ئەم وتانە لە دڵتدا بیهێڵەرەوە!
"بۆ خودا بە ، و هەموو هەوڵێکت بدە بەبێ ئەوەی چاوەڕێی کەس بکەیت ، لەبەرچاوی بگرە کە تۆ بە تەنیا لە مەیدانەکەدایت ، وە ڕزق و ڕۆزی خۆت لە قورئان وەربگرە ، بیر لە ئایەتەکان بکەرەوە ، بێ وەستان بەلایدا تێپەڕ مەکە!
شتێک لە فەرموودەی پێغەمبەری خودا بخوێنەرەوە و ڕامێنە لێی ، بۆ هەموو شتێک ئامادە بە، هەر بەرنامەیەک ، ڕێگایەک ، بڕیارێک، ناخۆشیەک ، خۆشیەک ، ئامادە باش بە بۆی ، پاشان بەپێی پێویستی و تواناکانی خۆت مامەڵەیان لەگەڵ بکە.
وەبەرهێنان لە تەندروستی خۆت بکە ، ئاگاداری جەستەت بە ، ئامێری ڕێگەکەتە گەر زوو هیلاکی بکەیت ناتگەیەنێتە مەقسەد.
لە ئەمڕۆوە جەستەت ڕابهێنە لەسەر جوڵە ، کار ، ڕۆژوو ، برسێتی ، وەرزشکردن ، خواردن ، خەوتن ، پاکێتی ، تەندروستی ... دڵت ڕابهێنە ، لەسەر ئیمان ، خۆشەویستی ، ڕاستگۆیی ، دڵسۆزی ، نهێنی ، دڵنیای ، درک بەوە بکە کە تۆ بەرپرسیاریت بەرامبەر تەندروستیت ، ئەویش بۆ تۆ.
بزانە کاتەکەت ژیانی تۆیە ، و هەر خولەکێک توانای گۆڕینی تۆی هەیە ، و هەموو ڕۆژێکت بەشێکە لە پەیامەکەت! میللەتەکەت لەبیر مەکە ، ڕۆحی خۆتی پێ بدە ، ببە درەختێک خەڵک لە سێبەرت بحەسێنەوە و ڕەگت لە تاریکی زەوی بێت و زوو وشک نەبیت...
هەر کەسێک هێز و لاوازی خۆی هەیە ، خاڵە لاوازەکانت دیاری بکەو مامەڵیەکی دروستی لەگەڵ بکە ، وە بیریشت نەچێت خودایەکی بەحیکمەت مودەبیری ئەم کەونەیە ، تەنها بەردەوام بە لەسەر ڕێگەکەت ، ڕەنگە ڕۆژێک بگەیت !"