خۆتانتان خۆش بوێ ،نینۆکێکی خۆتان بۆکەس ئازار مەدەن ،حاشا لە ڕەچەڵەک و کوردبونی خۆتان مەکەن ،کورد و کوردستانتان خۆش بوێ ،
خاک و ئاوو و وڵاتی خۆتانتان خۆش بوێ
گرنگی بەزمان و دابونەریتی نەتەوەکەتان بدەن .
من هەڵەی زۆرم کردوە لەژیانمدا بەڵام بۆ چرکەیەک شتێکی دیکەم لەخاک و وڵاتەکەم خۆشترنەویستووە هەرچەندە نەمتوانی بچووکترین خزمەتی بکەم .
ئێوە ببنە نەوەی راستەقینەی قازی موحەمەد و منداڵەکانتان لەسەر بنەمای خۆشەویستی وڵات و کوردستان پەروەردە بکەن ،دۆست و دوژمنی خۆتان بەنەوەکانتان بناسێنن .
ئەمەوێ کۆتا شەوەکانی ژیانم بەئاشتکردنەوەی چواردەورم بەڕێ بکەم .
یەک دوو ساڵێ توانیم ئەم پەیجە ببەمە ڕێوە بەڵام ئەم پەیجەم زۆر خۆش ئەویست چونکە قسەی دڵم ئەکرد تێیدا .
گەردەنم ئازابکەن
خۆشم ئەوێن ❤️
بۆ هەمیشە خواتان لەگەڵ .