✨ سُبْحَانَ اللَّه،،♥️
واتە پاکی و بێگەردی بۆ خودا ،،
✨ الْحَمْدُ لِلَّه،،♥️
واتە سوپاس و ستایش بۆ خودا ،،
✨ لا إِلَهَ إِلا اللَّه،،♥️
واتە هیچ خودایەک نییە تەنها الله نەبێ کە پەرستراوە بەحەق ،،
✨ اللَّهُ أَكْبَر،،♥️
واتە خودا گەورەترینە ،،
✨ لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلا بِاللَّه،،♥️
واتە هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک و گوڕانکارییەک نییە تەنها ئەوە نەبێ کە لەلایەن خوداوەیە ،،
✨ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِين،،♥️
َ واتە هیچ خودایەک نییە تەنها (الله) نەبێ کە پەرستراوە بە حەق پاکی و بێگەردی بۆ خودای باڵا دەست بەڕاستی من ستەمم لە خۆم کردووە و لەستەمکارانم ،،،
✨ " أسْتَغْفِرُ اللهَ العَظِيمَ الَّذِي لاَ إلَهَ إلاَّ هُوَ، الحَيُّ القَيُّومُ، وَأتُوبُ إلَيه ِ"،،♥️
واتە داوای لێ خوشبوون لە خودای گەورە و مەزنم دەکەم ، ئەوەی کەھیچ پەرستراوێک نییە شایستەی پەرستن بێت ، جگە لەوەی کە بەردەوام زیندوە و بەهێزە هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێمەوە