کانال ته سه ووف @arfantasof1 Channel on Telegram

کانال ته سه ووف

@arfantasof1


لا إلە إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين🤲
بۆ ئازارەکان قورئان هەیە...💚
بۆ خەمەکان نوێژ هەیە...🕋
بۆ دڵتەنگی استغفراللە هەیە...📿
بۆ هیواکان نزا هەیە...🤲

کانال ته سه ووف (Kurdish)

Are you looking for a channel that will bring you closer to your faith? Look no further than 'کانال ته سه ووف'! This Telegram channel, with the username '@arfantasof1', is a haven for those seeking spiritual guidance and enlightenment. The description of the channel quotes a beautiful verse from the Quran, emphasizing the importance of seeking forgiveness and turning to God in times of need. Through the posts shared on this channel, you will find inspiration, motivation, and a sense of community with like-minded individuals. Whether you are looking for Quranic verses, motivational quotes, or simply a place to connect with others on a spiritual level, 'کانال ته سه ووف' has something for everyone. Join us today and embark on a journey towards spiritual growth and fulfillment.

کانال ته سه ووف

13 Jan, 05:45


‘ڕەوشت و حەیا هاوسەرگیری دەکەن’
حەیا عەلی و ڕەوشت فاتیمەبوو..
فاتیمەی زەهرا گیانی گیانانی رسول الله دایکی باوکی خۆی..
یا الله چ جوانییەکە هاوسەرگیریەک لە ئاسماندا ڕێکخرابێ..فریشتەکان ڕێوەڕەسمی پیرۆزباییان بۆ گێڕابێ..خودا شاهێدی فاتیمە و جوبریل شاهێدی عەلی

کانال ته سه ووف

13 Jan, 05:41


خۆشەویستی پێغەمبەری نازدار (ﷺ) بۆ حەزرەتی علی رضی الله عنه

کانال ته سه ووف

13 Jan, 05:26


علی یا مولا علی
فاتح خیبر علی
مولا درویشان علی

کانال ته سه ووف

13 Jan, 05:24


13 رجب ولادت با سعادت امیر المومنین علی رضی الله عنه تبریک عرض می نمایم

ڕۆژی باوک لە هەموو باوکانی ڕەنجکێش و زەحمەتکێشی کوردستان پیرۆز بێت
🕌 : https://t.me/arfantasof1

کانال ته سه ووف

12 Jan, 20:38


١٣-١٤-١٥ ی ئەم مانگە (ايام البيض)ە واتا ڕۆژە سپیەڪان . ڪەدەڪاتە دووشەم. سێشەم چوارشەم

فەزڵی ڕۆژە سپیەڪان لەفەرموودەوە
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ:
أَوْصَانِي خَلِيلِي صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِثَلاَثٍ: صِيَامِ ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ مِنْ كُلِّ شَهْرٍ، وَرَكْعَتَيِ الضُّحَى، وَأَنْ أُوتِرَ قَبْلَ أَنْ أَنَامَ.  [صحيح البخاري]

ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«خەلیلەکەم -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری سێ شتی پێکردم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک، ودوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو، ونوێژی ویتر بکەم پێش خەوتن»

ئەو ئەجرە لەدەست خۆتان مەدەن بەیانی هەولدەن لەڪاروانی ڕۆژووگران بێت

کانال ته سه ووف

11 Jan, 15:10


ئەی ماشاء اللە باران 😍 ببتە رەحمەت و بەرەکەت یارەب

کانال ته سه ووف

11 Jan, 04:23


شیعری: حەزرەتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی
بۆ دۆستی ئەزەلی و ئەبەدی خۆی، حەزرەتی حەق

ئەگەرچی نیمە ئەو چاوەی ببینێ ڕووی جەماڵی تۆ
ئومێدم نابڕێ گەرچی تەمەن چوو بە خەیاڵی تۆ

بەهەشت پێشکەش بەچاکان و منی بەد با لەدۆزەخ بم
چەنێ خۆشە لەئاگردا تەمەنناکەین ویساڵی تۆ

لەدۆزەخدا منی دێوانە زۆر شادم بەزنجیرت
ئەگەر یەک جار بپرسی لێم کەمەجنوون چۆنە حاڵی تۆ

لەمۆخ و ئێـسـقانم چونکە بۆی عیشق و ئەوینت دێ
لەئاگردا بمانسووتێنە بۆ عیشقی جەماڵی تۆ

دەسا ڕیزوان هەتاکەی شەربەتی جەننەت ئەدەی پێمان
کە ناشکێ تینوێتییمان بەئەم ئاوەی زوڵاڵی تۆ

ئەتۆش حۆری ئەڕۆی و دێی ،بەڵام مەستانی ڕووی حەزرەت
جەماڵی حەق ئەبینن گشت، لەزوڵف و خەطــ و خاڵی تۆ

مەگەر پەردە و حیجاب لابەی لەپێشی چاوی موشتاقان
وەگەر نا چۆن ببینن ڕووی جەماڵی باکەماڵی تۆ

بەمالیک ئێژم ئەی مالک..بەنەوعێ ناوی خوا دێنم
بە یەک (اللە) ئەسووتێنم جەهەننەم بەخەیاڵی تۆ

جگەرمان وەک کەبابە و تا ئەبەد تێر ئاو ئەگەر نابێ
مەگەر خۆی بێ بەساقییمان ، خودایی زولجەلالی تۆ

لەکڵپە و تینی دۆزەخدا ، بپرسی حاڵی (موححی) گەر
ئەبێ مەست بم، سەما کەم هەر لەخۆشیی ئەم سوئالی تۆ

وەرگێڕانی لە فارسییەوە : ماتی

کانال ته سه ووف

11 Jan, 04:20


پیاوێکی خزمان قسەی دژی حەزرەتی شێخ عوسمان و شێخانی بیارە ئەکرد ئەیوت کێ ئەڵێ ئەمانە ئەولیان کە خەڵک ئاوایان پێ ئەڵێت ، چەند جارێک ئەمەی دووبارە ئەکردەوە دوای ماوەیەک حەزرەتی فەخری عالەم صل الله علیە وسلم چوو بووە خەوی خێزانی ئەو پیاوە و پێی فەرموو بوو مێردەکەت لە دژی ئەولیاکانمان زۆر قسە ئەکات پێی بڵێ ئاگای لە خۆی بێت و قسەیان لەسەر نەکات.

کانال ته سه ووف

10 Jan, 14:14


خــودا ئەمریکــای بۆ کرد بە جەهەنم

کانال ته سه ووف

10 Jan, 13:34


یارب دوعاکانمان گیرا بکەی

کانال ته سه ووف

10 Jan, 13:34


ڕەحمەتی اللە لێبێ لە دوعا بێ بەشمان مەکەن

کانال ته سه ووف

10 Jan, 13:34


سەڵاوات لەبیر مەکەن  ......

کانال ته سه ووف

10 Jan, 13:34


أللَّهُمَ صَلِ عَلَى مُحَمَّد وَعَلَی آلِ مُحَمَّدٍ‌‎  

کانال ته سه ووف

10 Jan, 13:33


کـاتی قـبوڵ بـوونی دوعـایە

کانال ته سه ووف

10 Jan, 13:28


مەنعم مەكە مەستم كە بە تەفسیری جەمالت
عاشــق ئەوەیە بێ سیفەت و پڕتەویی زات بـێ
ھــەر چاوەڕوانی قەدەمــی تــۆم و ئەگەر دێی
زوو بێ نەفەســی ئاخیرە ڕۆحــم بە فیدات بێ

کانال ته سه ووف

10 Jan, 05:03


با ئەمرۆش ناوت بچێتە لای پێغەمبەرﷺ گیان
دەی صەڵاوات لەبیر مەکەن دۆستان

- اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

کانال ته سه ووف

09 Jan, 15:17


ﷺصلاواتﷺ
له بيرنەكەن شه وى هه ینی
ﷺروژي هه ينى ﷺ
ٱللَّـﮬـُمَّ صـَلِِّےوَسَلِّـمْ وبارک ؏َـلَے
🌷سَيِدنا مُحَمـَّدْ🌷

کانال ته سه ووف

04 Jan, 19:45


حازرن پرسیار دانێم ؟؟؟

کانال ته سه ووف

03 Jan, 18:00


عالمــی عیلمــی حەقیقەت نائیبــی دینــی نەبی
نائیبــی هەر پێنج تەریقەت لەم زەمانە شا عومەر
گوڵ لە گوڵ پەیدابێ چاکە نەک لە خارە بێتە دەر
قەدری گوڵ بوبول دەزانــێ بوبولم بۆ شا عومەر


مامۆستا شێخ عبدالقادری چەمپاراو بۆ حەزرەتی شێخ عومەر ضیاء الدين

کانال ته سه ووف

03 Jan, 13:23


ئەم ڕێگایە بێ موڕشید نابێت مەگەر خوا خۆی بیەوێت کەسێک بە ڕەحمی خۆی داپۆشێت

کانال ته سه ووف

03 Jan, 13:20


( مەولانا ئەفەرمێت: تۆبەکردنش تۆبەی گەرەکە)

سرنج: سڕی سەقتی عەرزی شێخ جونەیدی بەغدادی کرد پێی فەرموو قوربان کاتێک ئینسان تۆبەی کرد دەبێت بیر لە گوناحەکانی بکاتەوە فەرموویی نەخێر
وتی قوربان بۆ فەرمووی: بیری پیسی لەکاتی پاکیا پیسیە
(بیری جەفاو بێوەفایی لەکاتی وەفاو صەفادا جوزئی بێوەفایی و جەفایە)

مەولانا بۆیە ئەفەرمێت تۆبە بکەن لە تۆبە:
بۆنمونە کابرایەک مشکیلەیەکی هەبوە گوناحێکی کردوە نابێت بیری لێبکاتەوە چوونکە دووبارە ئەگەرێتەوە بۆ ناویی تەواو لایبەرە

( عوڕەفا قسەیەکی زۆر جوانیان هەیە ئەفەرموون: ئەوەی چوە تازە چوە ئەوەی نەهاتوە هێشتا نەهاتوە )

کانال ته سه ووف

03 Jan, 06:29


پیاوێک کە ئێستە لە ژیاندایە بۆی گێڕامەوە کە ڕۆژێک چووە بۆ سەردانی مەرقەدی حەزرەتی کاک ئەحمەدی شێخ لەوێ کە دانیشتووە ئافرەتێکی سفووری بێ حیجاب هاتۆتە ژوورەوە ئەمیش لە دڵی خۆیدا غەیبەتی کردووە و وتویەتی باشە ئەمە کەی جلە لەبەرەیا چۆن ئاوا هاتووە بۆ زیارەت ، وتی شەو لە خەوما کاک ئەحمەدی شێخم بینی و فەرمووی یەک جاری تر حەقی میوانەکانی منت هەبێ پەنجەم ئەکەم بە چاوتا.

کانال ته سه ووف

03 Jan, 06:29


حەزرەتی شێخ عبدالقادری گەیلانی (قدس الله سرە ) دەفەرمووێت:

ئەی بەندە! ئەگەر ویستت دڵت بکرێتەوە و سەفای قەلبت ببێت، گوێ مەدە بە قسەی خەڵک و موبالاتیان پێ مەکە، مەگەر نازانی ئەوان تەنانەت لە خوای خۆشیان ڕازی نین، ئەدی چۆن لەتۆ ڕازی دەبن. هەروەها مەگەر نازانی زۆربەیان تێ ناگەن و نابینن و ئیمانیان نیە.؟ بەڵکو درۆ دەکەن و قەت ڕاستیان بە زماندا نایە، لە تاقمێک پەیڕەوی بکە غەیری خوای مەزن نەبێ کەس ناناسن، ئەو نەبێ لە کەسی دی قسە نابیسن و غەیری ئەو نەبێ کەس نابینن.

الفتح الرباني و الفیض الرحماني

کانال ته سه ووف

02 Jan, 19:53


حەزرەتی شا عوسمان سیراجە دین(قدس اللە روحە) بە جلوبەرگی جەنگییەوە لە تەمەنی 17-18ساڵیدا، لە کاتی خۆ ئامادە کردنی بۆ جیهاد دژی ڕوسەکان.

م "عەبدولکەریم مودەڕیس” دەفەرموێت: شێخ عوسمان کتێبە و ئێمەیش نەخوێندەواار.

کانال ته سه ووف

02 Jan, 14:16


ڕەحمەتی اللە لێبێ لە دوعا بێ بەشمان مەکەن

کانال ته سه ووف

02 Jan, 14:15


یارب دوعاکانمان گیرا بکەی

کانال ته سه ووف

02 Jan, 14:14


لە گوناهەکانمان خۆش ببەو هیدایەتمان بدە و ئاقیبەت بە خێرمان بکە و شیفای نەخۆشەکانمان بدە و ڕەحم بە مردوەکانیشمان بکە

کانال ته سه ووف

02 Jan, 14:11


خودایە گیان ئەوەی نەخۆشە شیفای بدەی، چ نەخۆشی جەستەیی چ نەخۆشی ڕۆحی، خودایە گیان هەر کەسێک هەر کێشە و گیر و گرفتێکی هەیە بۆی ئاسان بکەی و صەبری پێ ببەخشی، خودا گیان ئاواتی خێرمان بێنیتە جێ ئەگەر خێری تێدانیە بۆمان خێردار بکەیت یا الله، خودایە گیان خۆشەویستی خۆت و پێغەمبەرەکەتمان لەدڵدا زیادبکەی و غەرقی سۆز و موحیببەتی خۆتمان بکەیت.

کانال ته سه ووف

02 Jan, 14:09


خودایە لەو ڕۆژەدا بمکە بە یەکێک لەوانەی داوای لێخۆشبونت لێدەکەن و لێیان قبوڵ دەکەیت، و تێیدا بمکە بە یەکێک لەو بەندە چاکانەی عیبادەتی تۆ دەکەن و ئەتۆش لێیان ڕازیت، خودایە گیان بەنزیکی دۆستانت قبوڵمان بکەیت و بمانخەیتە بەر لێشاوی لێخۆشبونت و بەزەیی و ڕەحمەت و بەرەکەتی خۆت یا الله و یا حي و یا قیوم.

کانال ته سه ووف

02 Jan, 14:06


من دوعایەک دەکەم ئێوەش بڵێن امین

کانال ته سه ووف

02 Jan, 14:01


خوای گەورە

ڕۆژی پێنج شەممەوە،دووەمین ڕۆژی مانگی
ڕەجەب مان لێ قبوڵ بکات امین یارب 

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ"

کانال ته سه ووف

02 Jan, 13:30


بەخوا بیرتەکەم..

کانال ته سه ووف

01 Jan, 14:10


یاڕەبی خوایەگیان بۆ خاتری ئەم ئێوارە پیرۆزە و بۆ خاتری گەورەیی خۆت و سڕڕی قورئان و نووری حەزرەتی محمد المصطفی خوایەگیان ئەوەی خێری تێدایە لە دنیا و قیامەت بۆمان بکە و یارمەتیدەرمان بە بۆ گرتنەبەری ڕێگەی ڕاست و دوورکەوتنەوە لە خراپە ، خوایەگیان یا مجیب دعاء دوعاکانمان قبوڵ بفەرموو یا الله یا رحمن یا مەولای حەق غەیری تۆ کێمان هەیە ڕووی لێ بکەین دەسا لەبەر خاتری میهرەبانیت ئاگاداری حاڵی دڵمان بە و شیفای نەخۆشەکان بدە و دەرمانی دەردەداران بکە یا هو ...

یا الله آمين ...

کانال ته سه ووف

01 Jan, 14:06


نوێژ و ڕۆژوو زیکرتان قبوڵ بێت

کانال ته سه ووف

01 Jan, 14:02


دوعا و صەڵاوات لەبیر مەکەن

کانال ته سه ووف

01 Jan, 14:02


کاتی دوعاکانمانە

کانال ته سه ووف

07 Dec, 16:10


خۆشە دەردێ کە دەرمانی تۆبیت
خۆشە ڕێیەک کە کۆتاییەکەی تۆبیت
خۆشە چاوێک کە ڕووی تۆ ببینێت
خۆشە موڵکێک کە سوڵتانی تۆبیت

کانال ته سه ووف

07 Dec, 16:05


یامحمد المصطفی،جئت بالصدق والصفی
خوایە بڕژێنە سەڵاوات بەردەوام لەسەر مصطفی
هەم لەسەر ئال و یارانی،لەسەر ئوممەتی بەوەفا
ئەی چرای دڵی موسوڵمان،ئەی ضیای سینەی بێ جەفا
میعراجی تۆبوو بەهەشتی کرد بە مەئوای سەیر و صەفا
سیدرە بوو فەرشی بەری پێت،عەرشە ئارامگای مصطفی
ئەطڵەسە ئەوجی طڵوعت بۆ صەفاو قەلبی عورەفا
حور و ڕێڵوان هاتنە وەصفت بە نەظم و نەصری موقەفا
ئەی حەبیبی سەرفرازم کانی عیلم و عەقڵ و وەفا
حیکمەتی لوقمان لەلای تۆ والەژێر پەردەی ئیختیفا
دوو لێوی جوانت شیرنتربوو لە هەنگوینی موصەفا
تۆزی ڕێت دەستکەوێ بۆ چاوم،نامەوێ سورمەی مستشفی
خاگی دەرگات لەبۆ دڵسۆزان زیاترە لە مەروە م صەفا
توچیای ئەو جەواهیر سورمەی بۆ دڵ و چاوی عورەفا
دەست بدا خادەمیت بۆ هەرکەس لەشاهی دەکا ئیستیعفا
هەر چاوت لەهەرکەس کەوێ حسبە اللە و کفی
عاشقێ لەدەورت گەڕێ حاجی اللە لە تەوافا
ڕێزە خواری خوانی فەیزت ئەولیاو ئەصفیاو عورەفا
شەھ سەواری دەشتی مەحشەر یا سیدنا المصطفی
کاتی واوەیلای خەلایێ لەسەرگەردانی و لە خەوفا
بەکەرەم ڕوو بکە لە (نامی) یا شافیع المقترافا

شعری جەنابی مامۆستای مودەریس
جەنابی مامۆستا شێخ محمدسعیدی رەوانسەر
خوای گەورە بیپارێزێت

کانال ته سه ووف

07 Dec, 15:51


صەلەوات و مەدحێکی کوردانە لە تەکیەی حەزرەتی کاک ئەحمەدی شێخ قدس سره(مزگەوتی گەورەی سلێمانی)
بەداخەوە بیری توندڕەویی ئیسلامی و بیری رووکەشگەرایی ئیسلامی ، ئەو دیندارییە کوردەوارییە جوان و بێ خەوشەیان لای خەڵک ناشرین کرد..هیچ رۆحییەت و مەعنەوییەتێکیان لە عیبادەتەکاندا نەهێشت ..رۆحییەتی دیندارییان لای خەڵک لەناوبرد بە تێگەشتنی سەقەت بۆ قورئان و حەدیس... دیقەت بدەن ئەم مامە حاجییە چەند بەدڵەوە دەیفەرمووێ!
هەم ئەوەل و ئاخیر نەبی
هەم زاهیر و باتین نەبی
نەبووە لەتۆ چاکتر نەبی
سەیدی عالەم محمد صلوات!

کانال ته سه ووف

07 Dec, 15:44


ئەدەبی تەسەووف چۆنە؟

أدب يا حق

ئەبو مەدینی تلمسانی مالیکی، شێخی سۆفیەکان و گەورە زانای تەزکیە و تەسەوفی ئەندەلوس، باسی ئادابەکانی مامەڵە کردن ئەکات لەگەڵ پیرانی ئیرشاد و شێخانی تەسەووف و تەزکیە کە ئەبێت وەکو موریدێک چۆن هەڵسوکەوت بکەیت

ئەفەرمووێت:-
''فاصحبهُم وتأدَّب في مجالسهِم
‏وخلِّ حظَّك مهما خلّفوكَ ورا

‏واستغنم الوقتَ واحضر دائماً معهم
‏واعلم بأن الرضى يختص من حضرا

‏ولازِم الصمتَ إن سُئِلت فقُل
‏لا علم عندي وكُن بالجهلِ مستتِرا''

‏سيدي بومدين

ئەبێت هاوەڵایەتی ئەم ئەولیایانە بکەیت و بە ئەدەبەوە لە مەجلیسیانا دابنیشیت و هەروەها گوێی پێ نەدەیت ئەگەر ئەوان ئاوڕیشت لێ
نەدەنەوە

و هەروەها کات بقۆزەرەوە بۆیان و هەمیشە لەگەڵیان بە
وە بزانە ڕازی بوونی خودا لەناو ئەم مەجلیسانەدایە

و بە بێدەنگی و لەسەرخۆیی دابنیشە لە خزمەتیانا و ئەگەر پرسیاریان لێ کردیت
بڵێ هیچ زانستێکم نیە و نەزانی خۆت دابپۆشە.

کانال ته سه ووف

06 Dec, 20:32


خوایە من پەنات پێدەگرم لە داڕووخانی شتێك بە سەرمدا ، وە پەنات پێدەگرم لە كەوتنە خوارەوە ، وە پەنات پێدەگرم لە خناكان و سووتان و پیری ، وە پەنات پێدەگرم لەوەی كە شەیتان تێكەڵم ببێت و تێكمبدات لە كاتی مردندا ، وە پەنات پێدەگرم لەوەی كە بمرم لە كاتێكدا كە پشتم هەڵكردبێت لە تێكۆشان لە پێناوی تۆدا ، وە پەنات پێدەگرم لەوەی كە بمرم بە پێوەدراوی .


نزای پێغەمبەرمانﷺ

کانال ته سه ووف

06 Dec, 13:04


خوای گەورە دووعای هەموو لایك قبووڵ بکات ،

ئێمەش لە دووعاکانتان بێ بەش مەکەن .

کانال ته سه ووف

06 Dec, 12:59


پێشکەش بەساحەتی بەرزی  حەزرەتی شێخ عبدالقادری گەیلانی (قدس اللە اسرارهم ونفعنا من برکاتهم)  وه تەواوی  عاشقانی ئەو زاته

شەهرام مەنسوڕی

کانال ته سه ووف

06 Dec, 12:58


حەزرەتی شا عومەری بیارە قدس الله سرە: پێیان وت قوربان فڵان کەس  باسی تۆی کردوە  ( فەرمووی: دەی بە ئێوە چی کە باسی منی کردوە) وتیان قوربان ئاخر ئێمە داخمان لێیەتی ( فەرمووی: دەی بە من چی کە ئێوە داختان لێیەتی )


بە ئیمامی ئەبوو حەنیفەیان وت: فڵان کەس غەیبەتی کردووی  دەستەیە خورمای بۆ نارد وتی تۆ ئەجرت  دا بە من بۆ قیامەتم با منیش  جزات بدەمەوە لە دوونیادا

کانال ته سه ووف

06 Dec, 12:23


قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ

لَا تَدْخُلُ الْمَلَائِكَةُ بَيْتًا فِيهِ كَلْبٌ وَلَا صُورَةٌ

مەلائيكەتەکان ناچنه ناو ماڵێكه وه سه گێك يان وێنەیەکی تێدابێت.

کانال ته سه ووف

06 Dec, 10:21


ناوی كتێب: کیمیای بەختەوەری
نوسینی: حوجەتول ئیسلام”غەزالی”
ژمارەی لاپەڕە: 894
بابەت: تەسەوف تەسیکەی نەفس
https://t.me/arfantasof1

کانال ته سه ووف

05 Dec, 19:24


شه‌وی جمعه‌یه صلوات له یاد مه‌کن

کانال ته سه ووف

05 Dec, 19:20


گیانەکەم بەخوا لە دووریی تۆ هەمیشە شین ئەکەم
بولبول ئاسا بۆ گوڵی ڕووت گریەو ناڵین ئەکەم
.”

مرقد سلطان اولیا حضرت شیخ عبدالقادر گیلانی

کانال ته سه ووف

05 Dec, 18:40


بە یادی تۆ لە تەزبیحم ئەڕوانم..

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ

کانال ته سه ووف

05 Dec, 09:02


مەڵێن بولبول مەناڵێنە کە وا گوڵ گوڵشەنـی چۆڵ کرد
دڵ ئارامــــی نەمـــا چ بـکا ؟ کە ئارامـــــی دڵان ڕۆیی
سەحەر مەستانە هات بولبول بە شادی بۆ تەوافی گوڵ
کە دی باغ بێ گوڵە داغ بوو بە سەد ئاهـ و فوغان ڕۆیی

وەفایی

مرقد مبارک شیخ نجم الدین برزنجی

کانال ته سه ووف

05 Dec, 03:54


دڵت بکە بە مزگەوت و لە مزگەوتی دڵتـدا
یادی خودا نەبێت یادی کەسی دی مەکەوە


حەزرەتی شێخ عبدالقادری گەیلانی (قدس الله سرە)

کانال ته سه ووف

05 Dec, 03:51


زیکری دەروێشــان زیکری الله یە
دەسگیری دەروێش رسول الله یە

کانال ته سه ووف

05 Dec, 03:48


هەر من و دڵ ماین لەگەڵ یادی تۆ
تۆ تــۆی دەروونمە دڵ پڕ بوو لە تۆ
تازە یادی تـــۆ چـۆن ئەچـێ لە بیر
هەر بە منداڵــی تێکەڵ بوو بە شیر

کانال ته سه ووف

05 Dec, 03:23


مولانا خالید لەوسفی ئیمامی غەزالی
غەزالی بوو بەچاو بینی هەموو دەردی کوشندەی دڵ
کە پێشکەشمان بکا ئەمڕۆ(پەڕاوی خۆی) وەک بەر کوڵ ئەو سوارچاکی مەیدانە لەنێو سەرایی سینەمدا
بە ئەسپی خۆی کە تاویدا بفەرموێ بێتە نێو مەنزڵ

کانال ته سه ووف

05 Dec, 03:22


ئەی ڕۆڵەی وشیار: ئەگەر سەد ساڵ بخوینی و هەزاران کتیب بخوینیتەوە،هەتا کاریان پی نەکەی،ناکەویتە بەر بەخشندەیی و میهرەبانی خوای مەزن...!

‏فەیلەسوفی ئیسلام ئیمام غەزالی

کانال ته سه ووف

04 Dec, 19:32


‎مامۆستا مەلا مستەفای شەشۆیی فەرمووی

‎ڕۆژێکیان لە مزگەوتی گەورە دانیشتبووم دەرسم ئەداوە، پیاوێک هات بۆ لام و وتی مامۆستا خەوێکم دیوە، وتم چییە؟ وتی: سوێن بەخوا دوێنێ بۆ نوێژی عەسر هاتم بۆ مزگەوتی گەورە نوێژ بکەم، سەیر ئەکەم مامۆستا مەلا عبدالله تەکێی قەرەداغ پێش نوێژی دەکات ، منیش وتم بەخوا زۆر خاوە با بڕۆم بۆ مزگەوتێکی تر، شەو لە خەوما بینیم ل ەمزگەوتی مەدینەم دەبینم پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) پێش نوێژی بۆ سەحابەکان دەکات، منیش ویستم بچم لە دوایەوە نوێژ بکەم، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئیشارەتی بۆ مەئمورەکان کرد و فەرمووی: دووری بخەنەوە، مادام لە دوای ملا عبدالله نوێژت نەکرد لە دوای منیش نوێژ ناکەیت

کانال ته سه ووف

15 Nov, 23:58


کێشەت هەیە نارەحەتی گرفتاری
قورئان بخوێنە

کانال ته سه ووف

15 Nov, 23:58


شەوێک شەونوێژم دەکرد و سوورەتی تەوبەم دەخوێند،
ئەوە هات بە خەیاڵمدا تۆ بڵێیت خودا منی قبوڵ بێت،
کە ڕۆژێک نزیکم و ڕۆژێک دوورم؟
ڕۆژێک تاعەتی دەکەم و ڕۆژێک سەرپێچی دەکەم؟
لەم خەیاڵەدا بووم گەیشتم بە ئایەتی سەدودوو،
خودا دەفەرموێـت:
﴿وَءَاخَرُونَ ٱعۡتَرَفُواْ بِذُنُوبِهِمۡ خَلَطُواْ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَءَاخَرَ سَيِّئًا عَسَى ٱللَّهُ أَن يَتُوبَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ﴾
واتە: که‌سانێک هه‌ن دان به‌ تاوان و هه‌ڵه‌کانیاندا ده‌نێن، کرداری چاک و کرداری خراپیشیان تێکه‌ڵ کردووه‌، ئه‌مانه‌ نزیکه‌ خودا ته‌وبه‌یان لێ وه‌ربگرێت، چونکه‌ خودا لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

پڕبوو لە پەیام بۆ من،
خودا نەک تەنها قبوڵـم دەکات،
بەڵکوو ئاواتەخوازیشم لێم خۆشببێت و
ڕەحمم پێ بکات و هیدایەتم بدات

کانال ته سه ووف

15 Nov, 20:58


لە دەردی بێ دەرمانی کەوتووم بە سەرگەردانی
زامم هاوردە دەرگات کاک ئەحمەد لە سلێمانی

کانال ته سه ووف

15 Nov, 07:03


سەڵوات و سەلامت لەسەر بێت
ئەى سەروەر و سەردار ﷺ

« الَّلهُمَ صَلِ عَلیٰ مُحَمَّدُ ﷺ وَعَلىٰ الِ مُحَمَّدﷺ، کَما صَلَیْتَ عَلىٰ اِبراهیِمَ وَعَلیٰ الِ اِبراهيِم إِنَكَ حَمیدُ مَجيد، اللهُمَ بارَكَ عَلىٰ مُحَمَّدَ ﷺ وَعَلىٰ الِ مُحَمَّدﷺ، کَما بارَكتَ عَلىٰ إِبراهيِمَ وَ عَلىٰ الِ إِبراهيِمَ إنَكَ حَميدُ مَجيد  »

کانال ته سه ووف

14 Nov, 11:26


دڵم خۆشیدەوێی گیانە وەرە کاشانەیی ئێمە
بەبێ تۆ چاوەکەم چیبکا دڵی دێوانەیی ئێمە
لە قەبرا گەر بپرسن لێم کێیە زاتێ کە تۆی خولقاند
ئەڵێم ئەو یارەی وا بردی دڵی دێوانەیی ئێمە

حەزرەتی شێخ عبدلقادری گەیلانی مەستی نوری حەق...

کانال ته سه ووف

14 Nov, 11:22


داخڵ نەبی بە عەنبەری سارایی خاك و خۆڵ
هەتا نەکەی بە خاکی ســولەیمانـــییا عوبوور

خاکی میزاجی عەنبەر و، داری ڕەواجی عـــوود
بەردی خەراجی گەوهەر و، جۆباری عەینی نوور

شامی هەموو نەهار و، فوسوولی هەموو بەهار
تۆزی هەموو عەبیر و ، بوخاری هەموو بوخوور

نالــــــی

پیرۆز بێت یادی 240 ساڵەی دامەزراندنی شارەکەمان

کانال ته سه ووف

13 Nov, 07:04


چی دەزانیت دەربارەی دیوە شاعیرانەکەی ئیمامی شافعی، باسێک لەشیعر و دیوانەکەی

د.ئەحمەد ڕازی

کانال ته سه ووف

13 Nov, 07:04


دیوانی ئیمام شافیعی باسی: (زاناکان،خۆشەویستی ڕاستەقینە،ڕۆژی دوای، سەفەر، زوبان، تاوان،بۆچون، نهێنی، زەمانە)

د.ئەحمەد ڕازی

کانال ته سه ووف

13 Nov, 07:04


ديوانی زانای شاعيران، ئیمامی شافعی
باسی: [ زاهیدان، خراپی نەفس.کێشەو چارەسەر، عوزرهێنانەوە.
بێدەنگ بوون ، ئامۆژگاری ، کۆشش کردن، قەبیحی
زینا کردن، مرۆڤ ناسی]

د.ئەحمەد ڕازی

کانال ته سه ووف

13 Nov, 07:04


دیوانی ئیمام شافیعی رحمە اللە

وەرگێڕانی: عەزیز ئالانی

کانال ته سه ووف

13 Nov, 03:01


خوایە هەر شتێك کە خێری تێدایە
لەدڵمانی نزیك بکەرەوە...

کانال ته سه ووف

13 Nov, 03:00


رۆژەکانت بە سوپاسگوزاریەوە دەست پێ بکە

الْحَمْدُلِلّٰه عَلَىٰ كُلِّ حَال

کانال ته سه ووف

13 Nov, 03:00


ڕەحم و بەزەیی خودا بەدەست بێنە بەم زیکرە
الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

کانال ته سه ووف

13 Nov, 02:55


مامۆستا مەلا عەبدالکەریمی مودەڕیس ڕۆژێکیان
زۆر شاد و دڵخۆش ئەبێ نزیکەکانی لێی ئەپرسن کە سڕی ئەم تەبەسومەی ئەمڕۆتان چییە قوربان؟

لە وەڵامدا ئەفەرمووێت : ئەمشەو بە خزمەتی خۆشەویست صلی اللە علیە وسلم گەشتم و بانگی حەزرەتی ئەبو بەکری کرد و پێی فەرموو: ئەی ئەبو بەکر ئەمە ئەو مامۆستا عبدالکریمە کوردەیە کە بۆم باس ئەکردی.

کانال ته سه ووف

11 Nov, 18:59


مانای نوێژ  بەکوردی

کانال ته سه ووف

11 Nov, 18:23


شاخەی شەتاوان بۆی عەتری شەوبۆ
بای شەماڵ دێنــێ بۆی هەناسەی تۆ

کانال ته سه ووف

09 Nov, 09:14


بزانە (دەروێش) جیهان چۆن ئەبینێ ؟

کانال ته سه ووف

09 Nov, 06:24


.
و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
کە دەرکـــی غــــەوری ناکا غیُـر عیلم الله سبحانه
و صلى الله على ئەو زاتـــی پاکــــی قودسـی ئایاتە
کە ئەخلاقی پەسەندیدەی جەنابــی حەیی مەننانە

حەزرەتی مەحوی

کاک خەلیل شەکرالی و کاک عیماد یوسف

کانال ته سه ووف

08 Nov, 16:04


مَوۡلَایَ صَلِّ وَسَـــلِّمۡ دَائِمًا اَبَدًا
عَلٰی حَبِیۡبِکَ خَیۡرِ الۡخَلۡقِ کُلِّھِمٖ

نیعمەت و سڵاوی خودای گەورە هەمیشە و بۆ هەتا هەتایە
لەسەر خۆشەویستەکەت، باشترینی هەموو دروستکراوەکان

شێخی بوصیری

کانال ته سه ووف

08 Nov, 16:03


سەرم سەمتوورە سینەم نەی سوراحی دیدە ئەشکم مەی
مــەزەی مـــەی یا نەوایـــی نەی لە دیوانت نەبـــێ نابێ
بەیانـــی داستانــــی شیـــوەنـــی بـولبـــول لەبەر گوڵدا
بە خەندەی لێـــوی شۆڕ ئەنگێزی خەندانت نەبــــێ نابێ

ناری

کانال ته سه ووف

08 Nov, 06:15


ڕۆژتـان جوان ، هەینیتان پڕ خێر

‌اللَّهُمَّ‌ ‌صَلِّ‌ ‌عَلَى‌ مُحَمَّدٍ‌ ‌وَعَلَى‌ آلِ‌ مُحَمَّدٍ‌

کێ دەزانێت!
ڕەنگە ئەمڕۆ بۆ تۆ
ساتی قبوڵ بوونی دوعاکەت بێت..

خودایە بەندەکانت تامەزرۆی وەڵامێکن

بپاڕێوە و بەدڵ داوا بکە 

کانال ته سه ووف

08 Nov, 05:35


سوننەتەکانی ڕۆژی هەینی

کانال ته سه ووف

07 Nov, 17:37


بۆ فێربوونی منداڵەکانتان

کانال ته سه ووف

07 Nov, 16:53


هەندێك لەڕوداوەکانی کاتی لەدایك بونی پێغەمبەر ﷺ

١- دایکی پێغەمبەر ﷺ دووجار بینی نورێکی وەهای لێ هاتە دەرەوە کەکۆشکەکانی شامی ڕووناك کردەوە.
٢- لەشەوی لەدایك بوونی پێغەمبەر ﷺ تاقی کیسرا شەق بوو
٣- لەشەوی لەدایك بوونی پێغەمبەر ﷺ ئاگری فارسە ئاگر پەرستەکان کوژایەوە ، کەهەزار ساڵ بوو نەکوژابۆوە

٤- ڕۆچوون و وشك بوونی دەریاچەی (ساوة) لەم شەوەدا
٥-  لەشەوی لەدایك بوونی پێغەمبەر ﷺ بت و سەنەمەکان سەرنخون بوون.
٦- لەشەوی لەدایك بوونی پێغەمبەر  ﷺ دەنگی نەبینراو دەهات و موژدەیان دەدا بەلەدایك بوونی پێغەمبەر ﷺ

ڕوحم قوربانت بێت یارسول الله

اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّم وَبَارِك على نَبِيِّنَا مُحمَّد

کانال ته سه ووف

07 Nov, 16:52


‏دوای چەند ساڵێک لە وەفاتی پێغەمبەری خودا ﷺ ،
بیلال بانگیدا، کە گەیشتە " أشهدُ أنَّ مُحمّدًا رسولُ الله" ،
دەستی کردە گریان ،
هەموو خەڵکی مەدینە لەگەڵیدا دەستیان کردە گریان

کانال ته سه ووف

06 Nov, 04:00


سلطان كل أولياء الشيخ عبدالقادر

کانال ته سه ووف

06 Nov, 03:49


سلطان كل أولياء الشيخ عبدالقادر

کانال ته سه ووف

05 Nov, 20:21


دەست دەکەم بە خوێندنەوەی هەندێک لە ژیان و کەڕاماتی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ ، ئێوەی بەڕێزیش بێ بەش ناکەم لە بەسەرهاتە چێژ بەخشەکانی ژیانی حەزرەتی شێخ بۆیە بینەری چەناڵەکەتان بن

کانال ته سه ووف

05 Nov, 20:20


خەریدارانـــی یوسف با هەموویان بێن و حازر بن
لە بازاڕی تەریقەت دا لەگەڵ سەودایی دەروێشان

ئەمین

خەریدار : کڕیار

واتە : کڕیارانی یوسف با بێن ببینن کە یوسفەکەی ئێمەش حەزرەتی شێخ عبدالقادری گەیلانییە


ماڵی تەسەوف
🕌:https://t.me/arfantasof1

کانال ته سه ووف

25 Oct, 19:25


حەزرەتی شێخ عبدالقادری گەیلانی (قدس الله سرە) دەفەرمووێت:

یەکێک لێی پرسیم چۆن بمرم؟ گوتم : بمرە لەوەی وە دوای نەفس و هەوا و هەوەس و عاداتت بکەوی. مردن لە خەڵکیش شوێن نەکەوتنیانە و گوێ نەدانە بە ئەسبابی زاهیریانە. لە بە شەریک زانینی خەڵک لەگەڵ خالق و داوای پێویستی لەوان خۆت بپارێزە. ئیحتیاجی خۆت تەنیا هەر لە خوا داوا بکە و تەواوی کارەکانت بە دڵ بۆ لیقای خودا ئەنجام بدە نەۆ لەبەر وەدەست هێنانی نیعمەت و پاداشتی خودا. بە خواست و موقەدەراتی خودا ڕازی ببە ، هەر کاتێ بەو شێوە بووی دەستت لە خۆت هەڵگرتووە و مردووی و بە خوا گەیشتوی و زیندووی. خوا بخە ناو دڵتەوە . تا هەر چۆنێک خۆی دەیهەوێ هەڵی سوڕێنێ و بە کەعبەی نێزیکی خۆیت بگەیەنێ و داڵۆسکەی پەردەکانیت بکات و دایمە لە یادی ئەودا بیت و لە غەیری ئەو غافڵ ببیت.

الفتح الرباني و الفیض الرحماني

کانال ته سه ووف

25 Oct, 19:24


حەزرەتی شێخ عبدالقادری گەیلانی (قدس الله سرە ) دەفەرمووێت:

لەباتی خۆ خەریک کردن بە کاری بێهودەوە هۆگری ئەم خەتە ڕەشانەی قورئان بە. خزمەتی بکە تا خزمەتت بکات ، تا دەستی قەلبت بگرێت و لە بەردەمی زاتی خودادا ڕایبوەستێنێ. عەمەلکردن بە قورئان پەڕ بە باڵی دڵت دەردێنێ و دڵت بەو باڵانە بەرەو لای خودا دەفڕێ.

الفتح الرباني و الفیض الرحماني

کانال ته سه ووف

25 Oct, 19:03


چه‌ند زانیاریه‌ك له‌ سه‌ر قورئانی پیرۆز....

ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئان 6236 
ژماره‌ی سوره‌ته‌كانی قورئان 114
ژماره‌ی ووشه‌كانی قورئان 77934
ووشه‌ی [اللە ] زۆرترین جار ناوی هاتوه‌ كه‌ 1697 جار له‌ قورئان هاتوه‌
گه‌وره‌ترین سوره‌تی قورئان [البقرە]یه‌ 
بچوكترین سوره‌تی قورئان [الكوثر]
دریژترین ئایه‌ت ئایه‌تی 182 ی سوره‌تی [البقرە] یه‌ 
گه‌وره‌ترین ئایه‌ت لای خوای گه‌وره‌ [ئاية الكورسي] یه‌
گه‌وره‌ترین سوره‌ت [الفاتحە] یه‌
له‌ قورئاندا ووشه‌ی دونیا 115 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی اخيرة 115 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی ملائكە88 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی شیاطين 88 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی الناس 50 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی الانبياء 50 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی ابليس 11 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی الاستعاذة من ابليس 11 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی زكاة 88 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی بركة 88 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی محمد 4 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی شريعة 4 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی امراة 24 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی رجل 24 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی الحياة 145 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی الموت 145 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی السلام 50 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی الطيبات 50 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی الشدة 102 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی الصبر 102 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی المصيبة 75 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی الشكر 75 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ى الجزاء 117 جار هاتوه‌ ...
له‌ قورئاندا ووشه‌ی المغفرة 234 جار ه

کانال ته سه ووف

25 Oct, 07:05


ڕۆژی هەینیتان پڕ خێر و بەرەکەت بێت
خوێندنی سوڕەتی کەهفتان لەبیر بێت

شێخ ولید ابراهیم

کانال ته سه ووف

24 Oct, 19:01


هەزاران سڵاو لە دیداری پاکی ئەو زاتە مەزنەی هیچ کات زەردەخەنەی باوکی نەبینیبوو وەلێ میهرەبانترین باوک بوو
بەجۆرێک هەرکات فاطیمەی کچی بهاتایە لەبەری هەڵدەستاو ناوچەوانی ماچ دەکرد و جێگەی خۆی بۆ چۆڵ دەکرد،لە کۆمەڵگایەک کە ئافرەت بێزراو و قێزەون بوو و زیندەبەچاڵ دەکرا..
دڵ ئەیەوێت هەزاران وشەی جوان و پڕ ئەشقت لە وەسفا بڵێ بەڵام هەرگیز ناتوانێ بە وشە دەریان بڕێ تاکە شتێ کە بتوانێ زۆر بە باشی بیکات لە پای خۆشەویستی دڵی بۆت صەڵاوات لێدانە لەسەرت..

اللهم صل علی سیدنا مُحمد
و علی آلە وصحبە وسلم

کانال ته سه ووف

24 Oct, 18:41


بارانی نمە نمە ڕەحمەتە

چەن تامەزرۆ بووم بۆنی ئەم بارانە بکەم پێش مردن ، سوپاس بۆ تۆ خوایە گیان

صەڵاوات لە بیر مەکەن

اللهم صل على محمد وآل محمد

کانال ته سه ووف

24 Oct, 12:22


ئایا چیت بە عیلمەکەت کرد؟
ئەم هەموو خوتبە و هاتووچۆ و ماندووبووبەت بۆ کێ بوو؟

کانال ته سه ووف

24 Oct, 12:00


ناوی "محمد"بۆ جارێکیکە لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا

کانال ته سه ووف

24 Oct, 03:45


یـااللە ئـازیـزانــمـان بـپـارێزە لـەئـاگـری دۆزەخ
یـااللە دەرگای خـیـری خـۆتـمان بـۆبـکەیـتەوە
یـااللە بـەدوور مـان بـگری لـەدەردو نـاخـۆشـی
یـااللە شـیـفـای نـەخـۆشـەکـانمـان بـدەیت
یـااللە هـەمـوومـان بـە بـەهەشـتی بـەریـن شـادکەی
یااللە موجاهیدین لە غەززە سەرکەوتوو بکەیت و موسڵمانان لە زوڵمی زاڵم ڕزگار بکەی

آمِيْن أجمـعـین

کانال ته سه ووف

24 Oct, 03:41


تەسەوف ئەوەندە ئاسان نیە کە خەڵک لێی تێگەیشتووە و قسەی لەسەر ئەکات

م.کامەران سوەیلی


کانال ته سه ووف

24 Oct, 03:33


حەزرەتی شێخ عبدالقادری گەیلانی (قدس الله سرە) دەفەرمووێت :

‏(‎ وَأَنِيبُوٓاْ إِلَىٰ رَبِّكُمْ‎) سورة زمر:٥٤
واتا: بۆ لای پەروەردگارتان بگەڕێنەوە
بۆ لای پەروەردگارتان وەگەڕێن واتە تەواوی وجوودی خۆتان تەسلیم بە ئەو بکەن و لە بەرامبەر قەزا و قەدەر و ئەمر و نەهی و گۆڕانی ژیاندا خۆڕاگربن و دڵتان باوێنەبەر دەستی خوا، بەبێ زمان و دەست و پێی و چاو، بەبێ چۆن و بۆچە و نواندنی ئازار و ناڕەحەتی و متشومڕ و موخالیفەت؛ بەڵکوو بە موافقیەت و ڕەزای تەواوە بڵێن: موقەددەراتی خوا دروستە و خواستی خوا بەجێیە. هەر کاتێ بەم مەقامە گەیشتن، دڵتان دەگەڕێتەوە بۆلای خوا و دەتوانێ خوا ببینێ، ئیدی بە هیچ شتێکەوە ئولفەت ناگرێ و بەڵکوو لە هەموو شت، لە زەوینەوە تا ئاسمان سڵ دەکات. لە تەواوی مەخلووقات ڕادەکات. بە ڕووت و قووتی و بە دابڕاوی لە تەواوی بوونەوەر دەمێنێتەوە. تەنیا ئەو کەسانەی کە خزمەتکاری موڕشید و پیرەکانیانن و شارەزای ئەحواڵیانن دەزانن بە ئەدەبەوە لەگەڵیاندا هەڵسوکەوت بکەن.

الفتح الرباي و الفیض الرحماني

کانال ته سه ووف

22 Oct, 18:24


حەزرەتی شێخ عبدالقادری گەیلانی (قدس الله سرە) دەفەرمووێت :

خواناسان و پیاوچاکان بەڵگەی خودا بەسەر خەڵکەوە، هەندێ لەو پیاوچاکانە خۆیان لە زاهیر و باتیندا لە دونیا ڕووت کردۆتەوە، هەندێ تریان بەس لە دڵدا خۆی لە دونیا جیا کردۆتەوە، ئەوانە خوا بەسەر دڵیانەوە هیچ ئاسەوارێ لە دونیا نابینێ، ئەو جۆرە دڵانەیە، دڵی ساف. هەر کەسێ گەیشتە ئەو مەقامە، ئەوە فەرمان ڕەوایی بەسەر دڵاندا پێ دەدرێ. ئەوە ئازا و پاڵەوانە. ئازا ئەو کەسەیە کە دڵی لە غەیری خوا خاوێن بکاتەوە و لەبەر دەرگای دڵیدا بە شمشێر تیژی خواناسی و تیغی کارگەری شەرع ڕاوەستێ. تا خوا نەبێ کەسی دی داخڵی نەبێ، دڵی دایمە لە یادی ئەو کەسەدا بێ کە چەرخێنەر و گۆڕێنەری دڵانە.

الفتح الرباني و الفیض الرحماني

کانال ته سه ووف

20 Oct, 16:46


فتح الغیب - حەزرەتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی

نەمدیوە لە ڕێبازی پیرۆزی تەڕیقەت و تەسەوف و عیرفان پابەندتر هەبن بۆ قورئان و سوننەت، بۆیە پەیڕەوان و موریدان و دەروێشان دەبێ بەوپەڕی فەخر و شانازییەوە باس لە موریدبوون و دەروێشبوون بکەن، کاتی ئەوە هاتووە کە کتێبەکان و فەرمایشتە بەرز و پڕ لە ئەوینی عاریفان، لە بری توندوتیژی بەشێک لە موسڵمانانی بەڕێز ببەخشنەوە بە خەڵک.

با ئیدی بۆن و بەرامەی برایەتی و تەبایی و، زیکر و ویردی ئیلاهی لە دەممان لەبری جنێو و من ڕاستم، من ڕاستم، بدەینەوە بەر دڵەکان، چونکە دەکرێ هەریەکێ بێت ئیدیعای پاراستن و خاوێنکردنەوەی تەسەووف بکات، بەڵام نە موڕشیدێکی هەبێ و نە خاوەنێکی هەبێت تاکو بزانین پاشخانی چۆنە!.

ڕەنگە هیچ مەزهەبێک نەبێت وەکو تەسەوف و عیرفان گرنگی بە دڵنەشکانی ئەوانی دیکە بدات، لە هەمان کاتدا سەفای ڕۆحیان بۆ دروست بکا، چونکە کاتێ عاریفانی مەزن فەرمایشتیان فەرمووە لەوپەڕی کامڵی دڵ و هۆش و ژیریدابوون، نەوەک هەرزەکارێکی وەها هەتا ئێستا ئەدەب و ڕێز لە گەورەکان نەزانێت بگرێت.

کانال ته سه ووف

20 Oct, 03:43


ئایا مەرجەکانی کۆکردنەوە و کورت کردنەوە (قصر و جمع) چین؟

کانال ته سه ووف

19 Oct, 19:53


حەزرەتی شێخ عبدالقادری گەیلانی (قدس الله سرە) دەفەرمووێت :

ئەی دەروێش! ئارەزووی دەوڵەمەندی مەکە، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی تێدا چوونت. تۆش ئەی نەخۆش ئاواتی چاک بوونەوە مەخوازە لەوانەیە ببێتە هۆی تێدا چوونت. عاقڵبە و ئاگات لە بەشی خۆت بێت تا سپاست لێ بکرێ، بەو بەشەی خوا پێتی بەخشیوە قەناعەت بکە و داوای زیاتر مەکە.

الفتح الرباني و الفیض الرحماني

کانال ته سه ووف

19 Oct, 19:52


ئەمڕۆ ٢٠ ساڵ بەسەر وەفاتی مامۆستا عبدالله ی کاتبە ناسراو بە (فەنایی) تێدەپەڕێ
١٩/١٠/٢٠٠٤
١٩/١٠/٢٠٢٤

بە سۆز و لوتفی پیرانە بلاوێنە (فەنایی) تۆ
دەسا هیممەت بفەرموو با من بە دڵ دامەنت بگرم.

کانال ته سه ووف

19 Oct, 15:02


کاک ئەحمەدە شەهبازی تەریقەت بە حەقیقەت
ئەو بوو کە عەسا بوو چ لە بۆ جوان و چ بۆ پیر

کاک ئەحمەدی شێخ مەحبووبی هەموو عالەم و مەجزووبی ئیلاهی