کچێکی گەنجی مەغریبی بۆ ماوەی ساڵێک تەرمی دایکی لە نێو خوێ شاردەوە لە ترسی دابەشکردنی میراتەکەی و ئاسایش سەرەتای ئەم هەفتەیە لە شاری مەکنس تەرمەکەی دۆزیوەتەوە.
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، گومانلێکراوەکە تەرمی دایکی کە لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، بۆ ئەوەی لە شیبوونەوەی تەرمەکە و بۆنی ناخۆش دوور بکەوێتەوە، لە ناو ماڵەکەیدا تەرمەکەی مۆمیاکردووە.
ئەو ئافرەتە تۆمەتبارە کە تەمەنی 38 ساڵە، بارودۆخی دەروونیی ناجێگیر بووە، بۆیە بۆ ماوەی چەند مانگێک ڕەتی کردەوەتەوە خزم و دراوسێکانی سەردانی ماڵەکەی بکەن بۆ پرسینەوە لە دۆخی تەندروستی دایکی و بە خزم و دراوسێکانی گوتووە کە دایکی گەشتی ئەڵمانیای کردووە. هاوکات، چەند جارێک توندوتیژی دژی دایکی بەکارهێناوە و هەر بۆ ئەوەی پەردەپۆشی تاوانەکەی بکات دایکی شاردۆتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای زیاتر لە ساڵێک، برای کوژراوەکە لەگەڵ پیاوانی ئاسایش چوونە ماڵی خوشکەکەی بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی کە بە دیمەنێکی ترسناک لەسەر جێگاکەی کەوتبوو بە جلێکی تەنک کە ببووە ئێسکە. هاوکات کچە ئاشکرای دەکات لەبەر ئەوە وای لە دایکی کردووە، لە ترسی ئەوەی نەوەک دوای مردنی دایکی لە ماڵەکەی دەری بکەن.