خەڵاتی ئەدەبی کاڵ و سەرکەوتنی دوو کەس لە نووسەرانی ڕوانسەر
دوێنێ چوارشەممە 26بەفرانباری 1403 لە شاری سنە یەکەم خەڵاتی ئەدەبی کاڵ لەسەر ئاستی پارێزگاکانی ئێران و هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
311 بەرهەم بە هەموو زاراوە کوردیەکان پێشکەش کران کە لە سێ ژانری شیعر و ڕۆمان و کۆمەڵەچیرۆک پۆلێن بەندی کران و لە لایەن داوەرانی پسپۆر و تایبەت بەو ژانر و زاراوەوە تاقی کران.
خاڵی باڵکێش لەم فستیواڵە ئەدەبیەدا ئەوە بوو کە زۆر کەسایەتی بەرچاو لە زمان و ئەدەب و هونەری کوردی تێیدا بەشدارییان کردبوو.
جێی گەلێک خۆشحاڵییە کە ئێمەش وەکوو ئەندامانی کۆڕی ئەدەبی میرزا ئەحمەدی داواشی ڕوانسەر لەم ڕووداوە گرینگەدا بەشداریمان کرد و بە سەرکەوتنی دوو کەس لە ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە کە دەتوانین وەکوو نوێنەرانی هەر چوار شاری ڕوانسەر و جوانڕۆ و پاوە و تازاوا بیانناسین، هیوامان بە داهاتووی ڕوشنی ئەدەبی ناوچەکە زۆرتر بوو.
لە نێو براوەکانی ئەم خەڵاتەدا
و هەروەها
لە لایەن لێژنەی داوەرانەوە هەڵبژێردران و خەڵات کران.
ئێمە وەکوو ئەندامانی ئەنجومەنی داواشی سوپاسی ماندوو بوون و چالاکی ئە دوو بەڕێزە دەکەین و بەهیواین قەڵەمی سەرکەوتووی ئەم دوو نووسەرە ببێتە هۆی گەشەی ئەدب لە ناوچەکەدا، هەروەها سپاسی چالاکی هەموو بەڕێوەبەرانی خەڵاتی کاڵ دەکەین و دڵنیاین براوەی سەرەکی ئەم خەڵاتە، فەرهەنگ و ئەدەب و وێژەی کوردییە. بە هیوای بەردەوام بوون و گەشە کردنی ڕۆژلەدوای ڕۆژی ئەم خەڵاتە لە ساڵەکانی داهاتوودا.
27ی بەفرانباری 1403 ئەنجومەنی میرزا ئەحمەدی داواشی ڕوانسەر