سه‌باره‌ت به هه‌واڵی بوونی ساخته‌كاری، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به‌دواداچون ده‌كات بۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له ساخته‌كاری ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان له هه‌ماهه‌نگیداین بۆ گه‌یشتن به ڕاستیه‌كان و كاری پێویست.
بێگومان لای ئێمه‌ش ئه‌و تێبینیه كراوه له‌و زیادی و كه‌مییه‌ی ده‌نگه‌كان كه جێگای سه‌رنجن، له‌ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ئه‌نجامی بوونی ساخته‌كاری، ڕێكاره یاساییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر و له‌مافی ده‌نگده‌ران خۆش نابین.
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتوو
22/10/2024
@diplomatic_magazine