سەید عومەر : Said omer

@saidomer1


رَبِّ أَنْعَمْتَ فَزِدْ.

لینکی ئەکاونتی فەیسبووک:

https://www.facebook.com/omer.abdurahman.16503?mibextid=LQQJ4d

سەید عومەر : Said omer

23 Oct, 05:13


بەڕاستی مێشکمان پڕ و مانووە لەم جەوەی هەڵبژاردن، پیاوی چاک بن بیوەستێنن، هەرکەسیش ئەو شەوە دوای دوانزە دەستی بە پۆستەر هەڵواسین کرد، پیاوی چاک بێت لێیکاتەوە.

جا سەریشمان مەیەشێنن بە باسی تەزویر و ئەوە.
وتمان: شانۆگەرییە!
وتتان: چارەنووسسازە، ئەم جارە جیاوازە، کۆمسیۆنی عێراقە، دەرفەتی تەمەنە، نیو سەعاتە و دنیا ئەگۆڕێت!

ئێمە لەم دوورەوە زانیمان ئەم دوو حیزبە، یارییەک ڕێک ناخەن و ناچنە ناوی، کە براوەی نەبن، ئێوە گوایە لەگەڵ ئەو هەمووە تەجرەبە سیاسی و چل هەزار جار لەگەڵیان دانیشتنەدا، لەکوێ و چۆن ئەم سیقە ڕەهاتان پێیان بوو؟!

خۆ وتم:
‎خوایە بەو نیعمەتەی لەگەڵت کردووین، نابین بە پشتیوانی زاڵمان و شانۆکارێک لەشانۆیی بەردەوامی بە دەسەڵاتی زاڵمان و شەرعییەت پێدانەوەیان.

سەید عومەر : Said omer

22 Oct, 17:57


ئەمڕۆ مامۆستایەکی دۆستم وتی: هەر ئەمانەوێ خۆمان مەژغوڵ بکەین، تۆزێک خەمی سینوار لەبیر بکەین، بە پۆستێک ئاگر بەر ئەدەیتەوە دڵمان…

بە شکانچێت ئەو قەڵەمەی بۆ شەهید و فەقیدی ئوممەت نانووسێت، بە وەستانچێت ئەو دڵەی سەرداری سەردەم لەبیر ئەکات…

سەید عومەر : Said omer

22 Oct, 10:15


نازانم ئێوە بیستبێتتان، یان نا، بەشێکی تر لەمونافیقان ئەیانوت: سینوار بە گاڵتە ئازاد نەکراوە، دوژمن تەیاری کردووە و سیخوڕیانە، تۆفانی ئۆکتۆبەری بە پلانی دوژمن و بۆ کۆتایی هێنان بە غەززە کردووە!

سەید عومەر : Said omer

21 Oct, 20:04


ئایی مامۆستا…
هەزار داخ و کەسەر!
مەردی زەمەنی نامەردی
پیاوی زەمەنی ناپیاوی
سەربەرزی زەمەنی زەلیلی
قودوەی زەمەنی مەڕی
موجاهیدی زەمەنی دانیشتن
موفەککیری زەمەنی دەبەنگی
ئیمانداری زەمەنی کوفر
حەقویستی زەمەنی زوڵم…

سەید عومەر : Said omer

21 Oct, 09:45


گەورەیی و بچووکی ئەرک و خزمەتەکان، بەگوێرەی زەمەن و ژینگە و کۆمەڵگا ئەگۆڕێت.
ئەوی لێرەدا زۆر بچوکە، لەجێیەکدا هەزارانی لەسەر کوژرا، ئەوی لێرەدا وتنی ناوێت، لەجێیەکدا کەسانی فیدائی ئەوێت!

لەزەمەنێکدا ویسترا لەنێو گەلی ڕابەری خیلافەتی ئیسلامیدا، کەلیمەی (لا إله إلّا الله) نەهێشترێت، لەسەر مێزەر و مەسینە، وەک ڕەمزی ئیسلام، زۆرێک لەسێدارەدران!
خوای موتەعال کەسانێکی وەک مامۆستا بەدیعوززەمان و مامۆستا گولەن هەڵئەبژێرێت، بۆ هێشتنەوەی کەلیمەی تەوحید.

ئێستا بۆ ئێمە ئاسانە باسی هەموو فوڕوعی دین بکەن، بەڵام ئەوان کاتێک شەڕیان لەسەر ئوسوڵ ئەکرد، لەشارەکەیاندا یەکەمی پێشبڕکێی سەما، کچی مەلای مزگەوتەکە بوو، پیتی عەرەبی تاوان بوو!

ئەرکەکان، بە ژینگەکان ئەگۆڕێن، قوربانیش بە مەوقیف.
خوای گەورە لەجەنابی مامۆستا خۆشببێت و فیردەوس مەئوا و مەسکەنیان بێت.

سەید عومەر : Said omer

19 Oct, 15:43


زۆر کتێبی فیقهیم دیوە، بەڵام ڕوون و ڕەوان و تەرتیبترم لەخوڵاسەی ئیمامی غەزالیم نەبینیوە، کە پوختەی موختەسەڕی موزەنییە.

کتێبێکی قوڵ و ئەسیڵ، دانراوی فەقیهێکی موجەددید، لەگەڵ ئەوەشدا، زمانێکی وا ئاسانی هەیە، ئەتوانیت ڕۆژانە خەتمی بکەیت!

سەید عومەر : Said omer

19 Oct, 08:33


کە پیاوانی وەک سینوار ئەبینیت، ئەوجا ئەزانیت بۆچی ئەمر بە سەجدە بۆ ئادەم کرا و ئیبلیس چەندە گومڕا و بوغڕا بوو، کە سەجدەی بۆ نەبرد!

(٢٢)ساڵ زیندان، (١٣)ساڵ سەرکردایەتی، کۆتا جوڵە: دار بەرامبەر درۆن!

سەید عومەر : Said omer

18 Oct, 10:53


ئەوانەتان بیرە، لەباشترین دوعادا ئەیانوت:
خوای گەورە مەزڵوم سەربخات.
فەڵەستین سەربخات!
مسوڵمانانی ڕاستگۆی غەززە سەربخات!

نە ناوی زاڵمیان ئەهێنا، نە موجاهیدان و کەتائیبیان!
لەکۆتا لەڕیزی کێدا دەرکەوتن؟
ئیسلام، یان کوفر؟

بەڕاستی مونافیقان بە لەحنی قەولدا ئەناسرێن.

سەید عومەر : Said omer

18 Oct, 09:48


وەک لەمەجموعی ئیمامی نەوەوی و حاشییەی باجوری و باقی سەرچاوەکاندا هاتووە: لەمەزهەبی ئیمامی شافیعی و جومهوری زانایاندا، شەهیدی مەیدان، نەک نوێژ لەسەرکردنی فەرز و سوننەت نییە، بەڵکو حەرامە.

بنواڕە حاشییەی باجوری، بەرگی دوو، لاپەڕە: ٢٥٩.
چاپی (دار المنهاج).

سەید عومەر : Said omer

18 Oct, 07:48


تۆی ئیماندار، مولزەمیت بە واجباتی سەرشانت، بە بێ زیادەڕەوی و فراوانگیری.

برایەتی تۆ، لەگەڵ ئەوانەدایە کە فیعلەن براتن و شەریکی خۆشی و خەم و مەواقیفتن، زۆریش ڕوونە هەموو سەلەفییەتی سەردەم لەدەرەوەی ئەم واجبی برایەتییەن، تەنها سێ و چوار نەبێت، لەبەینی خۆیاندا!

تکایە خۆت مەخە ژێر باری پاراستنی برایەتییەکی خەیاڵی، ئەوان یان دۆستی ئەمسالی داعشن، یان زاڵم و تاغوتەکان، یاخود دڵپاک و بێ کەڵکن و لەگەڵ ئومەتت نین، یان لێیان شێواوە و سەلەفییەتی سەردەم بە ئەمسالی شەیخولئیسلام ئیبن تەیمییە و ئیبن قەییم ئەبینن!
لەهیچیاندا قابیلی موڕاعات نین.

سەید عومەر : Said omer

17 Oct, 20:49


ئەگەر شەهیدبوونی هەنییە و سینوار، تەنها مونافیقی مەداخیلە و لقەکانی تری، لەفیکر و فیقهـ و سیاسەت و فەلسەفەماندا بچەسپێنێت، گەورەترین دەستکەوت و پەڕینەوەی ئوممەتە بۆ قۆناغێکی نوێ.

بە جۆرێک کە لەکۆنەست و بیر و دەربڕینی هەمووماندا سیفەتی مونافیقییان بۆ بچەسپێنرێت.

تکایە زۆر ئەمە بڵێنەوە و بنووسن، تا ترس و شەرم و خاترگرتنی تێدا نامێنێت.

سەید عومەر : Said omer

17 Oct, 19:32


بەڕێزان، با بگەڕێینەوە خزمەت قورئان، نائومێدبوون کۆتا قۆناغی پێش نەسڕەتی ئیلاهییە.

{حَتَّىٰ إِذَا اسْتَيْأَسَ الرُّسُلُ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا جَاءَهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّيَ مَنْ نَشَاءُ ۖ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْرِمِينَ} (يوسف (١٢): ١١٠)

سەید عومەر : Said omer

17 Oct, 17:51


ئافەرم بۆ ئەو کەسەی ئەم ڕووداوانە ئەقۆزێتەوە، بۆ ڕسواترکردنی مونافیقان و جیاکردنەوەی بەرەی ئەهلی ئیسلام و غەیریان.

ئەوەشی لەخەمی ئەوەدایە ڕیزی مسوڵمانان شەق نەبێت و خیلافی تێنەکەوێت، خەڵەفاو و خڵتاوییە، تەڕ و وشکی قەبوڵە، بە خەیاڵ و عاتیفە!

سەید عومەر : Said omer

17 Oct, 17:32


ئەی چۆن ئەو بەهەشتە فراوان و فیردەوسە بەرزە پڕ بکرێت؟!

سەید عومەر : Said omer

17 Oct, 16:55


سەرتان بەرز بکەنەوە ئوممەتی سەربەرز:

- سەرۆکتان لەسەنگەردا شەهیدکرا.
- دوژمن کەستانی پێ نەکڕدرا و ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری نەبوو.

سەید عومەر : Said omer

17 Oct, 14:38


ڕووڕەشی دونیا و قیامەت بۆ مونافیقان!

خوای گەورە لەبارەی مونافیقانەوە ئەفەرموێت:
{أَوَلَا يَرَوْنَ أَنَّهُمْ يُفْتَنُونَ فِي كُلِّ عَامٍ مَرَّةً أَوْ مَرَّتَيْنِ ثُمَّ لَا يَتُوبُونَ وَلَا هُمْ يَذَّكَّرُونَ} (التوبة (٩): ١٢٦)
ئاخۆ ئەمانە نابینن، کە ساڵانە کەڕەتێک، یان دوو کەڕەتان دەکەونە بەر تاقیکاری؟ لەئاکامدا نە تووشی پەژیوانی دێن، نە پێی تەمێگرتوو دەبن!

بیرتانە مونافیقانی ناومان ئەیانوت: ئەمانە خۆیان لەتونەیلن و خەڵکی بە کوشت ئەدەن؟
ئەبینن وەک خوای موتەعال ئەفەرموێت، لەکەمتر ساڵێکدا، دووجار تاقیکرایەوە و خەجاڵەت کرا؟!

ئەبینن مامۆستا لەمەیداندا و بە چەک و جوعبەوە شەهادەتی بەدەست هێنا!

شەرمەزاری بۆ مونافیقانی نامەردتر لەکافران.

سەید عومەر : Said omer

17 Oct, 13:46


ئەمە چ هەستێکە وا سنگت توند ئەکات، جێی نوزەهەناسەیەکی تێدا نادۆزیتەوە!

شەهادەت شایەنی مامۆستا سینوارە، بەڵام دڵخۆشی نەیار دڵ ئەگوشێت…

خوای موتەعال دوژمنی دین و مرۆڤایەتیمان پێ دڵخۆش نەکات.

سەید عومەر : Said omer

16 Oct, 09:51


کێ تاڵیب عیلم و ئەهلی عیلمە؟

بابەتەکە زۆر ڕوون و کورتە، لەسەر جامانە و جوببە نەوەستاوە:

١. ڕۆژانە خەریکی خوێندنی مەتن و شەرح و حاشییەیت و لانی کەم (١٠٠)لاپەڕە خوێندنەوەت هەیە، تۆ تاڵیب عیلمیت.
٢. موجمەلەن لەهەموو موتون و مەنهەج تێئەگەیت و لانی کەم ڕۆژانە (٢٥٠ - ٥٠٠)لاپەڕە خوێندنەوەت هەیە، تۆ ئەهلی عیلمیت.

تاڵیب و ئەهلبوونی عیلم، نیشانێکی (نوط الشجاعة) نییە، بیکەیت بە یەخەتەوە و بۆ ئەبەد حەسانەت بێت، ئەکرێت تا دوێنێ تاڵیب و ئەهلی عیلم بووبیت، ئەمڕۆ دابڕاویت لەخوێندن و خوێندنەوە، تەواو سیفەتەکەت لەدەستداوە، غەریبیت بە باس و خواسی ئەهلی، مەگەر سەرقاڵی بە نووسینی جددی و تەدریس، لەبڕی خوێندنەوەت کەم بکاتەوە.

سەید عومەر : Said omer

15 Oct, 18:26


بزانن کە ئەمە جەنگی قەوارەیەک و شارێک نییە، جەنگی ئیمان و کوفرە، جەنگی حەق و ناحەقە، جەنگی عەدل و زوڵمە، جەنگی ئینسان و شەیتانە، جەنگی ئەخلاق و بێ ئەخلاقییە، جەنگی شەرەف و مەردایەتی و مرۆڤایەتی و عەکسەکانیانە…

سەید عومەر : Said omer

15 Oct, 06:21


ڕەنگە تۆ پیاوێکی گەورە بیت، وەلێ زەمەن و ژینوار یارت نەبن و توانای لەخۆگرتن و نمایشی گەورەیی تۆیان نەبێت، بۆیە گەر خۆشت نەبیتە سوارچاکی ئەوحەدی مەیدان، ئەتوانیت و ئەبێ سوارچاک پەروەردە بکەیت.

مالیک و شافیعی تەنها بەرهەمێک لەبەرهەمەکانی مامۆستاکانیانن، گەر عیمادەدین و نورەدین زەنکی و ئەسەدەدین شێرکۆ نەبوونایە و مەیدانیان ساف و ڕام نەکردایە، سەڵاحەدین ناوێک هەر دەنگی نەئەبوو.

گەورەکان، گەورەکان ئەخولقێنن، ئەمما هەموو واقیعێک وەک یەک هەمتا نییە.
هەوڵەکانی ئەمڕۆی تۆ، گەر گەورەیی خۆشت نەگەیەنێت، گەورەگەلێک دێنێتە بوون.

2,292

subscribers

221

photos

10

videos