Wake up

@wakeu9


ئامانجمان دەرخەری ڕاستیەکانە  لە ڕوانگەی قورئان و سوننەت

Wake up

17 Oct, 18:52



لكُفرُ كلُّه ملَّةٌ واحِدةٌ، وإنَّما يَختَلِفُ في صُوَرِه؛
کافرەکان (کوفرکەرەکان ) هەموویان یەک میلەتن تەنها لە شێوەیان جیاوازن.
السَّلَامُ عَلَيْكُمْ : لەم بابەتە ئەمەوێت بەکورتی باسێکی روسیا بکەم کە لە ئێستادا خۆی وەک خەمخۆرانی موسڵمانن پیشان ئەدا و تەمسیلی ئەوە ئەکات کە دژیایەتی سیستەمی نوێی عالەم ئەکات وە زۆڕێک بەوە هەڵخەڵتێندراون بەلام خودی دەسەڵاتی روسیا جێبەجێکاری سیستەمی نوێی جیهانییە
ڤلادیمر پۆتین ،لەو کۆبونەوەنانەی کە پەیوەندی بە سیستەمی نوێی جیهانیەوە هەیە دەبینرێ ئایا ئەوە دەلالەت لەوە نییە کە خودی پۆتین یەکێکیترە لە بوکەڵەکانی بەرێوبەرانی سیستەمی جیهانی
جا بۆیە وریابن دوای هیچکەس و هیچ لایەن و بەرنامەیەک نەکەون چونکە هەموو هەمووی گومڕاییە تەنها
.دوای مەنهەجی ئیسلام کەون .

الحمداللّٰه

Wake up

17 Oct, 18:52


تا کۆتای بینەر بە بریاری خۆتدە،بزانە ئایا ڤلادیمر پۆتن ئەڵقە لە گوێی جوو نییە.

Wake up

22 Jun, 21:50



لەم بابەتەدا حەزەکەم درۆیەکی ناساو خوشکەکانی بە درۆخەمەوە ئەویش چۆنیەتی دروست بوونی (هەورەبروسکەیە) لە سیستەمی نوێی جیهانی وایان تێگەیاندوین کە دروست بوونی هەورە بروسکە بە هۆی ئەوەیە کە دوو هەور یەکێکیان بارگەی موجەبی هەڵگرتوە ئەویتریان بارگەی سالبە کە ڕاست نییە ئەو کردارە دەدەنە پاڵ سروشت ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی اللّٰه ﷻ
لە ڕاستیا دروست بوونی هەورە بروسکە مەلایکەیەک بە ئەمری اللّٰه ﷻ بە قامچییەکی ئاگرین لە هەورەکان دەدات و هەورەکان جڵەو دەکات ئەمەش دەبێت هۆی هەورە بروسکە
وروى مجاهد، عن ابن عباس (أنه قال): الرعد (اسم ملك) وصوته هذا تسبيحه، فإذا اشتد زجره للسحاب اضطرب السحاب من خوفه فيحتك. فتخرج الصواعق من فيه.
لە موجاهیدەوەگێراوەتەوە کە (ئیبن عەباس) اللّٰه
لێیان ڕازیبێت :فەرمویەتی ڕعد ناوی مەلائیکەیە (رعد بە مانای هەورە بروسکە دێ لە زمانی عەرەبی )دەنگەکەشی سوپاس و ستایشی اللّٰه ﷻ دەکات کە ئەو مەلائیکەی بە قامچییەکی ئاگرین لە هەورەکان دەدەن و بە دەنگەکەشی لێیان دەخوڕن دەیان بە و دەیان هینن .
وسئل علي رضي الله عنه عن الرعد: فقال: هو ملك، وسئل عن البرق، (فقال): مخاريق بأيدي الملائكة تزجر السحاب.
پرسیار کرا لە ئیمامی عەلی اللّٰه لێی ڕازیبیت (ڕعد) چییە : فەرموو مەلائیکەیە وتیان ،ئەی ئەو بروسکەیە، فەرمووی گورزی ئاگرینن لە هەورەکانی دەدەن بۆ ڕاکێشان واتا جلەوکردنی بۆ ئەو جێکەیە کە اللّٰه ﷻ ویستی لێیەتی .
جا ئەتوانن خۆتان بریار دەن ئایا ناسا ڕاستەکا یان ئەسحاب کە ڕەسمەکان شایهید ئەوەن .

ڕاست بێت لە لایەن اللّٰه ﷻ غەڵەتیش بێت لە لایەن خۆمەوەیە
الحمداللّٰه

Wake up

11 Jun, 17:47


لەلایەکی ترەوە سروشتی ناوەوەی نێر و مێ وایە کە سەرنجی رەگەزی بەرامبەر رادەکێشن، ئەمەش بەهۆی رژێن و هۆرمۆناتی جەستەیی و دەروونییەوە، کە لەش و باڵای ئافرەت سەرنجی پیاو رادەکێشێت وە بە پێچەوانەوەش. بەڵام کە باسی کەمینە دەکەین وەکو ئەوانەی کێشەی دەروونی و جەستەییان هەیە و شێوان لە هۆرمۆناتەکانیان هەیە ئەوا پێوستیان بە چارەسەری جەستەیی و دەروونی دەبێت. بەڵام هاورەگەزخوازی ئەم کەمینەیە ناگرێتەوە کە کێشەی دەروونی و جەستەییان هەیە کە پێوستیان بە چارەسەر هەیە، هاورەگەزخوازی لە راستیدا هەڵبژاردەیەکە بۆ مرۆڤەکە کە بۆ تێرکردنی تەنها ئارەزووەکانیەتی و هیچی تر، هەربۆیەش مرۆڤ بۆ تێرکردنی ئارەزووەکانی دەبێتە ئارەزووباز و لەوێوەش بۆ هاورەگەزخوازی، وە پرسیاری لێبکە کە لە پرۆسەی سێکسدا ئەمانە چۆن کاری سێکسی ئەنجام دەدەن بێگومان یان کەلوپەل بەکاردەهێنن (بەتایبەت مێینە) یان سێکس دەکەن لەرێگەی دەرچەی کۆمەوە کارەکە ئەنجام دەدەن بەتایبەت نێرینە (کە بە سروشتی دەرچەیەکە بۆ فرێدانی پاشەرۆ و پیسایی خۆراکی هەرسکراو و هیچ چێژێکی سێکسی تێدا نیە) کەواتە لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە پێوستیتی چیتر بەهانەیەک نیە بەڵکو بابەتەکە ئارەزووبازیە، بەو پێیەش بێت ئەم ئارەزووبازیە کە هیچ سنورێکی نیە ئەوا ئاسایی دەبێت کە مرۆڤ یان هاورەگەزبازان سێکس لەگەڵ ئاژەڵانیش بکەن و ئارەزووەکانیان تێربکەن. کەواتە لێرەدا دەبێ بپرسین ئایا ئارەزووبازی رەفتارێکی سروشتیە؟، بیگومان سروشتی نیە، بەڵکو مرۆڤ هەڵبژارەدەی رەفتارەکانی خۆیەتی و بابەتەکە ئەوەیە کە هێچ سنورێک بۆ کارەکانی خۆی دانانێت و بۆ تێرکردنی ئارەزووەکانی خۆی لە هیچ ناپارێزێت و وەکو ئاژەڵێک رەفتاردەکات، ئایا ئاساییە وەکو ئاژەڵ رەفتارکردن و ئەو دەنگۆ و باسانەی کە دەڵێن بەڵێ بابەتێکی سروشتیە چونکە کەمینەیەک لە ئاژەڵانیش هاورەگەزبازی ئەنجام دەدەن!، بەڵام ئایا کە ئاژەڵان ئەنجامی دەدەن بۆ پێوستتە بە سروشتی دابنرێت مەگەر ئاژەڵ تەنها کاری سروشتی دەکات؟!، هەندێک ئاژەڵ هەن بێچووی خۆیان دەخۆنەوە ئایا ئەمەش سروشتیە و مرۆڤیش دەتوانێ بێچووی خۆی بخواتەوە؟!، دەی لە ناو ئاژەڵاندا هیچ سنورێک نیە بۆ ئارەزووتێرکردن تەنانەت سێکس و جووتبوون لەنێوان دوو ئاژەڵی جیا روودەدات بۆ نمونە سەگ و پشیلە ئایا ئەمە سروشتییە؟ ئخۆ ئەگەر ئەمە سروشتی بێت بۆ مرۆڤیش سروشتی دەبێت کە لەگەڵ ئاژەڵانی دیکە سێکس بکات!، نەخێر لەراستیدا ئایا مرۆڤ پیوستە وەکو ئاژەڵ بژیێت، نەخێر بەڵکو ئەمە ئاماژەیە بۆ گەیشتن بەو راستییەی کە دەیانەوێت بەشێوەیەک بابەتەکە قۆرغ بکەن کە نەک ئەمە بە کارێکی سروشتی و رەوای بسەپێنن بەڵکو پیوستە مرۆڤ لە ئاژەڵەوە فێری سروشت بیت چونکە ئاژەڵان لەمرۆڤ زیاتر سروشت دەناسن؟!،
و هەرچی چێژی لێ ببینێت ئەوا ئەنجامی دەدات بەو پێیە هاورەگەزخوازی تەنها دەردێکی ئارەزوو بازی نیە بەڵکو کاری نارەوا سنوری نابێت بۆ مرۆڤەکە، هەموو مرۆڤێک دەتوانێ ئارەزووبازبێت و هەرچی ئارەزووی تێربکات ئەنجامی بدات هەروەها مرۆڤ دەتوانێ ئارەزووباز نەبێت و سنورێک بۆخۆی دابنێت و ئەمەش دەچێتە بازنەی رەوشت و ئەتەکێت و بنەمای مرۆڤەکە، لەبری ئەوەی جیهانێکی پر لە ئارەزووبازی بنیات بنێین و هەموو کار و کردەوە و رەفتار و بریارەکان بۆ تێرکردنی ئارەزوو بێت، سروشتی مرۆڤ هەوڵدانە بۆ پەرەسەندن و خۆبەرەپێش بردن و دۆزینەوە، بەڵام ئارەزووبازی تەمەنی مرۆڤ کەم دەکاتەوە و چڵێسی و ویستی مرۆڤ بێسنور دەبێت و هەمووان بۆخۆیان هەوڵ دەدەن زۆرترین بری چێژیان بەربکەوێت کەواتە بەزووترین کات جەنگ بەرپا دەبێت و هەمووان یەکتر لەناو دەبەن بۆ ئارەزوو، ئیستاکە لەخۆت بپرسە ئایا ئەمە سروشتی مرۆڤ و ژیانە؟ ئەگەر بەراستی سروشتی مرۆڤ بوایە ئەوا هەر لەسەرەتاوە کۆتایی بە مرۆڤایەتی دەهات.

#پاکتاوی_بەدڕەوشتی

Wake up

11 Jun, 17:47


بەشی چوارەم...  LGBT (🏳️‍🌈)

وە LGBT کورتکراوەی چەند وشەیەکە:
Lesbian – Gay – Bisexual - Transgender

هەریەک لەم دەستەواژانە مەبەستێکی جیاوازی هەیە بەڵام گشتی لەوەدا هاوبەشن کە سروشت رەت دەکەنەوە و پێچەوانەکەی وەردەگرن یاخود شتێکی نائاسایی و دەرەوەی سروشت رەفتاردەکەن.
لێرەدا ئێمە بە سێ خاڵی جیا باس لە هۆکاری بەدرەوشتی بوونی ئەم فیکرە دەکەین:
•  سروشت
•  ئاین
•  بەهاداری

سروشت:
هاوڕەگەزبازی گوزارشتە لە پەیوەندی و کردەوەی سێکسی نێوان دوو تاک کە هەمان رەگەزیان هەیە واتە نێر و نێر یان مێ و مێ ئینجا بەهەر شێوازێک بێت،  بێگومان پەیوەندی سێکسی لە نیوان دوو ئافرەت  یان دوو پیاو سروشتی نیە چونکە یەکەمیان سێکس کردن بۆ مەبەستی وەچە نانەوە و منداڵ بوونە بەشێوە گشتیەکەی کە ئەمەش لە سروشتی جەستەی مرۆڤ و ئاژەڵەکان دەدۆزینەوە(نەوەک لە رەفتاریان بەڵکو لە سروشتی دەرەوە و ناوەوەی جەستەیان) کە بەگشتی بۆ وەچە خستنەوە مرۆڤ پێوستی بە پەیوەندی سێکس هەیە لەگەڵ رەگەزی بەرامبەر، بەڵام بێجگە لە وەچە خستنەوە مرۆڤ بۆ ویست و حەز و ئارەزووی خۆی پەنا دەباتە کردەوە و پەیوەندی سێکسی کە شتێشکی ئاسایی و سروشتییە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا کردە و پرۆسەی سێکس چۆن ئەنجام دەدرێ لەلایەن مرۆڤەوە ئایا ئاساییە لەگەل هەمان رەگەزی خۆی بیکات یاخود نائاساییە؟
لێرەدا کە باسی سروشت دەکەین پیوستە بگەرێینەوە سەر سروشتی جەستەی مرۆڤ لەرووی فیسیۆلۆژیەوە، کۆمی مرۆڤ بەشیوەیەکە کە تەنها بۆ دەرکردن گونجاوە نەوەک وەرگرتن، چونکە کۆم میکانیزمێکی بچووکی ماسولکەییە کە ڕێڕەوێکی "تەنها دەرچوون" پێکدەهێنن. لەگەڵ دووبارەبوونەوەی زەبر و خشان، ئیسفەنجەکە تۆنەکەی و توانای پاراستنی مۆرێکی توند لەدەست دەدات. لە ئەنجامدا سێکسی کۆم دەبێتە هۆی دزەکردنی مادەی پیسایی کە بە ئاسانی دەتوانێت ببێتە کێشەیەکی توند و درێژخایەن. لەبەرامبەردا ئەندامی زاوزێی مێینە  تاکە بەشە لە مرۆڤ دا کە بە شێوەیەک دروستکراوە کە بە شێوەیەکی سەلامەت وەربگرێت وەربگرێت. لە کۆتایی دا ناسکی کۆم و رێکتەم، لەگەڵ کاریگەری لەناوچونی بەرگریی ڕژان، وادەکات کە جووتبوونی کۆم و ئەندامی زاوزێی نێرینە دەکاتە کارامەترین شێواز بۆ گواستنەوەی ئایدز و هەوکردنی جۆراوجۆر.
هەروەها لە پەیوەندی نێوان ئافرەت دا ئەندامی زاوزێکردنی ئافرەت بۆ زاوزێکردن و وەرگرتن ئەندامی نێرینە دروستکراوە کە ئەمە شێوازە سروشتیەکەیە بەڵام لەبری ئەندامی نێرینە بەکارهێنانی کەلوپەل و کەرستەی بازرگانی کە ئەمەش دوور لە سروشتە و زیانی تەندروستیان هەیە ئەم کەرەستانە بۆ جەستەی مێینە. وە سەبارەت بە دوورەگەزخوازیش ئەمە هەر پیوست بە باسکردن ناکات چونکە لەبری جارێک، دووجار ناسروشتی و بەدرەوشتی و هەڵەیە هەروەها بۆ بابەتی رەگەزگۆرین ئەمەیان پیوست بە لیدوان ناکات چونکە ناسروشتیە و مرۆڤ ئەو سروشتە دەگۆرێت کە هەیەتی بۆ شتێکی دیکە.
کەواتە لە روانەگەی سروشت و تەندروستی مرۆڤەوە کارەکە نارەوایە و هێچ هۆکارێکی جدی نیە بۆ رەوایەتی پێدانی سروشتی.

Wake up

08 Jun, 16:26


بەشی سێیەم...  LGBT (🏳️‍🌈)

بەدرەوشتی چیە؟
لەپێشوو باسی رەوشت و بێ رەوشتیمان کرد، وێرای جیاوازی پێناسەکردنی مرۆڤ بۆ دەستەواژەکان بەڵام بەگشتی روونمانکردەوە کە رەوشت بریتیە لە رەنگدانەوەی ناخ و دەروون و بیر و ئیرادەی مرۆڤ وە ئەو ئاکار و رەفتارانە دەگرێتەوە کە بەهای مرۆڤ بەرز دەکەنەوە،(بەها چیە؟  لەگەڵ تۆری زانیاری و شینکاف بمێنەوە بۆ تێگەیشتن لە بەهاکان)، لەپێچەوانەکەی دا بێ رەوشتی واتە ئەو کردەوە و ئاکار و رەفتارە ناشرین و خراپ و نادروستانەیکە دەبێتە هۆی نزمکردنەوەی بەهای مرۆڤەکە!. وە ئەوانەشی کە کردەوەی راست و نا دروست یاخود باش و خراپ دیاری دەکەن فیکری مرۆڤ و و ئاینەکانن هەروەها سروشت خۆیشی هەندێک کات بە زمانی جوانیی و ئەتەکێتی ژینگە و ژیان و کردەوەی بونەوەرانی دیکەی وەکو ئاژەڵەکان، کاری راست و هەڵە یاخود باش و خراپ پیشان دەدات.

ئەگەر بێ رەوشتی داماڵین و مەرگی جوانی و رەفتاری بەرز و ئاکاری بەهادارنە و رەوشت بەرزی بێت، ئەوا بەدرەوشتی لوتکەی ئەو بێ رەوشتییەیە. وە نەوەک تەنها زەرەر و زیانی بۆ خودی مرۆڤەکە هەیە بەڵکو زیانی بۆ چواردەور و ژینگە و ئۆکسجینی سەر زەوی و و تەواوی کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی هەیە. چونکە تەنها خۆی لانادات لە سروشت بەڵکو شەری تێکدان و لەناوبردن و پێچەوانەکردنەوەی دەکات بە فیکر و ئارەزوو و زەبری توانایەکی پەرەپێدراو کە توشی چواردەورەکەی دەکات و لەوانەوە بۆ کۆمەڵەی گەورەتر دەیگوازێتەوە، هەرچەندە ئەگەر ئەمە فیکری تاکە کەسێک یان کەمینەیەک بێت ئاسانە چارەسەر و راستکردنەوەی، بەڵام کاتێک هێزی زەبەڵاح و زل و بەتوانای لەپشت بێت و کە بەفیکر و سیستەمی بەرێوەبردنی ژیان جێبەجێبکرێت و پالپشتی بکرێت ئەوا وەکو شێرپەنجەیەکی ترسناک بە خێرایی دەگوازرێتەوە و راستی لە وەهم و ئاوەزی مرۆڤدا لەناو دەبات لەبری راستیی-نادروست دەجەسپێنیت و نەوە دوای نەوە پەرەی پیدەدات، ئەمەش نمونەی زیندووی جیهانی ئەمرۆمان سیستەمی دیموکراسیە، کە تەنانەت پارێزگاری لەو کەمینانە دەکات کە دژی سروشتی مرۆڤن و هەرەشەیەکن بۆسەر بەهای مرۆڤایەتی و نەوەکانی داهاتوو، ئینجا راستیەک هەیە دەربارەی دیموکراسی، کە گوایە پاریزگاری لەهەموو کەمینەیەک دەکات بەڵام هەر لایەن و کەمینەیەکیش کە بنەمای ئازادی سنوردار بێت لەپێناو بەهای مرۆڤ بێت یان توندڕەوی و رەتکردنەوەی فیکری دیکە بێت، یان بەتایبەت بیروباوەر و فیکری ئاینی ئیسلام بێت بەشێوازێکی ناراستەوخۆ و نەرمڕەوانە دژایەتی دەکات بەهەموو شێوەیەک، بەڵام ئەگەر دژی ئیسلام و ئاین و فیکری بەهای مرۆڤ بوون بێت ئەوا پالپشتی دەکرێت بەهەموو شێوەیەک. کەواتە هێشتا دیموکراسی باڵانسێک نیە بۆ هەموو فیکر و ئاین و لایەنەکان، بەڵکو قورسایی خستۆتە ژێر کاریگەری بنەمای ئارەزوو و کاپیتالیزم و پارە و کۆنترۆلکردنی مرۆڤ و کۆمەلگا. کەواتە لێرەوە بۆمان رووندەبیتەوە کە ئەم فیکرە تەنها فیکرێکی ئاسایی نیە بەڵکو سیاسییە و دەستێکی نادیاری لە پشتە کە لەناو بازنەی دیموکراسی دایە و لەدژی بەهاکانی مرۆڤە و لەناوبەری کۆمەڵگا و کۆمەڵایەتی بوونە.
نمونەی دیاری بەدرەوشتیش کە دیموکراسی پالشتی دەکات، فیکری LGBTQ،
بۆچی فیکر و رەفتار و جێبەجێکردنی ئێلجیبیتی بەدڕەوشتییە؟
ئەگەر بەدرەوشتی گوزارشت لە لوتکەی خراپەکاری و نەگونجاوی لەگەڵ راستیخوازی و لادان لە سروستی شتەکان و تێکدانیان بێت، ئەوا LGBT گەورەترین بەدڕەوشتییە.
وە LGBT کورتکراوەی چەند وشەیەکە:
Lesbian – Gay – Bisexual - Transgender
هەریەک لەم دەستەواژانە مەبەستێکی جیاوازی هەیە بەڵام گشتی لەوەدا هاوبەشن کە سروشت رەت دەکەنەوە و پێچەوانەکەی وەردەگرن یاخود شتێکی نائاسایی و دەرەوەی سروشت رەفتاردەکەن.
لێرەدا ئێمە بە سێ خاڵی جیا باس لە هۆکاری بەدرەوشتی بوونی ئەم فیکرە دەکەین:
•  سروشت
•  ئاین
•  بەهاداری


#پاکتاوی_بەدڕەوشتی

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم ئەم لینکە داگرە:
https://t.me/intell_KRD/126

بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم:
https://t.me/intell_KRD/138

لەژێر هاشتاگی #پاکتاوی_بەدڕەوشتی درێژە بەم چالاکییە دەدەین.

#outlawism
#outlawist

Wake up

07 Jun, 14:41


بەشی دووەم...  LGBT (🏳️‍🌈)


ڕەوشت چیە، بێ رەوشتی چیە، بەدڕەوشتی چیە؟

ڕەوشت بریتیە لە جیاکردنەوەی لایەنی راست و لایەنی ناراست و هەڵە لەهەرشتێکی ئەم بوونەدا(ئەم ژیانەدا) بەتایبەتی لە ڕەفتار و لە زمانی کوردی دا رەوشت بە کار و کردەوە و رەفتار و لایەنی باش پێناسە کراوە، کاتێک دەگوترێ بەڕەوشتە واتە مرۆڤەکە تایبەتمەندی و بەهای بەرز و لایەنی چاک و راست و دروست و باشی هەڵگرتووە، کاتێک دەگوترێ بێ رەوشت واتە پێچەوانەی کارە راست و دروست و باشەکەی کردووە بە رەفتار و کردەوە کە ئەمەش لەبەها و باڵایەتی و سروشتی مرۆڤ بوون دووری دەخاتەوە زیاتر لە بونەوەری ئاژەڵ نزیکی دەکاتەوە، چونکە بونەری ئاژەڵ وەکو مرۆڤ بە ئیرادە و توانای بریار وبیرکردنەوەی ئاست بەرز نین، ئەمەش وادەکات ئاژەڵەکان بەبێ گرنگیدان و بە کاری راست و هەڵە رەفتار بکەن یاخود بەبێ گرنگیدان بە رەوشت، رەفتار و کردەوە دەکەن وە ئەنجام نەدانی کاری نارەوا و ناراست و هەڵە، مرۆڤ لە مرۆڤبوون دوور دەخاتەوە و لە ئاژەڵ نزیکی دەکاتەوە، چونکە مرۆڤ کە خاوەنی ئیرادە و توانای بریاردان و ئاستێکی بەرزی بیرکردنەوە بێت، ئەوا کۆنترۆلی ئیرادە و خواست و ویستەکانی دەکات، چونکە مەرج نیە هەموو کارێکی خوازراو باش و دروست بێت یاخود هەموو کار و کردەوەیەکی بەچێژ لای مرۆڤ، مەرج نیە هەمیشە شێوە و لایەنێکی جوانیی هەبێت، بێگومان جوانی بەشێکە لە بەهاداری، ئینجا جوانی لە رەفتار و کردەوە و لە رەوشتدا، رەنگدانەوەی دیوی ناوەوەی مرۆڤەکەیە واتە خودی دەروون و رۆحیەتی کەسەکە، ئیمە لێرەدا باسی فەلسەفەی رەوشت ناهێنیە سەردێر و نوسین تەنها کرۆکی بابەتە رووندەکەینەوە کە "رەوشت رەنگدانەوەی کردەیی ناخ و دەروونی مرۆڤە".
رەوشت بەرزی و رەوشتە باڵاکان بە فیکر و بیری مرۆڤ و رێسایی ئاینی دیاری دەکرێن کە ئایا چی راستە و چی کارێک هەڵەیە، رێسای ئاینی پێوەرێکە کە دیاری دەکات ئایا کام رەفتار و کردەوە، رێگا راستەکەیە و لەسەر رەوشتی ئاینەکە مرۆڤ دەهێلێتەوە و وە لەرێگەی ئەم ئاکار و رەوشتانەوە مرۆڤەکە دەناسرێتەوە کە سەر بەکامە ریباز و ئاینە.
بەهەمان شێوە، رەوشتە بەرهەمهاتووەکانی فیکر و ئەزموونی مرۆڤ لەماوەی ژیانی دا، دەتوانێت یاسا و رێسا دیاری بکات لەسەر ئەوەی کە چی راست و هەڵەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مرج نیە هەموو ئاین و فیکرێک وەکو پیوەرێکی دڵنیاکەرەوە لە راستی و دروستی دیاری بکرێت، لە راستیدا بە دەیان و بگرە بەسەدان ئاین و فیکر هەن و زۆرێکیان دژی زۆرێکیانن، بەڵام لەهەمان کاتدا گشتیان لەوەدا کۆکن کە نابیت لە سروشتی ژیان و مرۆڤایەتی دەربچن تەنها چەند دانەیەک نەبێت کە بە پەنجەی دەست دیاری دەکرێن، و لە راستیدا کێشە سەرەکیەکیش ئەوەیە کە ئەم چەند دانەیە لە ئەمرۆی جیهانگیریدا بەکاردەبرێت لەپێناوی کۆنترۆلکردنی کۆمەڵگا و بیری مرۆڤ و هەروەها ئاراستەکردنی، هەربۆیە کارە نارەواکان لە ئەمرۆدا لەلایەن زلهێز و دەسەڵاتداران و بەتایبەت رۆژئاواییەکان چەسپێنراوە و وەکو هەلبژارەدەیەک نەماوە بەڵکو بەزۆرە ملێ کردن فیکر و رێساکان جێبەجێدەکرێن بەسەر کۆمەڵگاکاندا، لە دیاریترین دیاردەش دیاردەی لادانە لە سروشت و یاخی بوونە لە هاوئاوازی ژیان، و گرتنەبەرە لە رێچکەیەکی نوێ و بێبنەمای راستەقینەیی و تەنها بنچینەی چێژ و ئارەزوو  و ئیرادەی بێسنوری مرۆڤ بێ گرنگی دان بە بەها و نەریت و ئاین و یاساکان، لە راستیدا یاسایەک دادەنێن کە هەموو ڕێسایەکی فیکری و ئاینی و سروشتی هەڵدەوەشێنێتەوە و بە یاسای راستەقینە هەژمار دەکرێت ئەمیش بەزەبری هێز و پەلامار و سەرکوتکردن، بێگومان لیرەدا مەبەستمان دیموکراسیە، کە جێگای فیکری مرۆڤ و ئاینی گرتۆتەوە و دەستی خستۆتە نێو سروشت لەهەوڵی خۆ بەسروشتی کردن بەڵام بەشێوەیەکی وەهمی چونکە سروشت هەر لەسەرەتاوە بریاری خۆی داوە و هەرگیز گۆرانی بەسەر دا نایەت ئەمەش زانست و دەقە ئاینیەکان دەیسەلمێنن کە سروشت لەسەر یاسایەک دەروات بێ گرنگی دان بە چۆنیەتی هەوڵدان و بیرکردنەوە و تێروانین و وەهمی مرۆڤ، کەواتە دیموکراسی کە لەژێرناوی دەستور و یاسا جۆرێک ئازادی دەکاتە رێسا و بەرنامەی کارپێکردن کە لەراستێتیدا بوونی نیە و تەنها وەهم و تێروانینێکی مرۆڤە، ئازادی بێسنور یاخود ئازادی رۆژئاوایی لە راستیدا نەوەک تەنها وەستانەوەیە دژی سروشت بەڵکو تێکدانی سروشت و ئاوەز و بەهای مرۆڤە. یاخود روونتر بڵێین بەدرەوشتییە!

بەشی دووەم....
#پاکتاوی_بەدڕەوشتی

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم ئەم لینکە داگرە:
https://t.me/intell_KRD/128


لەژێر هاشتاگی #پاکتاوی_بەدڕەوشتی درێژە بەم چالاکییە دەدەین.

#outlawism
#outlawist

Wake up

06 Jun, 06:11


LGBT (🏳️‍🌈

کورتکراوەیە بۆ هاورەگەزبازی مێینە، هاورەگەزبازی نێرینە، هاورەگەزبازی نێر و مێ بەیەکەوە، ڕەگەزگۆرین.

بە زمانی کوردی رەسەن واتە ئەوەی کە لە بنەمای سروشتی مرۆڤ بوون لادەدات و دژی سروشتی خۆی دەوەستێتەوە و لە رەوشت و بەهای مرۆڤ بوون رووت دەبێتەوە و نێر سێکس لەگەڵ نێر دەکات یاخود مێ سێکس لەگەڵ مێ دەکات یاخود نێرێک یان مێیەک سێکس لەگەڵ هەم نێر و هەم مێ دەکات، هەروەها ئەوانەشی کە رەگەز گۆڕاون واتە رەگەزی خۆیان دەگۆڕن و لە نێرەوە خۆیان دەکەن بە مێ یان بە پێچەوانەوە لەرێگەی نەشتەرگەری و بەکارهێنانی دەرمان و بەرهەمانێک کە هۆرمۆنی سروشتی دەشێوێنێت.
کەواتە لێرەدا ناوەرۆکی هەموو بابەتەکە تێکدانی سروشتی راستەقینەیە، کە ئەمەش یەکێکە لە بنەماکانی فیکری لیبرالیزمی رۆژئاوایی و هەروەها فیکری مۆدێرنیزم یاخود نوێگەری رۆژئاوایی(مۆدێرنیزم لە هەموو کاتەکانی مێژوودا مانا و مەبەستی جیا بووە لێرەدا ئێمەش دەلێین مۆدێرنیزمی رۆژئاوایی واتە ئەو فیکرە دیاریکراوەی کە لەلایەن سەرانی رۆژئاواوە لەسەدەی ١٩ دا بنەمای بۆ دارێژراوە کە هیچ کات لە بەرژەوەندی و بەهای مرۆڤایەتی و کۆمەڵگاکاندا نەبووە). ناوەرۆکی ئەم فیکرانە لەو بازنەیە دەخولێتەوە کە دەڵێت  مرۆڤ پیوستە یاخی بێت دژی هەرشتێک کە کۆن باوە و پەیوەستە بە ئاین یاخود دابونەریت و یاسای کۆن، مرۆڤ پێوستە یاخی بێت و دژی کۆمەڵگاکەی بوەستێتەوە ئەگەر لەبەرژەوندی خۆی دابوو وە بەرژەوەندی کەسی پیوستە لەپێش هەموو شتێکدا بیت.
لەم روانگەیەوە ئەگەر شیکاری فیکری بۆ بکەین هەڵەی زۆر گەورە هەیە، لەکاتێکدا خودی مرۆڤ بونەوەرێکی بە سروشت کۆمەڵایەتیە و کۆمەڵگا پەیوەستە بە پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان مرۆڤەکان، لەو حاڵەتە مرۆڤ کاتێک دژی سروشتی کۆمەڵایەتی بوونی خۆی دەوەستێتەوە ئەوا دەبیتە لادانی کۆمەڵایەتی و لە بەهای سروشتی مرۆڤبوون دادەبڕێت، کەواتە لێرە دوو خاڵی زۆر گرنگ هەیە بۆ ئەوەی تیشکی بخەینە سەر لەسەر تەواوی بابەتی ئێلجیبیتی یاخود بەدرەوشتی،

•  یەکەمیان ڕەوشت چیە، بێ رەوشتی چیە، بەدڕەوشتی چیە؟
•  دووەمیان بۆچی ئەمە بەدڕەوشتیە؟
•  بۆچی دیموکراسی پاڵپشتی ئەم فیکرە دەکات؟


بەشی یەکەم...

#پاکتاوی_بەدڕەوشتی

Wake up

01 Jun, 17:06


ئایە ڕێکەوتە یان قاسم سولیمانیش هەمان پەیڕە و پرۆگرامی جێبەجێ ئەکرد ...میستیلەی یاقوتی سوو بە مانای هێزی شەر ئازایەتی و پەیوەست بوون بەیەکەوە ، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە هەموو سەرکردەکانی جیهان کادری و شوێنکەوت و سیستەمی جیهانی دەجالن