وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education

@parwardayi


چەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تێلیگرام.

https://gov.krd/moe/

وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education

13 Oct, 17:00


🔷پەیجی فەرمی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

https://www.facebook.com/profile.php?id=61566272190710&mibextid=LQQJ4d

وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education

12 Oct, 11:30


بۆ ئازیزان لە مامۆستایانی گرێبەست..

وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education

10 Oct, 17:57


لەبەر بەرژەوەندی قوتابییانی یەک بابەتی و دوو بابەتی بڕیارماندا:
( ئەو قوتابییانەی کە دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بوون لە سالی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ و دووبارە دەرنەچون لە تاقیکردنەوەی بەکالۆری پۆلی ١٢ ی ئامادەیی ، کە پێویست بوو بۆساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بەرێگەی بەرایی تاقیکردنەوەی سەرچەم بابەتەکان بکەنەوە ، بۆ بەرژەوەندی ئەو قوتابیانە کە ژمارەیان ٧١٥٢ قوتابییە ، بڕیارماندا کە بۆ ساڵی خوێندن ٢٠٢٤-٢٠٢٥ وەک دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بەردەوام بن تا بتوانن نمرەی پێویست بەدەست بێنن بۆ دەرچوون. و پێویست ناکات تاقیکردنەوەی بەرایی بکەنەوە بۆ داخڵ بوون. بە هیوای سەرکەوتنتان)

ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە
١٠ ی ١٠ ی ٢٠٢٤

وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education

05 Oct, 16:08


پەیامی وەزارەتی پەروەردە بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانەوە

ئەمڕۆ ٥ ی ١٠ ڕۆژی جیھانی مامۆستایان و سبەی ٦ ی ١٠ ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانە، پیرۆزبایی گەرممان ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایانی دڵسۆز و خەمخۆری پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە کوردستان دەکەین، سوپاس و پێزانیمان بۆ ھەوڵ و ماندووبوونیان، ھەروەھا بەپێویستی دەزانین سوپاسی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بکەین کە ڕۆڵی پێشەنگیان ھەیە لە بەردەوامی و گەشەپێدان بە خوێندنی کوردی .
دووبارە پیرۆزبێت ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان و جیهان.

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
٥ ی۱۰ی ۲۰۲٤

وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education

03 Oct, 15:54


لە ١٥ی ئەم مانگەوە تا ٢١ی مانگ ، پشووی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنە، بەحکومی و ناحکومی و قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانیشەوە ، و٢٢ ی ١٠ دەوامی ئاسایی هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە

وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education

29 Sep, 20:08


🔹پێداویستیەکانی مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەست.
پێشتر فەرمانی وەزاری دەرچوێندراوە، پێویستە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەکان و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە زوترین کات ئەو کارانە ئەنجامبدەن.

وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education

26 Sep, 15:58


ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی، ٢٦ی ٩ی ٢٠٢٤، سلێمانی :
"ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت ، قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی و باخچەیەکی منداڵانی نوێی کردەوە لە پرۆژەی شوقەکانی باڵامبۆ.