| 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |

@about_iislam


«من يرد الله به خيراً يفقهه في الدين».
(متفق عليه)

| 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |

21 Oct, 05:47


بعد صلاة الصبح :)🧡☁️

٢٠٢٤/١٠/٢١

| 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |

18 Oct, 14:29


«الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ»

عن عبد الله بن عباس: من طريق علي بن أبي طلحة الرجال قوامون على النساء ، يعني : أمراء عليهِنَّ أن تطيعه فيما أمرها الله به من طاعته، وطاعته أن تكون مُحْسِنَةً إلى أهله حافظة لماله.

عن مجاهد بن جبر: من طريق سفيان، عمن سمع مجاهدًا - في قوله : الرجال قوامون على النساء ، قال: بالتأديب، والتعليم.

«موسوعە التفسیر المأثور»

| 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |

17 Oct, 19:12


قال المروذي:
سألت أحمد عن أشياء كثيرة فقال فيها: لا أدري.
وقال: ربما مكث في المسألة ثلاث سنين.

«مجمل الرغائب ٢١٢»

| 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |

16 Oct, 19:09


لە تەمیمی داریەوە رضی الله عنه گێـڕدراوەتەوە فەرموویەتی: ھەر کەسێک ١٠ ئایەت بخوێـنێت لە شەوێکدا ئەوە لە بێــئاگایان تۆمار ناکرێـت.

«سنن الدارمی٣٤٩٤»

لە ابن عمر'ەوە رضی الله عنهما گێڕدراوەتەوە فەرموویەتی: ھەر کەسێک ١٠٠ ئایەت بخوێـنێـت لە شەوێکدا ئەوە لە شــەونـوێـژکـاران تۆمار دەکرێـت.

«سنن الدارمی٣٥٠١»

لە ابن عمر'ەوە رضی الله عنهما گێڕدراوەتەوە فەرموویەتی: ھەر کەسێک لە شەوێکدا ٢٠٠ ئایەت بخـوێـنێـت ئەوە لە سەرکەوتوان تۆمار دەکرێـت.

«سنن الدارمی٣٥٠٩»

لە حبیبی کوڕی عوبەیدەوە گێڕدراوەتەوە فەرموویەتی گوێم لە ئومامە رضی الله عنه بوو ئەیفەرموو: ھەر کەسێک ١٠٠٠ ئایەت بخوێنێـت ئەوە یەک قینتار پاداشتی بۆ ھەیە جا قیڕاتێـکیش لەو قینتارانە دونیا بەشی ناکات دەیوت:دونیا بەقەد ئەو نیە (ئەگەر بەدونیا مەزەندە بکرێ دونیا ناگاتە نرخی ئەو)

«سنن الدارمی٣٥١٣»

لە ابو نضرەی عەبدیەوە گێڕدراوەتەوە وتویەتی: قینتار بەقەد پڕ لە پێستەی مانگا زێـڕە.

«سنن الدارمی٣٥١٨»

| 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |

12 Oct, 10:02


بسم اللە الرحمن الرحيم

کۆمەڵێک پۆستمان بڵاوکردەوە لەسەر
بشر خورماڵی زندیق کە کەوتۆتە کوفرەوە و قسەکانیمان نقڵ کرد کە ئەم کوفرانەی کردووە و بە بەڵگە کە دەنگی تسجیل کراوە گەر ئینکاری بکات، بەڵام هەر ئینکاری کرد زۆر وشەی ناشرینی بەکار ئەهێنا بەردەوام دەیوت درۆ ئەکەن و بوختانە زۆر ویستمان صوتی دانەنێین، بەڵام زۆرمان بۆهات لەو قسانەی کردی گوایە ئێمە ڕاست ناکەین تا صوتیمان دانا پاشان پۆستێکی کرد کە پۆستەکەتان بۆ دا ئەنێم:

زۆر سوپاسی کاک ... و کاک ... و کاک ... و کاک ... و کاک .. دەکەم

أحسن الله إليکم وجزاکم خیرا أحسن الجزاء

براکانم الله لێتان ڕازی بێت ، من هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم لێک تێگەشتن ڕوو بدات و نزیک بکەوینەوە نەک دوور بکەوینەوە لە ڕووی بیروباوەڕەوە

بەبێ هیچ تانە و توانجێک ئەمە پۆستەم کردووە خوا شاهیدە بەڵکو لە دڵمەوە دەینووسم ، الله هەموو ئەم شتانە بکاتە مایەی خەیر بۆ هەموو لایەکمان

بارك الله فيکم

ئەوەی خەتم بەژێردا هێناوە پۆستی ئەوە جگە لەوەی چەن ناوێکی نوسیبو من کردوومە بە نوقتە، ئێمەش وا گومانمان کرد بیەوێ بگەڕێتەوە و تەوبە بکات چونکە وەکو خۆتان ئەیبینن نوسینەکەی ئەوەی لێ ئەخوێندرێتەوە واز لەو دەم گەرمی و عەقیدە باطلەی بهێنێت بۆیە ئێمە هەموو پۆستەکانمان سڕییەوە بەڵکو دڵی نەرمتر ببێت و بگەڕێتەوە، بەڵام بەداخەوە وانەبوو بەڵکو هەر وەک پێشوتر کۆمەڵێک کوفر و زەندەقەی هەیە کەلەسەریان پێداگرە، صوتیەکان دانانێین لەبەر داوای چەن برایەکی قەدر گران و ئەو صوتیانە کۆمەڵێک برا گوێیان لێی گرتووە و دانەیەک لەو صوتیانەمان دانا و شتێک نییە بتوانێ بڵێت ڕاست نییە یان ئینکاریان لێ بکات، وە من بڕوا ناکەم لێیان بگەڕێتەوە چونکە لە ئەصڵەوە ئەم کەسە شل بۆتەوە و بناغەیەکی تەجەهومی بۆخۆی بنیاد ناوە، بەتەمای کتێب بڵاوکردنەوەیە ماوەیەکی تر لەو کتێبەدا دەیەوێت کوفرەکان بە قسەی ڕازاوە بکات بە قوڕگی خەڵکدا حەسەب ئەو صەوتیانەی خۆم گوێم لێ بووە کۆمەڵیک کوفری کردووە بەڵام نازانم بەسەڕاحەت بوێرێ لەو کتێبەدا بیان نوسێت، ئێمەش جارێ پۆست ناکەین لەسەری تا دوای کتێبەکە ٳن شاء اللە.

| 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |

07 Oct, 11:13


بلال بن سعد رحمە الله ئەفەرموێت: چەند کەسی وا ھەیە دڵـخۆشە بەڵام لەوانەیە خەسارەتـمەند بێت و ھەستی پێ نەکات بخوات و بخواتەوە پێـبکەنـێت ، بۆی دانرابێت لە کتێبی الله تعالي کە سوتەمەنی ئاگرە !

«عبدالله بن احمد فی زوائد ٢٣٢٠»

| 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |

06 Oct, 20:04


لە ابو ھورەیرەوە دەگـێڕنەوە کە فەرموویەتی: ئەگەر کەسێـک لە ئێوە گەیشت بە برا موسوڵمانەکەی با سەلامی لێ بکات ، ئەگەر درەختێـک یان دیوارێـک یان بەردێـکی گەورە کەوتە نێـوانیانەوە لێکی جیـاکردنەوە دواتر کە گەشـتنەوە بە یەک با دوبارە سەلام لەیەک بکەنەوە.

«سنن ابو داود ٥٢٠٠»

| 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |

05 Oct, 04:41


قَالَ سُفْيَانُ الثَّوْرِيُّ، لِرَجُلٍ: أَخْبِرْنِي، يَأْتِيكَ مَا تَكْرَهُ مِمَّنْ تَعْرِفُ أَوْ مِمَّنْ لا تَعْرِفُ؟ قَالَ: لا، بَلْ مِمَّنْ أَعْرِفُ؟ قَالَ: فَمَا قَلَّ مِنْ هَؤُلاءِ، فَهُوَ خَيْرٌ.

سفیان الثوري بە پیاوێکی ووت: هەواڵم پێبدە، ئەوەی پێت ناخۆشە لەو کەسانەوە بۆت دێت کە ئەیان ناسیت یان لەوانەی نایان ناسیت؟ ووتی: نەخێر، بەڵکو لەوانەوە کە دەیان ناسم؟ فەرمووی: جا چەن کەمتر بن ئەوانە ئەوا باشترە.

«"العزلة والانفراد لابن أبي الدنيا" ١٣٣»

ڕاستی فەرموو بەڕاستی شتی ناخۆشمان پێ ناگات ئیللا لەوانەوە نەبێت کە هاوڕێمان بوون و ناسیومانن، هەربۆیە لە ئامۆژگاریە جوانەکانی هەندێ لە سەلەف ئەوە بووە کە ناسینی خەڵکی کەم بکەرەوە:

قَالَ عُبَيْدُ اللَّهِ بْنُ إِدْرِيسَ الأَوْدِيُّ: قُلْتُ لِدَاوُدَ الطَّائِيِّ: أَوْصِنِي، قَالَ: أَقِلَّ مِنْ مَعْرِفَةِ النَّاسِ.

عبید اللە بن ٳدریس الٲودي دەڵێت: بە داود الطائیم ووت: ئامۆژگاریم بکە، فەرمووی: ناسینی خەڵکی کەم بکەرەوە.

«"العزلة والانفراد لابن أبي الدنيا" ١٣٦»


@islama_rebazman1

| 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |

04 Oct, 17:56


فەزڵــی گـەڕان بــەدوای عیـلـم

لە کثیری کوڕی قەیسەوە «١٥٧ھ» دەگێڕنەوە کە وتویەتـی لە مزگەوتی دیمەشق لەگەل ابو درداء دانیـشتـبوین پیاوێ ھات وتی ئەی ابو درداء من لە شارەکەی رسول'ەوە صلی الله علیە وسلم ھاتوم بۆلات ھیچ پێویـستیەکم نییە تەنھا ئەوە نەبێ بۆ فەرموودەیەک ھاتوم کە پێم گەیشتوە لە رسول صلی الله علیە وسلم گێڕاوتــەتەوە ابو درداء فەرمووی لە رسول الله صلی الله علیە وسلم بیستوە کە دەیفەرموو: ھەر کەسـێک ڕێگایـەک بگرێتە بەر بۆ بەدەست خستنی عیلمی شەرعی ئەوا الله تعالی ڕێگایەک لە ڕێگاکانی بەھەشتی بۆ ئاسان ئەکات ، مەلائـیکـەکان باڵیان ڕادەخەن بۆ ئەو کەسەی کە دەگەڕێ بەدوای عیلمی شەرعی لەبەر ئەوەی ڕازین بەوەی بۆی دەگەڕێت ، ھەموو ئەوانەی لە ئاسمانەکان و زەویدان داوای لێخوشبونی بۆ ئەکەن تەنانەت ماسیش لە دەریادا ، لە گەورەیو چاکی طالب علم بەسەر عابـدتا وەک چاکی و جوانی مانگ وایە بەسەر ھەموو ئەستـێرەکانەوە ، زانایان میراتگری پێغەمبەرانـن ، پێغەمبەران دینار و درھمەیان بە میرات بەجێ نەھـێشتوە بەڵکو زانستی شەرعیان بەجـێ ھێشتووە جا ھەر کەسێک بە دەستی بخات ئەوا بەشێکی زۆری بەدەست خستوە.

«سنن ابو داود ٣٦٤١»

| 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |

04 Oct, 12:04


حدث سلمة بن علقمة ، عن ابن سيرين ، قال: تزوج عمران خارجية وقال: سأردها ، قال فصرفته إلى مذهبها.

«تاریخ دمشق»

| 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |

03 Oct, 15:58


ئایە هەر کەسێک بانگەشەی بونی دلیلی کرد بۆ سەرخستنی عقیدەکەی واتای ئەوەیە لەسەر حـەقە؟


بێگومان نەخێر ، هەر لە سەرەتای دروستبونی فیتنەوە هەموو فیرەقە گومڕاو کافرەکان لە کۆن و لەم سەردەمەش بانگەشەی کۆمەڵێک دلیل و بەڵگەیان کردوە کە عقیدەی خۆیان لەسەر دامەزرانـدوە و دەعوەشیان بۆ کردوە بێگومان کە ئەڵێین بەڵگە سەرجەمیان ئایەت قورئان و هەندێ جار ئاثاریشت بۆ ئەهێننەوە بەڵام بە تێگەشتن و لێکدانەوەی ئەقڵ و ڕەئی خۆی جا هەندێ کات لایەنی بەرامبەر هێندە تێگەشتن و عقڵی ضعیفە نەک دین و عقیدە بەڵکو شایەنی ئەوەنیە لە بابەتی دونیایـش ڕاوێژی پێ بکرێ.
بێگومان لە سەلەفی بەڕێزمان هەڵوێستیان هەبووە لە رەدداناوە و پوچەڵکردنەوەی دلیل و بەڵگەی فیرقە کافر و گومڕاکان وەک امام أحمد رحمە الله کتێبی نوسیوە دەربارەی رەددانەوەو پوچەڵ کردنەوەی #بەڵگەی جهمیە کافرەکان ، جهمیەکان بەو کوفرە قبیحەوە کۆمەڵێک دلیلی قورئان و حدیثیان پێ بوە ئایە واتای ئەوەیە کە حـەقبـون؟

ابن مسعود رضي اللە عنە فەمووی : ڕۆژێكیان رسول الله صلی الله علیە وسلم خەتێکی بۆ کێشاین، پاشان فەرمووی : ئەمە ڕێگای الله ـیە دواتر چەند خەتێکی تری لە ڕاست و چەپی خەتەکەوە کێشا، و فەرمووی : ئەمەش ڕێگاکانە، لەسەر ھەر ڕێگایەك لەوانە شەیتانێك ھەیە بانگەوازی (بێگومان بانگەواز بێ دلیل نابێ) بۆ دەکات پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە : ﴿وَأَنَّ هَٰذَا صِرَٰطِى مُسْتَقِيمًا فَٱتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُواْ ٱلسُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِۦ﴾ [الأنعام : ١٥٣] .


«الابانە الصغری ٣٢»


هەر وەک امام مالك رحمه اللّٰه ئەفەرمووێ ئەم زانستە گۆشت و خوێنی تۆیە دەربارەشی لێ پرسینەوەت لەگەڵ ئەکرێ لە ڕۆژی قیامەتدا ،جا بڕوانە و بزانە لە کێی وەردەگریت ؟!

«الموطأ»


سەیرم لە کەسانێک دێت کە بۆیان ڕون بۆتەوە دونیاو ئەوەی تیایەتی فیتنەیەو و بێنرخە تاکە شت بەلایانەوە گرنگ بێ دینەکەیانە بەڵام ئەو دینەی لە هەموو شت بە گرنگتری ئەزانن بوێرانە و بەبێ ئاوڕدانەوە تەسلیمی شەخسێکی ئەکەن ئەو شەخسە لە بری ئەوان بیر ئەکاتەوە لە بری ئەوان بڕیار ئەیاو بەدڵ و مێشکی خۆی حەزی لە چی بێت ئەیڵێت و کۆمەڵێکیش بێ یەک و دوو شوێنی ئەکەون ، ئەم شوێنکەوتنە کوێرانەیە هەم فیتنەیە بۆ خۆیان هەم فیتنەیە بۆ ئەو کەسەشی شوێنی کەوتون.


«يَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِك»

| 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |

02 Oct, 20:07


| وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا ۖ | النور : ٣١

٩ - الخلال ئەڵێت : حرب بن إسماعیل هەواڵی پێدام وتی : وترا بە أحمد : پیاوێک لە بازاڕدا بێت، کڕین و فرۆشتن بکات، ئافرەتێک دێت شتی لێ ئەکڕێت، جا دەستی وە نزیک لەوە ئەبینێت .
پێی ناخۆش بوو و وتی : (هەموو شتێکی ئافرەت عەورەتە) .
وترا : دەموچاویش؟
وتی : (ئەگەر گەنج بوو سەرنجی ڕائەکێشا ئەوە پێم خۆش نییە - دەموچاوی دەربخات ، ئەگەر پیر بێت هیوام وایە کێشەی نەبێت) .

📚#أحکام_النساء_عن_الإمام_أحمد : (١)

مەبەستی لە (سەرنجی ڕائەکێشا) ئەوە نییە جوان بێت، بەڵکو هەموو ئافرەتێک کە نەچووبێتە تەمەنەوە سەرنجڕاکێشە .

لەم وتەیە و هاوشێوەکانیەوە بۆت دەرئەکەوێت ئافرەتێک کە پیر بووە و بەساڵدا چووە ئەتوانێت تەنها دەموچاوی دەربخات .

بەم شێوەیە تەواوی ئەو ئافرەتانەی کە پیر نین و دەموچاویان دەرئەخەن و نیقاب ناکەن حیجابەکەیان وەکو حیجابی ئافرەتانی سەلەفی ئوممەت نییە و کەمتەرخەمی ئەکەن .

وە ئەو ئافرەتانەی کە نە نیقاب ئەکەن نە عابا، وە لەسەر ستایل و مۆدێل جل ئەکەنە بەریان، جۆرە حیجابێک ئەکەن پێی ئەوترێت حیجابی تورکی، ئەو جلەی ئەوان ئەیکەنە بەریان تەنها بە ناو حیجابە، لەڕاستیدا هیچ پەیوەندیەکی بەو حیجابەوە نییە کە ئافرەتانی سەلەف کردویانە، با ناوی حیجاب لەو جل و بەرگ و کردارە نەنێن کە ئەیکەن، بەڵکو ناوێکی تازەی بۆ بدۆزنەوە .

@afratany_SU

| 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |

30 Sep, 05:28


واتە لە ئەبو هورەیرەوە رضی الله عنە گێڕدراوەتەوه گوتوویەتی :

ئایا پێتان وایە ئاگری دۆزەخ سوورە وەک ئەو ئاگرەتان، (نەخێر) بەدڵنیایی ڕەشترە لە قیر.

«الموطأ" ٢٨٤٣»

| 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |

29 Sep, 11:56


واته له زەیدی کوړی ئەسلەمەوه گێڕدراوەتەوه، ئەویش له باوكيەوه گێڕاویەتەوه گوتوویەتی :

عومەری کوڕی خەتتاب رضی الله عنە، چوو بو لای ئەبو بەکری صديق رضی الله عنە، له كاتێكدا زمانی خۆی ڕادەکێشا، جا ئیمامی عومەر پێی گوت : بەسه وامەکه خوا لێت خۆش بێت (بۆ ئازاری زمانت دەدەیت) ئیمامی ئەبو بەکریش گوتی : ئەو زمانه دەمباته سەر زۆر ڕێگای ترسناك، واته هۆكارى زۆر تاوانانه که عاقیبەتی خراپیان هەیه.

«الموطأ" ٢٨٢٥»

| 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |

28 Sep, 10:49


لە زەیدی کوڕی ئەسلمەوە رحم الله گێڕدراوەتەوە گوتویەتی :

دوو پیاو لەلای خۆرهەڵاتەوە هاتن (بۆ مەدینە) و وتاریان دا و خەڵکی زۆر سەرسام بوون بە ڕەوانبێژییەکەیان، جا پێغەمبەری خوافەرمووی : هەندێک لە ڕەوانبێژی سیحرە، واتە کاریگەری گەورە لەسەر بەرامبەرەکەی دروست دەکات و ناحەق دەکات بە حەق و دەیڕازێنێتەوە بەهۆی وشەکارییەوە.

«الموطأ" ٢٨٢٠ »