١١ - المَروزي ئەڵێت : گوێبیستی أمية بن بسطام کوڕەمامی یزید بن زریع بووم وتی : (یزید ئیشی الخُوص ـی ئەکرد، لەو ماڵەشدا بوو) .
ئاماژەی بۆ ماڵێکی بچووک کرد لە مزگەوتەکەدا .
ــــــــــــ
: الخُوص بریتیە لەو جۆرە ئیشەی کە لە پەلەکانی گەڵای دارخورما شتی وەکو کڵاو و حەسیر و زەمبیلە دروست ئەکرێت .
یزید بن زریع رحمه الله ئەوە ئیشەکەی بووە و لە ماڵێکی هێندە بچووکدا ژیاوە لەگەڵ ئەوەشدا پێنسەد هەزاری میراتی باوکی وەرنەگرتووە چونکە باوکی والی شورتەکانی بەسڕە بووە .
کەسێکی وەکو یزید ئیش و ماڵەکەی ئەوە بێت کە باسکراوە موحتاجی ئەو پارە میراتیەی باوکی بووە سەرەڕای ئەوە هەر خۆیی لێ پاراستووە .
١٢ - المَروزي ئەڵێت : گوێبیستی أبو حفص کوڕی خوشکی بشر بووم وتی : گوێبیستی بشر بن الحارث بووم وتی : (پەنجا ساڵە تێرم نەخواردووە) .
١٣ - المَروزي ئەڵێت : أبو عبدالله وتی : (هیچ شتێک یەکسان ناکەم بە هەژاری، من دڵخۆش ئەبم ئەگەر هیچم پێ نەبێت .
من ڕۆژ و شەو ئاواتی مردن ئەخوازم، ئەترسم لەوەی لە دنیادا تووشی فیتنە بم، مسروق ئەڵێت : (باشترین شوێنی ئیماندار گۆڕەکەیەتی)) .
١٤ - المَروزي ئەڵێت : گوێبیستی أبو بکر بن مسلم بووم وتی : (مەبەست لە دنیا چییە؟ ئەگەر بۆ لەززەت و خۆشی بێت ئەوە نە دنیا و نە ئەهلەکەشی نەئەبوون، بەڵکو مەبەست پێی ئەوەیە کە ئەهلەکەی تیایدا گوێڕایەڵی بکەن) .
١٥ - المَروزي ئەڵێت : گوێبیستی محمد بن إدریس الأنباري بووم وتی : گوێبیستی بشر بن الحارث بووم وتی : (پیاو نابێت لەمڕۆدا خۆی لە حەڵاڵ تێر بکات، چونکە ئەگەر خۆی بە حەڵاڵ تێر بکات ئەوە نەفسی بانگی ئەکات بۆ لای حەرام، ئەی چجای بە ئەم پیسیانەی ئەمڕۆ؟!) .
ــــــــــــــ
: لە ئەثەرێکی تردا مەبەستەکەی ڕوون ئەبێتەوە، مەبەستی ئەوەیە پیاو ئەبێت لە نێوان خۆی و شتە حەرامەکاندا بەربەستێک دابنێت بە شتە حەڵاڵەکان، بۆ ئەوەی هەمیشە لە نێوان خۆی و حەرامەکاندا شتی حەڵاڵ هەبێت، وە وەرعی هەبێت و هەموو شتە حەڵاڵەکان ئەنجام نەدات بۆ ئەوەی ئەو بەربەستە هەر بمێنێت، والله أعلم .
١٦ - المَروزي ئەڵێت : گوێبیستی مثنی الأنباري بووم وتی : گوێبیستی بشر بن الحارث بووم وتی : (پێویستە پیاو ئەگەر شتێکی حەڵاڵی لابوو ئەوە بەهێز و بەرزی بکاتەوە، وە بیپارێزێت لە ئەم پیسیانە - واتە شتە حەرامەکان - ) .
١٧ - المَروزي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله أحمد بن حنبل بووم وتی : (خزمەتکارێکی إبن المبارک ـم لابوو، لە إبن المبارک ـەوە گێڕایەوە وتوویەتی : الأمر - مەبەستی دین و زوهد و وەرعە - ئەوەبوو کە داود الطائي ـی لەسەر بوو) .
ــــــــــــــ
- إسحاق السلولي ئەڵێت : أم سعید بۆی گێڕامەوە وتی : (لە نێوان ئێمە و داود الطائي ـدا دیوارێکی نزم هەبوو، من بە درێژایی شەو گوێبیستی نرکە و ناڵە و گریانی ئەبووم، هێور نەئەبوویەوە) .
- حفص الجعفي ئەڵێت : (داود الطائي لە دایکیەوە چوارسەد درهەمی بە میراتی بۆ مایەوە، سی ساڵ پێی ژیا) .
- کاتێک لە نوێژی جەماعەت سەلامی بدایەتەوە یەکسەر ئەڕۆشتەوە بۆ ماڵەوە، پیاوێک پێی وت : وەسیەتم بۆ بکە .
ئەویش وتی : (تەقوای الله ـت هەبێت، وە لەگەڵ دایکوباوکت باش بە، وە دنیا بکە بە ڕۆژووگرتن و با ڕۆژوو شکاندنەکەت مردن بێت، وە لە خەڵکی دوور بکەوەرەوە بەبێ جیابوونەوە لە کۆمەڵەکەیان) .
ـــــــــــــــــ
: وتەی (وە دنیا بکە بە ڕۆژووگرتن و با ڕۆژوو شکاندنەکەت مردن بێت) .
واتە چێژەکانی دنیا بەشێوەیەک وەلا بنێ وەک بڵێیت لە تەواوی ژیانی دنیاییتدا بەڕۆژوو بیت و مردن ببێت بە ڕۆژوو شکاندنت بۆ چێژبینین .
١٨ - المَروزي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم باسی وەرعی إبن المبارک ـی کرد و وتی : (الله عز وجل بە شتێکی ئاوا - واتە بە وەرعەکەی - بەرزی کردەوە) .
١٩ - المَروزي ئەڵێت : أبو عبدالله باسی عیسی بن یونس ـی کرد و وتی : (هاتە - بغداد -، فەرمانکرا سەد هەزاری پێ بدرێت، بەڵام قبووڵی نەکرد، ئایا ئەزانیت عیسی ئەوکاتە چەند ساڵ ئەبوو؟!) .
مەبەستی ئەوەبوو کە گەنج بوو .
ــــــــــــــ
: مەبەستی ئیمام أحمد ئەوەیە لەو تەمەنە گەنجیەدا کە ئینسان حەز و هیوای زۆر شتی هەیە ئەو پارە زۆرەی پێ دراوە بەڵام قبووڵی نەکردووە .
وە عیسی بە نۆرە ساڵێک لە جیهاد و ساڵێک ـیش لە حەج بووە .
وە لەگەڵ ئەوەشدا زانا و فەرموودەوان و فەقیهــ بووە .
کاتێک سەردانی سفیان بن عیینة ئەکات سفیان پێی ئەڵێت : (مەرحەبا لە فەقیهــ ـی کوڕی فەقیهـ ـی کوڕی فەقیهـ) .
چونکە عیسی کوڕی یونس و کوڕەزای أبو إسحاق السبیعي ـیە کە هەرسێکیان زانان .
وە حرب بن إسماعیل الکرماني ئەڵێت : پرسیاری عیسی لە علي بن المدیني کرا، وتی : (بَخ بَخ، ثِقة ـە، مأمون ـە) .
٢٠ - المَروزي ئەڵێت : گوێبیستی إبن أبي عمر العدني بووم ئاماژەی بۆ شوێنێک لە مسجد الحرام کرد و وتی : (الفضیل و إبن عیينة دائەنیشتن لەوێ، کاتێک سفیان هات الفضيل خۆی دوور گرت و لەماڵەکەی دانیشت .
=