هەندێک دڵتەنگی هەن بێهۆکارن، لەناکاون، وەک ئەو دڵتەنگیانەی کە لەدوای دڵخۆشیەکی زۆر دروست دەبن، فارس گوتەنی خەمۆکی دوای دڵخۆشی. کەسێک دەچێتە ئاهەنگی هاوڕێکەی، دڵخۆشە، پێدەکەنێت، هەڵدەپەڕێت. دەگەڕێتەوە، لەناکاو دەبینێت دڵتەنگە، بێهۆکار، نە کەس دڵیڕەنجاندووە، نە دڵی کەسی ڕەنجاندووە. نە پەشیمانیە، نە دڵتەنگی یادەوری و ڕابردووە نە هیچ. تەنها دڵتەنگە. ئەم جۆرە دڵتەنگیانە، زۆر بەئازارترن لەو دڵتەنگیانەی کە هۆکارێکیان لە پشتە. مرۆڤ لەحاڵەتی یەکەم دەستوپێسپیە، هیچی پێناکرێت، تەنها دەبێت لەسوچێکدا دابنیشێت تەماشا بکات، بەبێدەنگی.
...