سەیری ئەو دڵۆپە ناسك و بریقەدارە زوڵاڵانەی ڪە لە گەنجینەی نادیاری میهرەبانی یەوە نێرراون و بەخشراون ، پڕن لە چەندین دیاریی خواوەندی میهرەبان و چەندەها ڪاروباری زۆریان پێ سپێراوە. تەنانەت دەڵێی میهرەبانیی بەخشراوی خواوەندن لەشێوەی ئەو دڵۆپە بارانە بەخوڕانەدا بەرجەستە بوون و لە گەنجینەی پەروەردگاری یەوە هەڵڕژاون.
هەر لەبەر ئەوەش بووە ڪە ناوی "الغيث" و "الرحمة" لە باران نراوە ..
الغيث: فریاگوزار ..
الرحمة : سۆز و میهرەبانی.
☀بەدیعوززەمان فەردی زەمان(سەعیدے نوورسے)
بینینەکانی #گەشتیارێک لاپەڕە ٤۰
#پەیامەکانی نوور