بیرەوەرییەک لە شاعیری گەورە
عەبدوڵڵا پەشێو لەسەر قەدری باوک دەڵێت:
جارێکیان لەگەڵ باوکم لەسەر شتێک بوو بە دەمەقاڵـێمان، تا ڕادەی ئەوەی کە دەنگمان بەسەریەکدا بەرزکردەوە و بە تووڕەییەوە چوومە ژوورەکـەم و بەخەمەوە لەسەر جێگاکەم ڕاکشام و پشتیەکەم تووند بە ڕوخسارمەوە نووساند و هەوڵمدا بـنووم، چونکە خەو ڕێگای هەڵاتنە لە خەم و خەفەت...
بەیانی چووم بۆ زانکۆ و دوای تەواوبوونی دەوام، لە بەردەم دەروازەی زانکۆدا نامەیەکـم بۆ باوکـم نووسی و تێیدا هەندێ سـوعبەتم جێکردەوە و وتم:
بیستوومە "ژێری پێ لە بانی پێ نەرمترە" ئایا پێی بەڕێزت ڕێگەم پێدەدا بە لێوەکانم تاقی بکەمەوە؟
کاتێ کە گەشتمـە ماڵ، باوکم لە هۆڵەکەدا چاوەڕێم بوو و چاوی پڕ بوو لە فرمێسک، لە باوەشی گرتم و وتی:
ڕێگا نادەم تۆ پێکانم ماچ بکەیت و تاقی بکەیتەوە، چونکە من خـۆم تـاقیم کـردۆتەوە. کاتێک تۆ منداڵ بـوویت، هەم بان و هەم ژێری پێتم ماچ کردووە و ئەزانم کامیان نەرمترە!
ئیتر بەو وتەیە ڕێک تووامـەوەو ئاو بە چاوەکانمدا خوڕەی بەست و هاته خوار!
توند توند دەستەکانیان بگرن، چونکە هەر ڕۆژێك دێت بەبێ پرسی خۆمان بۆ هەمیشە بە جێمان دەهێڵن.