Últimas Postagens de KURDÎA|کوردیا (@kurdiamagazine) no Telegram

Postagens do Canal KURDÎA|کوردیا

KURDÎA|کوردیا
کوردیا بۆ ژیانەوە🌱.

CR:
17,908 Inscritos
940 Fotos
890 Vídeos
Última Atualização 05.03.2025 18:38

O conteúdo mais recente compartilhado por KURDÎA|کوردیا no Telegram

KURDÎA کوردیا

26 Feb, 21:23

1,617

ساقی گوزەرا شەو، بە فیداتم وەرە دێرە
دڵ تەنگە، درەنگە، وەرە سا بادە بگێڕە
تا تۆ بی و مەی بێ، من و دڵ لێرە خەمۆشین
هەر دوو بە تەماتین، وەرە مەی بێرە بنۆشین
تینوویە دەمێکە چەمەنی باخی ئەوینم
ئەم باخە بدێرە وەرە مەی بێنە سەرینم
ویستوومە کە تەنیا بم و لەم سووچە بمێنم
دیسانەوە ئەم باری خەمە کەوتووە شوێنم
دەستی خەمەکەم بگرە لە مەیخانە بە دەر کە
رێگای مەدە ئێرە وەرە لەو مەستە حەزەر کە
نانا، لێیگەڕێ باکوو بمێنێتەوە گیانە
ئەم کۆترە وەیلانە دڵی گرتووە لانە
بۆ مەی نیە ساقی کە پەنا دێنمە ئێرە
هەر کەس بە شەڕابی خەمی جانانەیێ تێرە
من هەمدەمی بادەم کە خەمی سینە بە با دەم
دەستم بگرە گیانە وەرە بسپێرە بە بادەم
ساقی گوزەرا شەو، بە فیداتم وەرە دێرە
دڵ تەنگە، درەنگە، وەرە سا بادە بگێڕە

شەریف
🌾| @Kurdiamagazine
KURDÎA کوردیا

26 Feb, 17:10

1,717

شەخسیاتی هەرکەسێ
لە هاوڕێکانی،
لە پەیوەندیەکانی،لە مرۆڤەکانی دەوری
ئەتوانی خاس خاس بناسی!


🌾| @Kurdiamagazine
KURDÎA کوردیا

26 Feb, 13:28

1,933

ئەی ڕەدیف و قافییە و وەزنی شیعر، ئەی شاغەزەڵ
ئەی عەزیزم، ئەی خولاسەی بەیتی خاڵانم، لە کوێی؟
KURDÎA کوردیا

26 Feb, 13:10

1,835

ناحەقییە ئەو هەموو خەونە
بە وشەی «قسمەت نەبوو»
کۆتاییان پێ بێت❤️‍🩹"
KURDÎA کوردیا

26 Feb, 08:25

2,011

نە ئەوەندەی باڵای
دووریت
نە بەقەدەر ئەو ساتانەی
لەناو خۆما ئەتبینمەوە
بەدرێژاییی چاوەڕوانی...
نە بە چڕیی دارستانی نیگاکانت
نە بەقەد کێو بەقەد ئاسمان
بەقەد جوانی
خۆشم ئەوێی بە ئەندازەی
ئاسوودەییی
ئەو کاتانەی پێش تۆ بووم و
پێم نەزانی

•ژیلا حسەینی
🌾| @Kurdiamagazine
KURDÎA کوردیا

26 Feb, 08:23

1,913

هیچ بەشێکم نەبوو لەو شتانەی خۆشم ویستن
جگە لەوەی لە دوورەوە سەیریان بکەم.
KURDÎA کوردیا

25 Feb, 21:57

2,256

دەردی عیشقم چارەکەن❤️
KURDÎA کوردیا

25 Feb, 21:22

2,304

ئەگەر من کافر وبێ دین وخراپم؛
بەتۆچی؟!
ئەگەر من مەستی مەی و شەرابم؛
بەتۆچی؟!
ئەگەر تۆ کۆشتەی باوکەڕۆ و ئاخی؛
بەمن چی؟!
ئەگەر من عاشقی سەنتوور و ڕەبابم؛
بەتۆچی؟!

سیمین بێهبەهانی"

🌾| @Kurdiamagazine
KURDÎA کوردیا

25 Feb, 21:17

2,357

پێی بڵێن
چاوەکانم لە دووری ئەو
وەکوو کانی هەڵقوڵاوە
پێی بڵێن لە سەر ڕەفەی لێوەکانم
تەنھا ناوی ئەو نووسراوە
پێی بڵێن گەر نەیەت من ئەڕۆم
جارێکی تر بە دیدارم شاد نابێتەوە
مردن ئەبێتە هاوسەفەرم...🌱"

"عوسمان گەڵاڵی
"

🌾| @Kurdiamagazine
KURDÎA کوردیا

25 Feb, 19:32

2,277

ئەی سێوە ژن!
تۆ و قەسیدەم لەیەک ئەچن
هەتا لێتان ورد ببمەوە،
جوانی شاراوەی زۆر زیاتر
لە ڕۆحتانا ئەدۆزمەوە!

•شێرکۆ_بێکەس
🌾| @Kurdiamagazine