هەندێک جار لە ڕێڕەوێکی بچووکی وشەیەکا سەدەیەک لە بەردەمیا لاڵ ئەبیت و وون ئەبیت چەن خەیاڵێکی ئاڵۆز بە خۆیەوە لولت ئەدا و لە چۆڵی و سەحرای نیگایەکا بە تەنافی چاوەڕوانیەوە هەڵت ئەواستێ تۆش وەک قەرەجە قژبژەکانی سەرشەقامەکان بۆ ڕاز درکاندنێکی ئەوین وەکو شێتەکان بە شەقامەکانا دەسوڕەیتەوە بە خۆت ئەڵێت بەشکوو لە شەقامێک لە سوچێک دەربکەوێت بەڵام کاتێک دێتە هۆشی خۆت زەمەن بەجێێ هێشتووی و تۆش جگە لە مشتێ خۆڵی ئەفسوونایت هێچت بە دەست نییە خەیاڵە ئەزیزم خەیاڵە تۆ زۆر لەو چارەنووسە جوانە دووریت..
|سەرابی چاو