Afarin - ئافەرین

@afarinkidstv


ئافەرین خۆشەویستی منداڵ و جێ متمانەی دایک و باوک

www.afarin.tv

Afarin - ئافەرین

21 Oct, 18:30


چۆن منداڵەکەم فێربکەم کە نهێنیەکانی ماڵەوە بپارێزێت؟

@AfarinKidsTV

Afarin - ئافەرین

20 Oct, 18:30


پیاوی بەڕێز، کاتێک هاوسەرەکەت گلەیی دەکات 👇

🔹 مەبەستی شەڕکردن نییە لەگەڵت، مەبەستی زۆرانبازی نییە، تا هەموو هەوڵێک بدەیت بیبەزێنیت، ئەو تەنیا دەردە دڵ دەکات..

🔸لەوانەیە قسەکانی لۆژیکی نەبن و پەیوەندییان بەیەکەوە نەبێت، چونکە تەنیا خەریکە خۆی خاڵی دەکاتەوە بەهۆی ئەوەی پشتگوێت خستووە...

🔹دەیەوێت بە قسەکردن سەرنجی تۆ بۆ خۆی ڕابکێشێت، هەوڵ مەدە لێی ببەیتەوە، چونکە ئەو کاتە ژیانت دۆڕاندووە..

🔸هاوسەرەکەت نەهاتووە رووبەڕووت ببێتەوە، بەڵکوو هاتووە تا هاوسۆزی ببیت و گوێ بۆ قسەکانی بگریت...

🔹مەهێڵە، قسە و دەردەدڵەکانی کەڵەکە ببێت و بگات بە شوێنێک کە چیتر لێت بێ ئومێد ببێت..

🚨 بیکەرە شاژنی ژیانت، تا خۆت ببیتە پاشا

تاگیان بکەن 😬

@AfarinKidsTV

Afarin - ئافەرین

18 Oct, 19:08


چەند مراوی بەرەو ڕاستە و چەندیان بەرەو چەپە؟ 🦆
وەڵامی منداڵەکەت لە کۆمێنت دابنێ😁

Afarin - ئافەرین

17 Oct, 18:31


🚨 هەندێک لە بنەما ناڕاستە پەروەردەییەکان، تا ئێستا زانیوتە؟🤔

زۆرینەی دایکوباوکان وا دەزانن کە داوا لە منداڵەکانیان بکەن ئەوانیش بە گوێیان دەکەن، چونکە ئەوان دایک و باوکن.
گوێڕایەڵی لە خۆشەویستی و گفتوگۆوە سەرچاوە دەگرێت، بۆیە پەروەردەی سەرکەوتووش هەوڵ بۆ گوێڕایەڵییەکی کوێرانە نادات.

بەشێک لە دایکوباوکان پێیان وایە هەر بەوەی کە منداڵەکانیان دەخەنە نێو قوتابخانە بیانییە تایبەتی یان حکومییەکانەوە، ئەوا منداڵەکانیان نایاب و داهێنەر دەردەچن.
قوتابخانە شوێنی فێربوونە نەک پەروەردە و ئەرکی پەروەردە دەکەوێتە ئەستۆی دایکوباوکان نەک قوتابخانەکان.

کاتێک بڕیار لە سەر منداڵەکەت دەدەیت بەوەی کە ملە جیڕەت لەگەڵ دەکات و هەندێک جار ئەوە ئەنجام دەدات کە خۆی پێی ڕاستە، و ئەم سیفەتەشی بە نەرێنی دەبینیت.
بەڵام نکۆڵی و کەلە ڕەقی دەکرێت سیفەتێکی ئەرێنی بێت لەلای منداڵان، چونکە کەلە ڕەقی نیشانەی ئەوەیە کە ئەو منداڵە خاوەن کەسایەتییەکی سەر کردەی یە.

ڕەنگە پێت وا بێت کە زۆری دووریت لە ماڵ و منداڵەکانت کاریگەری ناکاتە سەریان،لە هزرتدا وات دانابێت کاتێک گەورە بوون بۆیان قەرەبوو دەکەیتەوە.
هەر ڕۆژێک کە دەڕوات و لەگەڵ منداڵەکانتدا دانانیشیت تەنانەت بۆ کاتێکی زۆر کەمیش بێت، ئەوا تۆ ڕۆژێکت بۆ پەروەردەکردن لەکیس چووە.

کۆنترۆڵکردنی منداڵەکەت لە ڕێی توندوتیژی و لێدان و حەبسکردنەوە باوەڕێکی تری هەڵەی پەروەردەی یە.
بە خۆشەویستی و ڕاوێژ و ڕاستگۆی یەوە پەروەردەیان بکە لەبری بەکارهێنانی زەبر و زۆر و توندوتیژی. دواتر دەبینیت کە بە گوێت دەکەن.

ئەگەر تۆ ڕەق و تۆقێنەر بیت لەگەڵ منداڵەکانت ئەوا متمانەت پێ دەکەن و لیت دەترسن، ئەمەش باوەڕێکی تەواو هەڵەیە و تووڕەیی بەردەوام کاریگەری نەرێنی خۆی هەیە.
پەروەردەی دروست هاوسەنگییەکە لە نێوان توندی و نەرم و نیانیدا، وەک دەگوترێت "هێندە نەرم مەبە بەکار بهێنرێیت و هێندەش ڕەق مەبە بشکێیتەوە".

ئەگەر پێت وا بێت کە مانەوەی منداڵ لەگەڵ دایەنەکەیدا هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەری ئەمە باوەڕێکی هەڵەیە.
ڕەفتاری دایەنەکەی هەڵدەگرێت چونکە بە درێژایی ڕۆژەکانی لەگەڵیدایە. بۆیە خزمەتکار پێویستە تەنیا بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی ماڵەوە بێت نەک کارە پەروەردەیی و مرۆڤایەتییەکان.

پەیوەندییان لەگەڵ اللە دا باش و بەهێز دەبێت و پارێزگاری لە نوێژەکانیان دەکەن بەبێ ئەوەی پێشەنگێک لە پێشیانەوە ببینن.
باش بزانە کە تۆ بە ڕەفتارەکانت پەروەردەی منداڵەکانت دەکەیت زیاتر نەوەک بە قسە و ئامۆژگارییەکانت.

@AfarinKidsTV

Afarin - ئافەرین

16 Oct, 18:31


ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( کــۆمبـــا ) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
📅 پێنجشەممە 17/10/2024
🕙 کاتژمێر: 09:00ی شەو
دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ

Afarin - ئافەرین

13 Oct, 06:47


" سڵاو ئەی خۆشەویستی خودا "

@AfarinKidsTV

Afarin - ئافەرین

12 Oct, 13:19


چاوەڕوان بن 😍

ئەمشەو کاتژمێر 8:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە شاشەی کەناڵەکانی ئافەرین و باخچەی ئافەرینەوە، بینەری بەرهەمێکی نوێ و ناوازە و جیاواز دەبن، کە بە بەشداری نزیکەی 50 منداڵ کارێکی هونەری ئاست بەرزی بۆ کراوە.

سوپاس بۆ کۆمپانیای LG Khoshnaw کە سپۆنسەری بەرهەمە هونەرییەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

Afarin - ئافەرین

10 Oct, 18:01


🚨منداڵەکانم کەلەڕەقن لەبەر ئەوەی تووڕەم😡، چۆن چارەسەری بکەم؟

🔸گفتوگۆکردن لەگەڵ منداڵان:
دەرفەتێکیان بدەرێ بۆ ئەوەی هەست و سۆزیان دەر ببڕن. گوێیان لێ بگرە بێ ئەوەی قسەکانیان بپچڕێنیت.

🔹ئارامی و خۆڕاگری:
گۆڕانکاری کاتی دەوێت. ئارام بە و بەردەوام بە لە پێشکەشکردنی پشتیوانی و خۆشەویستی بە منداڵەکانت.

🔸دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و دڵنیا:
پشتیوانی و هاندان پێشکەش بە منداڵەکانت بکە و سۆز و خۆشەویستیی خۆتیان پێ ببەخشە.

🔹داوای لێبوردن کردن و دڵنیاکردنەوە:
دان بە هەڵەکانتدا بنێ و ڕاستگۆیانە داوای لێبوردنیان لێ بکە. دڵنیایان بکەرەوە ئەوەی کە ڕووی داوە هەڵە بووە و کار لە سەر ڕاستکردنەوەی دەکەیت.

🔸فێری تەکنیکەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ تووڕەییدا ببە:
فێربوونی هەندێک تەکنیک هاوکارە لە کۆنترۆڵکردنی تووڕەیی و دڵەڕاوکێدا. بۆ نموونە هەناسەدانی قووڵ.

🔹گەڕان بە دوای کەسانی شارەزا و پسپۆڕدا:
ڕاوێژکاری تایبەتیی دەروونی دەکرێت زۆر بەسوود و یارمەتیدەر بێت. دەتوانێت هاوکاری منداڵەکان بکات لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەستەکانیان.

🔸هاندان بۆ چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان:
هانی منداڵەکانت بدە بەشداری لە چالاکییە کۆمەڵایەتی و وەرزشی و خۆشی بە خشەکاندا بکەن چونکە دەکرێت هاوکاریان بێت لە بنیاتنانی متمانەبەخۆبوون.

@AfarinKidsTV

Afarin - ئافەرین

09 Oct, 18:31


ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( گەشتی ڕیچارد - بەشی یەکەم ) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
📅 پێنجشەممە 10/10/2024
🕙 کاتژمێر: 09:00ی شەو
دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ

@AfarinKidsTV

Afarin - ئافەرین

07 Oct, 18:01


🔹 چۆن منداڵەکانم لە شاشەکان دووربخەمەوە؟

@AfarinKidsTV

Afarin - ئافەرین

06 Oct, 18:01


🔹 دروستکردنی ژینگەی فێربوون لە نێو ماڵدا:
تایبەتکردنی بەشێکی ماڵ کە پەرتووکی هەمەچەشن، یاریی فێرکاری، و کەرەستەکانی نووسین و وێنەکێشانی تێدا بێت.

🔹 دەرخستنی خۆشەویستیت بۆ زانست:
لەبارەی ئەزموون و ئەوەی لە ژیانتدا فێر بوویت بۆیان بدوێ. دەکرێت لەگەڵیاندا پەرتووک بخوێنیتەوە. کاتێک تێبینی خۆشەویستیت بۆ زانست دەکەن، دەبێتە وزەیەکی ئەرێنی بۆیان.

🔹 هاندان بۆ پرسیارکردن و دۆزینەوە:
کاتێک منداڵ پرسیارێک دەکات، هانی بدە لەگەڵتدا بە شوێن وەڵامەکەیدا بگەڕێت. لەوانەیە وەڵامەکەی لە پەرتووک یان ئینتەرنێت بدۆزنەوە.

🔹 گەشتی زانستی و چالاکی دەرەکی:
هاوەڵی منداڵەکانت بکە لە ڕۆیشتن بەرەو مۆزەخانە و باخچەی ئاژەڵان و ناوەندە زانستییەکان. ئەم گەشتانە وا دەکات فێربوون ئەزموونێکی چێژبەخش و پڕ لە نهێنی و دۆزینەوە بێت بۆیان.

🔹 فێربوون لە ڕێی یاریکردنەوە:
یارییە فیکرییەکانی بۆ بەکار بهێنە، ئەم یارییانە هاوکاریان دەکەن لە گەشەسەندنی لێهاتووی یە هزرییەکانیان و فێربوونیان لەلا خۆشەویست دەکەن.

🔹 بەستنەوەی زانست بە ژیانی ڕۆژانەوە:
لە کاتی چێشت لێناندا، باسی شێوازی ڕوودانی کارلێکی کیمیاییان بۆ بکە کە چۆن پێکهاتەکان تێکەڵ دەبن یان ئاوی ڕووەکەکان دەدرێت.

🔹 هاندانی خوێندنەوە بە سیستەم:
ڕۆژانە کاتێک بۆ خوێندنەوە لەگەڵ منداڵەکانتدا تەرخان بکە، و بیکەرە خوویەکی خێزانی. بە چیرۆکێکی بە چێژ دەست پێ بکە کە پڕ بێت لە زانیاریی زانستی.

🔹 پێدانی ئازادی لە بازنەی هەڵبژاردەکاندا:
بهێڵە منداڵەکانت ئەوەی دەیانەوێت فێری ببن هەڵی ببژێرن. ئەگەر گرنگی بەم بوارە دەدەن، هانیان بدە زیاتر لەم بوارەدا قاڵ ببنەوە لە ڕێی پەرتووک و بەرنامە تەلەڤزیۆنی و یارییەکانەوە.

@AfarinKidsTV

Afarin - ئافەرین

06 Oct, 18:01


چۆن منداڵەکانم لەسەر خۆشویستنی فێربوون و زانست پەروەردە بکەم؟ 👇

Afarin - ئافەرین

06 Oct, 07:41


https://www.youtube.com/watch?v=QH0VIzvVbfQ

Afarin - ئافەرین

04 Oct, 18:31


🔶 چۆن وا لە منداڵەکانمان بکەین ئارەزووی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە بکات؟

@AfarinKidsTV

Afarin - ئافەرین

03 Oct, 20:01


🔶 چۆن منداڵ باش پەروەردە بکەم کە حەزیان بە خێر و چاکە بێت؟

🔹پێشەنگی چاک :
منداڵان لە ڕێی چاودێریکردنی هەڵسوکەوتی دایکوباوکیانەوە فێر دەبن. ببەرە پێشەنگ بۆیان لە قسەی ڕاست و مامەڵەکردنێکی جوان لەگەڵ کە سانی تر.

🔹چاندنی بەها لە ڕێی چیرۆکەکانەوە :
چیرۆکی پێغەمبەرانیان بۆ بگێڕەرەوە یان ئەو چیرۆکانەی چاکە کاری لە خۆ دەگرن دواتر لەگەڵیاندا وتووێژ بکە لەبارەی ئەوەی لەم چیرۆکانەوە تێگەیشتوون.

🔹هاندان بۆ بەشداریکردن و هاوکاربوون :
منداڵەکانت لەو چالاکییانەدا بەشداری پێ بکە کە هاوکاری و خۆشویستنی چاکەیان لەلا خۆشەویست دەکات بۆ نموونە هاوکاریکردنت لە ئامادەکردنی خواردن و پێشکەشکردنی بە دراوسێکان.

🔹فێرکردنی واتای بەخشندەیی :
یاری یاخود جلوبەرگ بدە بە منداڵەکانت تاوەکوو بیدەن بەو منداڵانەی پێویستییانە.

🔹جەختکردنەوە لە گرنگی سوپاس و پێزانین :
منداڵەکانت فێری وشەی "سوپاس" بکە لە هەموو کاتێکدا کە شتێکیان دەست دەکەوێت یان کەسێک هاوکارییان دەکات.

🔹پێزانینی هەڵسوکەوتە باشەکان :
کاتێک منداڵەکانت ڕەفتارێکی جوان ئەنجام دەدەن یاخود لەگەڵ کە سانی تردا باش دەبن پێیدا هەڵبدە و سوپاسیان بکە لە سەر ئەو کارەی.

🔹فێرکردنی نوێژ و نزا :
منداڵەکانت لە نوێژە ئاسانەکاندا بەشداری پێ بکە وەکوو نوێژی ویتری پێش خەوتنان یان فێری نزا کورتەکانیان بکە.

🔹یارییە پەروەردەییەکان :
یارییەکان وەکوو ئامرازێکی پەروەردە بەکار بهێنە. یاریی ڕۆڵ بینین وەکوو "پزیشک و نەخۆش" یارمەتییان دەدات لە فێرکردنی گرنگیدان بە کەسانی تر.

@AfarinKidsTV

Afarin - ئافەرین

02 Oct, 18:01


ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( فڕۆکەکان ) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
📅 پێنجشەممە 03/10/2024
🕙 کاتژمێر: 09:00ی شەو
دووبارە کردنەوەی/ هەینی 1:00ی پاش نیوەڕۆ