حکومەتی ویفاقی بەندەرەکانی لیبیای بۆخۆی مسۆگەر کردووە و لەوێوە تورکیا پرۆژەی هێزی دەریایی خۆی خستۆتە گەڕ.

لەهەمان کاتدا پشتیوانی تورکیا بۆ حکومەتی ویفاقی دژایەتییەکی توندی میسر و ئیماراتی بەدوای خۆیدا هێناوە کە پشتگیری لە سوپای نیشتیمانی دەکەن. ئەم وڵاتانە فراوانخوازیی تورکیا وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر پێگەی خۆیان لە ناوچەکەدا دەبینن. بەتایبەتی میسڕ، تێوەگلانی تورکیا بە مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ ئاسایشی سنوورەکان و بەرژەوەندییەکانی لە لیبیا دەڕوانێت. تورکیا خۆی جێگیر کردووە بۆ ئەوەی سوود لە ئاوەدانکردنەوەی لیبیا لە دوای جەنگ وەربگرێت، چاوی لە گرێبەستە قازانج بەخشەکانە لە ژێرخان و قەرز و وزە و گواستنەوەدا.

شینکاف | بەشی چوارەم

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

09 Jan, 15:40


سیستەمی دژە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (C-UAV) بریتییە لە تەکنەلۆژیا یان ستراتیژییەک کە بۆ دۆزینەوە و بەدواداچوون و کۆنترۆلکردنی فڕۆکەی بێ سەرنشین (UAV) یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان داڕێژراون. ئەم سیستەمانە زۆر گرنگن بۆ پاراستنی ناوچە هەستیارەکانی وەک بنکە سەربازییەکان، فڕۆکەخانەکان، ژێرخانی گرنگ، و ڕووداوە گشتیەکان لە هەڕەشە ئەگەرییەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان.

#øutlawist_Andres
𝗖𝗬𝗕𝗘𝗥𝗞𝗨𝗥𝗗_

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

09 Jan, 15:39


هاووڵاتییەکی کالیفۆرنیا بە پەیامنێرێک دەڵێت ئاگرکەوتنەوەی لۆس ئەنجلۆس سزایە بۆ "هەموو هاوڕەگەزبازەکان".

#Øutlawist_V

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

09 Jan, 13:23


سەرۆکی هەڵبژێردراوی لوبنان جۆزێف عەون:

دەرفەتێکمان هەیە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی جددی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا و دروستکردنی پەیوەندییەکی باش لە نێوانماندا.

بەڵێن دەدەم لەگەڵ حکومەتەکانی داهاتوو پاڵ بنێم بەرەو پەرەپێدانی یاساکانی هەڵبژاردن بە شێوەیەک کە چانسی گواستنەوەی دەسەڵات بەرز بکاتەوە.

بەڵێن دەدەم لە چوارچێوەی دەستوری و یاساییدا ڕێز لە ئازادی ڕاگەیاندن و ئازادی ڕادەربڕین بگرم.

بەڵێنم ئەوەیە کە سیاسەتی بێلایەنی ئەرێنی پراکتیزە بکەین و تەنها باشترین شتەکان هەناردە بکەین بۆ وڵاتانی کەنداو و شام کە هەمانە.

بەڵێن دەدەم لەگەڵ هەموو لایەک کاربکەم بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندی گشتی و مافی لوبنانیەکان.

بەڵێنم ئەوەیە کە بەڕووی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا بکرێتەوە و هاوپەیمانی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر دروست بکەم.

هیچ پەسەندکردنێک نییە بۆ مەزهەبێک بەسەر مەزهەبێکی تردا، وە هیچ قازانجێک بۆ هاوڵاتییەک بەسەر هاوڵاتیەکی تردا نییە.

#øutlawist_Øutis

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

09 Jan, 13:19


هاتنی پاسەوانی شەرەف بۆ پەرلەمانی لوبنان بۆ پێشوازیکردن لە جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان.

#øutlawist_Øutis

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

09 Jan, 13:17


جۆزێف عەون سەرۆکی سوپای لوبنان کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، بوو بە سەرۆکی نوێی لوبنان

جۆزێف عەون، فەرماندەی سوپای لوبنان بە 99 دەنگ لە کۆی 128 دەنگی پەرلەمانی لوبنان بە سەرۆک هەڵبژێردرا.

#øutlawist_Øutis

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

09 Jan, 11:38


ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بە نهێنی لە بەغدادە ؟
#Outlawizm

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

09 Jan, 11:27


کاندیدی نوێی پۆڵەندا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی:

ئۆکرانیا هیچ جێگایەکی لە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆدا نییە تا ئەو کاتەی پرسەکانی دووبارە ناشتنی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڤۆلین کە لەلایەن نازییەکانی ئۆکرانیا لە ساڵانی 1943-1945 بەرامبەر بە خەڵکی سڤیلی پۆڵەندا ئەنجامدرا، یەکلایی نەکرێنەوە.

#øutlawist_Øutis

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

08 Jan, 21:47


دۆناڵد ترەمپ نیازی خۆی بۆ گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیک بۆ "کەنداوەکانی ئەمریکا" ڕاگەیاند.

#øutlawist_Øutis

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

08 Jan, 21:44


سەرۆکی مەکسیک پێشنیاری گۆڕینی ناوی ئەمریکا دەکات بۆ ئەمریکا مەکسیکانا

لە وەڵامی بیرۆکەی ترەمپ بۆ گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیک، سەرۆک کلۆدیا شەینبام جەختی لەوە کردەوە کە ناوەکە لە ساڵی 1607ەوە بەو شوێنە دراوە، هەروەها پێشنیارێکی پێچەوانەشی پێشکەش کرد لەسەر بنەمای زانیارییە مێژووییەکان.

با ناوی بنێین [ئەمریکا] ئەمریکای مەکسیکی.

#øutlawist_Øutis

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

08 Jan, 19:16


دیمەنێکى ترسناکی لۆس ئەنجلس لە ئەمریکا بەهۆی ئاگری و دووکەڵ.
#outlawsim

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

08 Jan, 19:01


سیستەمی بەرگری ئاسمانی جەمسەری باکوور "Pantsir-SA" لەسەر شاسی دووانە بەستەری DT-30PM، ئێستا لە خزمەتگوزاریسوپادایە لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ناوچەی مۆسکۆ.

بە پێچەوانەی مۆدێلی بنەڕەتی سیستەمی بەرگری ئاسمانی Pantsir-S1، بەرگری ئاسمانی Pantsir-S، ژمارەی رۆکێتەکانی لە ١٢ یەکە بۆ ١٨ یەکە زیاد کراوە.

#øutlawist_30

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

08 Jan, 16:55


👈 ترەمپ هۆشداری دا بە حەماس:
"ئەگەر ئەو بارمتانە نەگەڕێنەوە تا ئەو کاتەی من دەچمە ژووری پۆستەکەم، دۆزەخێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵدەگیرسێت. وە بۆ حەماس باش نابێت. وە بەڕاشکاوی بۆ هیچ کەسێک باش نابێت. دۆزەخێک بەرپا دەبێت" !!


🔰ئابووریناس

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

08 Jan, 16:55


🔻میدیاکانی دەوڵەتی ئێران بڵاویان کردەوە کە "لە چەند سەعاتی داهاتوودا جیهان شاهیدی دیمەنی نائاسایی و ڕووداوی نائاسایی دەبێت".

🔰ئابووریناس

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

08 Jan, 16:51


هەوڵێکی داگیرکاری ئەوروپا هەیە لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە..

ئیلۆن مەسک دەیەوێت لەرێگەی سیاسەت و ئابوری ئەمریکا، لەرێگەی تەکنەلۆژیاوە دەستوەربدات لەکاروباری حوکمرانی ئەوروپا، بەتایبەت بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا


#Øutlawist_V

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

08 Jan, 16:50


ئیرلەندا بەشداری دۆسیەی جینۆسایدی ئەفریقای باشوور دەکات لە دژی ئیسرائیل لە دادگای نێودەوڵەتی

#Øutlawist_V

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

25 Dec, 21:41


دۆخی سوریا ئاڵۆزە.؟
#تۆڕی_زانیاری

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

25 Dec, 21:29


چالاکی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوا (هێزی کۆماندۆس) دژی چەتەکانی تورکیا لە نزیک منبج.
#Øutlawism_шпага

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

25 Dec, 21:26


چەکدارانی حوکومەتی نوێ سوریا تەقە بەسەر خەڵکی لازقیە و عەلەویەکانی ئەو شارە دەکەن دوای ئەوەی دەستیان کرد بە خۆپیشاندان دژی سوتاندنی مەزارگەیەک و کوشتنی ٥ کەس.

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

25 Dec, 17:57


ئەم پارچە بچووکە لە لوحی گڵی مێخ کە دەگەڕێتەوە بۆ (٢٠٠٠-١٥٩٥ ساڵ پێش زایین) نوێنەرایەتی وردەکارییەکانی بەڵگەنامەی لەدایکبوونی منداڵێکی سۆمەرییە.
بەڵگەنامەکە ڕەگەزی کۆرپەکە و ناوی دایک و باوکەکە دیاری دەکات، هەروەها شوێنپێی گڵینی کۆرپەکە کە نوێنەرایەتی واژۆی کۆرپەکە دەکات. لە شاری نیپور لە سۆمەریگ دۆزرایەوە، کە ئێستا لە باشووری عێراقە.
ئەم بەڵگەنامەیە لە ئێستادا لە مۆزەخانەی زانکۆی پێنسیلڤانیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نمایشکراوە و ڕەنگە یەکێک بێت لە کۆنترین بەڵگەنامە ناسراوەکانی لەدایکبوون لە جیهان و لە مێژوودا.
تیۆرێک هەیە کە سۆمەرییەکان لە شارستانیەتێکی کۆنترەوە هاتوون بە ناوی دیلمون، لە شوێنێک لە کەنداوی فارس، و بەهۆی لافاوێکی گەورەوە زۆربەیان گیانیان لەدەستداوە، و هەندێکیان کۆچیان کردووە بۆ باشووری میزۆپۆتامیا و شارستانیەتی سۆمەرییان دامەزراندووە , وە ئەوان یەکەم کەس بوو لەسەر لافاوە گەورە کە شتیان نوسیووە.
#تۆڕی_زانیاری
#Øutlawism_шпага

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

25 Dec, 17:15


لەبارەی جەژنی سەری ساڵ و کریسمس و ئێکس ماس و هتد... لەلایەکەوە بروادارانی مەسیحیش خۆیان بە خاوەنی ئەم جەژنە فرت و فێل و درۆینە نازانن بەلکو ئەم جەژنە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ پێش ئاینی مەسیحی کە چەندین بیروباوەری شەیتان پەرستی لەخۆ دەگرێت تەنانەت لەبارەی دارەکەشەوە چیرۆک زۆر هەیە بەڵام لە راستی و دروستی و وردیان گومان هەیە هەر بۆیە بە باشتری دەزانم کە تەنها ئاماژە بە ناوەرۆکی بابەتەکە بدەم، کە مێژووی ئەم تێکەلە جەژنە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی نەمرود و بابلیەکان لەلایەک لەلایەکی ترەوە شەیتانپەرستەکانی وڵاتانی بەستەلەک و باکور لە پێناو ئیبلیس دا لە تاریکترین رۆژی ساڵدا کە لە کۆتاییەکانی ساڵدا لە وڵاتانی باکور و بەستەلەکیەکان دا ئەم جەژنەیان دەکردەوە و تێیدا منداڵ و ئەندامی جەستەی مرۆڤ و ئاژەڵیان دەکردە قوربانی پاشان چەندین سەدە و دواتر تێکەل بە ئاینی مەسیحی کرا بۆ شاردنەوەی تاوانەکان و جوان نیشاندان و هێشتنەوەی بۆنەکە وەک سیمبولێکی شاراوە.
وە بەشداری کردن لەو جەژنە لەلایەن خاوەن ماڵەوە رێگەپێدراوە چونکە خۆی لە خۆی دا ئەوە ئامانجەکەیە کە خەلک بە گەمژەیی بەشداری لەو بۆنانە بکەن بەبێ ئەوەی بزانن کە ئەوەی دەیکەن تەواو دژی بیروباوەری مەبدەئیتیان،

بەشداری نەکردن لەو جەژنە واتای دواکەوتووی عەقلی دەگەینێت لای خەلکی بە گشتی بەڵام دوور لە ئاین، بەشداری کردن لە بۆنەیەك کە پەیوەندی بە کەسەکەوە نیە، وەکو ئەوە وایە کە بەبێ بانگهێشت بەشداری بۆنەکە بکات و خاوەن ماڵیش پێی خۆش نەبێت کە بەشداری تێدا بکەیت چونکە تۆ ناگرێتەوە ئەمە ئەو پەری خۆویستی و جاهلیەتە و نەفس نزمی مرۆڤەکەیە،

خوای گەورە هەموومان لەسەر رێگەی راست رێنمونی بکات.

#Øutlawist_V

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

25 Dec, 17:14


چەژنی سەری ساڵ چەژنێکی بتپەرستیە.
سەرچاوە وتەی خۆیان 👆

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

25 Dec, 16:56


دانانی بۆسە بۆ سەربازانی زایۆنی لە باکووری غەزە ، بە ناوی ڕاوکردنی مار.
لەم بۆسەیە زیاتر لە 4 سەربازی زایۆنی تۆپێندراون.
#تۆڕی_زانیاری

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

25 Dec, 16:24


ئەم گرتەیە بڵاوبۆتەوە کە گوایە دیمەنی ناو فڕۆکەکەیە پێش ئەوەی بکەوێتە خوارەوە، وەک دیارە باڵەکانی زیانی پێ گەیشتووە و خەڵک بە ئۆکسجینەوە دانیشتوون.

#øutlawist_Øutis

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

25 Dec, 14:11


هایها بوو بە ئامانجێکی سەرەکی بۆ فەرماندەکانی سۆڤیەت کە چەندین جار هەوڵیان دەدا بە ناردنی تیمی تایبەتی نیشانە شکێن بۆی و بۆردومانی پێگەکانی کە تێدا تەقەی دەکرد ، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر شکستیان هێنا. لە کۆتاییدا نیشانە شکێنێکی ڕووسی بە ئامانجی گرت بە فیشەکێک کە دەتەقیەوە لە کاتی بەرکەوتنی بە ئامانجەکەی فیشەکێک بەر چەناگەی کەوت، لە خزمەتی سەربازیی دەرچوو، بەڵام وەک هێمای بوێری و لێهاتوویی لە هونەری نیشانە شکێنی مایەوە تا لە ساڵی 2002 کۆچی دوایی کرد.
#Øutlawism_шпага
#تۆڕی_زانیاری

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

25 Dec, 14:10


بەهێزترین نیشانە شکێنی مێژوو
سیمۆ هایها کە بە "مەرگی سپی" ناسراوە، یەکێکە لە گەورەترین نیشانە شکێنەکانی مێژوو. لە ساڵی ١٩٠٥ لە فینلاند لەدایکبووە، بەهۆی لێهاتووییە باڵاکانی وەک نیشانە شکێن لە جەنگی جیهانی دووەمدا بەکارهێنراوە ناوبانگی دەرکردووە. تەنها لە ماوەی سێ مانگ خزمەتکردن لە شەڕەکەدا توانی پێنج سەد و چل و دوو سەربازی سۆڤیەت بکوژێت، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ببێتە ئەفسانەیەکی زیندوو لە هونەری نیشانە شکێنەکان.

هایها پشتی بە لێهاتوویی ناوازەی خۆدزینەوە و سەبر و خۆڕاگری خۆی بەستبوو، چونکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر لەناو بەفردا دەمایەوە لە پلەی گەرمی بەستوودا کە دەگەیشتە -40 پلەی سەدی ژێر سفر. سکە و پێڵاوی بەفری بەکارهێناوە بۆ داپۆشینی ڕووبەری فراوان و جوڵەی خێرای دوای تەقەکردن، ئەمەش وایکردووە دوژمنەکان شوێنپێکانی نەدۆزنەوە و لێیان ون بێت .

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

25 Dec, 13:50


شارەزایەکی هیندی ڕەخنەی توند لە ڕۆژئاوا دەگرێت:

بکەری ئەم جینۆسایدە بە تەنیا ئیسرائیل نییە! ئەمە جینۆسایدی ئیسرائیل و ئەمریکی و ئەوروپییە!/ئەمریکا باس لە مافەکانی ژنان دەکات و ژنانی غەززە بە بۆمبی ئەمریکی دەکوژرێن!/نەک هەر ناتانیاهۆ کە دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت، بەڵکو دەبێت ئۆلاف شوڵز، ئیمانوێل ماکرۆن، ستارمەر، ڕیشی سوناک ، جۆ بایدن، و دۆناڵد ترەمپ، پێویستە هەموویان لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی زیندانی بکرێن!

#øutlawist_Øutis

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

25 Dec, 13:08


Channel name was changed to «تۆڕی زانیاری | The Øutlawist»

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

25 Dec, 12:54


ئەم پێشهاتانە دوای زنجیرەیەک هێرشی چەکداری بۆسەر پاکستان دەگەڕێتەوە کە لەلایەن تەحریرتاڵیبان ئەنجامدراون و چالاکییەکانی چڕتر کردووەتەوە دوای کۆتاییهێنان بە ئاگربەست لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. پاکستان، حکومەتی تاڵیبانی ئەفغانستانی تۆمەتبار کردووە بەوەی کە ڕێوشوێنی پێویستیان لە دژی چەکدارانی (تالیبانی پاکستان)نەگرتووە کە لە خاکی ئەفغانستانەوە کاردەکەن، کە حکومەتی تاڵیبانی ئەفغانستان ڕەتیدەکاتەوە چالاکی لەدژی ئەم هێزانە ئەنجام بدات.
وەزارەتی بەرگری تاڵیبان هێرشەکانی ئیدانە کرد و هۆشداری دا لە ئەگەری تۆڵەسەندنەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گرژبوونی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات

بە گشتی پەیوەندیەکی فەرمی لەنیوان تالیبانی ئەفغانستانی و پاکستانی بوونی نیە بەڵام هەمان فیکر و بۆچون هەڵدەگرن و لە ڕاستیدا پالپشتی یەکن ژێر بە ژێر، بەتایبەت تاڵیبانی ئەفغانستان کە دەرگای بۆیان واڵا کرووە و ئەمەش توڕەیی حکومەتی پاکستانە.


#Øutlawist_V

تۆڕی زانیاری | The Øutlawist

25 Dec, 12:54


هێرشە ئاسمانیەکەی پاکستان لە سەر سنورەکانی ئەفغانستان دا بۆسەرهێزە چەکدارەکانی تەحریک ئەتاڵیبان بووە(تاڵیبانەکانی پاکستان) کە لە هیڕشەکەدا گوایە زەمینەی مەشق و چالاکی و تەقەمەنی هێزە یاخیبووەکانی تالیبانی پاکستان کراوەتە ئامانج و ٤٦ قوربانی مەدەنی لێکەوتۆتەوە کە زۆرینەیان منداڵ و ئافرەتی پەنابەر بوون لە ناوچەکە

ناوەندی تۆڕی زانیاری

21 Nov, 18:51


وۆڵ ستریت جۆرناڵ:

• بەرپرسێکی ڕۆژئاوایی ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئەم دواییەی ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەی کورسک، جەنەڕاڵێکی باڵای کۆریای باکوور بریندار بووە.

• ئەمە یەکەمجارە کە بەرپرسانی ڕۆژئاوا پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئەفسەرێکی باڵای سەربازی کۆریای باکوور برینداربووە لە ململانێی ڕووسیا و ئۆکرانیادا.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

21 Nov, 17:41


ڤلادیمێر پوتین:

لە ئێستادا هیچ ئامرازێک لە جیهاندا نییە کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی سیستەمی مووشەکەکانی ئۆرێشنیکی ڕووسیای هەبێت و ڕووسیاش بەپێی کردەوەی دوژمن بڕیار دەدات کە مووشەکی مامناوەند و کورت مەودای زیاتر جێگیر بکات هەر گەشەسەندنێکی ڕووداوەکان، و وەڵامەکەی هەمیشە لەوێ دەبێت.

دوایین مووشەکەکانی ڕووسیا بە خێرایی 2-3 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا هێرش دەکەنە سەر ئامانجەکان، و لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی دوژمنەوە ڕێگری لێناکرێت و بەدڵنیاییەوە ڕووسیا پێشنیار بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی ئۆکراینی دەکات کە لە کاتی بەکارهێنانی مووشەکدا ناوچەی مەترسیدار بەجێبهێڵن.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

21 Nov, 17:31


سەرۆک پوتین:

ڕووسیا بە مافی خۆی دەزانێت هەموو چەکێک لە دژی ئەو وڵاتانە بەکاربهێنێت کە ڕێگە بە بەکارهێنانی چەکەکانیان دەدەن لە دژی ڕووسیا

سەرۆک پوتین:

ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا نوێترین مووشەکی مەودای مامناوەندی ڕووسی "ئۆریشنیک"ی بەکارهێنا، ئامانجی مووشەکەکە دامەزراوەیەکی پیشەسازی سەربازی بوو لە شاری دنیپرۆپترۆڤسک، ئامانجەکەش بە سەرکەوتوویی لە ناوبرا.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

21 Nov, 17:29


سەرۆکی ڕووسیا پوتین:

بانگەواز بۆ گەلی ڕووسیا دەکەم: وڵاتەکەمان بە چەکی دوور مەودای ڕۆژئاوا بۆردومان کراوە.


🚨🚨 پوتین: ئەو ئامانجانەی کە دوژمن داینابوو کاتێک مووشەکی دوور مەودای ڕۆژئاوای بەکارهێنا، بەدی نەهات.

🚨🚨 پوتین: بەکارهێنانی چەکی دوور مەودای دوژمن دژی ڕووسیا ناتوانێت کاریگەری لەسەر ڕەوتی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکە هەبێت.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

21 Nov, 16:19


ڕای ئێوەیە چییە لەسەر ئەم وتانەی سەرۆکی لیژنەی سەربازی ناتۆ ؟

ئایە سەروەری و سەقامگیری وڵات پەیوەستە بە بوونی چەکی ئەتۆمی و هێزی سەرباز ؟!
ئەگەر ئەو وڵاتانەی ڕووبەڕووی جەنگ و داگیرکاری دەبنەوە خاوەنی چەکی ئەتۆم بن هەمان شتیان بەرامبەر دەکرێت یان نا.

ڕای خۆتان بنووسن.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

21 Nov, 14:59


هۆڵەندا وەک یەکەم وڵات ڕایگەیاند کە بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی جێ بە جێ دەکەن ئەگەر بێت و ناتانیاهۆ بچێتە خاکی ئەو وڵاتە دەستگیری دەکەین.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

21 Nov, 14:36


دادگای_تاوانی_نێودەوڵەتی

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و گالانت وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل دەرچووە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە غەززە.

• زیاتر لە 120 وڵاتی ئەندامی دادگا، ناتانیاهۆ و گالانت ناتوانن سەردانیان بکەن.

• جێگای سەرنجە کە جۆن تون سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەمریکا سزا بەسەر دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەسەپێنێت ئەگەر دادگا فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی بەرپرسانی ئیسرائیل دەربکات.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

21 Nov, 11:38


بەپێی زانیارییەکانی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا، ڕووسەکان بۆ یەکەمجار بە مووشەکی بالیستیکی کیشوەربڕ هێرشیان کردووەتە سەر ئۆکرانیا

هێزی ئاسمانی جۆری مووشەکەکەی بە وردی دیاری نەکردووە، بەڵام پێدەچێت مووشەکی بالیستیکی کیشوەربڕی RS-26 Rubezh بێت کە ئەمەش یەکەمجارە بەکاربێت.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

20 Nov, 21:05


سی ئێن ئێن:

ڤلادیمێر پۆتن بەڵێ کرد بۆ بەکارهێنانی چەکی ناوەکی ، لەوانە چەکی تاکتیکی ئەتۆمی 💥

ناوەندی تۆڕی زانیاری

20 Nov, 20:14


دەزگا هەواڵگرییەکانی پۆڵەندا ڕاهێنان بە چەکدارەکان دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر بێلاڕووس

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی بیلاڕوس، ئۆپۆزسیۆنی بێلاڕووس و ڕۆژئاوا بەنیازن هێرش بکەنە سەر چوار ناوچەی باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە. دەوترێت گروپە چەکدارەکانی پۆڵەندا و لیتوانیا و ئۆکرانیا بەشدارن.

بەپێی پلانەکە، سەرەتا باندە ناسیۆنالیستەکان هێرش دەکەنە سەر بیلاڕووس، دواتر بەکرێگیراوان و هێزەکانی ناتۆ دێنە پێشەوە. دەزگای هەواڵگری پۆڵەنداش هاوکارن لە مەشقپێکردنی چەکداران بۆ هێرشەکە.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

20 Nov, 14:59


🇺🇸 هەواڵگری ئەمریکا:

• هێرشی ڕووسیا لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ڕوودەدات.

• بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و پۆڵەندامان لەمە ئاگادار کردەوە و هەروەها ئامۆژگاریمان کردن کە باڵیۆزخانەکانیان لە ئۆکرانیا دابخەن و هاووڵاتیانیان بگەڕێننەوە.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

20 Nov, 10:44


وێنەی مانگی دەستکرد کە بیناسازی ئیسرائیل بە درێژایی هێڵی ئەلفا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مەجدال شەمس نیشان دەدات

پڕۆژەی نوێی ڕژێمی ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی ئەیلولەوە بە شێوەیەکی جددی دەستی پێکردووە. لە 15ی ئۆکتۆبەر هێزەکانی ڕژێمی ئیسرائیل هەندێک کێڵگەی مینیان پاککردەوە و بەربەستی نوێیان لە بەرزاییەکانی جۆلان و ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سوریا دامەزراند. لە 11ی ئۆکتۆبەردا، سەرچاوە نزیکەکانی گرووپە چەکدارەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە سەربازانی ئیسرائیل بە پشتیوانیی چەند زرێپۆشێک چوونەتە ناو شارۆچکەی کودنە لە پارێزگای قونەیترە لە سووریا؛ بەڵام سەرچاوەیەکی مەیدانی بۆ IWN ئەم ڕاپۆرتەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل نەچوونەتە ناو خاکی سوریا.

ئەوەی دیارە، چالاکییەکانی سوپای ڕژێمی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو و ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا بە بەراورد بە ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. ئەمەش شانبەشانی ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکانی هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، بووەتە هۆی ئەوەی کە قسە و باسەکان سەبارەت بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە باشووری سووریا پەرەی پێبدرێت.

دوابەدوای هەڵکشانی ئاڵۆزییەکان لە بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلان، هێزە سەربازییەکانی ڕووسیاش هەنگاویان ناوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، بەم دواییە تاوەرێکی چاودێرییان لە گردی ئەلئەحمەر ئەلغەربی لە باشووری شارۆچکەی کودنە لە پارێزگای قونەیترە
دامەزراند. هەروەها ڕووسەکان ژمارەی بنکە سەربازییەکانیان لە ناوچەی نێوان سوریا و ناوچە داگیرکراوەکانی ئیسرائیل بۆ هەشت بنکە زیاد دەکەن.

خاڵێکی سەرنجڕاکێش هۆکاری پشت کردەوەکانی ڕژێمی ئیسرائیلە، بەتایبەتی بەهێزکردنی قەڵاکان، دانانی بەربەست لە کەنارەکانی هێڵی ئەلفا لە جۆلانی داگیرکراو. بە سەرنجدان بەو ڕاستییەی کە ئیدیعاکانی ڕژێمی ئیسرائیل سەبارەت بە بوونی هێزی خۆڕاگری لە باشووری سووریا و ئەگەری ململانێی زەمینی، وا دەردەکەوێت کە سوپای ڕژیم بە شێوەیەکی چالاکانە پێگەی بەرگریی خۆی بەهێزتر دەکات بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی لە بەرامبەر ئەگەری هێرش و ڕووبەڕووبوونەوەی زەمینی لەم ناوچەیەدا. سەرەڕای ئەوەش، ڕەنگە کردەوە بەرفراوانەکانی ڕژێمی تەلئەبیب لە بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هۆکاری جۆراوجۆری دیار و شاراوەی هەبێت، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئەم کارانە نابێ بە کەم سەیر بکرێن یان بە بێ بایەخ وەربگیرێن؛ دەکرێت ئامادەکاری بن بۆ دەستدرێژیکردنە سەر سوریا!

ناوەندی تۆڕی زانیاری

20 Nov, 08:55


باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بە پێشبینی هێرشی ئاسمانی داخرا

(پەیامێک بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی لە ئۆکرانیا

ئاگاداری ئەمنی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤ، ئۆکرانیا (٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤)

ڕووداو: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤ زانیاری تایبەتی وەرگرتووە سەبارەت بە ئەگەری هێرشێکی ئاسمانی. لەبەر ئەوە، باڵیۆزخانە دادەخرێت.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا پێشنیاری ئەوە دەکات هاوڵاتیانی ئەمریکا ئامادەبن بۆ چوونە پەناگەکان لە ئەگەری ڕاگەیاندنی ئاگادارکردنەوەی ئاسمانی).

ناوەندی تۆڕی زانیاری

19 Nov, 17:37


تووت ئانخ ئاموون
#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

19 Nov, 16:25


هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل چالاکییەکانیان لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو زیاد کردووە

وێنەی مانگە دەستکردەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سوپای ڕژێمی ئیسرائیل دەستیان بە پڕۆژەیەکی بیناسازی کردووە بەدرێژایی هێڵی ئەلفا کە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو لە سوریا جیادەکاتەوە و لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە.

بەپێی وێنەی مانگە دەستکردەکان، دروستکردنی زیاتر لە حەوت کیلۆمەتر و نیو ڕێگا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی مەجدەل شەمس، هاوتەریب لەگەڵ هێڵی ئەلفا دەستیپێکردووە.

سەرەڕای ئەوەش، لەلایەک بەربەست داندراوە و ڕێکاری قیرتاوکردن لەسەر بەشێک لەم ڕێگایە تەواو بووە.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن سەرچاوەیەکی سەربازیی ئیسرائیلەوە بڵاو کراوەتەوە، نیشان دەدات کە هێزەکانی ڕێژیم بە بەزاندنی بەربەستەکان لە هێڵی ئەلفا نزیک بوونەتەوە. ئەم ڤیدیۆیە هاوکات لەگەڵ پڕۆژەی بیناسازی نوێی ڕژێمی تەلئەبیب لە جۆلانی داگیرکراو بڵاوکرایەوە.

جێگای سەرنجە ناوچەی پارێزراوی نێوان هێڵی ئەلفا و سنووردارکردنی دووەم کە بە هێڵی براڤۆ ناسراوە، کە سنووری ئەو شوێنە دیاری دەکات کە سوپای سوریا دەتوانێت لە کوێدا چالاکی بکات، ئەو ناوچەیەیە کە هێزەکانی سوریا لە جۆلان لە سەربازانی ڕژێمی ئیسرائیل جیا دەکاتەوە.

هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان دوو بنکەی هەمیشەیی و 11 خاڵی چاودێرییان لە ناوچەی داگیرکراوی جۆلان و دەوروبەری هەیە.

دوابەدوای دەستپێکردنی بیناسازییەکان لەلایەن ڕژێمی ئیسرائیلەوە، نیک بیرنباک وتەبێژی هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئیسرائیل لە کاتی پڕۆژەکەدا چوونەتە ناو ئەم ناوچەیە، ئەمەش پێشێلکردنی یاساکانی ئاگربەست پێکدەهێنێت کە ناوچەکە بەڕێوەدەبات.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

15 Nov, 17:02


دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا دیمەنی دەستگیرکردنی هەرزەکارێکی تەمەن 16 ساڵی ڕووسی لە شاری کیرۆڤی ڕووسیا بڵاوکردەوە بەهۆی ئەوەی هەوڵی تێکدەدارانەی دەدا بۆ بە ئامانجگرتنی هێڵی شەمەندەفەری ترانس سیبیریا بە پشتبەستن بە ڕێنمایی هەواڵگری ئۆکرانیا لە بەرامبەردا بۆ پاداشتی دارایی.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

15 Nov, 12:08


ماڵپەڕی ئاکسیۆس:

ئیسرائیل لە ئۆکتۆبەری 2024 هێرشێکی ئاسمانی بە ئامانجی سەر “کۆمەڵگەی سەربازی پارچینی ئێران” ئەنجامدا، دامەزراوەی تالەقان 2ی لەناوبرد کە شوێنێکی نهێنی لێکۆڵینەوەی چەکی ئەتۆمییە.

مەبەست لە هێرشەکە پەکخستنی هەوڵە نوێیەکانی ئێران بوو بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی، کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا چڕتر بووەتەوە.

وێنە مانگە دەستکردەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە تەواوی دامەزراوەکە لەناوچووە.

ئەم دامەزراوەیە 20 میل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تارانەوە هەڵکەوتووە، لەو کاتەوەی کە ئێران لە ساڵی 2003دا بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ڕاگرت، بەڵام لەم دواییانەدا لە ژێر پەردەی لێکۆڵینەوەی مەدەنی دەستی بە چالاکییە نهێنییەکانی کردووەتەوە.

هاوکات بەرپرسێکی ئەمریکی شوێنەکەی بە "کردەوەیەکی زۆر نهێنی و تەنها بازنەیەکی بچووکی ناو حکومەتی ئێران" وەسف کرد.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

14 Nov, 13:08


دۆخی سەربازی یەمەن - 13ی مانگی تشرینی دووەمی 2024

• لە 9ی تشرینی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چوار جار هێرشیان کردە سەر پارێزگای سەنعا لە یەمەن.

• لە 10ی تشرینی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا پێنج هێرشیان کردە سەر پارێزگای سەنعا لە یەمەن.

• لە 11ی تشرینی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە حەوت هێرش پارێزگای ئیمرانیان کردە ئامانج.

• لە 11ی تشرینی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دوو هێرشیان کردە سەر پارێزگای سەعدە لە یەمەن.

• لە 12ی تشرینی دووەم سوپای یەمەن بە مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ هێرشی کردە سەر دوو کەشتی جەنگی ئەمریکا لە دەریای سوور، بەپێی ئاماری سوپای یەمەن.

• لە 12ی تشرینی دووەم، سوپای یەمەن بە مووشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ هێرشی کردە سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن لە دەریای عەرەبی.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

14 Nov, 08:02


ناتۆ دەستپێشخەرییەک بۆ بەهێزکردنی سنوورەکان لەگەڵ ڕووسیا پەسەند دەکات

ڕۆژی چوارشەممە، مارک ڕوت، سکرتێری گشتیی ناتۆ، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکانی وارشۆ و دەوڵەتانی باڵتیک و فینلاند کرد بۆ بەهێزکردنی سنوورەکان لەگەڵ ڕووسیا.

لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پۆڵەندا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ دۆناڵد توسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا، ڕوتێ وتی: ئێمە تازە باسمان لە بەهێزکردنی سنوورەکان لەگەڵ دەوڵەتانی باڵتیک و فینلاند کردووە و منیش پێشوازی لەم دەستپێشخەرییە دەکەم.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

13 Nov, 21:43


بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە تواناکانی حزبوڵڵا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیون، بەڵام هێزە زەمینییەکانیان بەدرێژایی سنوورەکان لەگەڵ ئیسرائیل تاڕادەیەکی زۆر وەک خۆیان ماونەتەوە.

هۆڵمگرێن لە میانی وێبینارێکدا لەگەڵ سەنتەری لێکۆڵینەوە ستراتیژی و نێودەوڵەتییەکان کە بنکەکەی لە واشنتۆنە، دەڵێت: هەڵسەنگاندنی ئێمە ئەوەیە کە کردەوە سەربازییەکانی ئیسرائیل توانا سەربازییەکانی حزبوڵڵای بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزاندووە، بەڵام توانای مووشەک و جبەخانەیان وەک خۆی ماوەتەوە.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

13 Nov, 21:24


پڕۆژەی زمانی ڕووسی بە کوردی بە هاوبەشی لەگەڵ چاوی مۆسکۆ مانگانە دوو جار میوانی ڕووسی بانگهێشتی دیداری ئۆنڵاین دەکات لە گروپێکی داخراو بۆ ئەو کەسانەی زمانی ڕووسی دەخوێنن، بەڵام نازانن لەگەڵ کێ قسەی پێبکەن و چۆن ڕاهێنانی زمان بکەن.
ئامانج لەم کۆبوونەوە ئۆنڵاینە ئەوەیە دەرفەتی بەخۆڕایی بۆ ئەو فێرخوازانە بڕەخسێنین کە دەیانەوێت گەشە بە زمانی ڕووسیەکەیان بدەن(ئەم کارە پێشتر لە هیچ کۆڕسێکی زمان لە کوردستان نەکراوە)
بۆ ئەوانەی دەیانەوێت وەک گوێگر یان بەشداربوو بەشداری گفتوگۆکە بکەن، دەتوانن نامە بۆ ئەدمین بنێرن.
@Gailan1205

ناوەندی تۆڕی زانیاری

13 Nov, 18:14


یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا سەبارەت بە ئەگەری دیداری ئەردۆغان لەگەڵ ئەسەد:

🔴ئەردۆغان ئەمڕۆ سەرکردەیەکی جیهانییە، کاتێکیش قسە دەکات، دەبێت لایەنی بەرامبەر (بەشار) قسەکانی بە جددی وەربگرێت و بە وردی بیر لەم ئۆفەرە بکاتەوە چوونکە ئەمە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ سوریای وێرانکراو.

🔴ئێستا ناتوانین باسی کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سوریا بکەین، مەرج هەیە سەرەتا دەبێت جێبەجێ بکرێت، گرنگترینیان دەستەبەرکردنی ئاسایشی نیشتمانیمانە.

🔴دیوارێکی پارێزراومان بەدرێژایی سنوور لەگەڵ سوریا دروستکردووە، هەروەها سیستەمی چاودێری پێشکەوتوومان هەیە و توانای ئەوەی هەیە ڕێگری بکەین لە هەر دزەکردنێک لەودیو سنوورەوە.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

12 Nov, 18:09


لەکۆتاییدا هەرچۆنێک ئەنجامی بێت لە پرسی نمایشی هاپەیمانی و پالپشتی ئیسرائیل بۆ کوردستان، هیچ لە ناوەرۆکی ئەو ڕاستیە ناگۆرێت کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پێویستیان بە دەوڵەتێکی خوێنمژ و خوێنرێژی زایۆنی و شەیتانی نیە،

هەر بەراست ئێمە نیشتیمانێکمان بۆ چیە کە شەیتانەکانی بنیاتی دەنێن وەکو مۆڵگەی پاراستن و بەرژەوەندی و ئەجێنداکانی خۆیان؟

هیچ هۆکارێکی جدی و ڕاستەقینە و لە پێشینە نیە و نابێت، بۆ پێشخستنی ڕوشت و بەهای مرۆڤبوونمان بەرامبەر یەکگرتن لەگەڵ دوژمنی ڕاستەقینەی مرۆڤایەتی و شەیتانەکانی سەرزەوی.

ئێمە خاک و نیشتیمان و نەتەوەی خۆمان خۆشدەوێت و ئەوەش هۆکاری گرنگی پێدانمانە،بەڵام بێگومان لەو نیشتیمانەی کە بە خوێنی مرۆڤی بێتاوان ئاودەدرێت و بەکەلەسەری منداڵی بێتاوان بناغەی بنیات دەنرێت و بەدەستی دوژمنانی ڕاستەقینەی نەتەوە و مرۆڤایەتی پالپشتی دەکرێت...

ئەرکی ئێمەی خەڵکی بەهادار تێیدا یاخی بوون دەبێت.


بەناوی شینکاف

ناوەندی تۆڕی زانیاری

12 Nov, 17:55


لوبنان

ڕۆژنامەی معاریفی عیبری:

سوپای ئیسرائیل قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکانی لە لوبنان دەستپێکرد.

ئامانجی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئیسرائیل لە لوبنان، نەهێشتنی توانای مووشەکی حزبوڵڵایە.

ئامانجی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئیسرائیل فشارخستنە سەر حزبوڵڵایە سەبارەت بە دانوستانەکانی یەکلاکردنەوە لە لوبنان.

ھەموو ھەڵدانی مووشەکەکانی ئەم دواییە لە باشووری لوبنانەوە لەو ناوچانە ئەنجام دراون کە سوپای تێدا چالاک نەبووە.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

11 Nov, 15:14


هێزە دەریاییەکانی ڕووسیا و ئەندەنوسیا یەکەمین مەشقی دەریایی هاوبەشی ئۆرودا-2024 لە دەریای جاڤا ئەنجام دەدەن.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

11 Nov, 06:03


کەشتیی کۆرڤێت "جیوە"ی بەلەمی دەریای ڕەشی هێزی دەریایی ڕووسیا بە سەردانێکی دۆستانە گەیشتە جەزائیر.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

11 Nov, 04:18


مەترسیەکانی ئینتەرنێت و تۆڕی 5G وەکو هۆکاری بڵاوبونەوەی نەخۆشی و لاواز بوونی مرۆڤ!

ناوەندی تۆڕی زانیاری

10 Nov, 20:25


واشنتۆن پۆست:

تڕەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پوتین قسەی کردووە، لە کاتی پەیوەندییەکەدا باسی شەڕی ئۆکڕانیایان کردووە و بە پوتینی گوتووە کە پەرە بە شەڕەکە مەدەن.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

10 Nov, 15:01


⚠️ کۆمەڵەی ناتۆ هەمیشە ناتوانێت ڕزگارت بکات!

"ئایا شایەنی مردنی لە پێناو ڕۆژئاوا؟"
پەیوەندی بکەن بە ڤۆڵگا، فرێکوێنسی 149.200
ئێمە گرەنتی ژیانت دەکەین!"
ئەمە بڵاوکراوەیەکی ڕووسیایە کە بەو کەسانە دەڵێت لە پێناو ڕۆژئاوا دەجەنگن بە جل و کەرەستەی ناتۆ کە نرخی هەزاران دۆلارە بەڵام بە فیشەکێکی نیو دۆلاری لە ناو دەبرێ لە پێناو هیچ.
#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

10 Nov, 12:08


جوگرافیای غەززە

ئیسرائیل له کەرتی غەززە بەسەر سێ بەش دابەش بوە

باکوری غەززە تاوەکو میحوەری میفلاسیم بەشێکە کە پێک دێت له (بەیت حانوون و بەیت لاهیا و جەبالیا)

بەشی دوەم ناوەڕاستی کەرتی غەززەیە میحوەری نتساریم کە باشور و باکوری غەززە دەکاتە دوو پارچە و لە یەکتر جیادەکاتەوە

بەشی سێیەم سنوری میحوەری ڤلادلڤیایە (سنوری غەززە و میسرە) بەتەواوی دەستی بەسەر داگرتوە ئەمەش تاکە ڕێکای خەڵکی غەززە و بەرخۆدان بوو تا پەیوەندی بە جیهانی دەرەوە بکەن

ئێستا غەززە بەتەواوی گەمارۆ دراوە لە دەریا و ئاسمان و زەوی

ناوەندی تۆڕی زانیاری

09 Nov, 20:02


وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ ڕایگەیاند، دوای شکستی دوایین خولی دانوستانەکانی ئاشتی، قەتەر هەوڵەکانی نێوەندگیری لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ڕاگرت.

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە داخستنی مەکتەبی سیاسی حەماس لە دەوحە دەکەن.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

09 Nov, 16:36


زنجیرەی هاتووەکان - 4 (جەنگی وزەی مرڤایەتی)

ناوەندی تۆڕی زانیاری

02 Nov, 22:00


زنجیرەی هاتووەکان - ٣ (زانستی ئەندازیاری و وزە)

ناوەندی تۆڕی زانیاری

02 Nov, 21:03


رادیۆی سوپای ئیسرائیل لە بەرپرسانی ئەمریکاوە:

جموجۆڵە سەربازییەکانی ئێران ئاماژەیە بۆ ئامادەکاری وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئیسرائیل.

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

02 Nov, 20:41


سوپای پاسدارانی ئێران گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە کە ئاماژە بە هێرشێکی تۆڵەسەندنەوەی نزیک بۆ سەر ئیسرائیل دەکات
#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

02 Nov, 20:28


🔴 جموجۆڵی فڕۆکە سەربازیی
ئەمەریکا لە سنووری نێوان عێراق ئێران !

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

02 Nov, 17:07


کاپتن عیماد امهز کێیە و چۆن لەلایەن تیمێکی تایبەتی سوپای ئیسڕائیل ڕفێندرا ؟

تیمێکی تایبەتی ئیسڕائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاپتنێکی دەریاییان ڕفاندووە لە ناوچەی باترۆن لە بەرەی باکووری لوبنان.

کێ و چۆن ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدراوە ؟

تیمێکی تایبەت بەناوی (شەڵیت 13) ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە بە نزیکەیی 25 سەرباز کە یەکەیەکی هەواڵگری نهێنی و سەربازی مەیدانیە تایبەتە بە ئۆپەراسیۆنی ورد، ئیسرائیل ژمارەیەک لەو سەربازانەی هەیە بەهۆی تێچوی زۆر لە ڕاهێنان و کەرەستەی سەربازی.

تیمەکە پەیوەندیان لەگەڵ ئەفسەرێکی ئەڵمانی هێزی یونیفڵ بەستووە له باکووری لوبنان تا هاوکاریان بکات له گەشتنی تیمەکە بۆ کەنار دەریا و گواستنەوەی چەک و پێداویستییەکان بۆ ناوچەی باتڕۆن دواتر گەڕاندنەوەییان به کەناری دەریا.

هێزی (یونیفیل) سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە بۆ ڕێگری له گرژی ناوچەکە جێگیر کراون.

کەسە ڕفێندراوەکە کێیە ؟

هەندێک دەڵێن ئەفسەرێکی سوپای لوبنانە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەفسەرێکی بەلەمی مۆڵەتپێدراوە بەناوی عیماد امهز و لەلایەن وەزارەتی کار و گواستنەوەی لوبنانەوە باوەڕپێکراوە.

بە وتەی وەزیری کار و گواستنەوەی لوبنان، ڕووداوەکە پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت عیماد خوێندکار بووە لە پەیمانگای دەریایی بۆ بەلەم لە باترۆن.

بەشێک لە میدیاکانی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکەن عیماد ئەندامی یەکەکانی دەریایی حزبوڵایە.

بەڵام میدیا لوبنانییەکان ئەمە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن تەنها کاپتنی دەریاییە بۆ کەشتییە مەدەنی و بازرگانییەکان لە پەیمانگایەکی مەدەنی دەخوێنێت.

هاوکات خولی فێربوونەکەشی بەم شێوەیە بووە:

لە 01/22 خولی یەکەمی تەواوکردووە و لە 09/24 لە خولی دووەمدا ناوی خۆی تۆمارکردووە.

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

02 Nov, 11:34


ئایە ئەزانی داعش لە دوای ساڵی ٢٠١٤ وە درۆنی بەکارهێنا وەک چەکێک دژی هێزە عێراقیەكان، ئەمەش دیمەنی پێکانی تانکێکی ئەبرامس بە درۆن .

🌐شوێن: عێراق ـ موسڵ
🗓️بەروار: مانگی ١ ساڵی ٢٠١٧
🚀تیم: داعش

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

02 Nov, 11:26


🎬 فیلمی دۆکیومێنتاری

کاتێک تێسلا داوای هاوکاری و پێشنیاری پرۆژەی کارەبای خۆرایی کرد...

تێبینی لە کۆمێنت:

ناوەندی تۆڕی زانیاری

02 Nov, 11:21


ڕووسیا - ئۆکڕانیا
بەرەی ڕۆژهەڵات: هێزەکانی ئۆکرانیا هێڵێکی نوێی بەرگری پێکدەهێنن

هێزەکانی ئۆکرانیا لە دەوروبەری دنیپرۆپیترۆڤسک دەستییان کردووە بە درووستکردنی پێکهاتەی بەرگری و لە ئێستادا ئێستا "ددانی ئەژدیها" و چەند هێڵێک لە دووری تەنها 10 کیلۆمەتر لە شارەکەوە دانراون.

🌐شوێن: دنیپرۆپیترۆڤسک، ئۆکڕانیا
🗓️بەروار: 02.11.2024
🚀تیم: هێزەکانی ئۆکڕانیا

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

02 Nov, 11:15


ئیسڕائیل - لوبنان
کەمێک پێش ئێستا هێرشی ئاسمانی کرایە سەر شارۆچکەی شبعا لە باشووری لوبنان.

🌐شوێن: شارۆچکەی شبعا، باشووری لوبنان
🗓️بەروار: 02.11.2024
🚀تیم: هێزی ئاسمانی ئیسرائیل

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

02 Nov, 10:46


زەنگی ئاگادارکەرەوەی هێرش لە ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل.

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

02 Nov, 10:17


گەیشتنی هەوری سوپەر سێڵ بۆ سەر ئاسمانی سلێمانی
#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

02 Nov, 10:00


ڕووسیا - ئۆکڕانیا
بە ئامانجگرتنی خاڵی جێگیرکردنی کاتی هێزەکانی ئۆکڕانیا بە بۆمبی FABی ڕووسی لە گوندی تێرنی.

🌐شوێن: گوندی تێرنی، ئۆکڕانیا
🗓️بەروار: 29.10.2024
🚀تیم: هێزی ئاسمانی ڕووسیا

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

02 Nov, 08:59


ڕووسیا - ئۆکڕانیا
هێرشی ڕووسیا بۆسەر کەرەسەتە و سەربازانی ئۆکڕانیا لە نزیک ئیڤۆڵژانسکی.

🌐شوێن: ناوچەی ئیڤۆڵژانسکێ، سومی
🕰 بەروار: 29.10.2024
🚀تیم:هێزەکانی ڕووسیا

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

01 Nov, 18:11


#ڕووسیا:🇷🇺
مانۆڕی ستراتیژی ئەتۆمی بە فڕۆکەی بۆمبەری دوور مەودای Tu-160
توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەیە

کاتژمێر ١١:٠٠ بەیانی ئەمڕۆ،
بۆمب هاوێژێکی ستراتیژی هەڵفڕی
Tu-160 لە فڕۆکەخانەی ڕامێنسکۆیە
لە ناوچەی مۆسکۆ بەرەو دەریای قەزوین بەڕێکەوت و مووشەکی ئاراستەی شوێنێکی تاقیکردنەوە لە باکووری کازاخستان کرد.
#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

01 Nov, 17:44


ڕووسیا - ئۆکڕانیا
بە ئامانجگرتنی خاڵی جێگیرکردنی کاتی هێزەکانی ئۆکڕانیا لەلایەن هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە گوندی مالا تۆکماچکە.

🌐 شوێن: گوندی مالا تۆکماچکە، ئۆکڕانیا
🗓️بەروار: 29.10.2024
🚀تیم: هێزی ئاسمانی ڕووسیا

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

01 Nov, 15:15


زنجیرەی هاتووەکان - 1 (بەڵگە لەنێو قورئانی پیرۆز)

ناوەندی تۆڕی زانیاری

01 Nov, 15:15


زنجیرەی هاتووەکان - ناساندن

ناوەندی تۆڕی زانیاری

01 Nov, 13:24


ئیسڕائیل - فەڵەستین (حەماس)
بە ئامانجگرتنی زرێپۆشێکی سوپای ئیسرائیل بە مووشەکی یاسین 105 لە کەمپی جەبالیای باکووری کەرتی غەززە.

🌐شوێن: کەمپی جەبالیا، باکووری کەرتی غەززە
🗓️بەروار: 28.10.2024
🚀تیم: لیواکانی قــــەسام

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

01 Nov, 12:45


دروستکردنی درۆنێک کە لە هەموو شوێنێک و بەربەستێک دەتوانێ ڕێبکات و بفڕێت و خۆی دەرباز بکات.
#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

31 Oct, 23:20


تاقیکردنەوە مووشەکی بالیستیکی کیشوەر بڕ بە ناوی هواسۆنگ- ١٥ Hwasong-15لە لایەن کۆریای باکوور.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

31 Oct, 22:24


رۆژگار تاریکە؟!
باڵی بێهیوایی بەسەرمانی دا کێشاوە؟!...

ناوەندی تۆڕی زانیاری

31 Oct, 18:12


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بلینکن:

هێشتا نەمانبینیوە هێزەکانی کۆریای باکوور بچنە ناو شەڕی ئۆکرانیا، ئەگەر وا بکەن، دەبنە ئامانجی سەربازی.

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

31 Oct, 17:31


ناوی کتێب: جەنگ
خاوەنی کتێب: ڕۆژنامەنووس بۆب وودوارد
بابەت: کۆبوونەوەیەکی نێوان پاشای ئوردن و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

لە کۆبوونەوەکە عەبدوڵڵا بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: دەبێت حەماس شکست بهێنێت. ئێمە بە ئاشکرا واناڵێین، بەڵام پشتگیری شکستهێنانی حەماس دەکەین، وە دەبێت ئیسرائیل حەماس ببەزێنێت

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

31 Oct, 17:02


یتزحاک بریک، جەنەڕاڵی خانەنشینکراوی سوپای ئیسرائیل:

ئیسرائیل لەبەردەم ئێران و حزبوڵڵا و حەماس ڕووبەڕووی کاولکاری دەبێتەوە، سوپا خەریکە دەڕوخێت.

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

31 Oct, 16:49


ڕووسیا - ئۆکڕانیا
بۆردوومانکردنی پێگەی سەربازانی ئۆکڕانیا لەلایەن هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە ناوچەی کورسک.

🌐شوێن: کورسک، ڕووسیا
🗓️بەروار: 28.10.2024
🚀تیم: هێزی ئاسمانی ڕووسیا

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

30 Oct, 15:53


ئیسڕائیل - لوبنان
نەخشەی کۆنترۆڵی باشووری لوبنان

سوپای ئیسرائیل بەتەواوی کۆنترۆڵی شارۆچکەی_خیامی کردووە، لە ئێستادا یەکەکانی ئەندازیاری گەڕان و تێکشکاندنی تونێلەکانی ناوچەکە ئەنجام دەدەن.

🌐شوێن: شارۆچکەی خیام، باشووری لوبنان
🗓️بەروار: 30.10.2024
🚀 تیم: سوپای ئیسڕائیل

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

30 Oct, 14:27


ڕووسیا - ئۆکڕانیا
بەرزکردنەوەی ئاڵای ڕووسیا لە ناوەندی نیشتەجێبوونی کاتێرینیڤکا.

🌐شوێن: کاتێرینیڤکا، ئۆکڕانیا
🗓️بەروار: 28.10.2024
🚀 تیم: هێزەکانی ڕووسیا

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

30 Oct, 11:40


ڕاپۆرتێکی نوێ دەریدەخات کە لە 8ی تشرینی یەکەمی 2023 تا 31ی ئابی 2024 زیاتر لە 18 هەزار خۆپیشاندان کە پشتگیری ئیسرائیل یان فەلەستین دەکەن لە ئەمریکا ڕوویانداوە و نزیکەی 80%یان لایەنگری فەلەستین بوون

تەنها نیوجرسی و فلۆریدا و میریلاند خۆپیشاندانی لایەنگری ئیسرائیلیان هەبوو کە نیوەی ژمارەی خۆپیشاندانەکانی لایەنگری فەلەستین نەبوە.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

30 Oct, 11:38


ڕۆژنامەی ئەخباری لوبنانی داتای زیانەکانی سوپای زایۆنی له سەرەتای دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان لە باشووری لوبنان بڵاودەکاتەوە:

- ٣٨ تانکی مێرکاڤای ئیسرائیلی لەناوبران؛
- زیاتر لە 90 سەرباز کوژران؛
+750 بریندار بوون بە پلەی جیاواز؛
- 1 زرێپۆش لەناوبرا؛
- 1 هامەر؛
- 4 بولدۆزەری D9؛
- 1 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری هێرمێس 900؛
- 3 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرمێس 450؛
- 1 ئۆتۆمبێلی شەڕکەری پیادە.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

30 Oct, 11:34


لیزا جۆنسن باڵیۆزی ئەمەریکا لە لوبنان بەردەوامە لە پەرەپێدانی گفتوگۆی لایەنەکان بۆ ئامادەکردنی لوبنان بۆ دوای حزبوڵڵا بە کۆکردنەوەی کەمپی دژە سوریی و مارۆنییە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان لە لوبنان..

تەنانەت لە کەرتی سەربازی و سیاسیش کار دەکات تاوەکو زۆرترین لایەن کۆبکاتەوە بۆ دژایەتی کردنی حزبوڵڵا و پێکهێنانی حکومەتێک بەدەر بێت له هەژمونی حزوبوڵڵا و ئێرانییەکان

ناوەندی تۆڕی زانیاری

30 Oct, 11:30


ڕووسیا دەستیکردووە بە دابینکردنی نوێترین وەشانی سیستەمی مووشەکی ئیسکاندەر بۆ جەزائیر، کە پێشتر بۆ هیچ وڵاتێکی دیکەی جیهان دابینی نەکردووە.

ئەمەش ئەوە دەردەخات کە جەزائیر لە ڕووی ستراتیژییەوە گرنگە بۆ ڕووسیا، ڕۆڵێک بەو وڵاتە عەرەبییە دەبەخشێت لە نەزمی نوێی جیهانیدا.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

30 Oct, 11:12


ڕووسیا
ئاسایشی فیدراڵی فیدراسیۆنی ڕووسیا پوچەڵکردنەوەی هەوڵێکی دزەکردنی بەکرێگیراوان بۆسەر خاکی ڕووسیا ڕادەگەیەنێت.

بەکۆی گشتی 4 بەکرێگیراو کوژراون و بەشێک لەو کەرەستە کەسییانەش کە دۆزراونەتەوە بریتین لە:

ئاڵای کەنەدا
دەفتەرێکی تێبینی کە ڕاهێنانی تاکتیکی بە زمانی ئینگلیزی تێدابوو
کتێبێکی نوێژ بە زمانی پۆڵەندی
یەکێکیش لە چەکدارەکان تاتۆی فەوجی 75ی هێزی تایبەتی ئەمریکای لەسەر شانی بوو.

🌐شوێن: برایانسک، ڕووسیا
🗓️بەروار: 28.10.2024
🚀تیم: ئاسایشی فیدراڵی فیدراسیۆنی ڕووسیا FSB
کەرەستەی سەربازی: Shadw15 - M136 M249 - type 89.

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

30 Oct, 10:50


ڕووسیا - ئۆکڕانیا
بە ئامانجگرتنی پێگەی سەربازانی ئۆکڕانیا لە شاری تۆرێتسک لەلایەن هێزەکانی ڕووسیا.

🌐شوێن: تۆرێتسک، ئۆکڕانیا
🗓️بەروار: 28.10.2024
🚀 تیم: هێزەکانی ڕووسیا

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

30 Oct, 09:34


زریانی کۆنگ (Super Typhoon Kong-rey) کە یەکێکە لە بەهێزترین زریانەکانی ساڵی 2024، بە خێرایی 145 میل لە کاتژمێرێکدا بەرەو تایوان دەڕوات.

بەپێی ئیدارەی ناوەندی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە تایوان هۆشداری بەسەر زۆربەی دوورگەکەدا بڵاوکردەوە.

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

30 Oct, 07:46


هێزەکانی ئۆکرانیا دەستیان کردووە بە تەقاندنەوەی باڵەخانە بەرزەکانی شاری تۆرێکۆ لە کاتی پاشەکشەکردنیان، بۆ خاوکردنەوەی پێشڕەوی هێزەکانی ڕووسیا.
پێشتریش لە باخموت هەمان تاکتیکیان بەکارهێنا
پێش گرتنی شارەکە.

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

22 Oct, 21:40


پارتی و یەکێتی و نەوەی نوێ چۆن ساختەکاریان کرد ؟
کێ بۆی کردوون ؟
بۆچی کردیان؟

ناوەندی تۆڕی زانیاری

22 Oct, 19:22


⚡️چاوەڕوانبن تۆڕی زانیاری بە بەڵگەوە شێوازی ساختەکاری لە هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات.

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

22 Oct, 19:18


⭐️وردەکاریەک لەبارەی هەڵبژاردن و ساختەکاریەکە، خوێنەر بن..

https://t.me/Outlawism_Community/5725/35509

ناوەندی تۆڕی زانیاری

22 Oct, 17:45


بۆمبی GBU-28 یاخود بۆمبی Bunker buster بە شێوەیەك دروستکراوە کە بچێتە ناو ئامانجە ڕەقبووەکان یان کۆنکرێتەکان ئەو ئامانجانەی کە لە قووڵایی ژێر زەویدان وەکو بنکەی سەربازی نهێنی لە قوڵایی زەوی ،

تایبەتە بە وێرانکردنی حەشارگەی نهێنی لە قوڵایی زەوی دا ،

ناوەندی تۆڕی زانیاری

22 Oct, 16:49


مەترسیەکانی تەکنەلۆژیای 5G بزانە!

ناوەندی تۆڕی زانیاری

22 Oct, 16:02


🇴🇲🇮🇷🇷🇺 بە فەرمی:

کۆتایی هاتنی مانۆڕە دەریاییە هاوبەشەکانی نێوان سەڵتەنەتی عومان و ڕووسیا و ئێران کە ماوەی 5 ڕۆژی خایاند لە زەریای هیندی.

نوێنەرانی دەوڵەتی قەتەر، شانشینی سعودیە، پاکستان، هیندستان، بەنگلادیش و تایلەند وەک "چاودێران" بەشدارییان لە مانۆڕە سەربازییەکان کرد 🇶🇦🇸🇦🇵🇰🇮🇳🇧🇩🇹🇭.

#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

22 Oct, 15:42


سوپاس بۆ متمانەتان هاورێیان، متمانەی ئێوە نیشانەی شکۆمەندیە بۆ ئێمە،

دڵنیا بن کە بەیەکەوە کاری جیاواز و مەزن دەکەین کە لەمێژووی کوردا نەکراوە تەنها چاوەروان بن، شینکاف واتە شۆرشی زانیاری و هۆشیاری کوردی.
.

ناوەندی تۆڕی زانیاری

22 Oct, 15:30


دیارە لەبیریان کردووە پرۆگرام بۆ ئەو حاڵەتەش بنوسنەوە لە ئامێرەکە 😂

ناوەندی تۆڕی زانیاری

22 Oct, 15:13


ئاماژەکانی ساختەکاری لە هەڵبژاردن زیاتر دەردەکەون بەو پێیەی کە ئامێرەکان دەنگی سوتاو و هەر پەڕەیەک کە زیاتر لە ٣ خانەی مۆرکرابێت وەرنەگرتووە ، بەڵام لە ئێستادا ٢٥٠ هەزار دەنگی سوتاو هەیە کە لە ڕاستیدا سوتێنراوە لە لەلایەن هێزەکانی دەسەڵات.
ئەمەش نموونەیەک کە کەسێک زەڕبی لێداوە ئامێرەکە وەری نەگرتووە ؟ فڕێ دەداتە دەرەوە!
کەواتا بابەتەکە ڕوونە.
#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

22 Oct, 13:29


👁‍🗨بۆچی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا پەیوەستە بە ڕووداوەکانی جیهان.

کاتێک هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دێتە پێشەوە زۆربەی سەرنجەکان لەسەر ئەوە دەبن کە چی ڕوودەدات و چی دەکرێت تا کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن درووست بکات هەر لە کۆنەوە لە ئەمریکا پێش هەڵبژاردن چەندین ڕووداو و قەیران ڕویداوە وەک شۆڕش و جەنگ و قەیرانی ئابووری و زۆری تر کە کاریگەری لەسەر هەست و سۆزی دەنگدەران درووست کردووە ، ئێمە هەندێکی باس دەکەین 

ساڵی 1992  لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن پشتی بە چەند دەستکەوتێک دەبەسترا لەوانە کۆتایی هاتنی شەڕی سارد و ڕووخان و هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت، سەرکەوتن لە شەڕی دووەمی کەنداو دژی عێراق.

ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر هێرش لەژێر دروشمی "جەنگی دژی تیرۆر"، هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر ئەفغانستان، بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی تاڵیبان.
پاشان سوپای ئەمریکا هێرشی کردە سەر عێراق و بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەرنامەی چەکی کۆمەڵکوژی پەرەپێدەدات، ئەو تۆمەتانەی دواتر سەلمێندرا کە درۆیە.
جۆرج بۆش ڕایگەیاند کە شەڕەکانی ئەفغانستان و عێراق ئاسایشی ئەمریکای سەلامەتتر کردووە.
دواتر شەڕی عێراق و ڕوخاندنی یەکێک بوو لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی بۆش لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٤ 
دواتر شەڕی بە ناو تیرۆر بەردەوام بوو لە عێراق وئەفغانستان ، ئەمریکا هێزی نارد بۆ عێراق،
دواتر باراک ئۆباما بووە سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەو ڕووداوانە کۆتایی ساڵی ٢٠١٠ و سەرەتایی ٢٠١١ شۆڕشی عەرەبی هەڵگیرسا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەند سەرکردەیەک لە سەر دەسەڵات لابران
شەڕ و ئاڵۆزی هەر بەردەوام بوو، دواتر ئوسامە بن لادن کوژرا کە لەو کاتەدا دوژمنی یەکەمی ئەمریکییەکان بوو دواتر ئۆباما جارێکی تر بووەوە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، دواتر شۆڕشی عەرەبی بەردەوام بوو لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دواتر دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش درووست بوو .
تا دۆناڵد ترامپ بوو بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەوەبوو پێش هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ لە ساڵی 2016 ساڵێکی خوێناوی بوو لە عێراق و سوریا بە هۆی شەڕ و جەنگی ناوخۆی ، بوونی هێزە چەکدارەکان و دواتر کودەتا شکست خواردۆکەی تورکیا و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی زیکا کە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەبوو.
دواتر بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2020 کە پێشتر ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەموو جیهاندا بڵاوبوویەوە و خەڵکێکی زۆر بە هۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستدا ، وە کوشتنی ابو بکر بغدادی لە ساڵی 2019 پێش هەڵبژاردن ئەمانە دەکران بە دەسکەوت لەلایەن ڕکابەرەکان.

بۆ ئەم هەڵبژاردنەش کە چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە ڕوداوێکی تری جیهانی ڕودەدات کە من پێم وایە هێرشکردنە سەر ئێرانە لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریکا کە ئێستا بە گەورەترین دوژمنی دەزانن بۆ سەر وڵات و بەرژەوەندیەکانی خۆیان و هاوپەیمانەکانیان.

تۆڕی زانیاری
#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

22 Oct, 13:20


🔻باخچەلی, سەرۆکی پارتی ناسیۆنالیست مەهەپە داوا لە ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە دەکات کە گروپی چەکداری داماڵێت و بەشداری پەرلەمانی تورکیا بکات.

🔻لەبەرامبەردا، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە وەکو دەم پارتی و جەهەپە پالپشتی لە بانگەشەکەی مەهەپە دەکەن.


#outlawism

ناوەندی تۆڕی زانیاری

22 Oct, 13:06


🔻 کارگەی ئۆتۆماتیکی بەرهەمهێنانی مووشەکی کروزی چینی توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە هەزار مووشەکی هەیە لە ڕۆژێکدا.

#outlawism