Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف (@dananawzar) के नवीनतम पोस्ट टेलीग्राम पर

Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف टेलीग्राम पोस्ट

Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف
چەنەڵی فەرمی دانا نەوزەر جاف لە تێلیگرام. پێکەوە بەهێزترین. پێکەوە باشترین.
12,652 सदस्य
166 तस्वीरें
113 वीडियो
अंतिम अपडेट 11.03.2025 01:11

Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف द्वारा टेलीग्राम पर साझा की गई नवीनतम सामग्री

Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

28 Jan, 12:11

7,114

سەرۆکی کۆڵۆمبیا کە چەپڕەوێکی بەجەرگە نامەیەکی دورودرێژی نوسیوە بۆ ترەمپ و تەحەدای ئەکات -دوای سزاکانی ترەمپ و ناردنەوەی کۆچبەرانی ئەمریکای لاتین بۆ وڵاتەکانیان-. نامەکەی لە لاپەڕەی رۆمانێکی گابریل گارسیا مارکیز ئەچێ. تەعبیرە لە دژایەتی ئیمپریالیزم و خۆبەخوازانینی پیاوی سپی رۆژئاوایی. پڕە لە تەحەدا و ملکەچ نەکردن بۆ ئەمریکا. ناشکوری نەبێ ئێمە چەپەکەشمان لە بەشەر ناچێ. لەجێی دژایەتی ئیمپریالیزم و پشتیوانی ئیرادەی رەسەنی گەلانی ناوچەکە، بوون بە مورتەزەقەی ئیسرائیل و ئەمریکا. داڕزێن، ئەوانیش شێخ ئافیخایش.
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

28 Jan, 08:21

11,708

پشتیوانی کردن لە مەنبووزترین و بێزراوترین کیانی داگیرکەر هەر تەنها بێ ئەخلاقی نیە، بەڵکو خیانەتیشە. ئەم خزمەتە بەلاشەی جوولەکە چ سودێکی تیایە بۆ کورد؟ ئەوەی چوار گوێدرێژی کورد ئاڵایەکی ئیسرائیل هەڵەکەن و ئەڵێن بژی ئیسرائیل، ئیتر کورد ئەکەن بە دەوڵەت؟

بەڵام ئەم دیمەنانە زەنگێکی ئاگادارکەرەوەن بۆ مسوڵمانی کورد. ئەبێ هەموولایەک بزانین چ جۆرە مەخلووقاتێ لەناوماندایە. فەقیرحاڵ نەبین و خەو نەمانباتەوە.

نابێ بهێڵێن زۆڵە کورد دەنگ و رەنگی کورد قۆرخ بکات
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

28 Jan, 00:24

6,296

سبحان اللە! لەم ڤۆیسەیا وەک تەعبیرێکی مەجازی لە سەفاهەت و فەسادی موراهیقەکەی حەرەمەینی شەریفەین وتم ‘ئامادەیە بۆ رازیکردنی جارید کوشنەر مەککەش بروخێنێ’! دوای چەند سەعاتێکی کەم راگەیەنرا کەلەمەودوا بیانیەکانیش -کە غەیرە مسوڵمانیش ئەگرێتەوە- ئەتوانن پشکیان هەبێ لە عەقارات لە ناو مەککە و مەدینە

ئەم هەنگاوە مەترسیدارە روون دیارە هەدیەیەکە بۆ جارید کوشنەر کە عائیلەکەی ملیاردرلێری جولەکەن، دەرگاش ئەکاتەوە لەبەردەم روداوێکی مەترسیداردا کە ئەویش ئەوەیە لەمەودوا غەیرە مسوڵمان لەناو دوو پیرۆزترین خاکی ئێمە پشکیان ئەبێ. ئامادەکاریشە بۆ ئەوەی لە داهاتوداا وردە وردە رۆشتنی غەیرە مسوڵمانان بۆ ناو مەککە و مەدینە ئاسایی بکرێتەوە کە لەئێستادا قەدەغەیە!

هۆکاری ئەوەی ئەم موراهیقە سەدان شێخ ئەفیخای بەرداوەتە گیانی موجاهیدانی غەزە هەر ئەمەیە، ئەیانەوێ ئامادەکاری بکەن بۆ ئاساییکردنەوەی هەموو ئەوەی تا ئێستا هێڵی سور بوە. وا دەردەکەوێ موراهیقەکەی سعودیە بۆ خاتری چاوی ئیڤانکا و جارید، پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلیش ئاسایی بکاتەوە. ئەو کاتە پۆل پۆل جوولەکە بەناوی گەڕانەوە بۆ زێدی باووباپیرانیان لە خەیبەر ، ئەرۆنە ئەس خاکەی کە تیایدا سەدان زانای مەزن لەزیندان نراوە

ئەمانە روداوی قورسن و قورسیش ئەبن لەسەر دڵ و دەرونی مسوڵمانان، بەڵام دڵنیام و ئاسوودەم کە کۆتاییەکەی بە دڵی مسوڵمانان ئەبێ!

ئەمە راگەیاندنی شەڕە دژ بە خوا و پێغەمبەر چونکە وەک عبد المطلب باپیری خاتم الانبیاء فەرموی : ان للبیت ربا یحمیه. سەرەنجامی ئەبرەهە و ئەبو لەهەبەکانیش پیسترین کونجەکانی مێژوو و رسوایی هەردوو دونیایە!
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

27 Jan, 18:10

5,883

مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ ۚ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

27 Jan, 17:19

4,541

هێرتزل چ گوێدرێژێکی گەورە بوو کە خۆی و خەڵکەکەی توشی ئەم میللەتە کرد

ان فیها قوما جبارین

هله بالشعب الجبارين والله
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

27 Jan, 16:08

4,556

لە سوریا، لەسەر داوای زانایان، لەمەودوا خوێندکارانی علومی شەرعی هەفتەی سێ رۆژ راهێنانی سەربازی وەرەگرن

ئافەرین. هەموو شار و وڵاتێ ئەبێ لاسایی غەزە بکاتەوە. قسە تەنها لەوانە وەربگیرێ کە وەک ئیبن تەیمیە و عزی کوڕی عبد السلام روبەرووی دوژمنان ببنەوە و دەست بکەن بە چاوی زاڵمانا نەک دین بکەنە ئامڕازی خوێڕیکردنی خەڵک

قورئان و شمشێر و سوڵتان پێکەوە سوودیان هەیە. إنَّ أبْوابَ الجَنَّةِ تَحْتَ ظِلالِ السُّيُوفِ
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

27 Jan, 15:57

4,188

لەسەعات ٧ ی بەیانیەوە مسوڵمانانی غەزە شەپۆل شەپۆل ئەگەرێنەوە بۆ ماڵەکانیان. ١٠ کیلۆمەتر بەپێ رۆشتن بەدەم خۆشە. بەڵام یەک خولەک ئاپۆڕای خەڵک نەوەستاوە. ئەمە ئەبێ ناوبنرێ رێپێوانی شەرەف، لە مێژووی بەنی ئادەما وێنەی نەبوە.

هەموومان قەرزاری غەززەین. نەیانهێشت شەرەفی ئوممەتی موحەمەد بشکێ.
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

27 Jan, 14:54

9,240

بە یەک کەلیمە: داڕزێن
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

27 Jan, 13:48

4,450

چ دیمەنێکی مەزنە. حەشاماتی مسوڵمانانی غەزە ئەگەرێنەوە بۆ ماڵەکانیان. بە عیزەت و بە شکۆوە. هەموو شتێ روخاوە، ئیرادەیان نەبێ. هەموو شتێ شکاوە، شەرەفیان نەبێ. با غەزە ببێتە سەرمەشقی خۆڕاگری و روبەروبونەوە بۆ هەموو ئوممەتی موحەمەد. با زەمەنی عیززەت و گەردن کەچ نەکردن دەست پێبکات.

مردن نەک سەرشۆڕی

الموت و لا المذلة
Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

27 Jan, 13:41

5,359

شتێ رووئەدا کەلەسەروو تەصەور و تێگەشتنەوەیە. راستیەکە ئەوەیە بە حساباتەکانی ئێمەومانانیش ئەبوو غەزە بکەوێ و خەڵکەکەی دەربکرێن. نەصرێکی خوایی داباریوە و ئەژنۆ و پەل و پۆی جوولەکەی شکاندوە ئەگەرنا نەئەبوو دوای ساڵ و نیوێ شەڕ ئاوا ئاڵای سپی هەڵکەن و هەموو ئەو شوێنانە چۆڵکەن کە بە سەدان کوژراو گرتیان. میحوەری نیتساریم کە غەزە ئەکا بە دوبەشەوە بەقەد دوبەی بینا ی عەسکەری تیا دروست کرابو، بەشێکیان روخاند و بەشێکی تریشیان جێهێشت. بەڵێ دەستێکی خوایی هەیە لەم روداوانەدا و بە تەحلیل و مەحلیل لێی تێناگەین.