وەک سوپرایزێک هات یەکسەر هەستم کرد کە ڕووداوێکی ترسناکە لەو ساتەدا کە نوکی کەشتییە ئاسمانییەکە لێیدا ڕامکرد , دەبێ لە کۆتا چرکەدا ھاتبێتمە دەرەوە چونکە دوای ٣٠ چرکە هەموو شتێک کۆتایی هاتبوو وە بە تەواوی سوتابوو , ئەلبێرت ستۆفلەری ڕزگاربوو کە شێفی شیرینی بووە لەناو کەشتییەکەدا دەڵێت:
ئاگرەکە بە خێرایی بڵاوبۆوە. لە ماوەی نیو خولەکدا تەواوی کەشتییەکە سووتا و بوو بە کۆمەڵێک ئەلەمنیۆمی سوتاو. سەرنشینەکان و تیمی فڕۆکەوانی بە بڵێسەی ئاگر دەورە دران. هەندێکیان بە بازدان لە گۆندۆلاکە توانای ئەوەیان ھەبوو خۆیان ڕزگار بکەن هەرچەندە هەندێکیان لە کۆتاییدا تووشی سووتاوی بوون.
ئەو دوو کاپتنە دوایین کەسن کە باز دەدەن و تووشی سووتانی سەخت دەبن. ماکس پروس لە ژیاندا دەمێنێتەوە بەڵام هاوکارەکەی ئێرنست لیمان ڕۆژی دواتر بەهۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە. کۆی گشتی ٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە: ١٣ سەرنشین و ٢٢ ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی و یەک ئەندامی تیمی زەمینی.
پەیامنێرانی وێنە و ڕۆژنامە و ڕۆژنامەنووسانی پەخش و تیمەکانی فیلم کەوتنەخوارەوەی کەشتی هیندنبێرگ لە شوێنەکەدا دەبینن و تۆماری دەکەن. یەکەم کارەساتە کە خەڵک وا لە نزیکەوە شاهیدی بوون. ٦ی ئایاری ١٩٣٧ کۆتایی هاتنی هاتوچۆی ئاسمانی جیهانی بوو بۆ فڕۆکە زێپلینە ئەڵمانیەکان
تیۆرییەکان سەبارەت بە تەقینەوەکە
هێشتا قسە و باسێکی زۆر لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە هەیە. باسی تێکدانیش دەکرێت. تا کۆتایی ژیانی کاپتن پروس لەو قەناعەتەدا بوو کە نە شکستی تەکنیکی و نە ڕێکەوتێکی بەدبەختانە کەشتییە ئاسمانییەکەی لەناونەبردووە بەڵکو بە ئـەنقەست بووە.
کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵینەوە کە لە شارەزایانی ئەڵمانی و ئەمریکی پێکهاتبوو، نەگەیشتنە ئەنجامێکی ڕوون کە هۆکاری تەقینەوەکە چییە. تەنھا بەوە گەیشتن کە کارەساتەکە "دۆسیەیەکی هێزی زەبەلاح" بووە.
باوترین گریمانە سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ئەوەیە کە وایەرێک لە کاتی مانۆڕێکی تیژی سوڕانەوەدا شل بووەتەوە کەمێک پێش نیشتنەوەی بەسەر لایکهێرس و دزەکردنێک لە بۆدی کەشتییە ئاسمانییەکە ڕوویداوە. هایدرۆجین دەرچووە و تێکەڵ بە هەوا بووە و گازی ئۆکسی هایدرۆجینی مەترسیدار دروست بوو.
کەشتییە ئاسمانییەکە بەهۆی زریانەکەوە بارگاوی ببوەوە بە کارەبا و کاتێک پەتەکانی نیشتنەوە بەر زەوی کەوتووە و خاڵی بووەتەوە. ڕەنگە ئەمەش بوبێتە هۆی گرژییەکی بەهێز لە نێوان بۆدی دەرەوە و چوارچێوەکەدا لە کاتی خاڵی بونەوەی کارەبا.
پریشکێک دروست بوو کە تێکەڵەی هایدرۆجین و هەوای هەبوو بووە ھۆی ئاگر کەوتەوە لە پشتەوەی کەشتی هیندنبێرگدا.
هەندێکی تر پێیان وایە ئەو بۆیاخە نوێیەی کە پێشتر کەشتییە ئاسمانییەکە وەریگرتبوو ڕەنگە هۆکاری ڕووداوەکە بووبێت. زانایان دوای ساڵانێک بۆیان دەرکەوت کە توانای گواستنەوەی بۆیاخەکە نزیکە لە سفر. لە کاتێکدا چوارچێوەی کەشتییە ئاسمانییەکەی لەگەڵ زەویدا یەکسەر تەقاندەوە، بەڵام ڕەنگە بۆدی دەرەوە نەیتوانیبێت ئەوە بکات و بووەتە هۆی تەقینەوەکە.
هەڵەی دیزاین و هێزی زەبەلاح و دەرچوونی کارەبا و تێکدان چوار گریمانەن
بەڵام ڕەنگە هەرگیز لە کۆتاییدا ڕوون نەکرێتەوە کە بۆچی گەشتەکە لە مانگی ئایاری ١٩٣٧ دوا گەشتی هیندنبێرگ بووە.
جەنگۆ✍️