ڕێوییەک بە ڕۆڵەکەی خۆی ووت؛
ڕۆڵەکەم لە هەموو ئەم باخانە ئەتوانی ترێ بخۆیت، جگە لەو باخەی کە هی مەلای گوندەکەیە.
تەنانەت ئەگەر بە برسێتیش مایتەوە نزیکی باخەکە مەکەوەرەوە !
ڕێوییە گەنجەکە لە باوکی پرسی؛
بۆچی مەگەر ترێی ئەو باخە ژەهراویە ؟!
ڕێوییەکە وەڵامی ڕۆڵەکەی خۆی دایەوە؛
نا ڕۆڵەکەم، ئەگەر مەلا بزانێت کە ئێمە لە ترێی باخەکەی ئەومان خواردووە، فەتوایەک دەرئەکات و گۆشتی ڕێوی حەڵاڵ دەکات و ئەژدادمان لەناو دەبات !
هەرگیز لەگەڵ ئەو کەسانەی کە هێز و دەسەڵاتیان بەهۆی جەهلی خەڵکەوەیە ڕووبەڕوو مەبەرەوە.
٭ خوایە گیان هیچکات وامان لێ نەیەت کە لەبەر بەرژەوەندی شەخسی و هەوای نەفسی خۆمان حەڵاڵی تۆ بە حەرام و حەرامی تۆ بە حەڵاڵ بزانین.
٭ خوایە گیان ئەو شارەزاییەمان لە دینەکەی خۆت بدەیتێ تاکو نەهێڵین کەسانێک بەناوی دینەکەی تۆوە هەڵمان بخەڵەتێنن.