سڵاوی خودای گەورەتان لێ بێت خوێندکارە خۆشەویستەکان دەمەوێت لە دوو خاڵدا پیرۆزبایی خۆم کورت بکەمەوە :
١- پیرۆزە ئەگەر ئەو نمرەیەت بە دەست نەهێنا کە ئامانجت بوو ، سوپاسی خودا بکە و دڵتەنگ مەبە ، چونکە تەنها خودا دەزانێت بە چ بارودۆخێکی سەختدا تێپەریویت و چۆن ئەم نمرەیەت بە دەست هێناوە . شانازی بە دانە بە دانەی نمرەکانت بکە و دڵخۆش بە . دڵنیابە خودای گەورە جوانترین قەدەری بۆ ئامادەکردوویت ، لە داهاتوودا درك بە میهر و دانایی پەروەردگارت دەکەیت . پۆلی ١٢ تەنها بەشێکی ژیانە ، نەك هەموو ژیان .
٢-ئەگەریش بە نمرەی دڵخوازی خۆت گەیشتوویت پیرۆزە , ئەمە بەرهەمی شەونخونی و ماندووبوونەکانی قۆناغی خوێندنتە .با لەم کاتەدا مامۆستا و هەموو ئەو کەسانە لەبیر نەکەین کە پاڵشتمان بوون و زانست و کاتی خۆیانیان پێ بەخشین ، با پڕ بە دڵ نزای لەش ساغی و سەرکەوتنیان بۆ بکەین و بە نامەیەکی پڕ لە میهر سوپاسگوزاری خۆمانیان بۆ دەرببڕین .
“ ئێمەی مامۆستایان تەنها نابێ لەگەڵ سەرکەوتووەکان بین ، بەڵکو مامۆستای ئەو خوێندکارانەشین کە نەچوونە تاقیکردنەوەکانەوە ، وە مامۆستای ئەوانەشین کە بەدڵی خۆیان نمرەیان نەهێنا و لەم قۆناغە سەرکەوتوو نەبوون “
پەروەردگار سەلامەت و دەروون دروستان بکات