سکاڵای دڵ @xoozgaa Channel on Telegram

سکاڵای دڵ

@xoozgaa


کاناڵێک پڕ لە هەست و جوانی
👇👇👇👇👇
https://t.me/xoozgaa🌈🌈🌈

دادەدڕێ کراسی دڵ

زلێخای دەروونم...

"سۆران کەریمیان"


https://t.me/xoozgaa
https://t.me/xoozgaa
وەرن قسەی دڵتان لێرە ببیسن👆👆👆

سکاڵای دڵ (Kurdish)

Welcome to 'سکاڵای دڵ' Telegram channel! Are you looking for a channel full of excitement and youthfulness? Look no further! This channel is your gateway to a world of creativity and inspiration. Join us at @xoozgaa and let your heart lead the way. Dive into the depths of your soul and explore the inner beauty that lies within. Get ready to be mesmerized by the words of 'Soran Karimyan' and let his poetry touch your heart and soul. Don't miss out on the chance to connect with your emotions and immerse yourself in a world of heartfelt expressions. Click on the link https://t.me/xoozgaa and start your journey towards self-discovery and emotional fulfillment. Let your heart guide you to new horizons and explore the depth of your emotions right here on 'سکاڵای دڵ' Telegram channel.

سکاڵای دڵ

05 Feb, 12:23


فرمێسک لەخۆڕا بەدی نایەت
جۆششی سەدان سکاڵایە
سکاڵای دڵ..


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

05 Feb, 06:34


نزار قەبانی دەڵێ

کە ڕۆیشتیتە ناو دڵێکەوە
لەوێ بە جوانی بژی...

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

05 Feb, 06:01


ژیانم برینێکە
هاتنت بە مەڵهەم کەم...

#سۆران کەریمیان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

04 Feb, 18:25


🎙 مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ک
🎶 دەنگی یار نایه


پـــێشڪـه‌شـتان بێت


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

04 Feb, 09:19


سازی ناساز

...
بولبولی باڵ شکاوی وەختی گوڵم
هەر شـــەپۆڵان دەدا دڵی لە کوڵم

کوردی بەندیی بەیانی نەورۆزم
گڕی گرتووە دەروونی پڕ سۆزم

موغی بێ ئاگری شەوی یەلدام
چاوەڕێی چارەنووسی ناپەیدام

کەوی بێدەنگی نەوبەهارانم
گوڵی بێڕەنگی چاو لە بارانم

کونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشم
سێبەری نازەنینی ڕەشپۆشم

دەستی بەربووی کچی گەڕی شاییم
هەستی خنکاوی لاوی سەوداییم

کێلی گۆڕی شەهیدی گومناوم
تاکە داری کڕووزی بێ‌ئاوم

دەفتەری شێعری شاعیری ڕووتم
شەمی سەرگۆڕ و داری تابووتم

کونی گیراوی کۆنە شمشاڵم
خەونی ئاڵۆز و خاتیرەی تاڵم

ژیلەمۆی ئاگری بەیانانم
باوکی فرمێسکم و کوڕی ژانم

باڵە سووتاوەکانی پەروانەم
شووشە بادەی بەتاڵی مەیخانەم

چڵە ڕێحانی دوورە دێراوم
سازی ناسازی هەڵپەسێرراوم

تکە ئاونگی سەر گەڵای زەردم
خەستە و دەردەداری چی دەردم

ئاخرین تیشکی خۆری پایزم
شاعیری پیری تووڕە و زیزم

چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیم؟
خۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیم؟

حەزرەتی #هێمن


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

04 Feb, 09:09


بێقەرارە
چرکە
بە
چرکەی
بێقەراریم..

سکاڵای دڵ

04 Feb, 06:04


ئازادی ئێمە
لە گرێوەی زانست و تێکۆشانی ئێمەدایە!!!

سکاڵای دڵ

03 Feb, 19:25


بیرەوەری دڵێکە
تەنیا شەوانە لەلێدانە.

سکاڵای دڵ

03 Feb, 06:10


ئەمڕۆکە چاوی بینا حەیران دەبینم...

سکاڵای دڵ

03 Feb, 05:33


سەرم گەرمی
خۆشەویستیت ئەکەم
تا ئەگەڕێیتەوە...

#لەیلا موقەڕبی

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

03 Feb, 04:36


ئەتسپێرم بە شەوو
بەیانیان وەرت ئەگرمەوە...

سکاڵای دڵ

03 Feb, 04:26


ڕۆژباش #ئازیزان


لەکاتی خوڵقاندنت
خواوەندی خولقێنەر
ئافەرینێکی
بە خۆی وت....




@xoozgaa

سکاڵای دڵ

02 Feb, 17:28


خۆ چاوی شین نەبوو
نوقمی کردم!!!!

سکاڵای دڵ

02 Feb, 06:08


حەنایی کردوە پەنجەی بە خوێناوی دڵی زارم
ئەمە ڕەنگە شەهادەت بێ کە کوشتەی دەستی دڵدارم

#حەزرەتی نالی

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

02 Feb, 06:05


له ژن دەسباوتر نییە
ئەگەر هەست بە هێمنی بکا لەلات
ئەبێتە نیشمان بۆت...

دەسباو = بەخشەندە

سکاڵای دڵ

01 Feb, 16:37


خوێنی ڕژاوی کۆڵبەرێک نەیهێشت بەفر ڕەق بێتەوە...

خاڵۆ ڕەووف
پەیڤکاتۆر

👌👌👌

سکاڵای دڵ

01 Feb, 07:47


ئەو جەنەتەی خەڵک خۆیان ئەکوژن بۆی
سەیری کوژرانی من کەن...

سکاڵای دڵ

01 Feb, 07:42


ژن
هەمیشە خەریکی
خوڵقاندنی جوانییە
تەنانەت
لە کاتی شەڕیشدا!!!


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

01 Feb, 06:37


هەژارەکان خەمی زۆریان هەیە بۆ خواردن
کەس نەڵێ برسیمە!!!!

سکاڵای دڵ

01 Feb, 06:11


هەژارەکان ژیان ناکەن
لەبەر ئازارەکان....

سکاڵای دڵ

20 Jan, 16:30


هەموو شەوێ ون ئەبم لە خەیاڵت
یەک شەو وەرە بمدۆزەوە..

سکاڵای دڵ

20 Jan, 16:24


وەرگێڕان

ژنانی ئەویندار
دنیایەک بە پانتایی
پەنجەرەی چاوەڕوانیان هەیە
لەم دیوی شووشەی تەماوی
ئاوازی دڵپێدان ئەچڕن
هەمان ئەندازە جوان
هەمان ئەندازە تاڵ...


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

20 Jan, 08:16


کەم بڵێ گیان
تەمەنی زیادیم ناوێ!!!!

سکاڵای دڵ

20 Jan, 05:37


پیاو ئاگری داهێنا
ژن گەرما و
خۆشەویستی و
ماچ و
ئامێز و
بەهەشت....


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

19 Jan, 19:09


چێژی چاوەڕوانی


شەو لە نیوە تێپەڕی
چێژی چاوەڕوانیم شیرینە
وەک شەرابێکی حەو ساڵە
مەستم ئەکا،
نازانم بڕۆم یا بمێنم
من کە هەر دەم چاوەڕێتم
خۆت پێم بڵێ
لە کوێی شەو ڕاوەستم
هاتنت دێر نەکەوێ....


#سۆران ــ کەریمیان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

19 Jan, 16:55


کوردم ئەمن
هۆنراوە مامۆستا هێمن
دەنگ سۆران کەریمیان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

19 Jan, 15:32


لەئامێزی خۆت بمنێژە
ئیشتیایی ئارامش ئەکەم...

سکاڵای دڵ

19 Jan, 05:55


سۆران کەریمیان ئەڵێ


بێتۆ هەر هەناسەیەکم
سوار غەمێکە!!!!


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

19 Jan, 05:39


ئێشەکانی لە ئامێز گرتم و
ئامێزی پڕ لە ئێشی بۆ بەجێهێشتم...

#توور گۆت

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

18 Jan, 16:18


کاتی گۆرانی


مامۆستا #یەدۆڵڵا موحەممەدی
#سەوزە
.

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

18 Jan, 08:12


ژیان نادلۆڤانە لەگەڵم
نامژینێ
ئەمەوێ بچمە باوەشی مەرگەوە...

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

18 Jan, 06:21


دڵتەنگی
قاقای حەسرەتە
وەک فڕینی
باڵندەیەک
لە نێو قەفەسدا.....



#فەریدە ــ کاکی


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

18 Jan, 06:10


ڕۆحم
سێدارە دراوی
زیندانی جەستەی ئاڵۆزم

سکاڵای دڵ

17 Jan, 14:01


عەشق زمانێکە
کە چاو بێژەی ئەکا...

سکاڵای دڵ

17 Jan, 07:52


هەینی شاعیرێکە
شێعرەکانی لە ماتەمی
ئێوارانی دڵتەنگی
له شەقامی بێکەسی
پیاسە ئەکا و
بە شەوی تەنیایی ئەسپێرێ
حەسەرەتی هەواڵێک
خەوی لێ ئەتارێنێ....

#سۆران ــ کەریمیان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

17 Jan, 07:34


هێندەی زەوی بیــری باران بیرت دەکەم
بە ئەژمــاری گــەڵای داران بیرت دەکەم

جاران چەندە بەرەو پیری بیرت دەچووم
ئێستا زۆرتــر زۆر لە جـاران بیرت دەکەم

دەگەڵ پاییز لە دووری تۆ زەردە ڕەنگـم
وا مەزانـە هەر بەهـاران بیرت دەکەم

     
                  م_ئ_هۆگر

‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‎‌@xoozgaa

سکاڵای دڵ

17 Jan, 07:34


شێعری مامۆستا #م ئ هۆگر
دەنگ #سۆران سۆران

سکاڵای دڵ

16 Jan, 04:34


شێرکۆ بێکەسی نەمر فەرمووی


لە دنیای شێعر ژن پاشایە و
پیاو گەدا...

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

16 Jan, 04:31


عەشق
قوماشێکە پڕ بەباڵای تۆ دووراوە.

بەیانی باش ئازیزان❤️


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

16 Jan, 04:24


شێعر جەعفەر مەعروف ژیار

سکاڵای دڵ

06 Jan, 18:29


کام هونەرمەندێ میلیت بەدڵە.؟

بۆ بەشدار بوون لە لیست👇🏻👇🏻
@Zheyan1457

سکاڵای دڵ

06 Jan, 17:32


شەو وڵات نییە
ئەی بۆچی پێتەخەتەکەی تەنیاییە؟

سکاڵای دڵ

06 Jan, 16:28


ژیان بۆ من قۆزاخێک بوو
تۆ هاتی و بە پەروانەت کرد...

سکاڵای دڵ

06 Jan, 15:19


https://t.me/httpsgkDGIzhQRjVmNzdk

سکاڵای دڵ

06 Jan, 07:22


گەرچی هی من نیت
بە هی خۆمت دەزانم
بە گوێرەی دڵ...

سکاڵای دڵ

06 Jan, 05:48


ڕاستەوخۆ

سکاڵای دڵ

06 Jan, 05:48


‍ شەرت و پەیمان!

شەرت و پەیمان وا بەڕێزە گەر شکانی تیا نەبێ
پیاوەتی کاتێ بەهێزە قەت وچانی تیا نەبێ


ساقی گەر پیاڵەی پڕی پێدای لە دەستی وەرگرە
مەستی وا خۆشە ژومارەی ئیستیکانی تیانەبێ


هەر کەسێ هات و بەکەس خۆی پێ نیشاندای کەس نیە
خۆشە مێژووش سەرگوزەشتەی ناکەسانی تیا نەبێ


ئاوی عیشقە، خاک و خۆڵی بێکەسی دەشواتەوە
سفرە باهەر تیکە نانی هەندەرانی تیانەبێ


چاوی تۆ چاری نەخۆشینی دڵی چۆڵم دەکا
چۆڵ دەبێ شوێنێ ئەگەر چەن چاوە کانی تیانەبێ


گۆی زەوی وەک تۆپی فوتباڵە خڕە و باری نیە
پووشە لای من گەر خەریتەی کوردستانی تیا نەبێ


تۆو ڕەقیب و ئەمن و شیعریش هەر کەسێ خۆی و گوڵی
لێی گەڕێ تەقسیمی گەردوون با تەبانی تیا نەبێ


ژین وەهایە شادی و گریان بەیەک بەسرانەوە
نەمدی گریانێ سبەی قاقاکێشانی تیانەبێ


سەد قەڵاکۆن تازە بوو، سەد تازە کاخیش داڕمان
چیتە ئاسۆ؟ تۆ دەڵێی ژین داڕمانی تیانەبێ؟؟

#مامۆستا ئاسۆی گەورە

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

06 Jan, 05:39


تاوانبار

تۆ قەرزداری باوەشی منی
ئەوە تاوانێکە هیچ دادگایەک
بە تاوانی نازانێ...

#وەرگێڕان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

05 Jan, 18:34


سکاڵای دڵ pinned «https://t.me/+EAMolwZKj0k3YTE0 ژوورێکی کوردانە»

سکاڵای دڵ

05 Jan, 16:05


ئاخۆم کێ شەوی دابەش کرد؟
چ بێ ئینساف بوو
شەوەکان من ڕەشترن...

سکاڵای دڵ

05 Jan, 15:39


🖤🖤🖤



گەڕانەوەی ھەمووان بۆ لای خودایە
هاوڕێی تێکۆشەر و ماندوونەناس #خاتوو دڵنیا ڕەحیمی( بەرپرسی لقی شاماتی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان)، و بەڕێوەبەری کاناڵی سکاڵای دڵ هەواڵی کۆچی ناوادە و کۆچی دوایی برازای خۆشەویستتان، خەم و پەژارەیەکی گەورەی خستە دڵی هەموو هاوڕێیانت و هەموومانی هەژاند.
پەیامی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان، ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکاری ئەو خودالێخۆشبووە دەکەین و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە ڕوحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکا.
هیوادارین دوایین خەم و پەژارەتان بێ.
هاوبەشی خەمتانین.

لەلایان بەڕێوەبەرانی کاناڵی سکاڵای دڵ



🖤🖤🖤

سکاڵای دڵ

05 Jan, 14:26


من و ئێوارە
کەی چاوەڕوان شەوین
چاوەڕوان ئەوین....

سکاڵای دڵ

05 Jan, 05:19


بە هەورامی کەرا حەشرم تەمامەن
نەواچی گێلەن و گەوج و نەفامەن

کەسێ پەشتی کەرۆ خاک و زوانیش
تەڵاقم کەوتەبۆ تــــۆمش حەرامــەن

✍🏻#جەماڵ قادرپوور
‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‎‌

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

05 Jan, 05:13


دەستم
لە دڵت خاڵی و
دڵم لە دەستت پڕ...

سکاڵای دڵ

05 Jan, 05:10


هەندێ جار
وتەت ئەبێتە شێعر
شێعریش ئەبێتە خەنجەر و
ئەچەقێ بە دڵدا....

سکاڵای دڵ

04 Jan, 15:50


ئەمشەویش دڵتەنگم
وەشڵە وتنی
نە خوا ئەمباتەوە نە خەو...

سکاڵای دڵ

04 Jan, 06:09


هەوای هەوری یادەکانت
بە پێچەوانەی حەز
بە دەستی فەرامۆشی ئەسپێرم
ئاخ چی بکەم
باران ئەبارێ
باران ئەبارێ...

#سۆران کەریمیان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

04 Jan, 05:33


دنیا شوێنێکی ساردە بۆ ژیان
دڵی مرۆڤەکانە گەرم ڕایگرتوە...

سکاڵای دڵ

04 Jan, 04:47


#نامەکانت لەلام ماوە
#گۆرانی شاد بە دەنگی بەرزان قەرەهەنجیری

وەرە بۆ شەوێ
بەیانم بە
بەیان و
ئارامی گیانم بە....


#سکاڵای دڵ❤️

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

03 Jan, 17:13


سکاڵای دڵ pinned «https://t.me/+EAMolwZKj0k3YTE0 ژوورێکی کوردانە»

سکاڵای دڵ

01 Jan, 05:57


یادی تۆ
هەمان خۆرەتاوی بەتینە
کە بەیانیان
گەرم ڕادەگەرێ
سەهۆڵ بەندانی
کۆڵانی دڵم....


#سۆران ــ کەریمیان
#سکاڵای دڵ❤️


@xoozgaa
@xoozgaa
@xoozgaa

سکاڵای دڵ

31 Dec, 17:27


لینک ئێنستاگرام
Zareii 1980

سکاڵای دڵ

31 Dec, 15:44


ئێوارە
بۆ لووتکەی دڵتەنگی بردم
ڕەوانەی شەوەزەنگی کردم
هەستی لێڵایی
و
شەوی شەیدایی....

#سۆران ــ کەریمیان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

31 Dec, 15:19


شەو شەق بوو لە شەوقی تۆ ، دڵ مەحوی وشەی شینه
«شیرین» لە زمانی تۆ، ماڵم حەقە: شیرینه

شەوقی شەبەقی ڕووی تۆ ، شەشدانگی شەوی گرتووم
هەستم بە چ موشتاقێ، ئەمشەو لە خرۆشینه

شووشەی قەدوو تۆ شووشی جامی شەوی پڕ کردم
شەهدی نەشئەی ئەمشەو ئامادەی نۆشینە

شەککەر کە بە شیرینی، مەشهوورە لە عالەمدا
لەو شیرینی شێ گوتنەت ، چەشتی؛ گوتی: شیرینه

مەغشووشە ئەگەر شێعرم ، بیبەخشە بە شۆخیی خۆت
شەرحی غەزەلی شینت، شیاوی وشە تاشینه

شاهید کە شەهیدت کرد ، کوا شاهیدی بۆ دەدرێ؟
ئەو شێعرە کە دەیبینی، لەو شاعیرە پەشمینه

شەرتە ئەگەر شەوگارێ، ڕۆشن کەی لە «ڕێبوار»ێ
شەم بێ لە شەوی تارێ ، تا مەحشەری شم زینه




بێناو بوو
داواکارم گوێی لێ بگرن زۆر جوان و پڕ هەستە...

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

31 Dec, 08:39


زیندووی عەشقم
لەبێتۆیی
نەمردم ئیتر نامرم...

سکاڵای دڵ

31 Dec, 05:45


ناکامی



دیلی دەستی ژیانی
تفت و تاڵم
خەم و خەفەت گەمارۆیان داوم
پێم وایە ڕادەستی مەرگم
من مردووم
جا هەناسە لێم ناگەڕێ!!!!!


#سۆران ـــ کەریمیان

گەمارۆ = محاصره
ڕادەست = تسلیم

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

31 Dec, 05:04


ئاواتی منی
خۆزگە بۆ گۆڕت نەبەم...

سکاڵای دڵ

30 Dec, 17:55


لە گەیشتنێک
نەموێرا بڵێم
خۆشم ئەوێی
بە تیلەی چاو تیری
نیگای بۆ خستم
گیانم نیشتە لەرزە
وتی چیتە؟
وتم هەوا ساردە!!!!

#سۆران کەریمیان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

30 Dec, 15:21


جادەی ژیان ئەپێوم
بەو هیوایەی بگەمە تابڵۆیەک
لێی نووسرابێ؛
کۆتایی دڵتەنگی..
.

#سۆران ـــ کەریمیان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

30 Dec, 06:59


لە باوەشم بگرە
تا بزانم دڵی من تەنگە
یا باوەشی تۆۆۆ....

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

30 Dec, 04:18


بەیانی باش

خۆشەویستی تۆ
بەیانیان
پێش هەموو شتێک
لەمندا هەڵدێ....

وتنی سۆران کەریمیان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

29 Dec, 17:55


سنووری
ئامێزی خەیاڵ
ئاوەڵا کە
ئەمەوێ ئەمشەو
لەگەڵ هەستت
ڕۆژ بکەمەوە....


#سۆران کەریمیان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

29 Dec, 06:22


مەڕۆ
ئەگەر بڕۆی
دڵێکی شکاو لەگەڵ خۆت دەبەی...

سکاڵای دڵ

29 Dec, 06:19


غەیری تۆ دڵم نادەم بە هیچ کەس
مەگەر وڵاتێک چەند پاشای هەیە؟

#مامۆستا ک_د_ئازاد
@xoozgaa

سکاڵای دڵ

29 Dec, 05:54


‌                                          lasar ئازیز

بەداخەوە پۆستێکی بێ ناو و نیشان لەبابەت دەستەواژە و ئیدیۆمەکانی زمانی کوردی کە پەیوەندی بە کات و ساتەکانی شەو و ڕۆژەوە هەیە و پڕە لە هەڵەی زۆر زەق و سەیر و سەمەرە، لە فەزای مەجازی‌دا ئەودەستەودەستێ دەکات.
ئەو دەستەواژە و ئیدیۆمانەی کە لە کۆنەوە لە زمانی کوردیدا بۆ کات و ساتەکانی ڕۆژ و شەو دیاری کراون هیچ پەیوەندی بە ئەژماری کاتژمێرەوە نییە،(شمارش ساعت).
وەکی هەموومان دەزانین ڕۆژهەڵاتن و ڕۆژئاوابوون لە هەر ناوچەیەک لەسەر گۆی زەوی، بە پێی هەڵکەوتەی جوگڕافیا کە لە کامە (مدار نصف‌لنهار)دا و لە کوێی(خط استوا) هەڵکەوتووە و هەر وەها لە کامە وەرزی ساڵ‌دایە، جیاوازە و ئەژماری کاتژمێر لەو بارودۆخانەدا بۆ ئەو کاتانە دەگۆڕدرێ.
بۆ وێنە لە نێوەڕاستی بەهار‌دا کاتژمێر 5,30ی بەیانی ڕۆژ  دەبێتەوە و کاتژمێر 19,30ی ئێوارێ ڕۆژ ئاوا دەبێت. کەچی لە نێوەڕاستی پاییز‌دا کاتژمێر 7ی بەیانی ڕۆژ دەبێتەوە و کاتژمێر 17,30ی ئێوارێ ڕۆژ ئاوا دەبێت.
کەوابێ بەهیچ لەونێک ناکرێ کاتژمێرێکی (ثابت) بۆ ڕۆژهەڵاتن و ئاوابوون، تەنانەت بۆ نیوەڕۆ و نیوەشەو دیاریی بکرێ، واتە ناتوانیی بڵێن کاتژمێر 12 کاتی نیوەڕەۆیە. لەهەر کاژمێرێک‌دا خۆر بێتە نێوەڕاستی ئاسمانێ و  سێبەر سفر ببێتەوە ئەوە نیوڕۆیە.
هەڵەکان:

کاتژمێر دووی شەو = ڕاکشان
ڕاکشان نییە و (ڕاشکان)ـە، بە شەودرەنگانێک دەڵێن کە زۆری نەماوە ڕۆژ بێتەوە.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

"شەو ڕاشکا،
ئەژنۆم شل بوو،
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپرووکا... (پەشێو)"

کاتژمێر 3ی شەو= کازیوە
کازیوە: ڕوونایی نێوان شەو و ڕۆژان کە زەردەی تاوێ پەیدا دەبێ.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 11 = گزینگ
گزینگ، گزنگ: کاتێ تێسووی تیشکی خۆر لە ئاسۆی بەیانی سەر وەدەر دەنێ.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 9 = سپێدە
سپێدە: هەمان گزینگە.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 5ی شەو= بوومەڵێڵ
بوومەلێڵ، بوولێڵ: بەری بەیانی نێوان شەو و ڕۆژان کە هێشتا گزنگی نەداوە و دنیا لێڵە.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 6ی بەیان = ڕۆژهەڵات
ڕۆژهەڵات: کاتێ خۆر خویان دەبێت و وڵات ڕووناک دەبێ.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)
 
کاتژمێر 7 = بەرەبەیان
بەرەبەیان: کاتێکە کە هەر شەوە و هێشتا ڕۆژ نەبووەتەوە بەڵام لە ڕۆژبوونەوە نزیکە.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 8 = بەیانی
بەیانی: کاتێک کە ڕۆژ تەواو لە کەل هاتووەتە دەرێ و لە ئاسۆ بڵند بووە.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 10 = چێشتەنگاو
چێشتەنگاو، چێشتان، قاوڵتوون: نێوەڕاستی دانی بەیانی، واتە دوای ڕۆژهەڵات و پێش نیوەڕۆ.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 12 =نیوەڕۆ
نیوەڕۆ: کاتێ ڕۆژ دەگاتە نێوەڕاستی ئاسمانێ.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 13 =پڕشنگ
پڕشنگ: کاتی ڕۆژهەڵات کە  تیشکی ڕۆژ بە پۆل خویان دەبێت.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 14 =دوانیوەڕۆ
دوانیوەڕۆ: لە نیوەڕۆوە هەتا پاڵێنان دوانیوەڕۆیە.(پاڵێنان: دەمەو ئێوارە)
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 16= زەردەپەڕ
زەردەپەڕ: هەرکات زەردەی هەتاوێ لە ئاسۆ ئاوا بوو.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 17= ئێوارە
ئێوارە: مەودای پاڵێنان هەتا زەردەپەڕ.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 18= ڕۆژئاوا
ڕۆژئاوا: هەرکات ڕۆژ لە ئاسۆ ئاوا بوو.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 19= هەنگۆر
هەنگۆرە، ئەنگۆرە: ئێوارەیەکی درەنگ، نزیک بە ڕژئاوابوون.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 20= شێوان
شێوان: بوومەلێڵەی ئێوارێ، نێوان ڕۆژ و شەو.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 23= شەوەزەنگ
شەوەزەنگ: کات و قۆناغێکی دیاریکراو نییە لە هیچ شەوێک‌دا. بە درێژایی ساڵ هەموو ئەو شەوانەی کە مانگەشەو نییە یان مانگ بە تەواوی ئاوا دەبێت و شەو دەکەوێتە ئەوپەڕی تاریکی‌، بەو شەوانە دەڵێن شەوەزەنگ.

کاتژمێر 24= نیوەشەو
نیوەشەو: نێوان ڕۆژئاوابوون و ڕۆژهەڵات، جا بکەوێتە هەر کاتژمێرێک.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 1ی شەو = تارم
کاتژمێر 4ی شەو = کۆچاری
کاتژمێر 15= قڕچنگ
کاتژمێر 21= قوڵلان
کاتژمێر 22= شەوڕۆ
(ئەوانەم نەبیستووە، ڕەنگە کۆژی ناوچەیی بن)

ع. ئازیز. (lasar)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat

سکاڵای دڵ

28 Dec, 15:20


ئەگەر زەمانێ پرسیاری ئارامشم لێ بکەن
ئەڵێم سەردەمانێک یارم بوو بووم!!!!

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

28 Dec, 15:12


🎼 کاتی گۆرانی
بۆ ئارامبەخشی شەوتان
ئامینێم تاقانەی دایێ



نازانم قوربانی کوێت بم!
قوربانی گوارەی لەگوێت بم!
قوربانی لەنجەی ڕۆیینت بم!
ئامینێم تاقانەی دایە!

#هومەر دزەیی


@xoozgaa
@xoozgaa
@xoozgaa

سکاڵای دڵ

28 Dec, 15:10


وەرگێڕان

جانتاکەت هێندە گەورە بوو؟
تەواوی ژیانی منت
لەگەڵ خۆت برد!!!!

#گەڕووسی
#سکاڵای دڵ❤️


@xoozgaa
@xoozgaa
@xoozgaa

سکاڵای دڵ

28 Dec, 06:45


خۆزگە نەدەهاتن
کە هاتن دڵیان نەدەبرد
دڵیشیان برد
نەیاندەشکاندو نەدەڕۆیشتن....


#سۆران کەریمیان
#سکاڵای دڵ❤️



@xoozgaa
@xoozgaa
@xoozgaa

سکاڵای دڵ

22 Nov, 05:11


سڵاو ئازیزان
ڕۆژباش کوردستان❤️



جوانترین ماڵی دنیا
دڵی کەسێکە
کە خۆشت ئەوێ



#سکاڵای دڵ❤️


@xoozgaa
@xoozgaa
@xoozgaa

سکاڵای دڵ

21 Nov, 16:11


ئەمشەو وەرە خەونم
دەستم لەمل کە
با ڕۆحمان تێکەڵاو بکەین
لەپێخەفی عەشقدا...


#سۆران ـــ کەریمیان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

21 Nov, 08:51


هۆزەکەم
دەنگی زوڵاڵی تۆ نەبێ
منیش لێرەوه بێدەنگم
هۆ خاکەکەم
ڕەنگی سوورئاڵی تۆ نەبێ
منیش لێرەوه بێڕەنگم
من به بێ ئێوه باڵدارێکی باڵ شکاوم
کانییەکی وشک و بێ ئاوم
دوورم لێتان بەڵام خۆشکەکانم براکانم
ئازاری زامەکانتانم
دوورم لێتان بەڵام هاورێکانم
هاودەمی ڕۆژ و شەوتانم
هاو بیرتانم
هاوخوێنتانم
من گیان فیدای کوردستانم...


#مامۆستا ناسر حیسامی
#سکاڵای دڵ❤️


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

21 Nov, 05:44


ژیانم برینێکە
هاتنت بە مەڵهەم کەم
‌ ئەی "ئا زا دی"


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

21 Nov, 05:30


خامۆشی هاوار ئەکا
له دەردی بێدەنگی!!!

سکاڵای دڵ

20 Nov, 18:05


لە ئەنجامدا
دڵ ناچارە
یا دەبێتە خوێن
یا دەبێتە بەرد!!!!

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

20 Nov, 15:51


پاییز عەشق بە دڵ و
دڵتەنگی بە گیان پەیوەند ئەدا...

سکاڵای دڵ

20 Nov, 13:47


مامۆستای کۆچکردوو
#برایم قادرے
سەیزاده دۆعام لی دەڪا

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
@xoozgaa

سکاڵای دڵ

20 Nov, 12:44


سەیری گۆرانی
بۆنی شێعر
بیستنی نەقاشی
چێشتنی سەما
بێنە دەستت...

سکاڵای دڵ

20 Nov, 10:44


مامۆستای نەمر ڕۆحت ئارام و سرەوتە بێ یاد و ناوت بۆ هەمیشە لەدڵی گەلی کورد زیندووە

سکاڵای دڵ

20 Nov, 10:41


https://t.me/+EAMolwZKj0k3YTE0

کۆڕیکی خنجیلانە و خۆمانی

سکاڵای دڵ

20 Nov, 06:20


خۆشەویستی واتا
تۆ نەبی لەگەڵ هیچکەس
حاڵم باش نییە
تۆ لەکوێی خۆشەویستەکەم!!!


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

19 Nov, 18:15


مقام

#سۆران کەریمیان
#شێعر مامۆستا هۆگر


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

19 Nov, 16:36


مامۆستا ئیبراییم قادری کۆچی دوایی کرد بەداخەوە

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

19 Nov, 10:25


بیرکاری ئەوین جیاوازە
لە دوو یەک کەم ببێ
هیچێک نامێنێتەوە!!!

؟

بیرکاری = ریاضی


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

19 Nov, 07:06


ویکتۆریا کایێر
خەڵکی وڵاتی دانیمارکە و تەمەنی ٢١ ساڵە
وەکوو جوانترین ژنی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٤ هەڵبژێردرا.

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

19 Nov, 05:47


دیکتاتۆرەکان ئەڵێن

خەڵکی دوو دەستەن
یەکەم فریو ئەخۆن
دووهەم گوللە...

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

19 Nov, 05:46


فێری فڕینت کردم
ئاسمانم لێ قەدەغە نەکەی!!!


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

18 Nov, 17:17


خەیاڵم شانە مەکە پەرێشانە...

سکاڵای دڵ

18 Nov, 17:09


لەهەر شەوێکدا خەیاڵێک هەیە
لە خودی شەو درێژتر!!!

سکاڵای دڵ

16 Nov, 08:08


شەڕ ناکەم
هەر ئەوەی کە لەتۆ ئەنووسم
واتا دۆڕاندومە...

سکاڵای دڵ

16 Nov, 05:12


ژیان وەکوو جگەرەیەک وایە
ئەو دووکەڵ ئەکا و من ئەکۆکم....!!!!!


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

15 Nov, 17:35


نازانی چەند بیرت دەکەم
هۆ دوورێ گیان
#ئیدریس مەڕانی


@xoozgaa
@xoozgaa
@xoozgaa

سکاڵای دڵ

15 Nov, 15:23


ئێوارە
دوایین
هەناسەکانی ڕۆژە
بۆیە ئێمەیش دڵتەنگین....


#سۆران ــ کەریمیان
#سکاڵای دڵ❤️


@xoozgaa
@xoozgaa
@xoozgaa

سکاڵای دڵ

15 Nov, 14:50


له مندا شتێ کەمه؛
وەک خاڵۆ ناسر
لە سنه...:(💔

✍️مەهناز_شەمس

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

14 Nov, 10:35


ڕووناکی ڕێگای ژیانە خۆشەویستی.

#تاگووڕ

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

14 Nov, 06:32


پەچەم لاداوە ئیللا من لە بۆ تۆ یاری شیرینم
لەبت هێنایە نێو گردن گومانت خستە نێو دینم
لەسەیری ئەو دڵەم هێستا سەرم سوڕماوە وەڵاهی
حیجابم چۆن فڕێداوە چلۆن لامداوە پەرژینم؟


#شەیدا مەحموودی شنۆ

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

14 Nov, 05:52


ساتێ بۆ پێکەنین

دوێنێ کچێکی باڵابەرز و جوانم بینی
چوومە پێشەوە وتم کچی جوان
چەند برات هەیە؟ وتی حەوت
نەموێرا بڵێم خۆشم ئەوێی
وتم بە منەوە ئەبنە هەشت😂😂😂😂


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

14 Nov, 04:40


پەچـەت لاده ببینم ڕووت، ئەمـن خۆ سەیری تــۆ ناکـەم
له ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشی ئەنەخشێنێ

#ئەخۆل

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

13 Nov, 06:15


شاعیر کێیە
شاعیر کەسێکە
بە بێ ئەوین ئەوینداری ئەکا...

سکاڵای دڵ

13 Nov, 06:10


ئەگەر دەمزانی خۆشەویستی
تا ئەو ڕادە مەترسیدارە
هەرگیز نەمدەکرد!!!!


#نزار قەبانی

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

12 Nov, 18:14


سۆران کەریمیان

شەوگاری درێژی پاییز
بڕ خەیاڵی دوورم ناکا....


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

12 Nov, 17:23


هەندێ جار
ژیان جوانی خۆی
لە قاپی کەسێکدا
بە تۆ خەڵات ئەکا...

سکاڵای دڵ

12 Nov, 05:57


خەتای من نییە دڵ خۆی بێعارە
#هەڤاڵ خانەقینی

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

12 Nov, 05:55


عەشق و خۆشەویستی
دڵ پەسەندی ئەکا
چاو ئەیخاتە ڕێ و
لێو پەنجەمۆری ئەکا!!!!

سکاڵای دڵ

11 Nov, 18:29


ئازیزەکەم
تۆ بێخەم بە و خەم نەخۆی
من بە تەنێ خەمی
خۆت و خۆیشم ئەخۆم!!!!


#سۆران ـــ کەریمیان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

11 Nov, 05:57


مەهێڵە سێبەری لێڵی دوێنت
ڕووناکی ئەمڕۆت دابپۆشێ
ژیان ئەمڕۆیە
دوێنێ ڕۆیشت و
سبەیش هێشتا نەهاتوە!!!!


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

11 Nov, 04:59


#ڕۆژباش کوردستان


بەیانیان
چاوەڕوانم
ژیان دەس پێ بکا
هەر ئەوەندە
دەنگت ببیسم و
بانگم بکەی،


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

10 Nov, 18:23


لە بێدەنگی شەو
بە بێدەنگی دێت
دەنگی پێی خەیاڵت....


#سۆران ـــ کەریمیان
#سکاڵای دڵ❤️

@xoozgaa
@xoozgaa
@xoozgaa

سکاڵای دڵ

10 Nov, 15:38


ماچی لێوت گەر بە نرخی گیانی شیرین دەس کەوێ
کەس نییە گیانی بوێ، فەرزانە دێ، دێوانە دێ


#هێدی

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

10 Nov, 15:31


دڵخۆشی هەستێکە
لەلایان کەسێکی خاوەن هەست وەری ئەگری!!!!

سکاڵای دڵ

10 Nov, 06:36


تــــۆ نیشتمان،
من نازانم ئەڵێن ڕۆژێک بووە جوان بووی..!!!!

#شێرکۆ_بێکەس
@xoozgaa

سکاڵای دڵ

10 Nov, 06:00


دەلیــل وادەی سەرســەراوەکەم
بینایی دیدەی شەو بێ خاوەکەم

ڕەفێــق سەرحــەد ئـیــقــلیم دەردان
ناخودای کەشتی بەحرەکەی هیجران

ئوستاد تەعلــیم دەرس مەجـنوونیم
دەسگیر ڕاگەی سەختی و زەبوونیم

شەمع بەزمگەی مەهجووری و دووری
مێعــمار ئەســاس پایەی ســەبـووری



#شێعر مامۆستا مەولەوی
#دەنگ سۆران کەریمیان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

09 Nov, 18:29


#ئای چەندەم خۆش دەوێ
#ناسر ڕەزازی

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

09 Nov, 15:34


ئاسوودە بە
من ناتوانم ھیچ کەسێک ئازار بدەم جگە لەخۆم...

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

09 Nov, 07:47


تۆ جوانترین بیانووی منی ، بتگرم؟

#سۆران کەریمیان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

09 Nov, 06:35


هاوارەکان مردوون
بێدەنگی فەرمانڕەوایە
تەنیایی دەسەڵاتداری
وڵاتی بێکەسانە
ئێمە
بێدەنگ و
تەنیا و
بێکەسین...


#سۆران کەریمیان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

09 Nov, 05:42


خۆزگە
ژیانی منیش وەکوو
خۆشەویستییەکەی تۆ کورت بووایە😔

سکاڵای دڵ

09 Nov, 04:02


بە هەموو غەمێکت ناساندم
ئاخ لە غەمی دووری!!!

سکاڵای دڵ

09 Nov, 04:01


ئێمە بریندارین
برینداری بێ هاوارین...

سکاڵای دڵ

08 Nov, 20:23


لەمندا تاریکە شەوێکە
مانگی ڕووت نەبێ
هیچ مانگەشەوێک
دڵم ڕووناک ناکاتەوە....


#سۆران ـــ کەریمیان

@xoozgaa

سکاڵای دڵ

08 Nov, 16:13


ئێران تەنیا وڵاتێکە
بە ڕیاڵ کار ئەکەی
بە تمەن ئەژمێری
بە دولار خەرج ئەکەی...

سکاڵای دڵ

08 Nov, 15:25


https://t.me/royaye_bad_borde1

سکاڵای دڵ

08 Nov, 15:15


هەندێ کار پیاوی خۆی دەوێ
هەر پیاوێک ناتوانێ
وەکوو خۆش ویستنی ژنێک!!!


@xoozgaa

سکاڵای دڵ

08 Nov, 15:09


ئێوارەی هەینی
بەردی غەم ئەهاوێ لەدڵ،