Noor . نور @noor_page_official Channel on Telegram

Noor . نور

@noor_page_official


Noor . نور (Arabic)

تتميز قناة Noor . نور على تطبيق تيليجرام بتقديم محتوى مميز وممتع لجميع متابعيها. تمتاز القناة بتقديم محتوى متنوع يشمل الأخبار، النصائح، الأفكار الإبداعية، والمزيد. يمكنكم الاشتراك في القناة للتمتع بتحديثات يومية تضيف قيمة إلى حياتكم. قناة Noor . نور هي المكان المثالي للبقاء على اطلاع على كل ما هو جديد ومثير. سارعوا بالاشتراك اليوم واستمتعوا بمحتوى مميز ومفيد!

Noor . نور

19 Nov, 17:40


یەکێک لە ناوەکانی خوای گەورە:
️"السمیع"

ئەڵقەی شەشەم

زنجیرەی#خوداکەت_بناسە

Noor . نور

17 Nov, 17:38


یەکێک لە ناوەکانی خوای گەورە:
️"البر"

ئەڵقەی پێنجەم

زنجیرەی#خوداکەت_بناسە

Noor . نور

15 Nov, 16:31


#خۆشنەویستراوانی_خوا

خۆ بەزلزان:

خوا کەسانی خۆ بەگەورەزانی خۆشناوێ وەک چۆن فەرموویەتی:
﴿ وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلَا تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ ﴾ [لقمان: 18].

خۆ بەگەورەزان ئەو کەسەیە کە شانازی بە ڕەچەڵەک، یان پلەوپایە، یان جوانی، یان زیرەکی، یان دەوڵمەندی خۆیەوە دەکات، کەسێکە خۆی پێ لەخەڵکی بەباشتر و گەورەترە و بەچاوێکی سوک و نزم سەیری خەڵکی دەکات، بۆیە هەمیشە خۆی لەخەڵکی جیا دەکاتەوە و خۆی لێیان بەدوور دەگرێت.

ئامادەکردنی ئارام ئەرسەلان
#خۆشنەویستراوانی_خوا
#noor.نور

Noor . نور

06 Nov, 16:30


❸ نابێ جلی ناوبانگ و دیاری لەبەرابێت یانی جلێک بێت کە شانازی و جوانی دونیایی پێوە دیاربێت یان تایبەت بێت بە جلی ڕیایی و خۆ دەرخستن، ابن عمر ڕەحمەتی خوای لێبێت لە حەدیسێکی مەرفوعدا دەفەرموێت (( مَن لَبِسَ ثَوبَ شُهرةٍ في الدنيا، ألبسهُ اللهُ ثَوبَ مُذِلَّةٍ يَومَ القيامة،ثمَّ أُلهبَ فيه نارًا)) أخرجە أبو داود (٤٠٣٠) و ابن ماجە(٣٦٠٧)
واتە : هەرکەسێک لەم دونیایەدا پۆشاکێکی بەناوبانگ لەبەر بکات، ئەوا خودا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەیدا جلوبەرگی ڕیسوایی لەبەر دەکات و پاشان دەیکاتە ئاگری دۆزەخەوە.

❹ نابێ زیادەڕۆی بکەی لە پۆشاک خوای گەورە دەفەرموێت (( وَلَا تُسۡرِفُوٓاْۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُسۡرِفِينَ)) الأعراف /٣١ 
واتە: زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن، چونکه‌ به‌ڕاستی خوا له‌ سنوور ده‌رچووان و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت.

#فقهی_پۆشاکی_ئافرەتان
#noor.نور

Noor . نور

06 Nov, 16:30


مەرج و ڕێکخستنی گشتی بۆ پۆشاکی ئافرەت

❶ نابێ خۆی بچوێنێ بە پیاو چونکە ابن عباس ڕەزاو ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرموێت (( لَعنَ رسُولُ اللَّهِ ﷺ المُتَشبِّهين مِن الرِّجالِ بِالنساءِ، والمُتَشبِّهَات مِن النِّسَاءِ بِالرِّجالِ)) أخرجە البخاری (٥٨٨٥).
واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ نەفرەت لەو پیاوانە دەکات کە خۆیان دەچوێنن بە ئافرەت، وە لەو ئافرەتانی کە خۆیان دەچوێنن بە پیاو.

❷ نابێ پۆشاکەکە وەکو پۆشاکی کافر و ئەو کەسانە بێت کە (أهل البِدَع) ن واتە ئەوکەسانەی کە حوکمی زیادە ئەهێننە دینەوە، عبداللەى كوڕی عەمری کوڕی عاص ڕەزاو ڕەحمەتی خوایان لێبێت دەفەرموون کە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت (إِنََّ هذِهِ مِن ثيابِ الكُفَّارِ؛ فلا تَلْبَسْها)
واتە : مەفهوومی حەدیسەکە ئەوەیە کە ئەوەی لە جلی کافرو بێباوەڕانە لەبەری مەکەن.
وە ابن عمر ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرموێت، پێغەمبەرمان ﷺ فەرموویەتی (( مَن تَشَبَّه بقَومٍ فهو مِنهم)) أخرجە أبو داود(٤٠٣١)، و أحمد (٥١١٤) والبیهقي في ((شعب الإيمان)) (١١٥٤)
واته: هەرکەسێک خۆی بە هەر قەومێک بچوێنێت ئەوا لەوانە.

Noor . نور

04 Nov, 19:59


ئیمامی عومەر و ئەمسالی، ئەمرن و شەهید ئەکرێن، بەڵام خوای گەورە وێنەیان لەئوممەت نابرێت.

پاش شیکاری جەستەی سینواری ئەمیری موئمینین، دوژمن بۆیان دەرکەوتووە و لەمیدیایاندا ڕایانگەیاند: کە (٧٢) سەعات، سێ شەو و ڕۆژ بووە، هیچی نەخواردووە!

ئەڵبەت دڵنیام هەبووە بیخوات، زاتەن ئەمیرە و ئێستاش نەیانهێشتووە دیلەکان لەڕ ببن، بەڵام ئیمامی عومەر جگەریان بۆ هێنا، فەرمووی: بەشی هەموو ئەهلی مەدینەتان داوە؟
وتیان: قوربان حەیوانێک یەک جگەری هەیە، چۆن بەش بکات!
فەرمووی: دە وەڵڵاهی نایخۆم، مەگەر دڵنیابم هەموو ئەهلی مەدینە خواردوویانە!

پێویست ئەکات بڵێم شەرمەزاری بۆ ئەو مونافیقانەی، لەهەموو شت سێ و سییان هەیە و، سینواریش سێ ڕۆژ سک بەتاڵی؟!
عمر

Noor . نور

03 Nov, 07:30


🛑🛑🛑🛑 بەپەلە...

🚨 قەتەر داواکاری ئەمریکای پەسەند کرد بۆ نیشتنەوەی یەکەم فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی ستراتیژی ئەمریکی بی ٥٢ بۆ هەڕەشەکردن لە خاکی ئێران.

🚨 فڕۆکە بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی ئەمریکا (B-52) بەرەو بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدی #قەتەر دەڕۆن.

🚨 #ئێران دەتوانێت هێرش بکاتە سەر غاز و کێڵگە نەوتییەکانی قەتەر، ئەگەر ئەمریکا لە ڕێگەی قەتەرەوە هێرش بکاتە سەر ئێران.

ئیران هەرەشە لە
قەتەر دەکات
غازی سروشتی شل نابێت بۆ هەناردەکردن

Noor . نور

02 Nov, 09:08


🛑🛑🛑🛑
12 کاتژمێر لەمەوبەر: ڕوسیا بۆری غازی بەڕووی پۆڵەندا و بولگاریادا داخست، چونکە ڕەتیدەکەنەوە پارە بدەن بە ڕۆبڵ.
١٠ کاتژمێر لەمەوبەر: پۆڵەندا ڕازی بوو پارەی غاز بە ڕۆبڵ بدات.
6 کاتژمێر پێش ئێستا: نەمسا و بولگاریا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی پارەی غاز بە ڕۆبڵ بدەن
5 کاتژمێر پێش ئێستا: کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەسەڵاتی بە وڵاتانی ئەوروپی دەدات بە ڕۆبڵ غاز بکڕن

Noor . نور

30 Oct, 16:30


دەربارەی پۆشاکی زەرد بۆ خانمان
عَنْ أُمِّ خَالِدٍ بِنْتِ خَالِدِ بْنِ سَعِيدٍ، قَالَتْ: أَتَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَعَ أَبِي وَعَلَيَّ قَمِيصٌ أَصْفَرُ، قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «سَنَهْ سَنَهْ» قَالَ عَبْدُ اللَّهِ: وَهِيَ بِالحَبَشِيَّةِ: حَسَنَةٌ. رواه البخاري (٥٩٩٣)
دایکی خالیدی کچی خالیدی کوڕی سەعید دەفەرموێت : نێردراوی خوای گەورە ﷺ هات لەگەڵ باوکم، وە من قەمیسێکی زەردم لەبەرا بووە، پێغەمبەرمان ﷺفەمووی جوانە جوانە
لەم حەدیسەدا مەبەست لەوەیە کە لەبەرکردنی جلی زەرد موباحە واتە نە پاداشت نە سزا وەرناگری بە لەبەرکردنی.

دەربارەی پۆشاکی سەوز بۆ خانمان
عن عكرمة(أنَّ رِفاعةَ طَلَّقَ امرأتَه،فتزوَّجَها عبدُالرَّحمٰنِ بنُ الزَّبيرِ القُرَظيُّ ،قالت عائشةُ: و عليها خِمارٌ أخضَرُ). رواه البخاري(٥٩٩٣)
واته : لە عەکرەمەوە دەگێڕنەوە کە (ریفاعە لە خێزانەکەی جیادەبێتەوە، پاشان خێزانەکەی کە جیابۆوە هاوسەرگیری لەگەڵ عبدُالرَّحمٰنِی کوڕی زوبەیری القُرَيظي دەکات، دایکمان عائیشە دەفەرموێت کە سەرپۆشی سەوزی لەسەرابووە).
لەم حەدیسەدا مەبەست لەوەیە کە لەبەرکردنی جلی سەوز موباحە واتە نە پاداشت نە سزا وەرناگری بە لەبەرکردنی.

دەربارەی پۆشاکی سوور بۆ خانمان
عَنْ أَبي جُحَيفةَ رضيَ اللهُ عنهُ : ( أَنَّهُ رأى النَبيَّ ﷺ خرج في حُلَّةٍ حَمراء مُشَمِّرًا، ..... ) أخرجه البخاري (٣٧٦)، ومُسلِم (٥٠٣)
له باوکی جوحەیفەوە خوای گەورە لێی ڕازیبێ دەگێڕێتەوە کە ( پێغەمبەرمانی ﷺبینیوە چۆتە دەرەوە بە جلی سوورەوەو هەڵیکێشاوە پۆشاکەکەی)
لەم حەدیسەدا مەبەست لەوەیە کە لەبەرکردنی جلی سوور موباحە واتە نە پاداشت نە سزا وەرناگری بە لەبەرکردنی.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەبێت ئەوە بزانین کە خانمان بۆیان نییە پۆشاکی زەق و پڕ ڕەنگ و تۆخ و بریسکەو ڕەونەقدار لەبەر بکەن تا سەرنجی بەرامبەر ڕانەکێشن و توشی تاوان نەبن لە خوای گەورە داواکارم کە لە هەموو تاوانێکی چاو بتان پارێزێت.

#فقهی_پۆشاکی_ئافرەتان
#noor.نور

Noor . نور

30 Oct, 16:30


ڕەنگی پۆشاکی ئافرەتان

دەربارەی پۆشاکی ڕەش بۆ خانمان

عن أم خالد رضي الله عنها قالت ( أُتيَ النَّبيُّ ﷺ بثيابٍ فيها خَميصةٌسَوداءُ، فقالَ:مَن تَرَونَ نكسو هذهِ الخَميصَةَ؟ فأُسكِتَ القَومُ، فقال: ائتُوني بأمِّ خالد ٍ، فأُتِيَ بي إِلى النبيَّ ﷺ، فألبَسَنيها بيَده ،و قال:أبلِي و أخْلِقي، مرَّتين، وجعلَ ينظُرُ إلى علَمِ الخَميصةِ، و يُشيرُ بيَدهِ إليَّ، و يقولُ :يا أمَّ خالدٍ، هذا سنا هذا سنا) و السنا بلسانِ الحَبَشةِ: الحَسَنُ. رواه البخاري (٥٨٤٥).
لە دایکی خالیدەوە خوای لێ ڕازی بێت دەفەرموێت ( پێغەمبەرمان ﷺهات بە پۆشاکێکەوە کە قەمیسێکی ڕەش بوو، وە فەرمووی :کێتان بینیووە کە هەمان قەمیسی لەبەرابێت؟ خەڵکەکەش بێدەنگبوون، پاشان فەرمووی :دایکی خالیدم بۆ بانگ بکەن، ئەویش هات بۆ لای پێغەمبەرمان ﷺ، و پێغەمبەرمان ﷺ پۆشاکەکەی لەبەرکرد؛ وە دووجار فەرمووی لەبەری بکەن و دروستی بکەن، وە سێری قەمیسەکەی کردو بە دەستی ئاماژەی بۆ کردوو فەرمووی : ئەی دایکی خالید ئەمە جوانە ئەمە جوانە.
لەم حەدیسەدا مەبەست لەوەیە کە لەبەرکردنی جلی ڕەش موباحە واتە نە پاداشت نە سزا وەرناگری بە لەبەرکردنی.