ئێستەش ئەتوانم بنووسم و ناخت ئاگر بدەم ، ئێستەش ئەتوانم وەک و جاران لەبری هەمووتان بنووسم ، بەڵام هەر ئەوکاتەی بەوە گەیشتم کە نووسین و دەردەدڵ و درکاندنی شتەکان تەنها خەمەگەلێکی زیاتر بۆ خۆم و ئێوە ئەهێنن بڕیارمدا کەم بنووسم ، ئێستا لە قۆناغێکی ژیانمدام تەنها ئەمەوێ بینەر بم ، تەنها ئەمەوێ بێدەنگ بم ، ئەتوانم زۆر شت بکەم ‘ ئەتوانم هێمنیتان لێ تێک بدەم ، ئەتوانم لەبری هەمووتان باسی خۆتان بکەم ، زۆر شت ئەتوانم بکەم بەڵام بڕیاری بێدەنگیم داوە ، هیوادارم ئەم قۆناغەی ژیانم ناچارم نەکاتەوە وەک و پێشوو لە دێڕێکدا بتانکووژم ، یاخود لە پارچە نوسینێکدا ژیانی تۆ کۆ بکەمەوە و تۆش بڵیی ( ئەمە ئەڵیی بۆ من نوسراوە و باسی من ئەکات ) دەمێکە ئومید ئەبەخشمەوە بە ئومێدی ئەوەی ژیان جوانتر بێت ، بەڵام هەر دێت و دێت ژیان زیاتر دەمگوشێت و بێ ئومێدم ئەکات ، لەغەوغای ژیان بەتاڵم بە ئەشقی خوداوە سەرقاڵم ، خودا مەهێڵە بگەڕێمەوە دۆخێک دەست بکەمەوە بە نووسین و بێ ئومێدی ، ئومێدم پێتە بێ هیوام ناکەیت ، نزا ئەکەم سەلامەت و ساغ و تەندروست باش بن هەموو لایەکتان ، ئەوەی لێرەیە گەر من نەبێت نیوەی من یان زیاتر تەنگ و چەڵەمەی بینیووە ، ئومێدم باشی هەمووتانە ، پێبکەنن ، بگەڕێن گەشت بکەن ، ژیانتان جوان بکەن ، ڕۆژەکان دەڕۆن ، مەهێڵن زەردەخەنە لەسەر لێوەکانتان بتۆرێن ، دروود بۆ هاوڕیکانم چەند ساڵە لەم چەناڵە بێزارکەرەی مندا بەرگەی پرتە و بۆڵەی منیان گردووە ، خۆشمەوێن .