تەفسیری قورئانی پیرۆز

@tafsirquran_piruz


هەموو کتێبێك لەسەرتاوە نووسەرەکەی داوای لێبووردەیی دەکات گەر هەڵەو خەڵەتێکی تێدایە بەڵام تەنها "قورئانی‌پیرۆزە" لاپەڕەی یەکەمی لێی نووسراوە:

ذلک الکتاب لا ریب فیە
ئەم کتێبە هیچ شەك و گومانێکی تێدا نییە

سەرچاوە: تەفسیری ڕێبەر
مامۆستا صلاح‌الدین عبدالڪریم

تەفسیری قورئانی پیرۆز

21 Oct, 20:34


سوره الرعد آیه 9

عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ الْكَبِيرُ الْمُتَعَالِ

خوای گه‌وره‌ زانای نهێنی و ئاشكراكانه‌ هه‌موو شتێك ئه‌زانێ، وه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌ زات و ناو وسیفاتیدا، وه‌ زۆر به‌رزو باڵاده‌سته‌ له‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتیدا به‌سه‌ر دروستكراوه‌كانیدا.

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

17 Oct, 10:23


سوره الرعد آیه 8

اللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَحْمِلُ كُلُّ أُنْثَىٰ وَمَا تَغِيضُ الْأَرْحَامُ وَمَا تَزْدَادُ ۖ وَكُلُّ شَيْءٍ عِنْدَهُ بِمِقْدَارٍ

خوای گه‌وره‌ خۆی ئه‌زانێ كه‌ هه‌موو مێیه‌ك له‌ناو ڕه‌حمیدا چی هه‌ڵگرتووه‌ ئایا باشه‌ یان خراپه‌، موسڵمانه‌ یان كافره‌، نێره‌ یان مێ یه‌، جوانه‌ یان ناشیرینه‌، درێژه‌ یان كورته‌ وه‌ ڕه‌حمی ئافره‌ت كاتێك كه‌ كه‌م ئه‌كات به‌وه‌ی كه‌ مناڵه‌كه‌ی ناو سكی دائه‌نێت، یان له‌بارى ده‌چێت، وه‌ زیاد ئه‌كات كاتێك كه‌ ئه‌و مناڵه‌ له‌ سكیدا ڕۆژ به‌ دوای ڕۆژ زیاد ئه‌كات و گه‌وره‌ ده‌بێت وه‌ هه‌موو شتێك لای خوای گه‌وره‌ كات و ئه‌ندازه‌ی دیاریكراوی خۆی هه‌یه‌.

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

13 Oct, 20:55


سوره الرعد آیه 7

وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِنْ رَبِّهِ ۗ إِنَّمَا أَنْتَ مُنْذِرٌ ۖ وَلِكُلِّ قَوْمٍ هَادٍ

وه‌ كافران داوای موعجیزه‌یان له‌ پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله‌علیه‌وسلم ئه‌كردو ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ بۆ نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌كمان له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ناهێنێ؟

ئه‌ی محمد صلی‌الله‌علیه‌وسلم ئه‌و شتانه‌ به‌ده‌ست تۆ نییه‌ و تۆ ته‌نها ترسێنه‌ری و ئه‌یانترسێنی و ئاگاداریان ئه‌كه‌یته‌وه‌ وه‌ بۆ هه‌موو قه‌ومێكیش پێغه‌مبه‌رێك هه‌یه‌ كه‌ هیدایه‌تیان ئه‌دات و ڕێنماییان ئه‌كات بۆ ڕێگای ڕاست.

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

11 Oct, 06:45


سوره الرعد آیه 6

وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالسَّيِّئَةِ قَبْلَ الْحَسَنَةِ وَقَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِمُ الْمَثُلَاتُ ۗ وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍ لِلنَّاسِ عَلَىٰ ظُلْمِهِمْ ۖ وَإِنَّ رَبَّكَ لَشَدِيدُ الْعِقَابِ

ئه‌ی محمد صلی‌الله‌علیه‌وسلم كافران په‌له‌ت لێ ده‌كه‌ن و داوات لێ ئه‌كه‌ن كه‌ سزای خوای گه‌وره‌یان بۆ پێش بخه‌ی پێش لێبووردن و پارێزراوی كه‌ به‌ دڵنیایى له‌ پێش ئه‌مان خوای گه‌وره‌ سزای میلله‌تانی تری داوه‌ به‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و سزایانه‌و بۆته‌ په‌ند بۆ كه‌سانێك كه‌ سوودى لێوه‌ربگرن وه‌ به‌ دڵنیایى په‌روه‌ردگار لێخۆشبووه‌ بۆ خه‌ڵكی هه‌ر چه‌نده‌ سته‌م و تاوانیش بكه‌ن په‌له‌ ناكات له‌ سزادانیاندا وه‌ به‌ دڵنیایى په‌روه‌ردگارت سزای زۆر سه‌خته‌ بۆ كافران و بێباوه‌ڕان ئه‌وانه‌ی كه‌ په‌له‌ ئه‌كه‌ن و داوای سزا ئه‌كه‌ن.

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

07 Oct, 08:44


سوره الرعد آیه 5

وَإِنْ تَعْجَبْ فَعَجَبٌ قَوْلُهُمْ أَإِذَا كُنَّا تُرَابًا أَإِنَّا لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ ۗ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ ۖ وَأُولَٰئِكَ الْأَغْلَالُ فِي أَعْنَاقِهِمْ ۖ وَأُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ

ئه‌ی محمد صلی‌الله‌علیه‌وسلم ئه‌گه‌ر پێت سه‌یر بێت كه‌ ئه‌وان تۆ به‌ درۆ ئه‌زانن له‌وه‌ش سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌رتر ئه‌م قسه‌یانه‌ كه‌ ئه‌ڵێن: ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ دوای مردن ببین به‌ خۆڵ سه‌رله‌نوێ دروست ئه‌كرێینه‌وه‌و زیندوو ئه‌كرێینه‌وه‌؟! ئا ئه‌م كه‌سانه‌ن كه‌ كوفریان كردووه‌ به‌ په‌روه‌ردگاریان و باوه‌ڕیان به‌ زیندوو بوونه‌ نییه‌ وه‌ ئه‌مانه‌ن كه‌ كۆت و زنجیر ئه‌كرێته‌ گه‌ردنیان و ڕائه‌كێشرێن بۆ ناو ئاگرى دۆزه‌خ، یان وتراوه‌: كرده‌وه‌كانیانه‌ هه‌میشه‌ پێیانه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌و وه‌كو كۆت و زنجیر به‌ گه‌رده‌نیانه‌وه‌یه‌ وه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ هاوه‌ڵی ئاگرى دۆزه‌خن به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌.

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

05 Oct, 10:55


سوره الرعد آیه 4

وَفِي الْأَرْضِ قِطَعٌ مُتَجَاوِرَاتٌ وَجَنَّاتٌ مِنْ أَعْنَابٍ وَزَرْعٌ وَنَخِيلٌ صِنْوَانٌ وَغَيْرُ صِنْوَانٍ يُسْقَىٰ بِمَاءٍ وَاحِدٍ وَنُفَضِّلُ بَعْضَهَا عَلَىٰ بَعْضٍ فِي الْأُكُلِ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ

وه‌ له‌سه‌ر زه‌ویشدا پارچه‌ پارچه‌ زه‌وى هه‌یه‌ كه‌ لێك نزیكن هه‌یانه‌ باشه‌و روه‌ك و دانه‌وێڵه‌ى لێ ده‌ڕوێت و هه‌یشه‌ شۆره‌و هیچى لێناڕوێت، وه‌ هه‌یه‌ خاكه‌كه‌ى ڕه‌شه‌و هه‌یه‌ سووره‌و هه‌یه‌ سپیه‌ وه‌ جۆره‌ها باخ و بێستان هه‌یه‌ له‌ ترێ و جۆره‌ها كشتوكاڵ و به‌رووبووم و دارخورما كه‌ هه‌ندێكیان لێكئه‌چن و یه‌ك بنچینه‌یان هه‌یه‌.

وه‌ هه‌ندێكیشیان لێكناچن و بنچینه‌یان جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌موویان به‌ یه‌ك ئاو ئاو ئه‌درێن به‌ڵام تام و ڕه‌نگ و قه‌باره‌یان جیاوازه‌ وه‌ فه‌زڵی هه‌ندێكیان ده‌ده‌ین به‌سه‌ر هه‌ندێكی تریان له‌ خواردندا هه‌یه‌ شیرینه‌ و هه‌یه‌ ترشه‌ و هه‌یه‌ مزره‌ و هه‌یه‌ تاڵه‌ به‌ دڵنیایى هه‌موو ئه‌مانه‌ ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و نیشانه‌ن له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ عه‌قڵیان هه‌بێت و بیر بكه‌نه‌وه‌.

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

03 Oct, 05:12


سوره الرعد آیه 3

وَهُوَ الَّذِي مَدَّ الْأَرْضَ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنْهَارًا ۖ وَمِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ ۖ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ

خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ زه‌وی ڕاخستووه‌و درێژ كردووه‌، وه‌ شاخه‌كانیشی وه‌كو مێخ داكوتیوه‌ له‌ناو زه‌ویدا بۆ ئه‌وه‌ی جێگیر بن، وه‌ ڕووباریشی داناوه‌ تیایدا.

وه‌ له‌ هه‌موو به‌رووبوومێكیش خوای گه‌وره‌ نێرو مێی دروستكردووه‌ به‌ شه‌و ڕووناكی ڕۆژ دائه‌پۆشێ به‌ دڵنیایى هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ڵگه‌و نیشانه‌ن له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌.

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

24 Sep, 12:57


سوره الرعد آیه 2

اللَّهُ الَّذِي رَفَعَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ۖ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۖ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ۖ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى ۚ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ بِلِقَاءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ

{خوای گەورە بەرز بووەوە بۆ سەر عەرشی پیرۆزی}

الله ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئاسمانه‌كانی به‌رز كردۆته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆڵه‌كه‌یه‌ك له‌ ژێره‌وه‌ ڕایگرتبێ كه‌ ئێوه‌یش ده‌یبینن پاشان په‌روه‌ردگار به‌رزو بڵند بوه‌وه‌ بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی به‌رز بوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ شایه‌ن و شیاو و گونجاو بێت به‌ گه‌وره‌یی و مه‌زنی خوای گه‌وره‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی هیچ له‌ دروستكراوه‌كانی ناچێت، وه‌ چۆنیه‌تیه‌كه‌شی خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێت كه‌س نایزانێت.

پرسیارى (الإستواء) له‌ ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته‌: ئیستوا زانراوه‌، چونكه‌ له‌قورئاندا باسكراوه‌، وه‌ چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌زانراوه‌، چونكه‌ باس نه‌كراوه‌، وه‌ ئیمان هێنان پێى واجبه‌، چونكه‌ ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه‌، وه‌ پرسیار كردن له‌ چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه‌، چونكه‌ هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلی‌الله‌علیه‌وسلم نه‌كردووه‌.

وه‌ چواندنى به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره‌، چونكه‌ ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه‌ به‌ مه‌خلوقى دروستكراوى لاواز، وه‌ گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه‌، چونكه‌ مه‌به‌ست پێى نییه‌و هه‌ڵه‌یه‌، وه‌كو گۆڕینى بۆ (استولى) كه‌ به‌ ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه‌، كه‌ به‌ گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله‌ فاسیده‌ ده‌بێت پێش خواى گه‌وره‌ كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتبێت، كه‌ مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات.

(ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه‌ زیادى ده‌كه‌ن و (استوى) ده‌كه‌ن به‌ (استولى) چه‌ند له‌و (نونه‌) ده‌چێت كه‌ به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه‌ خواى گه‌وره‌ پێى فه‌رموون: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه‌ خواى گه‌وره‌ غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه‌ سیفاتى خواى گه‌وره‌ ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له‌ خواى گه‌وره‌ بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره‌ غه‌زه‌بیان لێ بگرێت.

وه‌ خۆرو مانگی ژێربار كردووه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌نده‌كانی هه‌ر یه‌كێك له‌ خۆرو مانگ ئه‌ڕۆن تا كاتی دیاریكراوی خۆیان كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌، یاخود ده‌ڕۆن بۆ شوێنی دیاریكراوی خۆیان كه‌ ژێر عه‌رشى خواى گه‌وره‌یه‌ (كه‌ ده‌فه‌رمێت: ده‌ڕۆن، به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خۆرو مانگ جێگیر نین و ده‌جوڵێن).

خوای گه‌وره‌ كاروباری ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ هه‌ڵئه‌سووڕێنێ به‌ هه‌ر شێوازێك كه‌ خۆی ویستی لێ بێت ئایه‌ته‌كانی ڕوون ئه‌كاته‌وه‌و درێژه‌ی پێ ئه‌دات به‌ڵكو ئێوه‌ یه‌قینتان هه‌بێ به‌ گه‌یشتن به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا.

🦋‌ @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

22 Sep, 21:29


سوره الرعد آیه 1

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
المر ۚ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ ۗ وَالَّذِي أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ الْحَقُّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ


سووره‌تی (ره‌عد) (واته‌: هه‌وره‌ بروسكه‌) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (43) ئایه‌ته‌

المر سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون له‌ سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)دا باسمان كرد، ئاماژه‌یه‌ بۆ ئایه‌ته‌كانی ئه‌م سووره‌ته‌ وه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌ بۆت دابه‌زیوه‌ حه‌قه‌و گومانى تێدا نییه‌ به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئیمانیان پێی نییه‌.

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

21 Sep, 11:29


سوره يوسف آیه 111

لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِأُولِي الْأَلْبَابِ ۗ مَا كَانَ حَدِيثًا يُفْتَرَىٰ وَلَٰكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ

به‌ دڵنیایی چیرۆك و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ ئوممه‌تانیان، یان ئه‌م چیرۆكه‌ی یوسف له‌گه‌ڵ براكانی و باوكیدا په‌ندو عیبره‌ت و ئامۆژگاری تیایه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌ن عه‌قڵێكی سه‌لیمن و تێده‌گه‌ن.

ئه‌م قورئانه‌ قسه‌یه‌ك نییه‌ هه‌ڵبه‌سترابێ به‌ڵكو به‌ڕاستدانه‌ری كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانی پێش خۆیه‌تی له‌ ته‌ورات و ئینجیل و زه‌بور وه‌ درێژه‌ی هه‌موو شتێكی تیایه‌و شه‌ریعه‌تی به‌درێژی تیادا باسكراوه‌ وه‌ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ته‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ ئیمان بێنن، والله أعلم.

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

19 Sep, 09:34


سوره يوسف آیه 110

حَتَّىٰ إِذَا اسْتَيْأَسَ الرُّسُلُ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا جَاءَهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّيَ مَنْ نَشَاءُ ۖ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْرِمِينَ

تا پێغه‌مبه‌ران بێئومێد بوون له‌ ئیمان هێنانى قه‌ومه‌كه‌یان، وه‌ گومانیان بردووه‌ كه‌ به‌ درۆ زانرابێتن له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه‌،

وه‌ به‌ [كُذِبُوا] ده‌خوێنرێته‌وه‌، واته‌: تا پێغه‌مبه‌ران بێئومێد بوون و دڵنیا بوون كه‌ قه‌ومه‌كه‌یان به‌ درۆیان زانیون و ئیمانیان پێ ناهێنن، یاخود خه‌ڵكه‌كه‌ گومانی ئه‌وه‌یان بردووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ درۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات كه‌ ئه‌ڵێ خوای گه‌وره‌ سزاتان ئه‌دات له‌و كاته‌دا سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌یان بۆ هاتووه‌.

ئه‌وه‌ی كه‌ ویستمان لێ بێت ڕزگاری ئه‌كه‌ین وه‌ هیچ كه‌سێك سزای ئێمه‌ ناگه‌ڕێنێته‌وه‌ له‌ كه‌سانی هاوبه‌شبڕیارده‌ر و تاوانبار.

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

18 Sep, 08:29


سوره يوسف آیه 109

وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُوحِي إِلَيْهِمْ مِنْ أَهْلِ الْقُرَىٰ ۗ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ۗ وَلَدَارُ الْآخِرَةِ خَيْرٌ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

له‌ پێش تۆش ئه‌ی محمد صلی‌الله‌علیه‌وسلم هیچ كه‌سێكمان نه‌ناردووه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر ته‌نها پیاوان نه‌بن وه‌حیمان بۆ ناردوون (سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران پیاو بوون و هیچ پێغه‌مبه‌رێك ئافره‌ت نه‌بووه‌، وه‌ سه‌رجه‌میان مرۆڤـ بوونه‌و هیچ پێغه‌مبه‌رێك له‌ جن نه‌بووه‌) له‌ خه‌ڵكی شاره‌كان (وه‌ پێغه‌مبه‌ران شارنشین بوونه‌ نه‌ك ده‌شتنشین، وه‌ قرية له‌ زۆربه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئاندا مه‌به‌ست پێى شاره‌ وه‌كو له‌ چه‌ند ئایه‌تێك به‌ شارى مه‌ككه‌ وتراوه‌ دێ).

ئایا موشریكان به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا سه‌ره‌نجامی ئوممه‌تانی پێش خۆیان ببینن ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ پێغه‌مبه‌ران نه‌كردووه‌ چیان به‌سه‌ر هاتووه‌و خوای گه‌وره‌ چۆن له‌ناوی بردوون، تا په‌ندو ئامۆژگارى وه‌ربگرن به‌ڵام قیامه‌ت باشتره‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ئایا بۆ عاقڵ نابن و بیر ناكه‌نه‌وه‌.

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

17 Sep, 08:34


سوره يوسف آیه 108

قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ

ئه‌ی محمد صلی‌الله‌علیه‌وسلم بڵێ: ئه‌مه‌ ڕێگاو ڕێبازی منه‌ بانگه‌واز ئه‌كه‌م بۆ لای خوای گه‌وره‌و به‌تاك په‌رستنى له‌سه‌ر چاوڕۆشنی و زانیاری و یه‌قین ئه‌مه‌ ڕێگای من و هه‌ر كه‌سێكیشه‌ كه‌ شوێن من بكه‌وێ وه‌ پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره‌ من له‌و كه‌سانه‌ نیم كه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بده‌م.

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

16 Sep, 09:16


سوره يوسف آیه 107

أَفَأَمِنُوا أَنْ تَأْتِيَهُمْ غَاشِيَةٌ مِنْ عَذَابِ اللَّهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ

ئایا هاوبه‌شبڕیارده‌ران ئه‌مینن له‌وه‌ی كه‌ سزای خوای گه‌وره‌ نایه‌ت و دایانناپۆشێ یاخود ئه‌مینن له‌وه‌ی كه‌ قیامه‌ت به‌سه‌ریاندا هه‌ڵناسێ له‌ ناكاودا كه‌ ئه‌وان هه‌ست ناكه‌ن، واته‌ ئه‌مین مه‌بن و خۆتان ئاماده‌ بكه‌ن به‌ ئیمان و یه‌كخواپه‌رستى.

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

15 Sep, 08:55


سوره يوسف آیه 106

وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلَّا وَهُمْ مُشْرِكُونَ

{زۆربەی خەڵكی هاوبەش بۆ خوا بڕیار دەدەن}

وه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵك ئیمان به‌ خوای گه‌وره‌ ناهێنن ئیلا له‌گه‌ڵ ئیمانه‌كه‌یاندا شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره‌ دائه‌نێن (باوه‌ڕیان هه‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ دروستكارو ڕۆزیده‌ره‌، به‌ڵام دوعا له‌ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن و هاوار له‌ غه‌یرى خوا ده‌كه‌ن و هانا بۆ غه‌یرى خوا ده‌به‌ن و پشت به‌ غه‌یرى خوا ده‌به‌ستن).

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

14 Sep, 11:51


سوره يوسف آیه 105

وَكَأَيِّنْ مِنْ آيَةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ

وه‌ چه‌نده‌ها نیشانه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و ته‌وحیدو تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی به‌ڵام ئه‌وان بێئاگان و به‌سه‌ریدا تێئه‌په‌ڕن به‌بێ ئه‌وه‌ی لێی ورد بنه‌وه‌و لێی بكۆڵنه‌وه‌ وه‌ پشتی تێ ئه‌كه‌ن و بیری لێ ناكه‌نه‌وه‌.

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

13 Sep, 09:07


سوره يوسف آیه 104

وَمَا تَسْأَلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ

وه‌ تۆ له‌ گه‌یاندنی دین و قورئان خوێندنه‌وه‌و بانگ كردنیان بۆ ئیمان داوای ئه‌جرو پاداشتیان لێ ناكه‌ی به‌ڵكو له‌به‌ر ره‌زامه‌ندى خوا ده‌یكه‌یت ئه‌م قورئانه‌ هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها زیكر و یاد كردنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌موو جیهان.

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

12 Sep, 05:29


سوره يوسف آیه 103

وَمَا أَكْثَرُ النَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ

وه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئیمان ناهێنن چه‌ندێك سووربیت له‌سه‌ر هیدایه‌ت دانیان، جووله‌كه‌ داوایان له‌ پێغه‌مبه‌ر كرد صلی‌الله‌علیه‌وسلم ئه‌و چیرۆكه‌یان بۆ بگێڕێته‌وه‌، بۆی گێڕانه‌وه‌ به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی موسڵمان بن به‌ڵام موسڵمان نه‌بوون و پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله‌علیه‌وسلم خه‌فه‌تی خوارد.

🦋 @TafsirQuran_Piruz

تەفسیری قورئانی پیرۆز

11 Sep, 08:28


سوره يوسف آیه 102

ذَٰلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۖ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوا أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ

ئه‌ی محمد صلی‌الله‌علیه‌وسلم ئه‌مه‌ هه‌ندێك له‌ هه‌واڵه‌كانی غه‌یب و نهێنیه‌ كه‌ به‌ وه‌حی بۆتی ئه‌نێرین وه‌ تۆ له‌لای براكانی یوسف نه‌بووی كاتێك كه‌ ئه‌و بڕیاره‌یان دا كه‌ بیخه‌نه‌ ناو بیره‌كه‌وه‌ وه‌ كاتێك كه‌ پیلان و نه‌خشه‌یان دائه‌ناو فێڵیان ئه‌كرد به‌ڵام خوای گه‌وره‌ به‌ وه‌حی بۆت ئه‌گێڕێته‌وه‌.

🦋 @TafsirQuran_Piruz