تابعی بەڕێز عطائی کوڕی يەسار -ڕەحمەتی خوا بڕژێت بەسەریدا- دەفەرموێت: "هیچ شەوێک نیە لە دوای ليلة القدر لە شەوی ناوەڕاستی مانگی شەعبان باشتر بێت، خودای پیرۆز دادەبەزێت بۆ ئاسمانی دونیا ولە هەموو بەندەکانی خۆش دەبێت، جگە لە موشریک ومشتومڕکار -بیدعەچی- وپچڕێنەری پەیوەندی خزمایەتی..
جا پیرۆزی ودڵخۆشی بۆ کەسێک کە لەم شەوەدا پەروەردگار لە ئاگری دۆزەخ گەردنی ئازاد دەکات بەراستی بەخششێکی گەورەیە، وە ئەوانەشی لێخۆشبونی خوا ڕەدکراو دەبێت بۆیان خوای گەورە ئەو بەڵا گەورەیەیان چاک بکاتەوە، بەڕاستی کارەساتێکی گەورەیە".
ڕاستە لە خودی جەنابی ڕەسولی ئەکرەمﷺ
ویارانەوە بە صحيحی شتێکی وا جێگیر وثابت نەبووە کە ئەم شەوەیان زیندوو کردبێتەوە، بەڵام هەندێک لە سەلەف بەتایبەت لەناو تابعین وەک عبد الرحمن بن يزيد بن الأسود وفوقەهای شام ئەم شەوەیان بە شەونوێژ ودوعا وزیکر زیندوو دەکردەوە.
ئیقتیدا بە سەلەف وشوێنکەوتەی یارانەوە کە لایان مشهور بووە دروستە. والله اعلم
وە ئیمام ئیبن ڕەجەبی حەنبەلی -گۆڕی پڕ نور بێت- دەفەرموێت: ينبغي للمؤمن أن يتفرغ في تلك الليلة لذكر الله ودعائه بغفران الذنوب وستر العيوب وتفريج الكروب وأن يقدم على ذلك التوبة فإن الله يتوب فيها على من يتوب".
واتە: پێویستە ئیماندار لەم شەوەدا خۆی تەرخان بکات بۆ زیکری خوا ودوعا وداوای لێخۆشبوونی تاوانەکانی وداپۆشینی عەیبەکانی ولاچوونی نارەحەتیەکانی، وە دەستپیشخەر بێت بۆ تەوبە چونکە بێگومان پەروەردگار لەو شەوەدا لە بەندەکانی خۆشدەبێت.