خەڵکی زۆر گەورەت جێهێشتووە لەدوای خۆت، ئەگەرنا ڕۆیشنت ئاسان نییە، شەهید چەند پلەی گەورەیە، بەڵام بۆ هاوڕێکانی فەڕاغێکی ڕووحی گەورەیە، هەرچەندە فەڕاغێکی عەمەلیش نەبێت، چونکە کەسێک سەرکردەت بێت و لەناکاو جێت بێڵێت ئاسان نییە، حەتمەن شوێنەکەی دیارە، هەستی پێ دەکرێ، وەک کەسێکی ئاسایی نییە، بەڵام چونکە دڵسۆزی و ڕاستگۆیی و قوربانیدانیان بێ وێنەیە، هەتا لێیان شەهید دەکرێت بەهێزتر دەبن، شەڕی ئەوڕۆی جەبالیا زۆر شتی پێ گوتین، غەززە و حەماس و قەسام فیکرن، فیکریش نامرێت بە مردنی پێشڕەو و سەرکردە و خاوەنەکانی.