☪️ تــــــوراســــی ☪️

@turase


☪️(موسڵمانێکی سوننە - رادیکاڵ توراسی - حەنەفی، ئەکبەری - قادری تەڕیقەت)☪️
☪️(Ultra Radical Traditionalist - Sunni Hanafi Akbari - Qadre)☪️

☪️ تــــــوراســــی ☪️

21 Oct, 19:23


وَلَولا الهَوى ما ذَلَّ مِثلي لِمِثلِهِم
وَلا خَضَعَت أُسدُ الفَلا لِلثَعالِبِ

-عنترة بن شداد-

https://t.me/Turase

☪️ تــــــوراســــی ☪️

21 Oct, 17:36


وەک شەخسی خۆم هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نەبوومە کە کورد شایەنی دەسەڵات و سەربەخۆی و حوکمەت بێت!!..

چونکە پێم وایە بوونیەتی کورد لە یاخی بوونەوە زیاتر نزیکە وەک لە جێگر بوون بەڵکو ئەو دەبێت هەمیشە حوکم بکرێت!! نەک حوکم بکات!!..
مەسەلەی دەنگ دانەکەش.. پێم وایە خودی کورد تازە خووی گرتووە بەوەی کە زوڵم و دزی و گەندەڵی لێ بکرێت، یانی تازە خووی بەوە گرتووە، بۆیەش هەر ئەو حیزبانە دەسەڵاتیان دەبێت و خەڵکی دەنگیان پی دەدات!!.. واتە خودی خەڵک خویان بە دۆخی ئێستاو و رسوایەوە گرتووە!! نایانەوێت ئەم رسوا و زەلیلیان لێ تێک بچێت!!..
ئازایەتی و یاخیبوون کوردیش تەنیا لەو کاتەدا دەردەکەوێت کە دەربەدەر بن بە کورتیان لێیانەوە بگیرێت ... بە کورتی پەتی ئەڵێن تێیانەوە بگیرێت!!.. ئەگینا ئازایەتی ئەوانە قسەیەکی درۆینانەی هیچی تر نیە....!

برواش بکەن بەو پەڕی قەناعەت و ئینسافەوە ئەو قسانە دەکەم یانی هیچ کاریگەر نیم بە عەتف یان توڕەی!!

#ئیدراک

☪️ تــــــوراســــی ☪️

21 Oct, 12:16


شێخ "ڕێنی گوینۆن" لە کتێبی ئێست و وێستەکەی ئەفەرمووێت:
ڕۆژئاواییەکانی ئەمڕۆ نازانن عەقڵی پاک چییە؟!، لە ڕاستیدا تەنانەت گومانیان لەوە نیە کە هەر شتێکی لەو جۆرە بتوانێت بوونی هەبێت!.

........
کە باسی ئەقڵی پاک دەکات لای ڕۆژئاوایەکان!! بروا بکەن من لام وایە لە تەواوی جیهان... رۆژێک دێت کە لای خەڵکی وشەی مەعریفە و سەقافەت وەک دەستەواژەیەکی بێمانا سەیر دەکرێت! ئەسڵەن جەهلیان دەبێت بە مانانی وشەکە...!!

☪️ تــــــوراســــی ☪️

21 Oct, 12:01


هاوار هەزار هاوارە بۆ ئاستی مەعریفە و سەقافەتی ئەو خەڵکە!!
بەخوا قەسەم رۆژێک هاتووە! تەنانەت گەر برادەرێک بدۆزینەوە تۆزێک شعوری هەبێت سەرەڕای هەزار بەدئەخلاقی و فەسادی دەبێت شکور بین!! .. یانی منداڵەکانمانم دەبێت لەناو ئەوانە چۆن گەورە بن؟؟؟
بروام بە برای بچوکتان بکەن!! زۆرم خوێندۆتەوە لەسەر جیهانبینین کە باسی ئەوە دەکرا مرۆڤ دەگاتە ئاستی ئاژەڵ لەنەبوونی شعور و سەقافەت و ئەخلاقی!! وللەهی بەس بە قسەی ناو کتێب ئەبینی و قەت تەسەوری ئەوەم نەدەکرد ڕۆژیک هەست بەوە بکەم خەڵک ئەوەندە بێ شعور و کەم سەقافەت دەبن لە خوار ئاژەڵەوە!!..
من نازانم هۆکاری چیە ئەو جیاوازە زۆرە دەبینم لە کوردستان و ئوروپای ئێستاکە! و زۆرێک هەست بەوە ناکەن!! بەڵام لام وایە گەر کەسێک زۆر تێکەڵاوی کۆمەڵگا نەبیت و سوچێکی گۆشەگیری گرتبێ!! کە جار جار سەیری دونیا دەکات بۆی دەردەکەوێی چ جیاوایەک و فەزاحەتێک بەسەر ئەم جیهانە هاتووە!!...

☪️ تــــــوراســــی ☪️

21 Oct, 11:52


بروا بکەن هەتا ئەم ئەمرۆش وام ئەزانێت خەڵک و پۆستەکان بۆ گاڵتە باسی کاروانی بەرخە سپی دەکەن یان مامە ڤاندم!!
یانی قەت تەسەوری ئەوەم نەدەکرد ئەوانە بگەنە ئاستێک لە قەناعەت لەناو خەڵکی تا خۆیان هەڵبژێرن!!
خەڵکی ئەو شتە بە ساددە دەبینێت بەڵام لە ڕاستیدا ئێستاکە جۆرێک لە گاڵتە و شتی پێوە دیارە و هیچ دەنگێکی وەها ناهێنن!!

بەڵام لە داهاتوودا مادەم ئەو دەرگایە کرایەوە و کەسانی ئەوها لەناو خەڵکدا گەیشتە ئەو قەناعەتە!!
دڵنیابە هەڵبژاردنی داهاتوو کامە خوێری و کچە مۆدێل و ئەوانەیە لە تیکتۆک و ئەوانە ئەچنە لیستەکەوە بۆ ئەوەی خەڵک دەنگیان بدات!!..
هەڵبەتە ئەو قسانەم مانای ئەوە نیە دیفاع لەوانی تر بکەم!، ئەسڵەن حیزبی ئیسلامەیکانی لێ بێتە دەرەوە هەردوو حیزبەکە هەمووی خوێری و شەرواڵ پیس و شتن!..
بەڵام ئەمە یەکەم جارە قەشەری رەسمی، بە رەسمی بچێتە لیستەکەوە بۆ دەنگ دان!.. رێک نەک حەداستە!! ئەوە فەزاحەتە!!...
دڵنیابن هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پری دەبێت لە قەشمەر و سۆزانی رەسمی و هەر بە رەسمیش ئەچنە لیستەکەوە و ئەسڵەن خەڵکیش دەنگیان پێ ئەدات!!..

نازانم بۆچی کە شتی ئەوها دەبینم هەر بە نامۆیەتی زۆر دەکەم بەرامبەر بەو خەڵکو جیهانە بە رادەیەک کە بێتاقەتم دەکات و وام لێدەکات بۆ ماوەیەک لە دەرس و خوێندەوە و دارد و بەرد دوور بم!.. تاکی کورد سەبر سەبر بەرەو فەسادیەک و فەزاحەتێک ئەروات کە لەناو فەزاحەتەکانی و سەنتەرەکانی لەندەن و بەرلینش ناکرێت!!

#ئیدراک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase

☪️ تــــــوراســــی ☪️

20 Oct, 17:32


قال الشيخ الأكبر: فمن أحب شخصاً بالحب الإلهي فعلى هذا الحد يكون حبّه إياه فلا يتقيّد بالخيال ولا بجمالٍ ما.


قال الشيخ الأكبر: فعلامة الحب الإلهي حُب جميع الكائنات في كل حضرة معنويّة أو حسيّة أو خياليّة أو مُتخيّلة.

https://t.me/Turase

☪️ تــــــوراســــی ☪️

20 Oct, 16:30


هەر کە دەتبینم دەڵێی تۆ شەم و منیش پەروانەتم
تا سەراپا نەبمە کۆی زووخاڵ قەد ئارام ناگرم....!

☪️ تــــــوراســــی ☪️

20 Oct, 00:08


یەکێک لەو کێشە و لێکەوتانەی مۆدێرنەتی کە شێخی گەورە "ڕێنی گوینۆن" باسی لێوە دەکات بنەمایە و وشەی بنەمایە!.
چونکە لای مۆدێرنەتی مانا و وشەی بنەما ناشیرن کراوە!، چونکە هەبوونی بنەما بەو مانایەی کۆمەڵیک بنەمای جێگیر هەبن بۆ ئاراستەکردنی تۆ!. ئا ئەمە بە تەواوەتی لە فەهمی مۆدێرنەتی دژایەتی دەکرێت و بە شێوازێکی ناشیرن وەسف دەکرێت یان دواکەوتووی!..
چونکە خودی مەفهومی مۆدێرنەتی لەسەر ئەوە بەندە کە خاوەن بنەمایەکی جێگیر نەبن و هەمیشە لە گۆرانکاریدا بن!. ئەمەش فەزاحەتە!!..
تەنانەت "ئێڤۆلا" زۆر بە تووندی دژی بێ بنەمایە و دژی ئەوەیە کە بنەماکان لە گۆرانکاریدا بن!. بۆیەش ئەڵێت: خاوەن بنەما بن!..
لە راستیدا بەلای خەڵکیدا ئێستاکە زۆر نامۆیە کە کەسێک بانگەشەی بنەما بکات و لەسەر بنەمایەک بروات، رەنگە زاهیرەن وا دەرنەکەوێت! بەڵام لە ناوەوە ئەمەی هەڵگرتووە!!.

#توراس #ئیدراک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase

☪️ تــــــوراســــی ☪️

18 Oct, 22:05


#سیاسەت #ئیدراک

گومان لەوەدا نیە، تاکی موسڵمان و ئومەتی موسڵمانان لە نزمترین ئاستیدا لە رووی سیاسەت و هەژموونی غەیری خۆی بەسەر ئەودا!.

ئێستاکە باردۆخی ئومەتی ئیسلام وەک ئاوێک یان بەحرێک وایە کە ئاوەکەی مەنگە!، مەبەستمان مەنگ ئەوەیە کە وەستاوە و جوڵەی نیە!، خودی نەبوونی ئەو جوڵەش لە دوای لێدان و هەژموونی دەرەوە و ناوەکی خۆی بووە!، ئەوە کە گرینگە و من ئێستاکە بروای تەواوەتیم پێیەتی ئەوەیە کە ئەم ئاوە مەنگە یانی نەجولاوە هەرگیز نایتە جوڵەبەبێ غەیری خۆی یان خۆ بە خۆیانە!.
گەر ئاوێک لەبەردەمدا وەستا بێ و بمەوێت بیخەمە جوڵە و شەپۆڵ لازمە بەردێک فرێ بدەمە ناوی!، کە لام وایە رۆژێک خودا ئەو بەردە فرێ ئەداتە ناو ئاوەکە و شەپۆڵ و جولە دروست دەکات!.
ئیتر والله اعلم

تیلیگرام:
https://t.me/Turase

☪️ تــــــوراســــی ☪️

17 Oct, 19:41


وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ

☪️ تــــــوراســــی ☪️

16 Oct, 21:49


ئەمشەو حەزرەتی مەحوی گەورە وەهای فەرموو:

حەققی ئیخلاسە بەجێ هێنانی ئادابی خولووس
پێ بزانێ یا نەزانێ، من بە دڵ یادێ دەکەم.....!

☪️ تــــــوراســــی ☪️

15 Oct, 21:14


In today's world, with the mindset of modern people, those who truly understand the meaning of life and truth are unlikely to be accepted!. This is because people today are often ignorant of the responsibilities that God has placed upon them as human beings!.
Modern individuals tend to make decisions based on their own desires, without understanding their true duty!. But how can they make choices rooted in personal desires when all decisions should be guided by God's laws?!
One defining trait of the modern individual is that they often behave like animals!, concerned only with what brings them happiness and fulfills their desires. They are slaves to these desires. However, humans should aspire to rise toward God!, focusing on what is necessary and fulfilling their divine obligations!.
This is why those who seek God and uphold traditional values often find themselves rejected by modern society!. They either become strangers in this world or are alienated by its people!.
The problem is so profound that the ignorance of today’s people runs deep. They can't even recognize themselves in the most basic matters!. They lack self-awareness, and each day brings a new decision, a new mindset, leaving everything in their lives in a state of constant relativity!..

#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase

☪️ تــــــوراســــی ☪️

15 Oct, 00:10


Not everyone understands the true meaning of beauty.. nor does everyone know the joy of a cold night with a hot cup of coffee!. I long to experience such a night.. where deep sadness mingles with the pain of loneliness!. In a strange way.. I even find myself embracing the pain within🥲

☪️ تــــــوراســــی ☪️

14 Oct, 22:09


"بەدەستهێنانی باڵایەتی لە علم"

هەر ماددەیەکی مەعریفی بۆ قوڵ بوونەوە تێیدا پێوستت بەو باڵایەتیە کە من دەمەوێت ئاماژەی پێ بدەم!. هەڵبەتەن ماددەی مەعریفە مەبەستم لە بابەتەکانی بۆ نمونە بریکاری و فیزیا و علمی عەقیدە و اصول و علمی حەدیس و کمیا و دەروونناسی....هید ئەوانە...
مەبەستم لەوە باڵایەتیە ئەوەیە کە تۆ ئەگەر لە هەر یەکێک لەو ماددانە خاوەن باڵایەتی بی واتە تۆ لەم ماددەیەدا بۆت هەیە قسەی تێیدا بکەیت و ئەقڵی تۆش خاوەنی ئەو ئاستەیە کە بتوانێت قسە لەسەر ماددەکە بکات و روونی بکاتەوە یان رەدی لەسەر بداتەوە...!
جا من حەز ناکەم وەک قسەی کتێب و قسەی کۆمەڵێک مامۆستا شتەکان بە قورسی باس بکەم یان بە مانایەک بە شێوازێکی ئەکادیمیی باسی بکات!، چونکە خودی تێگەیشتن لەو شێوازە پێویستی بە ئاستێکی باڵایە!!!.

وەک سەرەتایەک دەمەوێت لای تۆ ئەوە روون بێت کە خودی هەموو ماددە مەعریفەکان خاوەن بناغەن یانی خاوەنی بنەمای بنەرەتین!. بۆ نمونە ئەگەر بابەتێک لە بیرکاری بهینن هاوکێشەیەکت ئەداتی یان یاسایەک کە ئەتوانێ لەسەر ئەم ئەسڵە هەموو نمونەکان حەل بکەی، یان گەر باسی فیزیا بکەین کۆمەڵیک یاسان بە هەمان شێواز ئەگەر باسی علومی حەدیس بکەین کۆمەڵیک دەستەواژەن کە ئسیپات دەبەن لەسەر حەدیسەکان لەسەر ئەساسی کۆمەڵیک فلتەر کە بناغەکەن!، یان باسی علمی مەنتق یان عەقیدە یان اصولی فقه..هەڵبەتەن هەندێک علم هەن قسەکەم بۆ ئەوانە نیە، بەڵام قسەکەی من بە تەواوەتی علمە دونیاوەیکان دەگرێتەوە و ئەوانەی لەسەر بنەما ئیش دەکەن و دەرۆن!. تەنانەت قەوائیدی زمانەکانیش.. بەڵام یەکێک لەو علمانە کە قسەکەم نایگرێتەوە بۆ نمونە علمی دەروونناسی...! ئەوە نمونەیەکە تەنیا بۆ تێگەیشتن!..

بۆیەش زۆر لەسەر بنەمایی علمەکان ڕۆیشتم چونکە ئەوە گرینگترین خاڵە بۆ گەیشتن بە ئاستی باڵایەتی لە ماددە مەعریفەکدا!..
لێرەوە دەبێت تۆ دوو شت جیا بکەیتەوە و زۆر بە وردی تێبگەی و بزانیت جیاوازیان چیە!.
یەکەم: بناغەی علمەکە.
دووەم: وردە یان توخمە زانیاری لەسەر علمەکە یان لەناو علمەکە!.

باڵایەتی لە ماددەکەدا کاتێک لە ئەقڵی تۆدا دروست دەبێت کە خاڵی یەکەم کە بناغەی علمەکەیە بە تەواوەتی لە هزری تۆدا جەسپاو بێت و تێگەیشتبی!!، لێرەوەش ئەمەش رێگای خێرا و بەهێزی خۆی هەیە!..
باشترین رێگا کە ئاماژەی پێ دەدەم تەسەور کردنی بنەماکانە یان با بڵێن خەیاڵ کردنی بناغەکانە لە هزری خۆدا بە بەردەوامی و بەرز و نزمی پێ بکەیت رۆژانە خودی بناغەی علمەکە!. کە باسی بەرز و نزمی دەکەم مەبەستم مەجازەنە کە هەمیشە تەسەوری بکەیت و هەوڵدەی بیری لێ بکەیتەوە!.. خودی ئەم تەسەور کردنە خێراترین رێگایە بۆ دروست بوونی باڵایەتی لە علمێک!..
ئەزانیت بۆچی؟! چونکە تەسەور کردنەکە وا لە ئەقڵت دەکات لەناو هزردا بناغەی علمەکە دابڕێژێت ئەوەش ئەسڵی مەسەلەکەیە!! کاتێک کە لەناو هزردا بناغەکە دارێژرا، ئیتر لێرەوە هیچ قورسایەک نامێنێت و تۆ خاوەن ئاستێکی باڵای لە علمەکە!! ..
ئەزانێ بۆ؟ چونکە ئەوەی کەم مەبەستم نەقس دەبێت لە تۆدا خاڵی دووەمە کە وردە زانیاری لەسەر علمەکە و ناو علمەکەیە!، بەڵام ئەوانە هەرگیز توشی کێشەت ناکات!. چونکە ئەو بناغەی لەناو ئەقڵدا داڕێژراوە بە ئاسانی ئەتوانی هەڵسەنگاندن بۆ هەموو وردە زانیاریەکان بکات کە تۆ بە خێرای وەریدەگرێت یان لە کەسێکەوە دەیبیستت!.
هەوڵدەدەم شتەکە بە نمونە بهێنمەوە تا باشتر تێبگەن!، بۆ نمونە ئەگەر لەسەر بابەتێکی بیرکاری تۆ یاساکە بزانیت هەر نمونەیەکت بدەمێ بە ئاسانی ئەزانی ئایە چۆن حەل دەکرێی یان ئایە دەگونجیت یان نا، یان بۆ نمونە بنەما حوکمی ئەقلی لە مەنتق هەر قسەیەک بکەم ئەزانیت مومکینە یان محال یان هەر دەقێکی قورئان و حەدیس بهێنم ئەزانیت چۆن ئیجتیهادی تیا بکەیت کاتیک لە ئسوڵی فقهدا باڵا بی، یان هەر بابەتێکی فێزیای باس بکەم یان زمانەوانی ئەتوانیت هەڵبسەنگێنی بە پێوەری بناغەکە!.

کەواتە ئەوەی گرینگترین شتە ئاشنا بوونێکە بە تەواوەتی بە بناغەی علمەکە، دواتریش تەسەور کردنێکی بەردوامی کردنە لە هزردا لەسەر بنەماکان، زۆر باس کردنت لەگەڵ خۆدا یان کەسانێ تردا ئەو بنەمایانە زۆر گرینگە تا بەتەواوەتی دوبارە ببێتەوە و لە ئەقڵت دابڕێژرێت!.. بەشی دووەم زۆر ئاسانە کە وردە زانیارە یان با بلین جوزئیاتەکانە کە ئەتوانی بە ئاسانی لە خوێندەوەکی کەم یان گەڕانێکی کەم یان گوێ گرتن یەکسەر وەریدەگریت چونکە خاوەن بناغەی یەکسەر ئەوەیش لەگەڵیدا ئەمێنیتەوە و لە بیرت ناچێتەوە!.
جا کێشەی زۆربەی مرۆڤی مۆدێرنە و ئەم سەردەمە ئەوەیە کە پێچەوانەیە!! هەموویان وردە زانیاری زۆریان لایە و لەناو علمەکە و لەسەر علەمەکان.. بەڵام هیچ سوودێکی بۆ ئەوان نیەو بۆیەش هەر زۆربەیان دەبەنگن!!، چونکە هەموو ئەو وردە زانیاریانە کە لای ئەوانە نازانن چۆن لە چوارچێوەی بناغەیەکدا هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن و تێبگەن یان بەکاری بهێنن چونکە خاوەن بناغەکە نین!.

#ئیدراک
https://t.me/Turase

☪️ تــــــوراســــی ☪️

13 Oct, 10:33


"چینایەتی"

ئەو بازنەیە یان با بڵێین ئەو نەزمە سیاسیەی کە دەبێت تاکی کۆمەڵگا ئاراستە بکات و وەک نوخبەیەک بۆ بەڕێوەبردن و ئاراستەکردنی تاکەکان، دەبێت چینی "ئەرستۆکراسی" بن!. ئەگەرچی زۆرینە لایان وایە ئەم چینە لە سەرەو هەموو چینەکانی ترەوەیە و دەبێت لەسەرەوەی هەمووان بێت!. بەڵام لە ڕاستیدا من لە دوای تێبینی کردم لە "توراسی ئیسلامی" ئەم شتەم تێدا بەدی نەکرد!، تەنانەت لە قسەکانی شێخی گەورەم "ڕێنی گوینۆن" ئەم شتەم تێبینی نەکردووە کە چینی "ئەرستۆکراسی" لەسەر هەمووانەوەیە!. جا مۆدێرنەتی کاتێک دەیەوێت لەو مەفهومی چینایەتیە بدات لە پێناوی پەکخستنی ئەقڵیەتی رێکخستنە لەناو تاکەکان، چونکە خودی مۆدێرنەتی و غەیری ئەوانیش ویستیان لەسەر ژاوەژاوی کۆمەڵگایە و تێکەڵاوکردنی چینەکانە!، بۆ لێدان لە تەواوی بنەما بنەرەتیەکانی کۆمەڵگا!.. هەم بەهێزترین رێگایە بۆ لێدان لە موقەدەساتی کۆمەڵگا و مەفهومە میتافیزکیەکان..!
بۆیە پاراستن و هەبوونی چینایەتی یەکێکە لە بناغەی بنەرەتیەکان بۆ مانەوە و پاراستنی نەزمەی سیاسی و پاراستنی بازنەیەکی کۆمەڵگا!.
ئەوەی کە دەمەوێت ئاماژەی پێ بدەم، خودی ئەم چینە باڵایە کە لەسەرەو چینی "ئەرستۆکراسی"وە و دەبێت لەسەرەو ئەم چینە هیچی چینێکی تر نەبێت!، ئەویش چینی پیاوانی خودان، مەبەستمان ئەولایاکانی خودان و کە "مورشیدن"!. بۆیەش ناوی مەلا و ئەوانە ناهێنم چونکە پێم وایە ئەوان دەبێت لە ژێر چینی "ئەرستۆکراسی" بن!، بەڵکو ئەوەی من ئاماژەی پێ دەدەم چینێکی زۆر کەمینەی کۆمەڵگایە کە لەسەرەو هەموو چینەکانی ترەوەن، دەبێت ئەوان تەنیا "ئەرستۆکراسی" ئاراستە بکەن بۆ چۆنیەتی ئاراستەکردنی تاکەکانی کۆمەڵگا!. بە مانایەکی تر کە "ئەرستۆکراسی" دەبێت بە تەواوەتی تەسلیم و بەیعەتی لەناو چینی "مورشیدان" بێت، جا لەو رێگایەوە دەگاتە ئاستێک لە مەعریفە بۆ ئاراستە کردنی تاکەکان!.
ئەگەر دیقەتی توراسی ئیسلامی بدەین بە تایبەت هەر چوار خەلیفەکە رەزای خوایان لەسەر بێت کە لە دوای حەزرەتی فەخری عالەمەوە هاتوون سڵاوی خوای لەسەر بێت، هەر چواریان هەم لە چینی "ئەرستۆکراسی" بوون، هەم مورشید بوون یان تەسلیم بە چینی سەرەوە بوون وەک بەیعەت بە ڕەسول  اللە!. بۆیە گومان لەوەدا نیە شتێکی ئەوها ئاسان نیە دوبارە بێتەوە!، بەڵام ئەوە کە گرینگە دوو چینە کە نابێت هەم تێکەڵاو بکرێن یان رێزبەندیەکە لە رووی بەرزی و ئاراستەکردنەکە تێک بچێت!.
یەکەم چینی کە دەبێت ئاراستەی 'ئەرستۆکراسی" دەکات ئەوە چینی "مورشیدن" مەبەستمان ئەولایانی خودایە!، ئەو چینەش کە دەبێت ئاراستەی تاکی کۆمەڵگا بکات یان با بلین نوخبە، ئەگەرچی مەفوهمی نوخبەش لێرەوە هەندێک خیلاف هەڵدەگرێت، بەڵام مەبەستمان لەوەیە کە تاکی کۆمەڵگاکان دەبێت بە چینی 'ئەرستۆکراسی" ئاراستە بکرێن!.

#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase

☪️ تــــــوراســــی ☪️

12 Oct, 11:24


تەنانەت خودی ئیدراک کردن بەوەی کە چی دەگوزەرێت، ئیدراک کردن بە کاریگەری مۆدێرنە و لێکەوتەکانی، خودی ئیدراکەکە پلەیەکی بەرزی مەعریفەیە کە خۆت خاوەنی!. چونکە ئەوانەی لەو پلەیە مەعریفەدا نین، بە هیچ شێوەیەک ئەتوانن درک بەو جیاوازیە بکەن لە نێوان جیهانبینی توراسی و جیهانیبینی حەداسی!.
وەگەرنا لە کاتی باس کردنی لێکەوتەکانی مۆدرێنە، بە ئاسانی ئەوەی بەرامبەر تێدەگات!، لە ئەنجامی تێنەگیشتن لە لێکەوتەکان و هەست کردن بە فەزاحەتەکانی حەداسەت!، هۆکارەکە ئەسڵێکە کە مەعریفەی ئەوە کە نزمە بۆ درک کردن بە خودی جیهانیبینی توراسیەت یان حەداسیەت!. خودی ئەم تەسک بینین و تەسکردنەوەیە بۆ درک کردن یەکێکە لە دەرهاویشتەکانی مۆدێرنە!. چونکە تاک وابەسەتی زاهیرەتی شتەکان دەکات، هەرگیزیش رێگە نادات تاکەکە کاتێکی هەبێت بۆ چونە ناوەوەی خودی خۆی!، لە کاتێکدا ئەسڵ وایە دەبێت لە باطنەوە شیکاری زاهیرەیەت بکرێت و خودی باطنیش دەبێتە هۆکاری دەرهاویشتەکان!.
لە راستیدا، ئەمەی لەو واقیعەی ئێستاکەش دەگوزەرێت هێندە نزم و کەمە، کە ناتوانرێت ئاشنا بکرێن بە خودی مەفوهمی مۆدێرنە!. تەنانەت کۆمەڵگایەکی هێناوەتە کایەوە، کە تاکەکانی بە رادەیەک لاشعور کەوتوون، کە جگە لە سەنتەر بوونی ئارەزوو-شەهەوت هیچی تری نیە!، بە جۆرێک کە ئیتر هەموو غەیری خۆی بشکێنت و بکوژێت مانایەکی نیە بۆ ئەو، گەر لە کتێبەکاندا باسی کات و کەسێک بکات کە مرۆڤەکان بچنە ئاستی ئاژەڵ!، بەراستی پێم وایە ئێستاکەیە کە مرۆڤ نەک تەنیا لە ئیدراک کەوتووە!، بەڵکو لام وایە لە ژێر ئاژەڵیشەوەیە!!.
ئەمەش بە تەنیا ناوەستێت لە خاڵێکدا!، بەڵکو زۆرێک بەهۆی ئەم فەزاحەتەوە ئەکەونە گۆشەیەکی قەتیس کراوە لە بازنەیەکی داخراودا، هەرگیز ناتوانن بە ئاسانی بەرز ببنەوە یان بە جۆرێک تێکەڵاوی واقیع بن!، بە مانایەکی تر کە هەردوو لای لێ دەبێتە دۆزەخێک، چونکە کاتێک لە باطنەوە پر بوو، هیچ دەروازەیەک و تاکێک نیە ئەسڵەن بتوانێت باطنی خودی هەڵرێژێت یان ئەسڵەن تێبگەن لەوەی کە باسی چی دەکات!. بۆیە لە حەقیقەتدا خودی درک کردن بەمانە ئاستێکی بەرزی باڵای مەعریفیە!.

#ئیدراک #توراس
تیلیگرام:
https://t.me/Turase

☪️ تــــــوراســــی ☪️

10 Oct, 11:36


جیهان و کاریگەری "ماتریالیزم" وا لە مرۆڤ دەکات تا ئەو دەقەی کۆتایی بە هەناسەکانی دێت بەس بەدوای راکردن بێت بۆ "بواری ئابووری"!. لە جێگای ئەوەی مرۆڤ بەدوای شکۆمەندی و بەرز بوونەوە و شەرفەوە بێت، یان نوێنەرایەتی خود بکات لە بەرز بوونەوەی جیهانی ڕوحی و عەقیدەی!.. کە ئامانەش هەڵگری ئەسڵ و حەقیقەتن کە جیهان "ماتریالیزم" مرۆڤ بێ بەش دەکات لەوانە!.

#توراس #ئیدراک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase

☪️ تــــــوراســــی ☪️

07 Oct, 22:51


"Some of the problems commonly engaging the attention of philosophical thought appear to be deprived, not only of all importance, but of any meaning as well; a host of problems arise resting solely upon some ambiguity or upon a confusion of points of view, problems that only exist in fact because they are badly expressed, and that normally should not arise at all. In most cases therefore, it would in itself be sufficient to set these problems forth correctly in order to cause them to disappear, were it not that philosophy has an interest in keeping them alive, since it thrives largely upon ambiguities."

-René Guénon-

#ئیدراک #توراس

☪️ تــــــوراســــی ☪️

07 Oct, 20:52


هەر کەس چوو بۆ خەبەری.....
بێ خەبەر کەوت....