🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍 @sos4d Channel on Telegram

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍

@sos4d


ئـەو تا ئەبـەد بەڵێنـی پێ یـاوم
پێویستیم بە ئێـوە نییە'🫂🤞🏽󾓨!


🤴🏻شـادەمــاری دڵـم
👸🏻ℳ𝓮𝓲𝓝𝓮 𝑺𝒉𝓪𝒕𝒔


꧁ 𝘮 🕊🤍 𝘴 ꧂

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍 (Kurdish)

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍 channel is a place where like-minded individuals come together to share their feelings and emotions. It is a safe space where you can express yourself freely without any judgment. Whether you need a listening ear or just want to connect with others, this channel is for you. Join us in spreading love and positivity through our shared experiences and stories. Come be a part of our supportive community and feel the warmth and comfort of Meine Shats. Let's build a stronger bond together as we navigate through life's ups and downs. Find solace in the words and support of our members. We are here to lift each other up and hold each other close in times of need. Join Meine Shats today and let's create a stronger, more connected community together.

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍

27 Jul, 08:42


ماوەیەی زۆر لەمەوبەر ئەو پۆستەم کرد، هەمووان بوون بە شاهێدی ئەشقەکەی من...

چاوەڕوانی کۆتایی هات و بەڵێنەکەی بردە سەر و ئەڵقەی خۆشەویستی کردە پەنجەم و کردی بە سومبولی خۆشەویستیمان و کردمی بە بووکی ماڵە بچکۆلانەکەی ..

ئێستا ئەو هاوسەر و هاوڕێگەمە..

دەی بەخوا دوای ئەو بەیەک گەشتنە مردن هەق و ناهەق نییە'!


💍🩵
27 / july
saterday..

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍

01 Jul, 01:07


https://t.me/hamster_kOmbat_bot/start?startapp=kentId579087271
Spiel mit mir, werde CEO der Krypto-Börse und erhalte einen Token-Airdrop!
💸 2k Münzen als Erstgeschenk
🔥 25k Münzen, wenn du Telegram Premium hast

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍

26 Aug, 21:38


ئــاهههـــ
بۆ خەوێـک لەسـەر سیـنەت'!

27,Aug,2023
12:38 a.m 💌👫💯

          𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍

01 Jul, 18:09


سوپاس بۆ هەموو ئەو ڕۆژانەی تەمەنت کە بە منی ئەبەخشیت و لە هەوڵدان بۆ بوونی من بەڕێی ئەکەیت،
پیـاوی ژیان کردنم؛
بەڵێن بێت بۆ هەموو ئەو ساڵانەی کە لە تەمەنتا ماوە ببمە گەورەترین جێگەی شانازیت و ئاسوودەیی بە ژیانت و ئارامی بە ماڵەکەت ببەخشم و بە خۆشەویستیم ڕۆژەکانت
جوانتر بکەم..
پیرۆزە ڕۆژی بوونت نووری چاوانم، خوا لە تەمەنی من کەم بکات و بێ تۆیی پیشانم نەدات و بوونت بکات بە دیاری هەموو ساڵێکی لەدایک بوونم ئەی جوانترین دیاری پەروەردگارم..!

خـانـمە نـازدارەکـەت'🙈💍!


1,Jul,2023
9:09 p.m 💌👫💯

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍

01 Jul, 18:09


لە دونیای مندا هیچ شتێک ئەوەنەی تۆ جوان نییە و ئەوەنەی تۆ ئاسوودەیی بۆ ژیانم ناهێنێت، ڕۆژی بوونت یەک جار لە تۆ و هەزار جار لە خۆم پیرۆز بێت..
ڕۆژی بوونتە و لە چاوانم دووریت و نازانم چۆن پیرۆزی بکەم پیاوی من، ئەمڕۆ باوەش بە خۆما ئەکەم و بوونت لە خۆم پیرۆز ئەکەم و ئازاری دووریەکەتم دووبارە نوێ کردەوە بۆ ئەمساڵی تەمەنت ئاواتی ئەوە ئەخوازم پێت بگەم و لە ژێر سیبەری یەکتردا ساڵێکی تەمەنمان تێپەڕێنین و تاڵە سپیەکانی ڕیشت لە ژێر چاوانی خۆمدا زیاد ببێت و بێبەش نەبم لە بوونت لە ژیانما، وەک هەمیشە بۆ ئەمساڵی تەمەنت نزای بەیەک گەشتنمان ئەخوێنم و بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بینینی چاوەکانتم لە نزیکمەوە، بۆ ئەمساڵی تەمەنت نیازی ئەوە ئەخوازم خۆم بەرامبەر چاوەکانت بوەستم و فوو لە مۆمی تەمەنت بکەم و ببم بە شاهێدی تێپەڕبوونی هەموو ساڵەکانی تەمەنت و پیر بوونمان لە باوەشی یەکتردا، تۆ تاکە بوونیت لەم دوونیایەدا دڵخۆشی بۆ دڵم ئەهێنیت و سوپاسگوزارتم بۆ هەموو ساتێک کە بەیەکەوە بەسەری ئەبەین، هیواخوازم بەختەوەریمان کۆتایی نەیەت و هەموو تەمەنمان پێکەوە لە ماڵە بچوکەکەتدا بە ئاسوودەیی و عەشقەوە بەسەر ببەین...

خانمـەکـەت'🕊🤍!

1/7/2023
💌👫

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍

23 Jun, 20:15


دەستم لە دەستی تۆ دوورە،
ئەوە سەرەتا و کۆتا کێشەمە..'🕊️🤍!


شـــادەمــاری دڵـــم'🫀💍!


23,Jun,2023
11:15 p.m 💌👫💯

          𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍

06 May, 22:30


پەناگـە ئارامەکەی من تۆیت
سەرەڕای ئەوەی
سەدان شــار لە نێوانمـانە،
بۆ هەر 24 کاتـژمێری ڕۆژەکـانم
لە ڕۆحم بۆم نزیکتـری،
لـێک دووریـن،
بەڵام تۆ ڕووبەڕومی
دەی ئەوەتـا لەوپەڕی دوونیاش
بەیەکەوە سەیری یاری ئەکەین،
بە دیارتەوەم و سەیرت ئەکەم
پێئەکەنم بەم جۆش و خرۆشەت
بۆ بردنەوەی یاریەکـەت.
سـوپاس کە بۆ ساتێکیش
تەنهـام ناکەیـت و هەمیشە لامیـت
سانیـە بە سانییە چاوەڕێم
ڕۆژگار بوەستێـت،
ببینە چەند لێک نزیکین
پیـاوی مــن..'🕊️🤍!

( هــەلە مەدریـد )✌️🏽🥰💯
سوپـاس جـامی شـای ئیسپـانیا
بۆ پێدانی ئـەم دڵ خۆشیەت
بـۆ دڵـەکـەی مــن..


خـانـمە نـازدارەکـەت'🙈💍!


7,May,2023
1:30 a.m 💌👫💯


          𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍

02 May, 20:11


پیـاوی ژیان کردنــم..'🕊️🤍!

لە ڕۆژی 24 ساڵەی لەدایکبوونمدا..
ئەمەوێت پێت بڵێـم:
سوپاس بۆ ( بوونت )
لە ژیانمـا پێویستم بە بوونی تۆ بوو.
سوپاس بۆ ئەوەی خۆشەویستیەکەت لەگەڵما ڕاستەقینە بوو لە کاتێکدا لەم ژیانە هەتا هەست و سۆزیش مەسڵەحەتـە.
سوپاس ئەی ئەوەی بۆ ڕۆحـم
نزیکتر بوویتە لە جەستــەم.
ئەوەی خۆشەویستی خودی فێرکردم خۆشەویستیەکەت بوو، بوونـت جوانترین شتی دونیایە بۆ من ڕووی دابێت، قەرەبووی دۆڕانەکانمە، وات کرد جوانی ژیانم پڕ بکات، زەردەخەنەکانمت گۆڕی بۆ جوانتـر،
پێشتر تەنانەت پێکەنینیش ڕاستی نەبوو، مزگێنی بێت ئێستا لە ناخی دڵمەوە پێئەکەنم، دەستم کردووە بە لەبیر کردنی هەموو ڕوداوە ناخۆشەکانی ژیانم، دەستم کردووە بە دیلێتکردنی فرمێسکەکانی ئەوکات، تۆ زۆرت گۆڕی لە قەناعەتەکانم و زانیت چۆن لێم تێبگەیت و تەنانەت بیرکردنەوەشم بگۆڕیت، پێش شێوەت حەزم لە عەقڵ و بیرکردنەوەتە، هەستەکەم بەس تۆ لێم تێ ئەگەیت و کاریگەری تۆشم پێوە دیارە، خۆشمویستی چونکە بینیم دونیات بۆ من ئیهمال کرد و هەموو ژیانت بۆ بەدەستهێنانم و ئاسودەیم تەرخان کرد، جوانتر لە گرنگی پێدانت قەدر گرتنت بوو، هەندێک جار ڕسق ئیحساسێکە و لەگەڵ تۆ لەو ئیحساسەدا ئەژیم، ئەو ئاسوودەییەم بە خێری تۆیە.


خـانـمە لاسـارەکــەت'🙈💍!


2,May,2023
11:11 p.m 💌👫💯


          𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍

30 Apr, 12:33


پیــاوی ژیـان کـردنـم..
خـەم غەڵەتی کردووە سەردانم بکات
تـا تــۆم هەبێـت..'🕊️🤍!


خـانـمە وردیلۆکەکەت'🙈💍!


30,April,2023
3:33 p.m 💌👫💯


          𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍

26 Apr, 09:14


ئــەو،
تاکە پیاوە کە لە رۆحمدایە..'🕊️🤍!


شـــادەمــاری دڵـــم'🫀💍!


26,April,2023
12:14 p.m 💌👫💯


          𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍

18 Apr, 01:04


پیـاوی مــن'🕊️🤍!

لە شەوی قەدردا نزا دەکەم:-
ببی بە چارەنووسم,
و ڕەمەزانی داھاتوو لە پاڵ یەکدا عیبادەت بکەین🥺🤲🏻!


خـانمــەکــــەت'🙈💍!


18,April,2023
4:04 a.m 💌👫💯

          𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍

12 Apr, 18:09


پیـاوی ژیـان کردنــم'🕊️🤍!

گەر تــۆ پێبکەنیت
پیــری درەنگتــر دێــت
بـۆ بەر پـەنجــەرەی عــومـرم..
ھەموو گوڵەکانی ســەر کــراســە ڕەنگــاو ڕەنگــەکانیــشم
بە گەشــی دەمێننــەوە،
گەر تۆ پێبکــەنیت
مــەرگ چـەند فـەرسەخێــک
لە بەختــەوەریـم
خۆی بەدوور دەگــرێت..
خــۆر بە شێوەیــەکــی جوانتــر ھەڵـدێ و مانــگ دڵـگیرانەتــر لـە ئاسمـاندا دەگــەشێتــەوە، گـەر تـۆ پێبکـەنیـت شەقامـە تـاریکـەکانـی تـەمەنـم تـوانای نائـومێـد کردنــی منیـان نابێـت..
پێـکەنینــەکانی تــۆ ئەو تــابلــۆ ڕەنگـاڵانــەن کـە بە دیــواری دڵــمەوە ھەڵــمواسیــون، ئـەو دەنــکە یاقــوتــانەن کــە ملوانکــەی شادیــم لێیــان چنیــووە، سومبــولی ئەو دێــڕانەن کــە ووشەگـەلێــکی ڕازاوەیــان
لە ئامێــز کــردووە...
نووری چاوەکــانی من، پیــاوەکەم
گــەر تۆ پێبکەنیــت؛
ژیــان بەم ھەموو ناشرینیــەوە، هێشـتــا جــوانە...
ژیــان بەم ھەموو مردنــەی ڕۆژەکــانیەوە،
ژیــــانــــە...!



شـادەمــاری دڵــم'🫀💍🙈!


12,April,2023
9:09 p.m 💌👫💯

        𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍

13 Mar, 16:17


دڵتەنگ مەبن..
ڕەنگە ئەوەی دێت بۆتان
مەرد و پیاو و باڵا بەرز و
چـاو قاوەییەکی ئافسوناوی بێت
وەک پیـاوەکـەی مـن'🕊️🤍!


شـادەمــاری دڵــم'🫀💍🙈!


13,march,2023
7:07 p.m 💌👫💯

             𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹

🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍

03 Mar, 12:40


پیاوی ژیان کردنـم'🕊️🤍!

هەر ئەو ڕۆژەی بۆ یەکەم جار لە کامێرە چاوەکانتم بینی و ئەو شەوەی بە دەنگی هەناسەکانت خەوم لێ کەوت.
ئیتر دڵم خورپەی کرد وەک ئەوەی پێم بڵێ ئیتر تەواو ئەوەی ویستت هات'!
لەو ڕۆژەوە هەنگاو ئەنێم بۆ نەخشاندنی داهاتویەک پڕ لە جوانی، داهاتویەک کە مردنیشم لە باوەشت بێت، ناخۆشی هەر ئەبێت بەڵام تۆ هەمیشە بۆت کردووم بە ڕێگایەک بۆ پەڕینەوەی ناخۆشیەکان..!ٚ
کە ئەڵێم هەنگاو ئەنێم
مەبەستم هەنگاو نان نییە بە پێیەکان..؟
ئاخر مەرج نییە بۆ هەنگاو نان
تاکە ئامڕاز پێیەکان بێت'!
ئەوەتا ترپەکانی دڵم هەمیشە هەنگاو دەنێن لە نیشتنیان لەسەر دڵی تۆ.
زۆر کات ترپەکانی دڵم هەنگاوێکی وایان ناوە، زەحمەتێک لە زەحمەت زیاتر!
ئەو ختورانەی بە دڵی مندا دێت چەندین وڵات ئەبڕێت تا لای تۆ.
ئەوانە بەس نین پیاوەکەم..؟
ئاخر کە ئەو ترپانەم وەستا ژیانم ئەوەستێ، هەنگاوەکانم کۆتاییان پێ دێت،
حەز و ئاواتەکانم ئەبن بە تۆز'!
هەر ترپەیەک لە دڵی من هەنگاوێکە،
هەر هەنگاوێکیش ئاهـ و حەسرەتێکە..
گەورەترین حەسرەتیش بینینی تۆیە، ئەو ترپانەی دڵم بە ویستی تۆیە ترپەی دێ و بۆ بینین و گەشتن بە تۆیە ئاهـ و ئازار ئەکێشێت'!

3-3-2023

💌👫💍