BOX News | بۆكس ھەواڵ

@boxhawal


BOX News | بۆكس ھەواڵ

22 Oct, 15:55


🔻کۆمەڵى دادگەری: ئەو دەنگانە بەدەر لە ئیرادەی دەنگدەر دیزاین كراون

بۆکس هەواڵ ـ

🔹ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵى دادگەریى کوردستان دەڵێت "پاش ڕاگەیاندنی ئەنحامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، سەرمان سوڕما و هەرگیز ئەو ڕێژە دەنگە كەمە هی ئێمە نین".

🔹کۆمەڵی دادگەری لە ڕاگەیەندراوێکدا دەشڵێت "ئەو ئەنجامە ڕەتدەكەینەوە، لای خۆمانەوە بەدواداچونی ورد دەكەین لە شێوازی ساختەكارییەكانی ئەم هەڵبژاردنە".

🔹بەڵگەكان کۆدەکەینەوە و سكاڵا تۆمار دەكەین، دڵنیاین ئەو دەنگانە بەدەر لە ئیرادەی دەنگدەر دیزاین كراون"، ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان وا دەڵێت.

BOX News | بۆكس ھەواڵ

22 Oct, 11:21


🔻ئەدهەم بارزانی:

“دەمەوێت زۆر بەڕاشكاوانە ئەوە بڵێم، گومانێكی گەورەم ھەیە لە سەر کۆیی پرۆسەی هەڵبژاردن”

🔸دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی:

کوردی - عربی

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان..

كوردستانیانی ئازیز و گەلی عێراقی خۆشەویست
سڵاوتان لێبێت..

من وەك سیاسیەك كە ماوەی ٤٧ ساڵە لە ناو سیاسەت دا كاردەكەم، ئەم جارە زۆر لە نزیكەوە بۆ ماوەیەكی درێژە چاودێری وردی ئەم پرۆسەییەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستانم كردووە بێ ئەوەی بەشدار بم یان پاڵپشتی لایەنێك بكەم.

دەمەوێت زۆر بەڕاشكاوانە ئەوە بڵێم، گومانێكی گەورەم ھەیە لە سەر کۆیی پرۆسەكە لە ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژ ھەڵاتی ناڤیندا، كە ئەم دەنگانە دەنگی ڕاستەقینەی دەنگدەر نەبێت.

ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٢٢-١٠-٢٠٢٤
——————-
بسم الله الرحمن الرحيم
الكردستانيون الأعزاء وشعب العراق الحبيب
السلام عليكم

كسياسي أعمل منذ 47 عاما في مجال السياسة، هذا المرة ولفترة طويلة راقبت عن كثب انتخابات الدورة السادسة لبرلمان كردستان، دون أن أشارك ولا أن أدعم أي جهة.

أريد أن أقول وبكل صراحة شديدة بأن لدي شكوك جدية حول العملية برمتها على المستوى الداخلي العراقي والشرق الأوسط، وبأن هذه الأصوات ليست الأصوات الحقيقية للناخبين.

أدهم عثمان شيخ أحمد بارزاني
22/10/2024

BOX News | بۆكس ھەواڵ

21 Oct, 18:41


🔻تێچووی شەڕی ئیسرائیل لە لوبنان ئاشکراکرا

🔸میدیاکانی ئیسرائیل:

🔹تێچووی شەڕی یەک ڕۆژی ئیسرائیل لە لوبنان نزیکەی 135 ملیۆن دۆلاری ڕۆژانەیە.

🔹لەمانگی سێپتەمبەری ڕابووردووە تێچووی جەنگەکە 6 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاربووە.

BOX News | بۆكس ھەواڵ

21 Oct, 15:46


🔻ئەنجامی کۆتایی کورسی سەرجەم لایەنەکان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان:

یەکێتی: 23
نەوەی نوێ: 15
کۆمەڵ: 3
هەڵوێست: 4
بەرەی گەل: 2
پارتــی: 39
گۆڕان: 2
یەکگرتوو: 7

تێبینی/ ئەگەری زۆرە کورسیەکانی پارتی دابەزێت بۆ 38 کورسی و نەوەی نوێش ببێت بە 14 کورسی.

BOX News | بۆكس ھەواڵ

21 Oct, 14:20


🔻 ئایا هەڵبژاردنەکە تەزویر و دیزاین کرابوو..؟

✍️رێبوار کەریم وەلی

قسەیەکی بەناوبانگی پەرلەمانتارێکی تورک هەیە کە دەڵێ:”هیچ شتێکیش روی نەدابێ، شتێک هەر رووی داوە!”
*
رەنگبێ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 20 ی ئۆکتۆبەر، یەکێک بێت لە دراماتیکیترین ئەنجامەکانی سی ساڵی رابردوو، دوو حزب کە لانیکەم لە 5 ساڵی رابردوودا، چی خراپە بەسەر میللەتیان هێناوە، کەچی یەکی 250 هەزار دەنگیان زیادی کردووە!
کەواتا گرنگ نییە خەڵک چی دەخاتە ناو سندوقەوە، گرنگ ئەوەیە کە چی لێدێتە دەرێ!
*
حزبی سێیەمیش کە دوو سێ ئێوارە بە ئۆتۆمبێلە ئاخیر مۆدیلەکەی، پیاسەی بەناو خەڵکدا کردووە و هەندێک هۆڕینی بۆ خەڵک لێداوە، نزیکەی 20 لەسەدی کورسییەکانی پەرلەمان دەباتەوە! ئەگەرچی ئەو حزبە لە 2018 بە حیساب سورپرایز بوو، بەڵام دواتر لە پەرلەمان کچێنیی سیاسیی لەدەست دا. 8 هێلکەی بردە پەرلەمان تا بیانکاتە جوجکە 5 یانی پیس کرد.
*
گوایە حزبێکی تاقینەکراوەیە!
*
تا 72 سەعات پێش هەڵبژاردن، هیچ کام لە بەرپرسانی یەکەمی هەر دوو حزبی دەسەڵات نەیاندەتوانی بڵێن سەد لە سەد ئینتخابات دەکرێت؛ هێشتا دیزاینەکە ئامادە نەکرابوو!
*
دەڵێن بەرتیل بەڵگەی نییە، بەڵام تەزویریش ئەگەر بە باشی کرابێت، ئەویش بەڵگەی نییە!
*
ئەو ئەنجامانە، نەتیجەی دیزاینێکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییە، بۆ چەند ئامانجێکی دیاریکراو.
1- نوێکردنەوەی شەرعییەت بۆ هەر دوو حزبی دەسەڵاتدار. کە ئێستاشی لەگەڵدا بێت لە رووی سیاسی و ئیدارییەوە ئیفلاسیان کردووە.
2- دیزاینی هاوسەنگیی هێز لە نێوانیان بە شێوەیەک کە هیچیان نەتوانێ بێ ئەوەی دیکەیان تاکڕەی بکات و مەجبور بن پێکەوە هەنگاو بنێن.
3- هەڵڕشتنی دەنگی ناڕازی و ئۆپۆزیسیۆن بۆ کۆمپانیایەکی سیاسی کە هیچ زەرەرێکی بۆ پەزەکان نییە و دەستەمۆی خۆیانە. بەوەش تابلۆی پڕۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا، کامڵ بکەن.
*
نەتیجەی ئەم هەڵبژاردنە هەروەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لەسەرەتاوە چەندینجار باسی لێوە دەکرد و دەیگوت دیزاین کراوە، تەنها لە قازانجی یەکێتی بوو، بەڵام دواتر کە پارتیش داخیلی دیزاینەکە کرا، ئیتر هەموو لایەک هەناسەیەکی راحەتیان هەڵکێشا و، یەکەم کەسیش کە دەستخۆشیی لە کۆمیسیۆنی دیزاینچی کرد و سوپاسی کردن، سەرۆکی پارتی بوو!
*
پوختەی کەلام ئەوەیە، ئێمەومانان لەسەر بنەمای کاردانەوەکانی خەڵک، رەفتاری کۆمەڵایەتی و سیاسەتی حزبەکان، شڕۆڤەی بارودۆخ دەکەین و پێشبینی دەکەین، بەڵام ئیرادە و دەستێک کە تێکڕای یارییەکە بەڕێوە دەبات، واقعیەکە هەڵدەگەڕێنێتەوە و ئێمەومانانیش دەست لە ئەژنۆ درێژتر دەبێ تەماشاچی بین.
ئەگەر ئەو ئەنجامانە بەرمەبنای دەنگی دەنگدەران بێ، بێگومان ئەم میللەتەی ئێمە تووشی سەندرۆمی ستۆکهۆڵم بووە. ئەگەریش وا نەبێ کەواتا 80 لەسەدی خەڵک کە رۆژ تا ئێوارێ قسە بە دەسەڵات دەڵێن و دەکڕوزێنەوە، ئەوانیش وەک سیاسییەکان درۆزنن و، ئێمەش درۆزنی ئەوان.

BOX News | بۆكس ھەواڵ

21 Oct, 14:10


🔻هەژماری من لەبری موچە سوپاسی بەشداربوانی دەكات

🔹ئەمرۆ ئەو موچەخۆرانەی بڕیاربو لە رێگەی "هەژماری من" موچەکانیان وەربگرن، لەرێگەی کورتەنامەوە ئاگادارکراونەتەوە کە ئێستا دەتوانن موچەکانیان وەربگرن، بەڵام کاتێک بەشداربوانی پرۆژەکە لە شاری كۆیە چون موچەكانیان رابكێشن ئامێری (ATM) لەبری موچە سوپاسی كردون.

BOX News | بۆكس ھەواڵ

21 Oct, 14:02


🔻هێمن شێخانی ـ سەرۆكی لیستی گۆڕان لە هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:

“پارتی و نەوەی نوێ پێكەوە سەردانی توركیایان كردووە”

🔹تەواوی ئەنجامەكان رەتدەكەینەوە، چەنكە زیاتر لە (24) هەزار دەنگمان سڕاوەتەوە، پارتی لە هەولێر ساختەكاری ئەنجامداوە، پارتی و نەوەی نوێ پێكەوە سەردانی توركیایان كردووە مۆئامەرەیەكی گەورەیان لەسەر گۆڕان و یەكێتی كردووە.

BOX News | بۆكس ھەواڵ

20 Oct, 18:08


🔻ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشووتری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆچی دواییکرد..

BOX News | بۆكس ھەواڵ

20 Oct, 17:03


🔻بنکەی گردەگۆزینە ـ کەلار لە سلێمانی ڕێژەی دەنگی لایەنەکان لە دەنگدانی گشتی:

یەکێتی: 262
نەوەی نوێ: 206
کۆمەڵ: 12
هەڵوێست: 45
بەرەی گەل: 29
پارتــی: 67
گۆڕان: 0
یەکگرتوو: 14

BOX News | بۆكس ھەواڵ

20 Oct, 16:58


🔻بنکەی قەدەم خێر لە سلێمانی ڕێژەی دەنگی لایەنەکان لە دەنگدانی گشتی:

یەکێتی: 349
نەوەی نوێ: 116
کۆمەڵ: 17
هەڵوێست: 14
بەرەی گەل: 26
پارتــی: 57
گۆڕان: 33
یەکگرتوو: 35

BOX News | بۆكس ھەواڵ

20 Oct, 16:37


🔻بنکەی رۆشنبیری لە سلێمانی ڕێژەی دەنگی لایەنەکان لە دەنگدانی گشتی:

یەکێتی: 468
نەوەی نوێ: 209
کۆمەڵ: 21
هەڵوێست: 66
بەرەی گەل: 57
پارتــی: 62
گۆڕان: 0
یەکگرتوو: 36
پوچەڵ: 43

BOX News | بۆكس ھەواڵ

20 Oct, 16:25


🔻بنکەی بارزانی نەمر لە هەولێر ڕێژەی دەنگی لایەنەکان لە دەنگدانی گشتی:

یەکێتی: 221
نەوەی نوێ: 156
کۆمەڵ: 35
هەڵوێست: 43
بەرەی گەل: 20
پارتــی: 537
گۆڕان: 0
یەکگرتوو: 49
پوچەڵ: 98

BOX News | بۆكس ھەواڵ

20 Oct, 16:19


🔻بنکەی ئاکاری لە هەولێر ڕێژەی دەنگی لایەنەکان لە دەنگدانی گشتی:

یەکێتی: 112
نەوەی نوێ: 179
کۆمەڵ: 33
هەڵوێست: 41
بەرەی گەل: 9
پارتــی: 324
گۆڕان: 0
یەکگرتوو: 32
پوچەڵ: 133

BOX News | بۆكس ھەواڵ

20 Oct, 16:07


🔻بنکەی کۆیەی کچان لە سلێمانی ڕێژەی دەنگی لایەنەکان لە دەنگدانی گشتی:

یەکێتی: 494
نەوەی نوێ: 234
کۆمەڵ: 20
هەڵوێست: 33
بەرەی گەل: 52
پارتــی: 44
گۆڕان: 0
یەکگرتوو: 20

BOX News | بۆكس ھەواڵ

20 Oct, 15:59


🔻بنکەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی ڕێژەی دەنگی لایەنەکان لە دەنگدانی گشتی:

یەکێتی: 124
نەوەی نوێ: 57
کۆمەڵ: 16
هەڵوێست: 17
بەرەی گەل: 2
پارتــی: 15
گۆڕان: 4
یەکگرتوو: 20

BOX News | بۆكس ھەواڵ

20 Oct, 15:46


🔻بنکەی شیرین لە سلێمانی ڕێژەی دەنگی لایەنەکان لە دەنگدانی گشتی:

یەکێتی: 74
نەوەی نوێ: 60
کۆمەڵ: 12
هەڵوێست: 13
بەرەی گەل: 13
پارتــی: 20
گۆڕان: 11
یەکگرتوو: 0

BOX News | بۆكس ھەواڵ

20 Oct, 15:31


🔻لە قوتابخانەی ئەحمەدی خانی/ هەولێر وێستگەی 7 ڕێژەی دەنگی لایەنەکان:

یەکێتی: 42
نەوەی نوێ: 61
کۆمەڵ: 7
هەڵوێست: 15
بەرەی گەل: 9
پارتــی: 105
گۆڕان: 0
یەکگرتوو: 22

BOX News | بۆكس ھەواڵ

20 Oct, 15:23


🔻رێژەی دەنگدان لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان

كۆیە: 68%
هەڵەبجە: 61%
سۆران: 63%
دهۆك: 70%
گەرمیان 60%
زاخۆ: 73%
تەقتەق 72%
شەقڵاوە: 80%
ئاكرێ: 70%
چۆمان: 73%

BOX News | بۆكس ھەواڵ

20 Oct, 15:03


🔻دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات

🔹کەمێک پێش ئێستا پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتاییهات. 

🔹بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای عێراق لە کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارەی ئەمڕۆوە دەرگای بنکەکانی دەنگدان بە رووی دەنگدەراندا داخران و ماوەکەی درێژنەکرایەوە. 

🔹بەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر (٧:٠٠) پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ گشتی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دەستیپێکرد كه‌ تیایدا هەزار و ٩١ کاندید لە هەردوو ڕەگەز پێشبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ١٠٠ كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و لە نێویاندا پێنج کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکان تەرخانکراوە.

BOX News | بۆكس ھەواڵ

20 Oct, 14:44


🔻نوسینگەی ئەدهەم بارزانی:

“بەهۆی ڕێگری لە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆی ئەدهەم بارزانی نەیتوانی بەشداری لە دەنگدان بکات”

🔸دەقی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینەگەی ئەدهەم بارزانی:

بەهۆی ڕێگری کردنی دەسەڵاتدارانی هەولێر بەڕێز ئەدهەم بارزانی نەیتوانی بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بکات

ئەمڕۆ وەک هەر تاکێکی کورد بەڕێز ئەدهەم بارزانی کەسایەتی سیاسی دیاری کوردستان ویستی ئەوەی هەبوو بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکات، بەڵام بەهۆی ڕێگری لە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆی لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەولێرەوە نەیتوانیووە بەشداری لەو پرۆسە چارەنوسسازە بکات.

نوسینگەی تایبەتی
ئەدهەم بارزانی
٢٠-١٠-٢٠٢٤