Últimas publicaciones de 𝐉𝐮𝐧𝐞𝐥𝐥𝐞. (@junelle4) en Telegram

Publicaciones de Telegram de 𝐉𝐮𝐧𝐞𝐥𝐥𝐞.

𝐉𝐮𝐧𝐞𝐥𝐥𝐞.
"Beautiful things don't ask for attention."
1,279 Suscriptores
390 Fotos
47 Videos
Última Actualización 25.02.2025 20:33

Canales Similares

أنت قدها 🩶.
70,088 Suscriptores
﮼نیلوفیر
11,681 Suscriptores

El contenido más reciente compartido por 𝐉𝐮𝐧𝐞𝐥𝐥𝐞. en Telegram


یەک جۆر کەمئەندام لەدوونیادا ھەیە ؛
ئەویش ئەوانەن کە کتێب ناخوێننەوە
ھەموو ئەوانەی کە کتێب ناخوێننەو ،
بێ ئەوەی بەخۆیــــان بزانن خراپترین
جۆری نوقستانی و بیمارییان ھەیە.

| بەختیار عەلی ،

ئەگەر ئاسمان؛ ژنێک بایە
نزام دەکرد ببمە باڵدار،
هەڵدەفڕیم و بزر دەبووم
لە باوەشی تاکە ژنی سەرتاپا شین
بۆ چینەش نەدەنیشتمەوە
با ژوانێكی کورتیلەبا
سەفەری ژین💙

«پەشێو»

🤍🌿..

خوا گیانم سوپاسگوزارتم.

ئەو ڕێگەیە چۆڵکە خۆشەویستم ،
چۆڵیکە ئەوە منم لە نێو ئەمبوڵانسەکەی
دواتەوە مەگەر من چەندجار پێمگوتی پێشێلی یاسای شەقامەکان مەکە، چون ترافیکەکان شوێنی سوورکردنی لێوەکان نین گوتم خۆ ،
ئیستاکەیش گەر حورمەتی منت لا نییە تکایە ڕێزێک لەتەرمەکەم بگرە ،
پێبکەنە، تا دەتوانیت پێبکەنە تا ئەو کاتەی بە لاتدا تێپەڕ دەبم و دەبینیت، لە دوواوەی ئەو ئەمبوڵانسەی کە تێیدام، بە خەتێکی ڕەش لە سەر وێنەکەم نووسراوە دوێنێ کە نەهاتی ، مردم ماڵئاوا.

| پەشێو حەمەد ئەمین.

وتوویانە تابلۆ بۆ چاو
شێعریش بۆ گوێ
بەڵام؛
لای من جوانترینیان هەر ئەوانەن کە هی دڵن،

«شێرکۆ بێکەس»

ڕاستیەك هەیە كە هیچ هاندەرێكی مێسی ناتوانێ نكۆڵی لێ بكات، ئەوان پێش ئەوەی هاندەری مێسی بن ڕقیان لە ڕۆناڵدۆیە ، ئەوەنەی بە شکستەکانی ڕۆناڵدۆ خۆشی دەرئەبڕن ئەوەنە بۆ سەرکەوتنەکانی مێسی خۆشی دەرنابڕن!

با جوانتر بیڵێم ، بونی ڕۆناڵدۆ وایكردووە ببن بە هاندەری یاریزانێك..
ئەمەش ئەیسەلمێنێت کە ڕۆناڵدۆ چەن گەورەیە 🤍

نیشتیمان کوا ڕانت؟ کوا بەردت؟ کوا سینەی خاک و خۆڵ؟ بالیفی خەو بینین، هەورەکەی سەرینم، با تاوێ مەراقی هیلاکم مەراقی شەکەتم لە بنار گۆیژەتا ڕاکشێ تا خەونی قەسیدەی تازەتر ببینم..