پەروەردەی سەردەم

@parwarday_sardam


ئەم گروپە ئەرشیفێکی پەروەردەییە تایبەتە بە هەواڵ و زانیاریی و ڕێنمایی و بڵاوکراوە و دۆکیومێنتی پەروەردەیی

پەروەردەی سەردەم

22 Oct, 21:17


هەر وانەبێژێک ماوە کە نەهاتبێت بۆ گرێبەست کردن سبەی کۆتا رۆژە ئاگاداربن. با سەردانی پەروەردە بکات.

ب. پ. #مێرگەسۆر

پەروەردەی سەردەم

21 Oct, 18:02


سبەی سێ شەممە مووچەی مانگی ٩ مامۆستایانی #گرێبەست دەکرێتە چەک هەمان ڕۆژ دابەشدەکرێت .

کارۆخ عبداللە گوڵاوی
#نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست

پەروەردەی سەردەم

21 Oct, 18:00


ئاگاداری
ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی دەکەینەوە کە سبەی سێ شەممە ڕێکەوتی 2024.10.22 مووچە دابەشدەکرێت بەم شێوازە:

1. سەرجەم قوتابخانە سەرەتاییەکان کاتژمێر 12 هەتاوەکو کاتژمێر 30 : 1 ی پاش نیوەڕۆ لەدەروازە بن بەمەبەستى وەرگرتنی چەکی بانکی .

2. سەرجەم ناوەندی و دواناوەندی و ئامادەیی و باخچەکان و قوتابخانەکانی داقوق کاتژمێر 30 : 1 ی پاش نیوەڕۆ تاکو کاتژمێر 3 ی پاش نیوەڕۆ لەدەروازە بن بەمەبەستى وەرگرتنی چەکی بانکی . کەناڵی تیلیگرام و ڤایبەری ئەرشیفی پەروەردە

دوای وەرگرتنی چەکی بانکی سەردانی بانکی چەرمۆ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچە.

لەگەڵ ڕێزدا...

ب. پ. خوێندنی کوردی #کەرکوک

پەروەردەی سەردەم

21 Oct, 17:57


ئاگاداری....
سبەی رێکەوتی (٢٢-١٠-٢٠٢٤) دەوامی ئاسایی لەسەرجەم ناوەندەکانی خۆێندنی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان دەست پێ ئەکاتەوە ،
وە سەرجەم لیژنەکانی وەرگرتنی مووچە ئاگادار ئەکەین کە سبەینێ دوای کاتژمێر (٨) دەتوانن سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی مووچە . کەناڵی تیلیگرام و ڤایبەری ئەرشیفی پەروەردە

لەگەڵ ڕێزدا...

٢١-١٠-٢٠٢٤
ب. پ. #شارەزوور

پەروەردەی سەردەم

21 Oct, 17:47


سلاو مامۆستایانی بەرێز
بەیانی کات ژمێر نۆ چەکی موچەی مانگی ۹/۲٠۲٤ ئامادەیە لەگەل چەکی موچەی گرێبەستەکان بۆ مانگی نۆ.
لەگەل رێزو خۆشە ویستیم بۆ هەموو لایەک.
بەشی ژمێریاری. کەناڵی تیلیگرامی ئەرشیفی پەروەردە

ب. پ. #خەبات

پەروەردەی سەردەم

21 Oct, 17:45


#مووچە
ئاگاداری بەڕێوەبەری باخچە و قوتابخانەو خوێندنگاکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید ئەکەین ، سبەی سێ شەممە بەرواری 2024/10/22 کاتژمێر (٨:٣٠)ی سەرلەبەیانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی ژمێریاری لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید بكەن ، بەمەبەستی وەرگرتنی چەک و لیستی مووچەی مانگی ( 9 )ی ساڵی 2024.

لەگەڵ ڕێزدا......

ب.پ. #هەڵەبجەی شەهید

پەروەردەی سەردەم

21 Oct, 14:59


#سبەی دەوامی قوتابخانەکان دەست پێدەکاتەوە 👆

پەروەردەی سەردەم

20 Oct, 15:39


#کۆتا_وەجبەی_گرێبەست

ئاگاداری ئەم ناوانەی لای خوارەوە دەکەینەوە کە مامۆستای وانەبێژن، رۆژی دوو شەممە 2024.10.21
ــ لەزنجیرە 937 تاکو 1033 کاتژمێر (30 : 8)ی بەیانی
سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارەکانی گرێبەست بوونیان.
دەبێ سەرجەم ئەو پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بێنن کە لە خوارەوە ئاماژەی پێ کراوە.
پابەند بوونتان بەکاتەکانەوە کارەنتان ئاسانتر دەکات...
تێبینی : هەر مامۆستایەکی وانەبێژ تاکو ئێستا مامەڵەی گرێ بەستی ئەنجام نەداوە سبەی دووشەممە سەردانی دیوانی پەروەردەبکات .
لەگەڵ ڕێزدا...

ب. خوێندنی کوردی #کەرکوک

پەروەردەی سەردەم

20 Oct, 10:57


#پیتەکانی زمانی #عەرەبی بۆ ڕەنگکردن بە وێنەوە👆

لە کەناڵی تیلیگرامی مامۆستا #ئاکۆ_بورهان دابەزێنە لە خوارەوە لینکەکەی دادەنێم 👇

بۆ زۆرترین مامۆستا و هاوڕێت بنێرە تا سوودمەند بێت

🔶 بۆ بینینی جوانترین پۆستەر و فلاش کارد جۆینی کەناڵەکەمان بکەن: 👇

https://t.me/ako_burhan_taher/680

پەروەردەی سەردەم

19 Oct, 20:31


#وەجبەی_یازدەیەمی_گرێبەست
ئاگاداری ئەم ناوانەی لای خوارەوە دەکەینەوە کە مامۆستای وانەبێژن، رۆژی یەک شەممە 2024.10.20
1. لەزنجرە 859 تاکو 897 کاتژمێر (30 : 8)ی بەیانی
2. لەزنجیرە 898 تاکو 936 کاتژمێر (30 : 10)ی بەیانی
سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارەکانی گرێبەست بوونیان.
دەبێ سەرجەم ئەو پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بێنن کە لە خوارەوە ئاماژەی پێ کراوە.
پابەند بوونتان بەکاتەکانەوە کارەنتان ئاسانتر دەکات...
تێبینی : تەنها ئەو ناوانەی ئاماژەمان پێی کردووە سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن.
لەگەڵ ڕێزدا...

ب. خوێندنی کوردی #کەرکوک