ئەگێڕنەوە لە کۆن زەمانەوە پاشایەک هەبوو دەستە ڕاستی پاشا کە پیاوێکی داناوە حەکیم بوو لە سەرە مەرگدا بوو پاشا فەرمانی کرد بگەڕێن بە دوای کەسێکی دانا بۆ ئەوەی بیکاتە دەستە ڕاستی لە کاتی وەفاتی دەستە ڕاستەکەی هەموو مەملەکەت گەڕان کەسی شیاویان نەدۆزیەوە پاشا زۆۆر توڕەو بێ چارە بوو هەواڵ گەشتە لای دەستە ڕاستە نەخۆشەکەی پاشا وتی من چارەسەری کێشەی پاشام لایە تەنیا یەک ڕێگە هەیە پاشا دڵخۆش بو بە هەبونی ڕێگایەک دەست بەجێ فەرمانی کرد حەکیمە نەخۆشەکە بێنە لای کاتێک حەکیم هات،پاشا وتی پێم بڵێ چارەسەری ئەم کێشەی من چییە.!؟ وتی پاشا بۆ ئەوەی بزانی کێ داناو زانای مەملکەتە فەرمان بە خزمەتکارێکت بکە پاشەڕۆی ئاژەڵەکان کۆ بکاتەوە لە ماڵەکەی دایبنێ پاشا خزمەت کارێکی خۆی بانگ کرد و فەرمانی پێکرد بە کۆکردنەوەی پاشماوەی ئاژەڵی لە ماڵەکەی ... ڕۆژ هات و ڕۆژ ڕۆشت خەڵک زیاتر دەستی دەکرد بە کۆ کردنەوەی پاشماوەی ئاژەڵی لە ماڵەکانیان تا گەشتە ئەوەی شار پڕ بوو لە بۆنی پاشماوەکان پاشا زۆۆر توڕە و بێزار بوو بە حەکیمی وت شار پڕ بوە لە بۆن و ئێمەش تا ئێستا حەکیمی تازەمان نەدۆزیوەتەوە حەکیمە نەخۆشەکە وتی فەرمان بە پاسەوانەکانت بکە بزانێ لە ناو مەملەکەت کەسێک هەیە پاش ماوەی نە بردبێتە ماڵەکەی وتیان بەڵێ شوانێک هەیە لە ناو جەرگەی شار حەکیمە نەخۆشەکە وتی کەواتە ئەوە دەبێتە دەستە ڕاستی تازە پاشا وەرگێڕان لە عەرەبیەوە:خەون پەیوەندی سکۆر کرفن و ئم چیرۆکە لە یەک خاڵدا یەک دەگرنەوە بۆچی کارێک ئەنجام دەدەین کە زۆرینە ئەنجامی دەدا لە کاتێکدا ئێوە نازانن بۆ ئەو کارە دەکەن..؟