Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف (@dananawzar) के नवीनतम पोस्ट टेलीग्राम पर

Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف टेलीग्राम पोस्ट

Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف
چەنەڵی فەرمی دانا نەوزەر جاف لە تێلیگرام. پێکەوە بەهێزترین. پێکەوە باشترین.
12,652 सदस्य
166 तस्वीरें
113 वीडियो
अंतिम अपडेट 11.03.2025 01:11

Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف द्वारा टेलीग्राम पर साझा की गई नवीनतम सामग्री

Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

27 Jan, 11:31

6,598

کیژۆڵەیەکی مسوڵمان لە غەزەوە، بە عەرەبیەکی فوسحا و بەلاغەتێکی نایاب، پەیامی بەرگری و تەسلیم نەبوون ئەنێرێ بۆ دونیا

وەک ئەوەی قسەی هەڵیت و پەڵیتی هەڤاڵە ریشنەکانیشی بەر گوێ کەوتبێ، ئەخیری قسەکانی بە شیعرە مەزنەکەی یا عابد الحرمین لو ابصرتنا ئەهێنێ

تەماشا بکەن و شانازی بکەن، ئەمە مناڵێکی غەزەیە، ١٠ هێندەی موفتیەکانی زیللەت عیلم و زیرەکی پێیە. داڕزێ هەرکەسێ دەمی بۆ حەماس و غەزە درێژکرد. شەرمەند و بێ حورمەت بێ.
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

27 Jan, 07:56

5,502

هەموو دونیا دژیان وەستایەوە، لە هەموو دونیایان بردەوە
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

27 Jan, 07:17

4,329

سەدای تەکبیری اللە اکبری ملیۆنێ مسولمان کە بەوێنەی سەفا و مەروە لە باشوری غەزەوە ئەگەرێنەوە بۆ باکور، ئەگاتە کەشکەشانی فەلەک

ئەمجارەش خوای ئیبراهیم ، هاجەر و کۆرپەکەی بەجێنەهێشت

كبروا ليبلّغ تكبيركم عنّان السمّاء
‏كبرو فإن الله عظيم يستحق الثناء
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

26 Jan, 22:04

4,816

سبحان الله، لەم شەوە موبارەکەدا، حەماس و ئیسرائیل گەشتنە رێککەوتن بە گەڕانەوەی خەڵکی باکووری غەزە بۆ ماڵەکانیان سەرلەبەیانی ئەمرۆ دوو شەممە. باکوری غەزە لە زۆرینەی دانیشتوانەکەی چۆڵکرابوو و خەیاڵی جوولەکە ئەوە بوو بۆ هەمیشە خاڵی بێ لە بەشەر. بەڵام ئەم پلانە تێکشکا. دیمەنی گەڕانەوەی ملیۆنی خەڵک بەرەو ماڵە داگیرکراوەکانیان مێژویی ئەبێ. جوولەکە و ئاغاکانیان خەونی دەرکردنی خەڵک و جێگیرکردنی جوولەکەی فسقلیان ئەبینی بەڵام لەم شەوە موبارەکە و بەیانیەکەیدا ملیۆنان لە ئوممەتی موحەمەد ئەگەرێنەوە

دڵمان بە هەموو شتێ خۆشە کە مسوڵمانانی خۆڕاگری غەزە دڵخۆشکا و جوولەکە دێزە توندرەوەکان بێ ئومێدتر بکات ، چاویشمان لەسەر ئەو رۆژەیە کە ملیۆنان لە ئوممەتی خاتم الانبیاء پۆل پۆل بەرەو قودسی پیرۆز و پایتەختی پێغەمبەران ئەرۆن.
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

26 Jan, 21:13

4,457

ڕاستکردنەوە: بەرواری ٢٧ ی رەجەبی ٥٨٣ ی هیجری دەکاتە ٢ ی ئۆکتۆبەری ١١٨٤ ی زایینی نەک ١٠٨٤ ی زایینی

بەڵام ئەسڵی ڤیدیۆکە تەفسیر و پێشبینیەکەی ابن برجانە.

دۆعاکانی ئەمشەوە موبارەکەتان با داوای سەڵاحەدینێکی تری تیا بێ بۆ قودسی داگیرکراو. سابەڵکو ئەمجارەش ئەو شەرەفە مەزنە بەر میللەتی کوردی پاک و رەسەن بکەوێ
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

26 Jan, 21:06

1,984

لەم شەوانەدا ٢٧ ی رەجەب دێ کە شەوی ئیسرا و میعراج. ساڵیادی ڕزگارکردنی قودسیشە لەلایەن سوڵتان سەڵاحەدینی ئەییوبیەوە. بەبۆنەی ئەم رووداوە مەزنانەوە، زانیاریەکی کەم بیستراوتان پێشکەش ئەکەم

بەئومێدەوە بۆ داهاتوو ئەڕوانم
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

21 Jan, 10:49

1,416

ئەمەوێ تووڕە بن. چونکە زۆرینەیەک کەئاگاداری خۆی نەبێ و تووڕە نەبێ کاتێ سوووکایەتی پێ ئەکرێ، درەنگ یا زوو ئەبێتە دیلی کەمینەکان.تووڕەبن، هەندێجار موقەدەسترین شت تووڕەبوونە بۆ خواکەت و خاکەکەت و خەڵکەکەت و خۆت و خێزانەکەت.
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

20 Jan, 07:50

4,691

دایکێکی سەرپۆش سپیمان کە دوێنێ شەو ئازادکراوە دۆعا بۆ سینوار ئەکات. تەبعەن ئەمە هەموویان هەرەشەیان لێکراوە کە ناوی حەماس و سینوار نەبەن. بەڵام ئەم دایکە نەخوە و غیرەتی زیاترە لەو پیاوانەی -کە هەنێکیان ریشیشیان درێژە- کە زەلیل و سەخیفن. یەکێک لە بەڵگە بەهێزەکانی ئەوەی ژیانی ئەم دونیا هیچ نیە ئەوەیە خوێڕیەکان تەمەنیان لە قارەمانەکان درێژترە.

گوێ لەو ڤۆیسە بگرن تا بزانن بۆچی هەرکەس بەسیتترین رەخنە لە حەماس بگرێ بێ شەرەفە
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

19 Jan, 17:56

5,044

قارەمانەکان نامرن
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

19 Jan, 15:44

5,352

بە کوردی و بە کورتی: هەموو گەلێکی مسوڵمان پێویستی بە حەماسێکە