🥇رفیقان طریقت
https://t.me/mukhtarhashemi/5022
💡در طول ۲۴ سال گذشته که به ایران و کوردستان برگشتم بعد از فوت حضرت والد ماجد ره.....غیر از محبت، ایثار از عزیزانم ... رفیقان و همسفران وادی عشق و معنویت ندیدم .... هیچ وقت نتوانستهام جوابگوی محبت عزیزان بشوم .... در کنار این رفیقان طریقت لذت میبرم ... هر لحظه برایم خاطره است ..... و وقتی دور باشم ... درد فراق را احساس میکنم ..... نمیدانم چطور وصف کنم احساساتم نسبت به کسانی که فقط برای رضای خدا مرا همراهی میکنند... هیچ توقعی ندارند و خالصانه برای اعتلای معنوی خود و جامعه قدم برمیدارند.....شعری از ماموستا طاهر بگ تقدیم تان میکنم ... بسیار طربناک و پر از احساس..... شما را دوست دارم و تا أخرین قطره خون در رگ... با شما میمانم .... خیلی شما را دوست دارم... التماس دعا
✍️دەردی هیجرەت/ مامۆستا تاهیر بەگی جاف
دڵ لە هیجرت وا لە خەمدا مانگی ڕوخسارم وەرە
زەخمە جەرگم بۆ فیراقت زوو کە لوقمانم وەرە
سەد تەبیب هات و عیلاجی ئەم برینانەی نەکرد
تو عیلاجی زەخمەکەم کە، سا بە هاوارم وەرە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گەر دەزانی چەن پەشێوە حاڵەکەم بۆ دیتنت
سەد ئەوەندەی زوڵفەکانت دڵ پەرێشانم وەرە
لوتف و تانەی تۆ لە لای من هەردوو وەک یەک ڕەحمەتە
کەعبە کەچ نابێ، لەبەر لۆمەی ڕەقیبانم وەرە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەرکەسێ هات و بە تیری غەمزەکەت سەد پارە بوو
کەس نیە وەک من حەریفت، مەردی مەیدانم وەرە
کافرا دەردی فیراقت وا لە جەرگم کاریە
سا بکە ڕەحمێ بە حاڵم، مانگی تابانم وەرە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەد کەڕت ئەمڕۆ لە دووریت خوێنی چاوم جارییە
غەرقی دەریای ئەشکی خوێنم خۆری چاکانم وەرە
یا دەگریەم یا دەسووتێم کار و بارم زارییە
زێوەری تاجی غەریبیم شاهی خاسانم وەرە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سینە ناڵان هەر وەکوو بولبول لە دووری گوڵشەنت
سا بە لوتفێ بملوێنە، گیانی گیانانم وەرە
بەس جەفا بنوێنە قوربان، زوڵمی ناحەق چا نیە
کافریش ڕەحمە بەسەیدە ، دین و ئیمانم وەرە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سوورەتی باڵات بە دایم نەقشی قەلبی زارمە
هەر وەکوو مەجنوون لە عیشقت دیدە گریانم وەرە
دیدە مەستەی شۆخ و شەنگە نازەنینەی شارەزوور
دڵڕفێنەی جەمعی عالەم کەبکی کۆسارم وەرە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دڵ لە دووریت پڕ لە خوێنە شەمعی دیوانی ئەمن
هەر وەکوو ( تاهیر) هەمیشە سینە بریانم وەرە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
https://t.me/mukhtarhashemi/5022
🍃🌸🍃
@mukhtarhashemi