Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف (@dananawzar)の最新投稿

Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف のテレグラム投稿

Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف
چەنەڵی فەرمی دانا نەوزەر جاف لە تێلیگرام. پێکەوە بەهێزترین. پێکەوە باشترین.
12,652 人の購読者
166 枚の写真
113 本の動画
最終更新日 11.03.2025 01:11

類似チャンネル

کتێبخانەی PDF
32,460 人の購読者
Astana-ئاستانە
8,838 人の購読者

Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف によってTelegramで共有された最新のコンテンツ

Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

05 Feb, 14:02

3,849

لا يضرهم من خذلهم
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

05 Feb, 13:57

5,720

کە کۆتاییت نزیک بویەوە، سەرکردەکانت ملهوڕ ئەبن و دۆستەکانت کەر ئەبن. خۆتان بۆ کەوتنی ئیسرائیل ئامادەبکەن. بەشێکیش بن لە خستنی.
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

03 Feb, 21:26

4,555

خۆچاککردن و گەشەدان بە خود و بابەتە هاوشێوەکان بۆ کاتێکە کە خۆت یا گرووپەکەت لەبەردەم مەترسیدا نەبن. ئەگەر سەگێکی هار بەدواتەوە بێ، ناتوانی دانیشی و بیر لەوە بکەیتەوە کە لە زانکۆ چ بەشێ باشترە هەڵیبژێری. ئەولەویەت بۆ ئەوەیە کێشەی سەگە هارەکە حەلکەی کە مەترسیە بۆ ژیانت. ئوممەتی موحەمەد لەبەردەم هێرشێکی وجودیدایە بە رابەرایەتی جوولەکە و هاوپەیمانەکانی و مورتەزەقەکانی. تا کۆتایی ئەم جەنگە هەموو بابەتێ، قسەیەک، تەحالوفێک بەوە ئەپێورێ کە قازانجی هەیە بۆ ئیسرائیل یان نا، زەرەر لە ئیسرائیل ئەیات یان نا. هەموو بابەتەکانی تر بابەتی لاوەکین. هەموو شەڕەکانی تر شەڕی لاوەکین. ئەبێ سەرەتا ئەم سەگە هارە لەپەل و پۆ بخرێ چونکە ئیسرائیل بڕیاریداوە هەموو رەگێکی دینداری و عیززەت و سەرکەوتن لەناو ئوممەتی موحەمەدا بکوژێ. غەزە تەنها سەرەتایە. پلانی داهاتوو روخاندنی مزگەوتی ئەقصا و داگیرکردنی هەموو فەڵەستئین و دەرکردنه خەڵکەکەیەتی بۆ میصر و ئوردون. پاشان دابەشکردنی وڵاتانی دابەشبووی ناوچەکەیە بۆ دەوڵەتۆچکەی مەزهەبی و قەومی و حیزبی کەیان دەستەمۆی خۆین، یان لە ترسی دوبارەبونەوەی سیناریۆی غەزە ملکەچی هەڵەبژێرن. لەم شەڕەدا بێ لایەنی بوونی نیە. یا لەگەڵ ئیسرائیلیت یان دژیت. هەروەک مەجالی خۆمەشغوڵکردنیش نیە. چونکە شەڕ هاتۆتە بەردەرگامان و مەجالێ نیە بێجگە لە بەرگری و روبەروبونەوە.
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

03 Feb, 18:29

4,346

خوا لە ترەمپیش گەورەترە.
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

03 Feb, 18:21

4,500

چیرۆکەکانی قورئان و باسەکانی فیرعەون و هامان و قاروون بۆ باسی بەرئاگردان نین. بۆ ئەوەن ئیماندار لەگەرمەی هێز و باڵادەستی خوا درۆینەکاندا، ئارام بگرێ و لەرێ لانەدات. سەرسام بوون بە زاڵم و دەسەڵاتداری ملهوڕ نیشانەی کەمعەقڵی و لاوازی ئیمانن. ئەمرۆ ترەمپ و نەتەنیاهۆ و دۆستەکانی شانازی ئەکەن بەو دەسەڵاتە رەهایەی هەیانە و ستەم ئەکەن، لە خوا ناترسن، زوڵم ئەکەن. ئەمرۆ رێک ئەو کاتەیە کە ئایەتەکانی قورئانی تایبەت بە زاڵمان و چارەنوسیان بیری خۆمان بهێنینەوە. ئەمرۆ ئەو رۆژەیە کە نابێ بە کەش و فشی قارونەکان فریو بخۆین و خۆزگە بخوازین پێیان. ئەمرۆ زەمەنی تەسلیم نەبوون و جێبەجێکردنی فیعلی مانای لا الە الا اللە یە!

وَأَصْبَحَ الَّذِينَ تَمَنَّوْا مَكَانَهُ بِالْأَمْسِ يَقُولُونَ وَيْكَأَنَّ اللَّهَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ ۖ لَوْلَا أَن مَّنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا لَخَسَفَ بِنَا ۖ وَيْكَأَنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

03 Feb, 13:38

4,800

لە تاڵیبانەوە پیاوەتی فێرەبین. ئامادەنەبوو یەک کەس تەسلیمی ئەمریکا بکات. وتی ئامادەین شەڕکەین بەڵام میوان تەسلیم ناکەین -لەکاتێکدا تاڵیبان ئەو کاتە لەگەڵ ئەو کەسەدا بەینی باش نەبوو-. هەموو دونیا بە مرۆڤە باشەکانیشەوە پێیان وابوو تاڵیبان فت و ئەمریکا بۆ هەمیشەیی ئەفغانستانی گرت. هەموو ئەفغانستانیان لەدەستدا زنجیرەیەک چیا نەبێ. دوای ٢٠ ساڵ، بە شەق، بە زەبری جیهاد دژ بە ئەمریکا و مورتەزەقەکانیان، توانیان ئەمریکا ڕاوبنێن. مورتەزەقەش ئەوەی بەختی هەبوو دەرچوو، ئەوی تریش خۆی بە تەیارەوە هەڵواسی. ئێستا کە ئیسرائیل و خوا پرتەقاڵیە درۆینەکەی رۆژئاوا کە ترەمپە بریاری پاکتاوکردنی حەماسیان داوە، یەک سەرکردەی عەرەب و مسوڵمان ناوێرێ بروسکەی ماتەمینی بۆ شەهیدبوونی موحەمەد الضیف بنێرێ، ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بە رەسمی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی حەماس ئەکات.

لەولاوە ترەمپ، خەزوورە دەییوسەکەی جارید کوشنەر داوای ژنێکی ئوردونی ئەکات بەناوی خاتوو ئەحلام تەمیمی، کە لەسەرەتاکانی ٢٠٠٠ مەجموعەیەک ئیسرائیلی رەوانەی دۆزەخ کرد. لە ٢٠١١ لە دیل بە دیلدا ئازاد کرا. ئێستا ئەمریکا داوای ئەکات و هەرەشە ئەکات ئەگەر ئوردون تەسلیمی نەکا، هاوکاریە داراییەکانی لێ ئەبڕێ. ئوردونیش بڕیاریداوە خاتوو ئەحلام دەربکات لەکاتێکدا هاوڵاتی خۆیەتی.

ئەمە ئەو جیهانەیە کە ئیسرائیل و ئەمریکا و مورتەزەقەکانیان ئەیانەوێ دروستی کەن. کە تیایدا ژنێکی مسوڵمان بستێ زەوی دەست نەکەوێ تیایدا ئۆقرە بگرێ لەکاتێکدا توندرەوترینەکانی جوولەکە و مەسیحی حوکمی وڵاتانی خۆیان و دونیاش ئەکەن. شێخ و حوککام و سەرکردەکانی لای خۆیشمان نە غیرەتی تاڵیبانیان هەیە، نە هێندەی کەنەدا و مەکسیک و کۆلۆمبیاش رێز لە خۆیان ئەگرن. ترودۆی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا کە خۆیشی و وڵاتەکەیشی لاوازن ئامادە نیە بێدەنگ بێ لەئاست سووکایەتی ترەمپدا، بەڵام سەرۆکە زلەکانی وڵاتانی لای ئێمە ئەژنۆیان ئەلەرزێ و هەرچی ترەمپ بیەوێ ئەیکەن

ئەم دیمەنە ناخۆش و تاریکە بەردەوام نابێ. بەبێ گومان رۆحی بەرگری و چۆکدانەدان و ئۆتۆنۆمی ئوممەتی موحەمەد و عیززەتی مسوڵمانان ئەیباتەوە. ٢٠ ساڵ یا ٢٠٠ ساڵیش بخایەنێ، هەموو ئەو هێزانە تەمێ ئەکرێن کە ئەم ستەمە بەرامبەر مسوڵمانان ئەنجام ئەیەن.
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

01 Feb, 11:26

9,349

قەیناکا لە دینی حەماسا نیە

ئەم دیمەنەی ئەمرۆی غەزە زۆر مانادارە. هەموو فەلسەفەی حەماس کورت ئەکاتەوە لە چەند چرکەیەکدا. پەیامنێرەکەی جەزیرە ناوی ئەو کەتیبانەی قەسام ئەڵێ کە بەشدارن لە نمایشە سەربازیەکەی ئەمرۆ. ناوی کەتیبەی توفاح ناڵێ. ئەندامێکی کەتیبەکە لەویایە بە ئیحتیرامەوە پەیامنێرەکە بانگ ئەکا و ئەڵێ ناوی کەتیبەی توفاحت لەبیرچوو. سەربازێ قبوڵی نەبێ ناوی کەتیبەکەی لەیادکەی، قبوڵی ئەکا موقەدەساتی بروخێنی و ماڵ و مناڵی بکوژی؟

قەیناکا مەبدەئی ترسنۆکان و ئەوانەیە کە سەلامەتی گرنگترە لایان لە شەرەف. بەڵام وادیارە ئەم وشەیە لە قاموسی حەماسا نیە. بەشەق حەق ئەسەنن چونکە تاکە رێگەی سەندنەوەی حەق، شەقە. قەیناکا رێگەیەکی زۆر مەترسیدارە، بە کەم دەست پێدەکات و بە زۆر کۆتایی دێ. ئەوەی رێگەیدا لەسەرەی نانەوا سەرەکەی ببڕن و قسەی نەکرد، خاکەکەیشی ئەگرن و دەنگ ناکا!

وەک ئەحمەد شەوقی، شاعیری مەزنی میسری بەرەچەڵەک کورد ئەڵێ؛

وَما نَيلُ المَطالِبِ بِالتَمَنّي
وَلَكِن تُؤخَذُ الدُنيا غِلابا
وَما اِستَعصى عَلى قَومٍ مَنالٌ
إِذا الإِقدامُ كانَ لَهُم رِكابا
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

30 Jan, 17:56

7,237

موحەمەد الضیف، سیف اللە البتار، رابەرە زیرەک و بەجەرگەکەی بەرگریکارانی خاکی پیرۆز، بە پلەی شەهادەت گەشت. پێشتر لە ٧ هەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاری بوبو، قەدەری خوا وابوو دوای داستانە بێ وێنەکەی تۆفانی ئەقسا بەعیزەت و شکۆ و شەهادەتەوە بگەرێتەوە خزمەتی پەروەردگار. ویستی ئێمە وابوو ئەم خالیدەی زەمەنی ئێمە پێشنوێژی ئەو باوەردارانە بێ کە لە مزگەوتی ئەقصا نوێژی سەرکەوتن ئەنجام دەدەن بەڵام ویستی خوایی شتێکی تر بو. لەگەڵ ویستی خوایشدا تەنها ڕازیبوون هەیە

پێش ١٠ مانگ لە ڤیدیۆی ‘دو رۆژ لەگەڵ شێر نەک ژیانێ لەگەڵ کەمتیار’ لە خزمەت ئەم سەیدەی بەرگری و ئەم سەربازە راستگۆیەی ئەقصادا بووم، ئێستا کاتی دوبارە سەیرکردنەوەیەتی

https://youtu.be/pZeynWa7baQ?si=ZN-kXGM7CeBor1B2
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

28 Jan, 19:11

8,394

ژمارەیەکی تر لەو ڤیدیۆیانەی کە بۆ تێگەشتن لەم قۆناغە پێویستن. ئەوانەی بینەری ئەم ڤیدیۆیانەن هۆشیارترن لەوانەی کە نەیانبینیوە. تێ ئەگەن ئاڕاستەی روداوەکان بەرەو کوێن و ئەشزانن پێگەی گەنجی مسوڵمانی کورد لەم روداوانەدا چیە.
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

28 Jan, 17:22

8,714

ئەم ڕاوەستانە کاتیەی جەنگ فرسەتێکە بۆ هەڵمژینی هەناسەیەکی قووڵ و دووبارە تێگەشتنەوە لە شەڕەکە. تا دوبارە وێنە گەورەکە ببینینەوە. هەر بۆیە بەباشی ئەزانم بگەرێنەوە بۆ ئەم سێ ڤیدیۆیەی سەرەتای جەنگەکە و دوبارە سەیرکردنەوەیان.