خۆشەویستانی دانا نەوزەر (@dananawzarjaff1) Kanalının Son Gönderileri

خۆشەویستانی دانا نەوزەر Telegram Gönderileri

خۆشەویستانی دانا نەوزەر
ڵاپەڕەڪانی ترمان👇🏻:
① https://www.facebook.com/DanaNawzar4?mibextid=JRoKGi.

② https://www.facebook.com/profile.php?id=61552745039954&mibextid=JRoKGi.

③ https://x.com/DanaNawzarJaff?t=OqehV23h0G1LFhJakjOIXg&s=09.
7,812 Abone
4,529 Fotoğraf
4,232 Video
Son Güncelleme 26.02.2025 22:41

خۆشەویستانی دانا نەوزەر tarafından Telegram'da paylaşılan en son içerikler


💥زولقەڕنەین خۆی کرد بەناو ئاهەنگێکدا کە تراامپیشی لێیە


زولقەڕنەین مسوڵمانیکی ئەمریکیە خۆی کرد بەناو ئاهەنگێکی ئەمریکیدا کە بۆیەکەمین جار سەرۆکی ئەمریک بەشداری تێدا دەکات

ئاڵای فەلەستین و سودانی بەرزکردبوویەوە ، ئەڵێت فەرمانی پێغەمبەری خوایە ، ئەگەر خراپەت بینی بەدەست یان زمان بیگۆرە یان بەدڵ پێت ناخۆشبێت

ئەم چالاکیە بووەتە ترێندی ئەمریکا لەسۆشیال میدیا

گەورەترین سیستەمی ئەمنی بۆ پاراستنی تراامپ گیراوەتەبەر ئینجا گەنجێک دەتوانێت ئەو کارە بکات 🔻😎

لەسەر خواستی ئەمریکا ، محمود عەباس موچەی شەهیدان و زیندانیان و بریندارانی بڕی


بەوەش لێی ڕازی نابن “ وَلَنْ تَرْضَى عَنْكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ “


لای خۆشمان هەیە چاوەڕێیە ئەمریکا و ئیسرائیل موچەکەی بۆ چاک بکات و دەوڵەتیشی بۆ دروست بکات 🤦🏻‍♂️

ئەوان سیاسەتی بەکۆیلەکردنی گەلانی ناوچەکەیان هەیە و نایشارنەوە و گەورە حاخامەکان دەڵێن ئەبێت هەمووتان بکەینە
عەبد

ئێ برسیکردن و موچە بڕین و دانانی دەسەڵاتی گەندەڵ و فاشیل بەشێکە لە پرۆسەکە

هەموو جیهان دوو ڕیگەی لەبەردەستە

یان ژیانێکی کەم و ئازاد ، یان تۆزێ زیاتر ژیان بە کۆیلایەتی و سەرشۆڕی

💥سەرۆکی گەورەترین وڵاتی جیهان ، بەهێزترین ئابوری ، خاوەنی ئەتۆم ، دەڵێت بە غەززە کە دەوڵەت نیە و هەموو ڕوبەرەکەی ٣٦٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ٤٧٠ ڕۆژ بۆردومان کراون و ئابلۆقە دراون و برسی کراون

“ئەگەر تا نیوەڕۆی رۆژی شەممە هەموو دیلەکان ئازاد نەکەن ، دەرگای جەهەننەمتان بەروودا دەکەینەوە”

کاتێک هاوەڵانی موسا هەردوو لایان بینی بەرامبەر بەیەک ،
لایەک قەومی موسا بەلاوازی ،
لایەکیش فیرعەون و سوپا ئیملاقەکەی ،
پشتیشیان روباری نیل

بەهەموو مەنتیق و تەحلیل و تەفسیر و فەلسەفە و پسپۆڕێکی سەربازی هەیە هاوڕابوون و ئەیانووت تەواو تیاچووین

فَلَمَّا تَرَاءَى الْجَمْعَانِ قَالَ أَصْحَابُ مُوسَىٰ إِنَّا لَمُدْرَكُونَ

موسا کە هەمان ئەوەی ئەوان دەیان بینی ئەویش دەیبینی کە هیچ ڕێگە نیە ، بەڵام موسا شتیکی تری دەبینی کە اللە یە و فەرمووی نەخێر من پەروەردەگارم لەگەڵدایە ڕێنوێنیمان دەکات

قَالَ كَلا إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ

سوێند بە اللە ، خوا لەگەڵ خەڵکی مەزڵوم و ئیماندار موجاهیدی غەززەدایە

فیرعەون و هەموووووو سوپاکەی لەجیهاندا لەبەردەمیاندا ،
بەحریش لە پشتیانەوە ،

یا اللە

یحیی نەوزەر جاف

🟢ئەمڕۆ دوو شەممەیە

💠حەماس دەڵێت شەممەی داهاتوو چاوەڕێی ئازادبونی دیل مەکەن ئەگەر لەم چەند ڕۆژە ئەرکەکانیان جێبەجێ نەکەن کە دەبوو لەسێ هەفتەی ڕابردوو بکرانایە

⚠️ئەمە ڕاگرتنی ڕێککەوتنی ئاگربەست نیە وەک هەندێ لایکخواز بانگەشەی دەکەن ، بەلکو حەماس پابەندی خۆی بەڕێککەوتنەکە دوپاتکردووەتەوە و ئەوەندەی ڕاگەیاندووە کە لەبەر ئەوەی لایەنی ئیسرائیلی بەتەواوەتی پابەند نەبووە بە بەشە ئینسانیەکە لە هاتنە ژورەوە خەیمە و خانووی ئامادە و کەلوپەلی پێویست ئەوا ئازادکردنی دیلەکان “ دوادەخات “ تا پابەندیەکانی ئەم سێ هەفتەی ڕابردوو جێبەجێ دەکەن

🔴ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل نیەتی ڕێککەوتنیان هەبێت ئەوە تا ڕۆژی شەممە کات زۆرە

🔴ئەگەر نیەتیان جەنگ و دەرکردنی خەلکی غەززە بێت
فەرموون با لەگەڵ دیلە زایۆنیەکان پێکەوە ببێتە جەهەننەم

🔻کە دڵنیابن جەهەننەمی دەجال بەهەشتی حەقیقیە و بەهەشتی دەجال جەهەننەمی حەقیقیە

#ئامار #نەخشە #نەخشەی_غەززە

ـ نەخشەی تەواوی ڕۆژەکانی جەنگ لەنێوانی موجاهیدانی غەززە و داگیرکەر لە ماوەی ١٥ مانگدا.

ـ ئاماری شەهیدان و قوربانیانی غەززە.

ـ ئاماری زیانەکانی داگیرکەر.

ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست":

• #ئەحمەد_شەرع سەرۆک کۆماری سوریا ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە، بەو پێیەی حکومەتەکەی دەبێت هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و دوورکەوتنەوە لە قەیرانی سیاسی نوێ لەگەڵ ئەوەشدا خەزێنەی دەوڵەت نزیکە بەتاڵ بێت، هەرچەشنە بوژانەوەیەکی ئابوری وابەستەی هاوکاری دەرەکی دەبێت، کە تا ئێستاش سنووردارە بەهۆی ئەو سزایانەی ڕۆژئاوا کە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێنراون.

• ۱۳ ساڵ شەڕ، دۆخێکی وێرانکاریی تەواو و داڕمانی بێ وێنەی خزمەتگوزارییە گشتیەکانی بەجێهێشتووە، کە لە هەندێک حاڵەتدا خراپتر بووە لە پێش ڕووخانی ئەسەد.

• ئەمەریکا و یەکێتیی ئەورووپا “چاوەڕوانی بەڵگەن کە حوکمڕانانی نوێ لە #سوریا ستانداردە دیموکراسیەکان لە پێشینەی خۆیان دادەنێن و دڵنیایی لە بەشداریکردنی کەمینەکان دەدەن، پێش ئەوەی هەموو ئەو سنووردارکردنانە هەڵبگرن کە سەپێنراون، کە بە پلەی یەکەم ئامانجیان ڕژێمی ئەسەد بووە”.

• سەرۆک ئەحمەد شەرع و حکومەتەکەی ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورەتر دەبنەوە لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەرتی گشتی هەڵاوساودا. لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەسەددا، خراپ بەڕێوەبردن و گەندەڵی بووە هۆی ئەوەی مووچە بە هەزاران کارمەندی ناپێویست و تەنانەت "فەرمانبەری وەهمی(بندیوار)"بدرێت کە بەبێ ئەوەی لە ڕاستیدا کاربکەن مووچەیان وەرگرتووە.

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل:

• کشانەوەی فیرقەی ۹۹ و لیوای هارئیل لە کەرتی غەززە دوای کشانەوەیان لە میحوەری نتساریم ڕادەگەیەنین.

• ئێستا لە غەززە بە کەمترین ژمارەی سەرباز لە دوای ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە چالاکی دەکەین.

کەناڵە عالەمییەکان لە دوێنێوە باسی دیلەکانی ئیسرائیل ئەکەن لای حەماس کە بۆ وا زەعیف بوون...بەس کەس باسی دیلە فەڵەستینییەکان ناکا...خوێنمان بەلاشه

ڕێکخراوەکانی مافی پیاوان بۆ ئەم حاڵەتانە باشە 🤓