Jwanit |🤎. @jwanit Channel on Telegram

Jwanit |🤎.

@jwanit


جوانی واتا ؛
«من و تۆ» لە ناو چەقی ئێوارەیەکدا.

- @S1AHAND

Jwanit |🤎 (Kurdish)

بەخێربێیت بۆ کەناڵی تێلێگرامی Jwanit |🤎. ئەم کەناڵەکە بۆ جوانەکانی باتەکان و چاودێری کردنی ئەو بەرهەمەیە بەرزی لە زیاترکراوەکان. لەم کەناڵەدا، بەرهەمەکانی تازە و ڕۆژانە دابەزاندنەوەی کۆتایی لەسەر رووی ڕۆژژمێری و گەشەپڕەکانیه‌تان دەکرێت. ئێمە ئەوەی کومێنتەکان و ناوەڕۆکەکان بە زانیارییەکانی نوێترین باتەکان دابنرێت. بۆ هەر جوانێك کە دەتوانیت بە باتی تر بکەیت، Jwanit |🤎 کەناڵی تێلێگرامی تایبەتەوەتان یارمەتییدا بەردەستە. بڕوانامەی تازەترین بەرهەمەکان و چاودێری بکەوە لەم کەناڵە تایبەتییە. بۆ هەموو جوانەكان کە دەتوانن بە پەیوەندی بە جووانەکانی تر بچوون و بڕۆن، Jwanit |🤎 کەناڵەکە بەرز و ڕێک بەرزییە. بە تەمەنی چاودێری بەرز و بەرزی تازەترین باتەكان، Jwanit |🤎 كەناڵی تێلێگرامی تایبەتییەتان بۆ شێوەیەكی تازە و جوانییە.

Jwanit |🤎.

15 Feb, 16:20


خۆشەویستت ھەیە؟

-نەخێر.

ئەی بۆ کێ دەنووسیت؟

-بۆخۆم.

وشەی خۆشەویستی بۆخۆت؟

-خۆم لە ھەمووان زیاتر شایەنی خۆشەویستیم.

| غسان کنفانی🌻

Jwanit |🤎.

10 Feb, 11:30


بەدەم عەشقەوە بەستەیەک ؛
داگیرسێنە باڕوناک ببمەوە بە دەم خەیاڵەوە،
پەلی شیعرێکم بگرە هەتا ئەگەمە ئاسمانت
حەرفی ئاوداری تۆ لەکۆێ بێت
قەڵەمی تینووی من وا لەوێ
چرای ڕوانینی تۆ لەکام هەیوان بێت
من لەوێ هەڵئەبم سەفەرێکەو
مردنێکەو هاواری فەنابوونێکە من ئەیکەم و وەک نەمامی دەوری حەوشەیەکی تەنیا
لەسەر پێ خۆم بۆ ناگیرێ و لەتۆدا خۆم ئەڕوێنم
کە هاتیشمەوە، پێم مەڵێن
کوانێ مێخەکی شارانت ،
کوانێ سیحری ئاوابوونی پیریی و
کوانێ جورئەتی مردنێک
لە ئێوارەی ڕژانی دڵێک
لەباخی بێمروەتیی وسەفەردا.

| دیوانی ڕوبارێك بە قەڵەمی خۆی
- جەمال غەمبار ،

Jwanit |🤎.

03 Feb, 08:11


سڵاوت لێ بێت ؛
ئەی یەکەمین گوڵی گریاوی
باخچە پێش هەڵوەرین
درود بۆ گیانی نازدارت
ئەی یەکەمین باڵندەیکوژراوی
باخچە پێش فڕین
سڵاو لە تۆش ئەی هەناری ڕۆح
ئەو دەمەی من
وەک سێو لەت لەت ئەکرێم و
نازانم توێکڵەکانم فڕێ ئەدرێتە کام
سەرەنوێلکی ژیان!
سڵاو ئەی هەناری دڵ ئەو
بەیانییەی دەستێکی
پڕ ڕەشەبا دێت و
ئەتباتە دەرەوەی باخچە بۆ هەڵوەرین
سڵاو ئەی ڕوباری نائۆمێدی ئەو ئێوارەیەی
قەسیدەیەکی عاشق
لەم باخچەیە یاخی ئەبێ و
هەتا مردن لە شەپۆلەکانی تۆدا دائەنیشێ…

| جەمال غەمبار ،

Jwanit |🤎.

28 Jan, 12:52


حەبیبە ؛
تا لەم جەنگەڵە سامناکەی ژیاندا،
پێمان نەکەوتووە بە سەر مینێکدا، تا دەنگی تەقینەوەیەکی لە ناکاو گوێچکەی پڕ نەکردووین لە تەرم، تا چاوەکانت ئەوەی کە ناوم لێ ناون ناوەڕاستی دونیا، بۆمبی خەوێکی ناخۆش نەیکردوون بە ئەستێرەیەکی ڕژاو یان ئەو لێوانەی لە سووریدا، کە هەر دەڵێی گێلاس ماچی کردوون، لە سەر ڕەفەی ئەو دوکانەی کە ناوی ژنە، پیری نەیکردوە بە هی خۆی یان روونتر بڵێم تا ڕۆژ نەبۆتەوە و بەر لەوەی بنوویت، پێش ئەوەی لە نێو باوەشی سپێدەیەکی شومدا، بە چزووی ئەو هەنگانە بە ئاگا بێیت کە دێن لە شیرینیت دەخۆن، وەرە و لە بەر دەممدا دابنیشەو با کەمێک پیانۆت بۆ بژەنم
هێێێی خۆشەویستم، حەزی من وایە نەک هەر ژەنینی پیانۆ بەڵکوو تەواوی ئەو بەهرانەمت نیشان بدەم کە پێم وایە خٶشتدەوێن بۆ نموونە نیشانت بدەم کە چۆن تەنانەت لە نێو بچووکترین دەمارەکانی جەستەمدا، کردوومیت بە قەسیدەیەکی چەند مەزن بەڵام ئەفسووس بەر لەوەی بگەیت بە دڵم دەبینم گەیشتوویت بە هەموو ڕۆژنامەکانی دونیا تۆیش دەڵێی بمشارەوە.

| پەشێو حەمەد ئەمین

Jwanit |🤎.

24 Jan, 11:47


ئێمە بە دوو دڵەوە ؛
لە قەرەی ئەو هەموو خەنجەرە
نەهاتین ،
بڵێی بە تاقە دڵێکەوە بتوانین
بەرگە بگرین.

| دلاوەر قەرەداغی

Jwanit |🤎.

21 Jan, 14:20


- کۆڵان ماوە و من نەماوم بێم، سەعات لەبازاڕ دەمێنێ و مەچەکت نا، ملپێچ لەدوکانەکاندا ھەیەو گەردنت نا.

| ڕۆژێک لە ڕۆمانیا ، ١٩٦٤

Jwanit |🤎.

09 Jan, 11:53


ئەگەر هاتی ؛
ئەگەر هاتی بە دیتنی بە چاو
پێکەوتنێکی ڕووت خەم دەڕەوێ
ژەنگی دڵم تۆخ بەردەدا
ئەگەر هاتی
ئاواتەکانم یەک بە یەک
وەدی دێن
ناخی دڵم دەهاژێنیا
شەتڵی ئەوین دەڕوێنی..

| کەژاڵ شێرزاد ،

Jwanit |🤎.

06 Jan, 14:01


من و تۆ وەک خوڕه و هاژەی ڕووبارین ؛
شنەی پاکی شەماڵی گوێ کەنارین
له هەر جێیەک ئەوین ڕەشماڵی هەڵدا
لەوێ سەرگەرمی جێژوانی بەهارین
من و تۆ لەم هەواری سەرزەمینە
مەراممان چێژ و سەرمەستی ئەوینه
ئەوینش گەر به سۆز پێوانە بکرێ
به قەد مەودای هەموو عالەم بەرینە
که ئێمه وەک گزنگی خۆرەتاو بین
بەرەو ئاسۆ له گەڵ یەک تێکەڵاو بین
به سەر کاروانی کازیوەی شەبەنگا
ئیتر بۆچی مەیل پەرش و بڵاو بین.

| نەجمەدین_غوڵامی ،

Jwanit |🤎.

05 Jan, 15:45


بەدەم عەشقەوە بەستەیەک ؛
داگیرسێنە باڕوناک ببمەوە بە دەم خەیاڵەوە،
پەلی شیعرێکم بگرە هەتا ئەگەمە ئاسمانت
حەرفی ئاوداری تۆ لەکۆێ بێت
قەڵەمی تینووی من وا لەوێ
چرای ڕوانینی تۆ لەکام هەیوان بێت
من لەوێ هەڵئەبم سەفەرێکەو
مردنێکەو هاواری فەنابوونێکە من ئەیکەم و وەک نەمامی دەوری حەوشەیەکی تەنیا
لەسەر پێ خۆم بۆ ناگیرێ و لەتۆدا خۆم ئەڕوێنم
کە هاتیشمەوە، پێم مەڵێن
کوانێ مێخەکی شارانت ،
کوانێ سیحری ئاوابوونی پیریی و
کوانێ جورئەتی مردنێک
لە ئێوارەی ڕژانی دڵێک
لەباخی بێمروەتیی وسەفەردا.

| دیوانی ڕوبارێك بە قەڵەمی خۆی
- جەمال غەمبار ،

Jwanit |🤎.

31 Dec, 15:21


ساڵی نوێتان پیرۆزبێت 🎉 ؛
-
ئەم شەو،کۆتا شەوی ساڵی «2024»ـە،
بۆمن ساڵێکی پڕ لە ناخۆشی و دژواری بوو
وە بۆ گەلی کوردستانیش بەهەمان
شێوە ئومێدەوارم ساڵی «2025»
پڕبێت لە پێکەنین و دڵخۆشی بۆ
هەموو خەڵکی کوردستان..

Jwanit |🤎.

30 Dec, 19:22


بۆ قاوەکەت ناخۆیتەوە ؛
بۆ قاوەکەت تەواو ناکەیت؟
ئەترسی قەرەجێک بێت و
بەختێکت بۆ بگرێتەوەو
بە ترسێکەوە بڵێت ؛
بۆ یەک نابن.

| جەمال غەمبار ،

Jwanit |🤎.

29 Dec, 11:21


که گوێم لە دەنگی تۆ دەبێت ؛
دڵم دەبێ بە فەرهەنگی هۆنراوەی
شەنگ سەرم دەبێ بە لافاوی
سەدان هەزار خۆزگەی بێدەنگ
دە بۆم بدوێ با بتنۆشم تک تک بە
گوێ دە بۆم بدوێ دە بۆم بدوێ
بدوێ بدوێ با لە بێشکەی سۆزی
دەنگتا گیانی ماندووم تێر تێر بنوێ..

- لەتیف هەڵمەت

Jwanit |🤎.

26 Dec, 13:13


لە هەر شوێنێکی ئەم نیشتیمانە ؛
گەر زانیت کچ و کوڕێکی
دڵشکاوی لێیە تۆ بە عودەکەی
ژێر باڵت وەرەوە و بڵێ ؛
خۆشمدەوێیت و دڵنیام
هەرچی بکەین مەحاڵە بەیەکدی بگەین.

Jwanit |🤎.

20 Dec, 15:57


وتم چاوت ماندویی ڕفێن ؛
ئەڵێی چایی دوای بارانن
بۆ زاری تاڵ کوڵۆی قەن و
شەکرە وردەی شەکرەدانن.

| مەهشید ،

Jwanit |🤎.

19 Dec, 15:24


به‌یانی‌ بوو وه‌ک ئێستا ؛
جوانترین سات بۆ ونبوون
تۆ له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ مندا
منیش له‌ سۆراخی‌ هیچدا
به‌یانی‌ بوو وه‌ک ئێستا
نه‌ هه‌تاو بوو، نه‌ سێبه‌ر
نه‌ بێده‌نگی‌، نه‌ په‌یڤین
نه‌ كۆتایی‌ دیار بوو، نه‌
سه‌ره‌تا به‌ ته‌نیا رێیه‌كی‌
واڵا ‌و دوو جه‌سته‌ی‌ شه‌كه‌ت
دوو تارمایی‌ دره‌وشاوه‌ی‌
ساتێكی‌ ئه‌ودیو زه‌مان
له‌ودیو ساته‌كانه‌وه‌
بولێڵ ‌‌و چاوه‌ڕوانی‌ بوو
وه‌ك كوێر ده‌ستم ده‌گێڕا
چنگم پڕی‌ بۆشایی‌ بوو
پڕی‌ گومان ‌و ترس
پڕی‌ بێكۆتایی‌ بوو
له‌وسه‌ری‌ مه‌ودایه‌كانیش
تۆ دیار نه‌مایت
زه‌مان وه‌ستا ،
به‌یانی‌ بوو وه‌ک ئێستا..

- ڕەفیق سابیر ،

Jwanit |🤎.

17 Dec, 11:23


بۆ چەند ساتێ ؛
پرچی ئاڵان لە ملمەوە
کە پرچ ڕۆیشت و خۆم مامەوە ،
وەختێ کە دەستم هەڵبڕی بۆ گەردنم
گوڵی لاولاو نووسان بە پەنجەکانمەوە.

- شێرکۆ بێکەس ،

Jwanit |🤎.

16 Dec, 10:14


🌿💚.

Jwanit |🤎.

16 Dec, 10:14


به‌رامه‌ی پاش بارانی كه‌م ؛
له‌ لا ملی جوانت ئه‌ده‌م

ئه‌تكه‌م به‌ بووكی ئێواره‌ و
زه‌رده‌په‌ڕت له‌به‌ر ئه‌كه‌م

شه‌و جێی شیعرت بۆ ڕائه‌خه‌م
تریفه‌ی مانگت پیا ئه‌ده‌م

ئه‌ستێره‌ بۆت بجریوێنێ
فریشته‌ی خه‌و بتنوێنێ

نه‌رمه‌ با شه‌پۆلـی قژت
به‌ سه‌ر ڕووتـا ببا و بێنێ

خۆشه‌ویستیم بێته‌ خه‌وتـوو
سپێده‌ به‌ ئاگات بێنێ

ئه‌گه‌ر ئه‌م دونیا گوڵێ بێ
تۆی ئافـره‌ت ڕه‌نگ و بۆیه‌تی

هه‌ر كه‌سێكیش تـۆی خۆش ناوێ
دیاره‌ ڕقی له‌ خۆیه‌تی.

| ڕەزا محمد ،

Jwanit |🤎.

10 Dec, 14:33


خۆشمدەوێی ٬ ئەزانی چەند؟
بەئەژماری تەواوی ئەو ئەستێرانەی
هەبوون و هەن🤎.


| خالید ڕەشید ،

Jwanit |🤎.

03 Dec, 18:02


هاوڕێیانی ئازیزم،هەر ڕەخنەیەک وە هەر پێشنیارێکتان هەیە بۆم بنووسن،دڵم نایە بەو شێوەیە ئێرە پشتگووێ بخەم بڕیامماوە دەست بە پۆستی بەردەوام بکەینەوە وە بۆ دووبارە بەردەوام بوون پێویستم بە سەرنجی ئێوەیە چی «تێکست»ـێک پۆست بکەین سووپاس بۆ ڕاو بۆچوونەکانتان🤍.

Jwanit |🤎.

30 Nov, 18:22


حەیاتی من تۆی
مەعلوومە نامێنم، گەر بڕۆی 💛...

Jwanit |🤎.

25 Nov, 10:54


من لە بۆ ماچت بەقوربان تەرکی ژینم کردووە ؛
تەرکی شەرع و تەرکی شێخ و تەرکی دینم کردووە
قافڵەچی ماتڵ مەنیشە من لە عیشق ئەو دولبەرە
تەرکی ڕۆم و تەرکی میسر و تەرکی چینم کردووە
لێوی ئەو ئاوی حەیاتە بۆیە من وەک مەیزەدە
تەرکی جام و تەرکی پەیک و تەرکی تینم کردووە
وەک پەپولێک تاکو بسوتێم من لە شوعلەی ئاگری
تەرکی ڕۆح و تەرکی ئێش و تەرکی شینم کردووە
من لەبۆنی تۆ ھەناسە وا دەرونم بەش ئەکەیت
تەرکی زوڵف و تەرکی لێ و تەرکی سینم کردوە..

- مەلەکشا ،

Jwanit |🤎.

18 Nov, 17:34


نامەیەک لە پەکینەوە ؛

نازانم، تۆ گوڵم بیردەخەیتەوە، یان گوڵ تۆم بیردەخاتەوە.

پێرل س. بەک
وەرگێڕانی ؛ عەزیز گەردی

Jwanit |🤎.

12 Nov, 19:39


ماڵ بە ئاگردان گەرم نابێت ؛
ماڵ بە ترپەی خۆشەویستیی دڵەكان
گەرم دەبێت ،ئەو ماڵەی برینێكی تێدایە
و برینەكە بووەتە هۆی ساردیی
نێوان دایك و باوك، ماڵەكە دەگۆڕێت
بۆ گۆڕێكی سارد و چی زەردەخەنە
و پێكەنین و خۆنواندن هەیە،
ئەو گۆڕە، ناكاتەوە بە ماڵ.

- نەبەز گۆران.

Jwanit |🤎.

11 Nov, 17:03


هەناسەم سەرڕێژی
شێتییە.

لەگەڵ تۆدا،
جێگیر دەبێ و دەبێتە
ئاواز و
ڕیتمێکی
مۆسیقایی
چێژهێن.

بە بێ تۆ، هەموو شتێک
هەرکەهەرکەیە
شێتییە
نەساغییە.

-ئاکیف کیچلوو
وەرگێڕان: سیما ئاکۆ

Jwanit |🤎.

04 Nov, 22:08


قسەکردن لەگەڵ هەندێک کەس وا دەکات هەست بە باشتر بوون بکەیت وەک بۆنی باران ؛
هەر وەک خۆت ..


ɪɴsᴛᴀɢʀᴀᴍ

Jwanit |🤎.

26 Oct, 17:33


بۆ ئەو ڕۆژانەی لە خۆشەویستی دەگەڕێی،
من لێرەم ;
لە کەناری ڕۆحتدا ئارام سەیرت دەکەم
بەبێ ئەوەی ئومێدی ئەوەم هەبێت
لێم بڕوانیتەوە.

Jwanit |🤎.

24 Oct, 10:58


هەرگیز جارێکی تر لەم ژیانەدا ؛
بۆ ماڵئاواییەک ناتبینمەوە ،
تۆ نا تۆ هەرگیز لە دڵمدا ناگەڕێیتەوە
تەنیا هەندێک تەنگ و چەڵەمە دێنە
پێش وەک خۆر و مانگ و ساڵەکان.

| شی مورونگ
و - دالیا ڕەئووف

Jwanit |🤎.

19 Oct, 14:22


ئەم ئێوارە ساردانە
قاوەیەکی گەرم و
ئێوارە باشێک و
بینینێکی تۆیان دەوێت🤎.

Jwanit |🤎.

16 Oct, 11:35


هەتا ؛
زیاتر هەست بە تەنیایی بکەم،
زیاتر، بیر لە تۆ دەکەمەوە
ئەگەرچی،دەزانم نە تۆ دێیت و
نە تەنیایی تەواو دەبێت ،
كوان ئەو دڵانەی وەك كانی بوون
بۆ خۆشەویستی قوڵپیان ئەدا؟
كوان ئەو دۆستانەی وەك ڕێگا بوون
گەر ونیش بوویتایە ئەیانبردیتەوە بۆ
ماڵی یاران كوان یارانی جاران..

- نەبەز گۆران

Jwanit |🤎.

10 Oct, 13:06


کاتێک پێکەوەین ، دڵم خورپە ئەکات
کەمیش هەر ئەبێت ، حاڵی من باشە
جیاوازی نیە لەکوێی دونیاین ؛
کاتێک پێکەوەین ، لە شێوەی باغم
دەریا ماڵمە ، ژورەکەم جەنگەڵە
جیاوازی نیە لەکوێی دونیاین..

• ɪɴsᴛᴀɢʀᴀᴍ

Jwanit |🤎.

03 Oct, 20:37


کە دەنگی تۆ دێت ؛
با هاوینیش بێ هەرچی ڕیشۆڵەو
پەڕەسێلکە و حاجی لەق لەقە دێنەوە
سەر ئاسمانی کوردستان و لەگەڵ سۆزی
دەنگت سەما دەکەن ،کە دەنگی تۆ دێت پیرە خەڵەفاوەکان بۆڵە بۆڵیان نامێنێت دەبێژن
ئای لە خالید وای لە خالید..

Jwanit |🤎.

30 Sep, 17:41


«خۆشم دەوێی»
-
ئەم نۆ پیتەی سەرەوە، ئاڵۆزترین زمانی مێژووە، ھەزاران ساڵە مرۆڤ ھەوڵدەدات فێری ببێت و دەست بەتاڵ دێتە دەرەوە. جەنگەكان لە پێناو فێربوونی ئەم زمانەدا بوون، كتێبەكان ھەموویان دەیانویست بگەنەوە ئێرە، عاریفەكان ھەموو تەمەن خەڵوەتیان كێشا تا بگەنە ئەم شوێنە، پاشاكان بە ھەموو جەبەرووتیانەوە، بە ھەموو دارونەداریانەوە، ئاتاجی ئەم زمانە بوون و فێری نەبوون، موحتاجی ئەم نۆ پیتە بوون و نەیانزانی چۆن بیھێننە سەر زمان..

| هێمن قەرەداغی ،

Jwanit |🤎.

28 Sep, 20:05


دڵ کە مەشغوڵە بەیادی حەزرەتی دڵدارەوە
بێ خەبەر ماوە لە حاڵی ئاشناو ئەغیار

- فەنایی

Jwanit |🤎.

26 Sep, 13:32


ڕاستی لە دوای من دڵت دا بە کێ ؛
چەند شەمعت سووتاند، خاکو بەسەربێ

یاخوا هەناسەم عەرشت لێ بگرێ
پەردەی حورمەت و حەیاو لێبدڕێ

ئەوسا دانیشی لە گۆشەیەک تەنیا
بۆ خۆت بگریەی، بێژی ئاخ دنیا..

-شەهرام قەدیمی

Jwanit |🤎.

25 Sep, 18:51


هەریەکەمان بەسەدان شێوە بەخەیاڵ ژیاوین.
من بەخەیاڵ ماوەیەک دراوسێت بووم، شەوان درەنگ کە ئاوی گەڕەک دەهاتەوە، تانکی سەربانی ئێوەشم پڕ دەکرد.
ماوەیەک هاوڕێت بووم، بەناوی دەرسەوە، بەناوی جل کڕین و پیاسەوە، بەناوی قەرەباڵغییەوە لە چێشتخانەکاندا دەمبردیە شوێنی تایبەت بەخێزان.
ماوەیەک هاوسەر بووین، وردە شەڕی شیرینمان هەبوو، تۆ دەتگوت شت بۆ ماڵەوە مەکڕە نایزانی، منیش دەمگوت بۆچی قەت سابوون لەسەر مەغسەلەکەدا نیە؟
لەگەڵ یەکتردا بەخەیاڵ سەدان کەس بووین، سەدان..
ئێستا هەر یەکەمان تەنها خۆی ماوەتەوە و دەرگای داخستووە، نەک بۆ بەڕەڵانەبوونی تەنیایی، بەڵکو بۆ ئەوەی خەون نەیەتە ژوورەوە..
سەدان خۆمان؛
بەدەستی خۆمان ناشت.
قەینا ئازیزم، لە ژیانی ڕاستیماندا خۆ ئێمە لەگۆڕی بەکۆمەڵ ڕاهاتووین

- تەڵعەت تاهیر .

Jwanit |🤎.

21 Sep, 07:31


بارانی سپێردراوە بە من ؛
پەڕه ڕواوەی بە دارەکان
پایزە ئی تر ، دڵی زۆر ناسکە..

- سەڵاح خوسرەوی.

Jwanit |🤎.

20 Sep, 16:24


بۆنی باران🥹💘.

Jwanit |🤎.

18 Sep, 17:05


کە دەنگی تۆ دێت ؛
با هاوینیش بێ هەرچی ڕیشۆڵەو
پەڕەسێلکە و حاجی لەق لەقە دێنەوە
سەر ئاسمانی کوردستان و لەگەڵ سۆزی
دەنگت سەما دەکەن ،کە دەنگی تۆ دێت پیرە خەڵەفاوەکان بۆڵە بۆڵیان نامێنێت دەبێژن
ئای لە خالید وای لە خالید..

Jwanit |🤎.

18 Sep, 12:01


لەو ڕۆژەوە لەگەڵما نیت ؛
سبەینان خۆر درەنگ هەڵدێ ئەستێرەکان
چاوی دایکی شەهیدانن، کز دەسووتێن
کێشوولەکان لەسەر شیشەی پەنجەرەکەم هەڵناکورمێن ئەگەر هات و ونم کردی،
ئەگەر هات و ئەم جیهانەی پان و بەرین
لەژێر ساپیتەی زنجێکدا بەیەکەوە ڕانەگرتین
کە گەڕامەوە کوردستان
من تینوێتیم هەر بە ئاوی کانی دەشکێ،
کانی هەموو بنارانت بە ناو دەکەم
کارمامزم زۆر خۆش دەوێن،
کارمامزی پێدەشتانت بە ناو دەکەم
من تا مردن چیاپەرستم ،
بڵندترین چیای کوێستانت بە ناو دەکەم..

| عەبدوڵا پەشێو ،

Jwanit |🤎.

11 Sep, 12:03


لەنێو چەقی دووڕیانێکدا ؛
فریانەکەوتم پێت بڵێم
لێت دەبمەوە، بەڵام ڕەنگە
شتێک «شتێکی گرنگ»م
بە دەستی تۆوە ڕۆیشتبێ
ئێستا هەر هەنگاوم و دەڕۆم
بە بێ سێبەر، بە بێ شوێنپێ

لێت دەبمەوە، بەڵام ئێستا
نە چاوم چاوی جارانە و
نە بینینم بینینی زوو
نە سەرم سەری ئەوسایە،
نە خەونیشم خەونی پێشوو

فریانەکەوتم پێت بڵێم
وا من تازە لە قۆزاخەی
خەیاڵی خاو تروکاوم
تۆ تابلۆکەم بەجێدێڵی و
منیش ئیدی بەکەڵکی نێو
ئەم چوارچێوەیە نەماوم.

| شێخە ڕەسوڵ ،

Jwanit |🤎.

05 Sep, 16:27


- کۆڵان ماوە و من نەماوم بێم، سەعات لەبازاڕ دەمێنێ و مەچەکت نا، ملپێچ لەدوکانەکاندا ھەیەو گەردنت نا.

| ڕۆژێک لە ڕۆمانیا ، ١٩٦٤

Jwanit |🤎.

27 Aug, 17:25


دەڵێن واتایی تۆفان ئەوەیە ؛
کاتێک دێت و دەڕوات هەموو
شتێک دەگۆڕێ تەنانەت ڕابردوویش
تۆ تۆفانی ژیانی من بوویت ،
هەموو شتێک لە دوای بینینی تۆ گۆڕا.

🎬 | viper of Tehran
|| S01E01

Jwanit |🤎.

24 Aug, 12:07


تۆ ئەوچەقۆیەی که من له
جەستەمی دەدەم و هەڵی دەسووڕێنم؛
ئەوه ئەوینه. ئەوه، ئازیزەکەم، ئەوینه.

| فرانز کافکا
له نامەکانی بۆ مێلینا.