🔻ڕوونکردنەوە
بەناوی خوای پەروەرگار، الحمدللە کە خوای گەورە تا ئەم لەحزەیە گیان و ژیانی پێ بەخشین گەیشتین بەم ڕۆژە، وەك چۆن هەموو شتێک سەرەتای هەیە ئاوهاش کۆتایی هەیە.
لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنین بەهۆی ئەوەی خوشک و برایەکی زۆر بێبەشبوونە لە هەڵمەتی پشکەکانی غەززە، بەداخەوە دەیڵێین هەڵمەت درێژ ناکرێتەوە بەهیچ شێوەیەك، بەڵام وەکوو بەڵێن درابوو ڕۆژی سێ شەممە (سبەینێ ٢٢/١٠/٢٠٢٤) کۆتا ڕۆژە بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکان، وە لە ئێستاوە برایەکی بەڕێز خوا قبووڵی بکات ١,٢٠٠,٠٠٠ دیناری ناردووە لەڕێی فاستپەیەوە، برایەکی بەڕێز لە ئێرانەوە قەرار وایە سبەی ٥٠٠ دۆلار بنێرێت، خەڵکانێکی زیاتر بەنیازن سبەی کۆتا داری خۆیان بهاوێژن و بەشداربن لە تێرکردنی خەڵکی لێقەوماو، جێگای باسە؛ ئێمە هیچ پشکێکی دیاریکراومان نییە و بەشێوازی پشک پشک بڵاوناکرێتەوە، بەڵکوو هەموو ئەم ئامانەتانەی کە دەیگەیەنە دەستمان یەقینتان هەبێت کە وەکوو پشک بۆتان حساب دەکەین، کۆی ئەو پارەیەی دەگاتە دەستمان دەدرێت بە جلوبەرگ بۆ لێقەوماوانی غەززە، ئەوانەی کە ئاوارەبوون و بەرەو ناوەڕاست و باشووری غەززە دێن.
تکایە تکایە تکایە تکایە... ڕۆژی سێشەم کۆتا ڕۆژە و دوای کاتژمێر ١٢ی شەو، هیچ ئامانەتێک لە چوارشەم وەرناگرین بەداوای لێبوردنەوە...
کەناڵی| @jangyragayandn1