ITRADE Technical @itrade_technical Channel on Telegram

ITRADE Technical

@itrade_technical


Contact : @Havall_Hassan

ITRADE Technical (English)

Are you looking to enhance your knowledge in the world of trading and technical analysis? Look no further than ITRADE Technical! This Telegram channel is dedicated to providing valuable insights, tips, and strategies for those interested in the stock market and trading industry. Who is ITRADE Technical? ITRADE Technical is a team of experienced traders and analysts who have a passion for sharing their knowledge with others. With years of experience in the financial markets, they have developed a deep understanding of technical analysis and trading strategies that they are eager to pass on to their followers. What is ITRADE Technical? ITRADE Technical is a Telegram channel that offers daily updates on market trends, technical analysis reports, and trading signals. Whether you are a seasoned trader looking for new insights or a beginner looking to learn the ropes, ITRADE Technical has something for everyone. With a focus on education and community building, ITRADE Technical aims to create a space where traders can come together to learn from each other and grow their skills. By joining this channel, you will have access to a wealth of information that can help you make more informed trading decisions and ultimately achieve your financial goals. Don't miss out on the opportunity to join the ITRADE Technical community and take your trading to the next level. Subscribe to their channel today and start your journey towards becoming a more knowledgeable and successful trader!

ITRADE Technical

19 Jan, 22:56


لە ئێستادا دۆناڵد ترەمـپ باسی بیتکۆین دەکات بۆ لایەنگرانی و ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی بیتکۆین دەکات

". سەیر لەوەدایـە بیتکۆین کاردانەوەی نەرێنی هەبـوو بەرامبەر بەم قسانـەی دۆناڵد ترەمـپ..

--

ITRADE Technical

19 Jan, 22:39


هاوڕێیان من پێشنیاری کڕینتان بۆ ناکام ....چونکە کڕینی ئەمانە زیاد لە پێویست ڕیسکە

بەڵام ئەوەی کە دەیکڕێت دەبێت ئاگاداری خۆیبێت توشی دراوی سکام نەبێت کە دەکرێت هاوشێوەی ئەو دروست بکرێت

ئەمە کۆنتراکت ئەدرێسەکەیەتی


FUAfBo2jgks6gB4Z4LfZkqSZgzNucisEHqnNebaRxM1P

غەیری ئەمە دراویتر بەو ناوە سکامە....

ITRADE Technical

19 Jan, 21:59


لاتان سـەیر نەبێت کە دراوی میمی ئەندامانی خێزانی ترەمپ دەربکەون،

پێدەچێت گاڵتەجاڕانە بێت، بـەڵام بەڕاستـی ئەم بازڕە هەموو شتێک ڕوو دەدات ... ڕەنگە زۆرجار ببنە دەرفەت

ITRADE Technical

19 Jan, 21:56


ئەمجارەیان بۆ خانمی یەکەمی ئەمریکا

لە ئەکاونتـی فەرمی مێلانیا ترەمپ دراوێکی میمی دیجیتاڵی خـستە بازاڕەوە، ئەکاونـتـی فەرمی دۆناڵد ترەمپیش پۆستەکەی ڕیتویت کرد.
----

ITRADE Technical

05 Dec, 22:39


لە ماوەی 24 سەعات زیاتـر لە یەک ملیار دۆلار سفربووەتەوە ‼️

ITRADE Technical

05 Dec, 07:14


بۆ بیرهێنانـەوە....

قازانجەکانت لە کاتێکـی گونجاودا لە بازاڕ بکشێنـەوە

ئەم بازاڕە دادپەروەرە بـەرامبـەر کەسانـی زیرەک .. نەک ئەوانەی خەون دەبیـنن

پارەی وەبەرهێنەران کە زۆرترین ڕێژەیە بە نسبەت ئەوانەی وەبەرهێنانەن ناکەن لەم بازاڕە

، دەچێتـە گیرفانـی وەبەرهێنەری زیرەک و سەرکەوتـو کە ئەوانیش کەمترین ڕێژەن...

کۆنتڕۆڵی تەماح و خەونەکانت بکە و لە شوێنێکدا ڕایگرە
بە زیرەکانـە مامەڵە بکە لەگەڵ ئەم دۆخەدا

بە هیوام هەمولایەکتان لە قازانج بن

ITRADE Technical

28 Nov, 21:48


#OBI

دراوێکـە سەر بە پڕۆژەکانـی Ai ە بە تایبـەت Ai Agent ....هەر چەندە ئەم دراوە خاوەن ماڕکێتکەپـی کەمە بەڵام لە بوارێکـی زۆر گونجاوە ئیش دەکات..


ئەمڕۆ بەرزبوونـی زۆری تۆمار کرد ئەمیش لە دوای ئەو پۆستەی باینانس کە باس لە Ai Agent ئەکات

تەنانەت خودی CZ زۆر بە گرینگیـەوە باس لە پڕۆژەکانـی Ai دەکات....
-----
خۆشتان بە پێی توانای خۆتان لێکۆڵینەوە لەم پڕۆژانە بکەن

ITRADE Technical

27 Nov, 23:49


لە بیتکـۆینەوە بۆ ئیثیریــۆم پاشان.....

لە ئێستادا گواستنەوەی نـەختیـنەیـی لە بیتکۆینەوە دەستی پێکردووە بۆ ئیثیریـۆم

لە چەند ڕۆژی ڕابـووردو زۆر بە ڕوونی ئەمە دەرکەوتبـوو بە تایبەت کاتێکـ لە دابەزینـی بیتکۆیندا ئیثریۆم بەرەو بەرزی زیاتر دەڕۆی


هەموو جوڵەیەکی Ethereum یەکسەر لە altcoins ڕەنگ دەداتەوە ....

بە مانایەکـیتر

هاوکێشەکە زۆر ئاسانـە
پارە لە بیتکۆینەوە دەچێت بۆ ئیثیریۆم دوای تێربوونـی ئیثیریۆم لە بەرزبووون ئینجا سەرەی ئاڵتەکان دێت...

ITRADE Technical

26 Nov, 09:53


تەرکیزتان لەسەر دراوە تازەکان بێت بە تایـبـەت ئـەوانە پڕۆژەیان تازەیە و بوڵڕەنیـان نـەبینیـووە ....

ITRADE Technical

26 Nov, 09:50


ئێکسچەینـج ئێش لەسەر ڤۆلیۆم دەکات .... بە واتایەکتر دراوێک پارەی کەمی تێابێت یاخود پارەی نەیەتە ناو ... ئێکسچەینجەکان دیلیستیان دەکان

بە تایبەت ئەو دراوە کۆنانانەی کە ماوەیەکی زۆرە هەن و ناچالاکن لە ڕووی ڤۆلیـۆمـەوە

ITRADE Technical

26 Nov, 09:47


#KEY

لە دوای ئەوەی باینانس ئەمڕۆ ڕایگەیاند دراوی KEY لەگەڵ دراوەکانـی وەک GFT , REN , OAX ,IRIS دیلیست دەکات دابەزینە گەوەرە ڕویدا لەم دراوەدا

پێویستە ئاگاداری ئەو دراوانەبن کە ماڕکێت کەپی کەمیان هەیە و پڕۆژەی لاوازیان هەیە ، تیمی ناچالاکیان هەیە ، چونکە سڕینەوە دراوە لە باینانس بە مانای پاشەکشەی دراو دێت

ITRADE Technical

22 Nov, 19:26


دوێنـێ کۆمپانیای مایکڕۆستراتیجی ڕایگەیانـد کە 2.6 ملیاری دۆلاری وەکـ و بۆند و سەنەدی نوێ دەر دەر دەکات چونکە بەهای پشکەکانـی بەرزبۆتەوە بەمەش زیاتر لە 1.7 ملیار دۆلار کە پێشتـر پلانی بۆ دانابـوو

بێگومان لە هەنگاوی دواترا داهاتێکـی زۆری دەستدەکەوێت لە فرۆشتنـی بۆندەکان

دواترئەم داهاتە بەکار دەهێنێتـەوە بۆ کڕیـنی بیتکۆینـی زیاتـر.....

.....

ITRADE Technical

22 Nov, 19:18


BTC : 99,000

بیتکۆین بەردەوامە لە بەرزبـوون

کێن ئـەوانەی بیتکـۆین دەکڕن لەم بەرزیـەدا ؟!

یەکێکـ لەوانە بە نمـونمە کۆمپانیان “ مایکڕۆستراتێجی” کە حەفتەی پێشـوو لەم ئاستانەی ئێستادا نزیکەی 51,780 بیتکۆینـی بە بەهای 4 ملیار و نیـو دۆلار کـڕی

بێگومان ڕەنگە زۆر کەس بپرسن بـۆچی ئەم کۆمپانیایە بیتکۆین بە نرخێکی زۆر گران دەکڕێت

بۆ لە هەرزانیدا ئەم بیتکۆینانەی نە ئەکڕی...؟!

چونکـە ناچارە .. .. لەبەرئەوەی بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین بەهای پشکەکانی ئەم کـۆمپانیایە زیاد دەکات ، بەمەش دەتوانێت بۆنـد واتا سەنەداتی نوێ دەربکات

وە کاتێک نرخی بیتکۆین دا دەبەزێت ، کاریگـەری لەسەر پشکـی کۆمپانیای مایکڕۆستراییجی دەبێت
نرخی پشکەکان دادەبەزن ئەوکات کۆمپانیا ڕوو لە زەرەر دەکات

بەمەش دەرکردنـی بۆند لەو کاتەدا قورسە

لەبەر ئەوە کـۆمپانیاکە بە بـێ گوێدانـە نرخ و ئاستی بیتکۆین و کڕینـەکە ئەنجام دەدات و بەمەش بە قازانـج دەمێنێتـەوە
..

ITRADE Technical

21 Nov, 11:21


دراوی SUI لە هەموو شتێکدا دەیەوێت شوێنـی سۆلانا بگڕیتەوە تەنانەت لە وەستان و دروستبوونی کێشەشدا هههه
سۆلاناش لەسەرتایا وابوو

تەبعەن Sui یەکێکە لە تۆڕە زۆر باشەکان لە سەرەتای دروستبـوونیەوە. باسم لێوە کردووە بۆتان

وە ئایندەی ئەم دراوەش زۆر زۆر باشە بە تایبەت کە لە چەند مانگی ڕابـوردوو سەلماندی زۆر لە تۆڕەکانـیتری وەک APT. و ئەوانیتر باشترە

ITRADE Technical

21 Nov, 11:15


تـۆڕ SUI ی وا بـۆ دوو کاتژمێر دەبێت بەهۆی کێشەیەکەوە هەموو گواستنەوەیەکـی وەستاوە ...

ITRADE Technical

16 Nov, 20:58


لە ئێستادا لە بـوڵ مارکێت نین

ئێمە لە ئێستادا لە بڵقی بازاڕداین Market BUBBLE

دوو ڕێگات هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆخـەی ئێستای بازاڕ :

زۆر سادەیە....

یـەکەم : پارەی کاشت پێباشترەو چاوەڕێی تەقینـی بڵقەکە دەکەیت و پاشان دەست دەکەی بە کڕین

لەم حاڵەتەدا دەبێت وریابیت لەوەی کە هەست بە پەشیمانـی و بێزاری و ئازار بکەی ... چونکە دەبینیت خەڵکانێک لە تۆ زیاتر قازانجیان کردووە یاخوود بەخۆت دەبینیت گەر لە نزمیا داخڵبوبای قازامج زیاتر بووو

ئیتر ئەم هەستە بە جۆرێک دەرونت تێک ئەدا وات لێدەکا لە لوتەکایە کڕین بکەیت و ئەو قازانجەت پێکەم دەبێت و پاشان توشی زیانی گەورە بیت

وەک ئەوەی بەسەر زۆرێکتانداهات....

دووەم : یان تۆ ئێستا لەگەڵ بڵقی بازاڕ داخڵی شەمەندەفەرەکە دەبیت و دەست دەکەی بە گەشتکـردن

لەم حاڵەتەدا پێویستت بە وریایـی دەبێت بۆ مامەڵە کـردن لەگەڵ ئەو هەستە تەماحیانەی کە بـۆت دروست دەبێت کاتێک دەبینیت قازانجەکانت بە بەردەوامـی هەر زیاد دەکات و زیاد دەکات

وە ناتەوێت بیفرۆشیت بۆ ئەوەی قازانج بکەیت و زیاتر و زیاتر ....

گەر وریا نەبیت لە کۆتاییدا ئەوەت بۆ دەردەکەوێت بڵقەکە تازە تەقیوەتەوە، و گەڕاوەتەوە بۆ خاڵێک لە خوار سفرەوە.

هەمان ئەو دۆخەی کە بەسەر زۆینەتاندا هاتوووە لە قازانجی خەیاڵیەوە هاتنەوە سەر سفر

ئەمە دۆخی ئێستای بازاڕە بە کورتی پێویستە یەکێک لەو دوو ڕێگایە هەڵبژێریت و تا کۆتایی پێیەوە پابەند بیت.

ITRADE Technical

16 Nov, 20:29


میم کـۆینـەکان هۆکارێکی سەرەکین بۆ ئەوەی تا ئێستا دراوی ئاڵتکـۆینـەکان و بە تایبەت خاوەن پـڕۆژەکان ئاستێکی زۆر خراپیان هەبووە

چونکە بەشێکی زۆر لە نەختینەی بازاڕیان بـردووە.

پشتگیری پلاتفۆرمەکان بەتایبەتی Binance & Coinbase بـۆ میمکۆینەکان هۆکارێکی تـرە

یان تەنانەت پیشتگیری و پشت پێبەستنـی تۆڕەکان بۆ دروستکردنی میمکۆینەکان بۆ بەهێزکـردنی خۆیان
ئەمەشیان هۆکارێکیترە

....

ITRADE Technical

16 Nov, 10:51


دراوی XRP دوای سێ ساڵ گەڕایەوە سەر و 1$

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆرینەی دراوە سەرەکییەکان بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە و هەرچەندە بەرزبوونەوەی کەمە، بەڵام نیشاندەرێکی باشە بۆ جوڵەی بازاڕ

وە FOMOی سەرکەوتنـی ترەمپ بۆ بیتکۆین بەرەو هێوربونـەوە دەچێت

ئەگەر ئەم دۆخە لە مانگی داهاتوودا بەم شێوەیـە بەردەوام بێت،

ڕەنگە دەرفەتێک بدات بە دراوە بەدیلەکان واتا ئاڵتەکان تا بەردەوام بن لە جوڵە ئەرێنییەکان

ITRADE Technical

13 Nov, 15:03


بیتـکۆین 92,000 تا ئێستا زۆرینـەی پارەی ماڕکێت بۆ ناو بیتکۆینـە لەبەر ئەوەیە ئاڵتەکان لاوازن

ئەمە بەردەوام دەبێت تا نرخی بیتکـۆین بەلای وەبەرهێنەران زۆر گران دەبێت

....

ITRADE Technical

13 Nov, 12:43


کاتـژمێر 4:30 داتای هەڵاوسان بڵاو دەکرێتـەوە

ITRADE Technical

12 Nov, 10:17


#DOGE

سەرکەوتنـی دۆناڵد ترەمپ و هاوڕێی نزیکی ئیلیۆن ماسکـ بە هەردووکیان سەرکەوتنیان بە دەست هێنا ، هیچ پەیوەندیەکی نیـیە بە DOGE کۆینەوە ، بەڵام بەهۆی ئەو ڕابووردویەی ئیلیۆن ماسک هەیبووە لەگەڵ دۆجکۆین بووەتە هۆی دروستبوونی FOMO و کاریگەری زۆر گەورەی دروستکردووە لەسەر ئەم دراوە ، وای کردووە نزیکببێتەوە لە لوتکەی کۆن

دەرفەتێکە بۆ ئەو کەسانەی لە بەرزیا بەجێمابوون ،

ITRADE Technical

06 Nov, 13:15


ڕۆژێکی مێژوویی بۆ دۆناڵد ترەمپ، کە ڕەنگە لەگەڵ خۆیدا گۆڕانکاری گەورە لە گۆڕەپانی ئەمریکی و جیهانیدا بهێنێتە ئاراوە

گرنگترینیان ئەو پرسیارەیە کە ئایا ترەمپ بەڵێنەکانی هەڵبژاردن (ئابووری) بەڕاستی جێبەجێ دەکات

وەکاریگەرییە ڕاستەقینەکانیان چی دەبێت،
دیارترینیان:

- کەمکردنەوەی باج : بەتایبەت
کەمکردنەوەی باجی کۆمپانیاکان بۆ 15%، ئەمەش ئەوەیە کە ترەمپ هەوڵی هاندانی وەبەرهێنان و گەشەی ئابووری دەدات.

ئەم ڕەوتە ڕەنگە هانی کۆمپانیاکان بدات بۆ زیادکردنی چالاکییەکانیان لە ئەمریکا،
.
- باجی گومرگی : سەپاندنی باجی گومرگی لەسەر کاڵا هاوردەکراوەکان بە گشتی، گرنگیدان بە تایبەتی لەسەر ئەو کاڵایانە کە لە چینەوە دێن و ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە مەکسیک دروست دەکرێن

ئامانجی ترەمپ پاراستنی پیشەسازی ناوخۆییە، بەڵام لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی تێچووی هەندێک (زۆر) بەرهەم بۆ بەکارهێنەران.

ئەم سیاسەتانە ڕەنگە ببنە هۆی گەشەسەندنی ئابووری، بەڵام خەرجییەکانی پەیوەست بەوانەوە دەبێتە هۆی زیادبوونی کورتهێنانی فیدراڵی، بەتایبەتی کە قەرزی نیشتمانی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

-----

ITRADE Technical

25 Oct, 23:27


⭕️ وێنەی سەربازگەی پارنداک لە باشووری تاران

شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا لە هەمان کاتدا و بۆردومانی تەقینەوەکان لە شاری تاران و بەشێک لە شارەکانی عێراق دەبیسترێت

----

ITRADE Technical

25 Oct, 23:24


#NEWS

بازاڕی کرپتۆ بە تایبەت بیتکۆین دابەزینـیان تۆمارکرد لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشکردنی ئیسڕایل بۆ سەر ئێران...

---

ITRADE Technical

26 Sep, 12:27


#HMSTR

Price : 0.0087

پڕۆفیتان چۆنـە ؟

ITRADE Technical

26 Sep, 09:03


لە دوای سێ کاتژمێریتر #HMSTR لە هەموو پلاتفـۆڕمەکان لیست دەبێت...

بە هیوام نرخێکـی بەرزی هەبێت و خەڵکێکـی زۆر سودی لێببینێت ...
----

ITRADE Technical

26 Sep, 08:52


بازاڕی کریپتۆ کێشەی کەمی نەختینەیی هەیە

ئاڵتـوون بەردەوامە لە بەرزبـوون و گەیشتۆتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا وە زیویش بە هەمانشێوە...

نەختینەیەکـی زۆر لەم دوو ئەسێتەدایە

لە دوای تۆمارکردنی بەرزترین ئاست لە ئاڵتوون وزیوو ، نەختینەیی ڕوو ئەکاتە بیتکۆین ئاڵتـکۆینەکان

بە مانایەکیتر وەبەرهێنەرو کۆمپانیا گەورەکان پارەکانیان لە ئاڵتوونەوە دەگوازنـەوە بۆ بازاڕی کریپتۆ یاخود سندوقەکانـی ETF

بە تایبەت بیتکۆین کە ئەسێتێکی سەلامەتە بۆ وەبەرهێنەران

پێدەچێت دوای ئاڵتوون و زیوو ، بیتکـۆین دەست بکات بە تۆمارکردنی لوتکەی نـوێ

----- ------ -----

ITRADE Technical

18 Sep, 18:02


بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بە 50 خاڵ ڕێژە سودی بانکی دابەزاند..

-----

ITRADE Technical

18 Sep, 16:58


یەک کاتژمێریتر ڕێژەی سوودی بانـکی دیاری دەکرێت وەک ئەوەی لە داتاکانەوە پێشبینیکراوە ڕێژەکە لە 5.50% دابەزێت بۆ 5.25% واتا بە 25 خاڵ ڕێژەی سودی بانکی دابەزێنن

لێرەدا دوو حاڵەت زۆر گرینگـە

یەکەم : دابەزینـی ڕێژەی سوودی بانکـی بە 50 خاڵ یان زیاتر
بێگومان لەم حاڵەتە ئیجابی دابەزێت بۆ بازاڕ بە تایبەت لە کورت مەودا

دووەم : لە کاتژمێـر 9:30 جیرۆم پاوڵ “ سـەرۆکی بانکـی فیدڕاڵـی ئەمریکا لێدوان دەدات

بێگـومان لێدوانەکانـی جیرۆم پاوڵ زۆر گرینـگە
چونکە زۆر شت ڕوون دەکاتەوە سەبارەت بە سیاسەتی ئابوری ئەمریکا لە داهاتوو بە تایبەت بۆ داکشانـی ئابووری

بازرگانەکان و وەبەرهێنـەر و کۆمپانیا گەورەکان زۆر گرینـی ئەدەن بە لێدوانەکانـی جیرۆم پاوڵ تاوەکو باشتر لە داهاتووی دۆخی ئابوری ئەمریـکا تێبگەن

----- ----- ------

ITRADE Technical

17 Sep, 13:38


لینکـی چەناڵەکەمان تایبـە بە بازاڕی فۆڕێکـسـ.....


https://t.me/ITRADE_FOREX1

----- ----- -----

ITRADE Technical

11 Sep, 12:32


ئەنجامی داتای هەڵاوسانـی ساڵانە 2.5% دەرچوو

وە ئەنجامی داتای هەڵاوسانـی مانگانەش 0.2%

هەردوو ئەنجامەکە وەک ئەوەبـوو کە پێشبینـی بۆ کرابوو

-----

ITRADE Technical

11 Sep, 11:10


ئەو هاوڕێیانـە لە لای بڕۆکەری ئێمە ئەکاونتیان کردۆتـەوە

لە ئێستادا بە داخڵکردنـی هەر بڕە پارەیەک بۆ سەر ئەکاونتەکەت بە ڕێژەی 20% ئەو پارەی داخڵی دەکەی Credit “بۆنس ”وەردەگریت

واتا تۆ گەر 2,000$ داخڵ بکەیت و ڕاستەوخۆ 400$ وەکو دیاری وەردەگری

ئەم ئۆفەرە لە ئێستادا بەردەستە بۆ هەموو ئەو هاوڕێیانـەی لە لای ئێمە ئەکاونتیان کردۆتەوە

----
بۆ کردنەوەی ئەکاونت

@Havall_Hassan

----

ITRADE Technical

08 Sep, 11:07


#CPI

لە ڕۆژی چوار شەممە هەردوو داتای گرینگی ئابووری پەیوەست بە هەڵاوسانی مانگانە و ساڵانەی ئەمریکا بڵاو دەکرێتـەوە

ئەوەی کە پێشبینی دەکرێت ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەیە لە 2.9% دابەزێت بۆ 2.6% ئەمەش بەڕاستی دابەزێنێکـی زۆرە ، ئەوەی کە گرینگە ئێمە بیزانین ئەنجامی داتاکەیە کە دەبێت لە خوار و 2.6% بێت بۆ ئەوەی بازاڕ بە ئیجابی بمێنێتەوە
هەر ئەنجامێک لە خوار و 2.6% بێت وا دەکات بانکی فیدڕاڵی ناچار بکات بە دابەزینی زیاتری ڕێژەی سوودی بانکی بە 50 خاڵ

لە ئەنجامدا ئەمە دەبێتە خاڵێکی ئیجابی باش بۆ بازاڕ ، وە وەبەر‌هێنەران و بازرگانان چاوەڕێی ئەم دەرفەتە دەکەیەن بۆ وەبەرهێنان

بەڵام هەر ئەنجامێک لە سەر و 2.6% بێت ، زیاتر دۆخەکە بەرەو سلبیتر دەبات , مەبەستمان لەمە ئەوەیەک بانکی فیدڕاڵی بەردەوام دەبێت لە دابەزینـی ڕێژەی سوودی بانکی بەڵام بەشێوازێکـی خاو ، ئەم جۆرە دابەزینەش بەرزبوونـی بازاڕ بۆ ئایندە خاوتر دەکات

کەواتە بە وێنە گشتیەکەی دابەزینی ڕێژەی سوودی بانکیمان دەبێت و بازاڕ بەرەو باشی دەڕوات ، بەڵام بۆ ئەوەی لە کورت مەودادا بەرزبوونی گەورەو خێرا ببینین پێویستمان بە دابەزینی خێڕای هەڵاوسانە و لە بەرامبەردا دابەزینی بەرچاوی ڕێژەی سوودی بانکی

وە هەڵاوسانـی مانگانە کە داتاکە هی مانگی ٨ ە پێشبینی دەکرێت وەکو خۆی بمێنێتەوە 0.2% .....
————- ———

ITRADE Technical

01 Sep, 17:07


بۆ زانیاریتان

پڕۆژەی نوێ و دراوی نوێ زۆرینەی دراوە پێشفرۆشیەکان " مەترسیان هەیە" کە ڕەنگە سەرکەوتوو بن یان شکست بهێنن. هیچ شتێک دڵنیا نییە

لێکۆڵینەوەی کەسیی تۆ لە لێکۆڵینەوەکانی من گرنگترە ، لەبەر ئەوە خۆت لێکۆڵینەوەی تەواوی تێدابکە و پاشان بڕیاربە لە کڕینی بە هیچ شێوەیەکیش ڕیسکی تێدا مەکە

هەر کەسێک نەیوتوانی بیکڕێت دەتوانێت پەیوەندیم پێوە بکات هاوکاری دەبم لە کڕینی
https://t.me/Havall_Hassan

———- ——- ——- —

ITRADE Technical

01 Sep, 17:05


#PreSale #SolanaVM #SVM

دراوی SolanaVM دراوێكـی نوێ و خاوەن پڕۆژەی نـوێیە لەسەر بلۆکچەینـی سۆلانا دروستکـراوە
وە پڕۆژەی ئەم دراوە سەر بر چینی Layer2 ەکە ڕێگە بە گەشەپێدەران ئەدات بەرنامەکانی سەر تۆڕی سۆلانا لەسەر تۆڕی ئیثیریرۆم پەرە پێبدەن
———

لە ئێستادا لە قۆناغی PreSale دایە و نرخی 0.04684$ ە

لەم مانگەدا لیست دەکرێت

لە دوای تەوابوونی پێشفرۆشی و لیستبوونی لە ئێکسچەینجەکان تۆ ڕاستەوخۆ %20 ی دراوەکەت وەردەگری ئەویتر دابەش دەبێت بەسەر 5 مانگ و مانگانە وەری دەگریت


وە هەروەها لەگەڵ لیستکردنی دراوەکە 420 ملیۆن لە تۆکنی دراوەکە دەخرێتە بازاڕەوە ، ئەمەش واتا گەر لە دوای لیستکردنی ماڕکێتکەپی دراوەکە بگاتە 100 ملیۆن دۆلار واتا 5بەرامبەر نرخی بەرزتر دەبێت لە نرخی ئێستا

——————
شوێنی کڕینی ئەم دراوە لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن بیکڕن👇👇👇

https://solanavm.xyz/?ref=svm:JEzuLkJC

👇👇👇وایتپەیپەری دراوەکە هەموو وردەکاریەکی تێدایە

https://solanavm.notion.site/Roadmap-6d7b0f540af94023ad9abbe6173c0075

—————

ITRADE Technical

31 Aug, 11:50


هاوڕێیان ئەم داتایانەو ئەم هەواڵانە زیاتر بۆ بازاڕی فۆڕێکس گرینگ و کاریگەرترن نەک کریپتۆ

لە هەمانکاتدا هەواڵ بەشێکـی گرینگی ئەم بازاڕەیە پێویستە بەم شێوەیە لە داتاکان و هەواڵاکان تێبگەین ، نابێت بە بێ شیکردنەوە بۆ دۆخەکە ڕآستەوخۆ بێین بڵێن ئەمە بۆ بازاڕ باشە و بۆ دۆلار خراپە بەڵآم واش دەر نەچێت

دوێنێ زۆر لە گروپەکان ئەم هەڵەیان کرد ، چونکە هیچیان شیکردنەوە ناکەن ، ئەم لەم کۆپی دەکات و ئەو لەو کۆپی دەکات و ئیتر پۆستی دەکات بە بێ گوێدانە ئەنجامەکەی

—— —— ——- —-

ITRADE Technical

31 Aug, 11:48


دوێنـێ ئەنجامی داتاکانـی پێنوێنـی نرخی بەکاربەر ( PCE) دەرچوو

ئەنجامەکەی بەم شێوەیەبوو : مانگانە: 0.2% وەک ئەوەبـوو کە پێشبینی دەکرا ، ساڵانە: 2.6% پێشبینی دەکرا 2.7%
ئەم ئەنجامە بۆ بازاڕ ئیجابیبوو بۆ دۆلار خراپبوو

بەڵام دوێنێ بە پێچوانەوە ڕوویدا دۆلار بەرزبۆوە بازاڕ دابەزینی کرد ..!

لەم نوسینەی خوارە بۆتان شیدەکەمەوە کە بۆچی ئەمە ڕوویدا تاوەکو باشتر لەم داتایانە تێبگەن
-----
پێنوێنـی نرخی بەکاربەر PCE گۆڕانکاریەکانـی نرخ و بەهای ئەو کاڵاو خزمەتگوزاریانـە دەپێوێت کە خەڵکـی بە مەبەستی بەکاربردن دەیکڕن هەموو شتێک دەگرێتەوە جگە لە خۆراک و وزە

ئەنجامی ئەم داتایە هەموو کات ڕێگایەکـی سەرەکیە بۆ پێوانـەکردنی گۆڕانکاری لە ڕەوتـی هەڵاوسان

بانکـی فیدڕاڵی بە پشت بەستن بەم داتایەو لەگەڵ چەند داتایەکـتر بڕیار لەسەر ڕێژەی سوودی بانـکی دەدات
لەبەر ئەوە وەبەرهێنەران و بازرگانن بە گرینگیەوە لە ئەنجامی ئەم داتایە دەڕوانن

لە کۆبونـەوەی پێشوو “ جیرۆم پاوڵ ” باسی لەوە کرد لە کۆبونەوەی داهاتوومان ڕێژەی سووی بانکی دادەبەزێنین
ئەمەش هەواڵێکـی ئیجابی بوو بۆ بازاڕ

سەرەنجام بازاڕی ئاڵتوون و پشکەکان و دراوەکان بەرزبوونـی کرد بە و دۆلاریش بەردەوامبوو لە دابەزین
چونکە زۆرینەی داتاکان پێشبینیان دەکرد لە کۆبونەوەی داهاتوو بە 50 خاڵ سودی بانکی دادەبەزێت لەسەر ئەساسی ئەم پێشبینیە بازاڕ بە بەردەوام ئیجابی بوو

ئەنجامەکانی داتاکانی دوێنێ کەمێک ئەم هاوکێشەیەی گۆڕی چونکە داتانـی نرخی بەکاربەری مانگانەو ساڵانە دابەزینەکەیان وەک پێویست نەبوو واتا زۆر نەبوو لەبەر ئەوە ڕاستەوخۆ پێشبینی دابەزینی نرخی سوودی بانکی 50 خاڵ بوو بە سفر واتا لە کۆبونەوەی داهاتوو دابەزینی سووئ بانکی بە 50 خاڵ ڕوونادات ..!
چونکە ئەم ئەنجامە هی ئەوەنیە بانکی فیدڕاڵی بە 50 خاڵ سوودی بانکی دابەزێنێت

ئەمەش کاردانەوەی سلبی لێکەوتەوە ، ببوو بە هۆکاری دابەزینی ئاڵتوون و پشکەکان و دراوەکان ،وە پاشان بەرزبوونی دۆلار

———— ————- ————-

ITRADE Technical

30 Aug, 12:11


#NEWS

کاتژمێر 3:30 ئەنجامی دوو داتای گرینـگـ دەردەچێت

کە بریتین کە پێنوێنـی نرخی بنچینەیی بەکاربردن ( PCE) مانگانـە و ساڵانە

بەلای بانکـی فیدڕاڵی ئەمریکاوە بۆ پێوانـە کردنـی ڕێژەی هەڵاوسان ئەنجامی ئەم دوو داتایە گرینگ دەبێت

——— ——— ———-

ITRADE Technical

28 Aug, 22:34


#TON

پاڤێل دورۆڤ خاوەنی تیلیگرام و بلۆکچەینی TON بە کەفالەتی پێنج ملیۆن دۆلار ئازاد کرا

--------

ITRADE Technical

28 Aug, 15:17


#TON

بەڕێـوبەر و خاوەنـی تێلیگرام Pavel Durov لە دەستبەسەری ئازاد کرا و ئێستا گواستراوەتەوە بۆ دادگا چاوەڕێی بڕیاری دادوەرە ئەمشەو.

هێشتا ئازاد تەواوی بە دەست نەهێناوە ...

------- -------