{بَلْ كَذَّبُوا بِالسَّاعَةِ وَأَعْتَدْنا لِمَنْ كَذَّبَ بِالسَّاعَةِ سَعِيرًا (11) إِذا رَأَتْهُمْ مِنْ مَكانٍ بَعِيدٍ سَمِعُوا لَها تَغَيُّظًا وَزَفِيرًا (12)
کاتێک بێباوەڕان بڕوایان بەنازدارمان نەکرد چەند ڕەخنەیەکی بێ بنەمایان لەئازیز گرت بەوەی بۆچی خاوەن(دەسەڵات، سەروەت و سامان، بوونی ملائکە) نییە کە بەهۆی موسڵمان نەبوونیان دادەنا وە خودای گەورە لەئایەتی یانزەهەم دا یەکسەر دڵنەوای پێغمبەرمان ئەداتەوە دەفەرمێ:- 〖بەڵکو ئەوان بێ بڕوان بە ڕۆژی دوای، ئازارێکی بەچێژمان بۆیان داناوە〗
دیارە بێباوەڕان لەبەرئەوەی هیچ کارێکی چاکە و باش ناکەن و نیانە بۆیە بڕوایان بەزیندووبوونەوە و پاداشت و سزا نییە. نەک بەهۆی ئەو شتانەی ئەوان ووتویانە و نەبوونی لەتۆدا ئاستەنگبن بۆ ئیمانهێنانیان چونکە پێوەرەکانیان هەڵەیە بۆئەوەی کە پێغەمبەرایەتی لەسەر چ بنەمایەک هەڵدەبژێرێ
ئایەتی دوازدەهەم باسی ئەوە ئەکات کاتێک دۆزەخ ئەوان ئەبینێ و دەهێنرێ بۆ مەحشەڕ 〖سَمِعُوا لَها تَغَيُّظًا وَزَفِيرًا〗تغیظا واتە پەنگ خواردنەوە و پڕبوون لەتوڕەی لای خۆمان ئەڵێ خەریکە ئەتەقێ لەئەنجامی ئەم توڕەییە زۆرەی دۆزەخ لە تاوانباران دەنگێکی لێوەدەرەچێت وەکو هەناسەدانەوە زفیرا ئەمەش دەرکردنی ئەو دەنگە پەنگخواردوییەی دۆزەخە بۆیان
هێلین عیزەت