تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

@laboratorytestkrd


چەناڵێک تایبەت بە خزمەت کردنی قوتابیانی بەشە پزیشکییەکان

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

21 Oct, 20:02


تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬 pinned «🚨 ڕێزگرتن لەنەخۆش هێندەی دەرمانەکان کاریگەرە بۆ زوو چاك بوونەوە»

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

21 Oct, 19:53


🚨 ڕێزگرتن لەنەخۆش هێندەی دەرمانەکان کاریگەرە بۆ زوو چاك بوونەوە

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

13 Oct, 20:37


هێزی وەرزش لە رێگری لە شێرپەنجەی مەمک، لێكۆڵینەوەكان چیمان پێدەڵێن؟

🔺 مانگی تشرینی یەكەمی هەموو ساڵێک وەكو مانگی هۆشیاری و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک دیاریكراوە بەمەبەستی خۆپاراستن و زوو دەستنیشانكردن و پشتگیریكردنی تووشبووان.

🔺 زۆرجار دەبیستین كە هۆكاری ئەم نەخۆشییە کارتێکەرە بۆماوەییەکانن؛ بەڵێ راستە، بەڵام دەكرێ بە هەڵبژاردنی شێوازە ژیانێكی تەندروست و هەبوونی وەرزش و چالاكی جەستەیی بەردەوام مەترسیی تووشبوون كەمبكرێتەوە.

🔺 توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە، ئەو ژنانەی وەرزشی بەردەوام دەكەن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک بە رێژەی 20٪ بۆ 30٪ كەمترە، وەرزش و چالاكی جەستەیی یارمەتیی رێكخستەوەی هۆرمۆنی مێینە (ئیسترۆجین) دەدەن كە ئەگەری تووشبوون بەم شێرپەنجەیە زیاددەکات.

🔺 وەرزش سیستمی بەرگریی جەستە بەرزدەكاتەوە و هەوكردن كەمدەكاتەوە كە هەردووكیان هۆكاری گرنگن بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە.

🔺 بە پێی كۆمەڵەی ئەمریكی و لێكۆڵینەوەكانی دیکە؛ لانیکەم 150 خولەک وەرزش یان چالاكییەكی مامناوەند وەكو 'بەپێ رۆیشتن' لە هەفتەیەكدا یاخود 75 خولەك چالاكییەكی بەهێز وەكو 'راكردن' دەتوانێت مەترسیی شێرپەنجەی مەمک كەمبكاتەوە.

🔺 لە كۆتاییدا هانی هەمووان دەدەم، بەیەكەوە وەرزش بە كولتوور بكەین و تەندروستیی خۆمان لە پێشینە دابنێین، با مانگی هۆشیارکردنەوە لە شێرپەنجەی مەمک وەکو بیرخستنەوەیەک بەكاربهێنین، زیاتر بجووڵێین، تەندروستر بژین و بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی خۆمان بەهێز بكەین.

بەسۆز تاریق شێروانی
خوێندکاری بەشی تەندروستیی گشتیی زانکۆی هەولێری پزیشکی

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

13 Oct, 17:36


#کوردی_عربي
#تایبەت_بەشاری_کەرکوک
#خاص_لطلاب_كركوك

#كوردی
🔺سوپرایزەكە_گەیشت😍

لەژێر سەرپەرشتی سەندیكای پەرستاران باشترین و گەورەترین کۆرسی پزیشکی راگەیەنرا😉💪

  ئێستا دەتوانن ناوی خۆتان تۆماربکەن لە بەهێزترین كۆرسی پزیشكی لەشاری كەركوك كۆرسەكە پێكدێت لە  :
١-فێربوونی كانولەدانان
٢-فێربوون و جۆرەكانی دەرزی لێدان
٣-جۆرەكانی موغەزی
٤-تێستی هەستیاری
٥-زانیاری دەربارەی دەرمان
٦-سەحبی خوێن
٧-تەكنیكەكانی سەحبی خوێن

🔺كۆرسەكە لەلایەن دكتۆر و كەسانی پسپۆر و بە ئەزموون ئەدرێتەوە

🔺كۆرسەكە بۆ ماوەی یەك رۆژ  بەردەوام دەبێت ماوەی خول ٤ كاتژمێرە

🔺لە كۆتاییدا شەهادەی باوەرپێكراو دەدرێت بە بەشداربووانی خول کە ئەتوانن لە سەیدەلی و موختەبەر ئیش بکەن 😍

🔸ئەم هەلە دووبارە نابێتەوە پەلەكەن لەناو تۆماركردن كورسییەكان دیاریكراوە

🔸بۆ بەشداری نامە  بنێرن
👇
@venosmhamad19
@aya_zangana12


...........................................................
#عربي
#خاص_لطلاب_كركوك.

تحت اشراف نقابة التمريض تم الإعلان عن أفضل و اكبر دورة😉
💪 طبية.

يمكنك الآن تسجيل اسمك في الدورة☑️

يتكون الدورة من:
١-تعلم تركيب الكانولة
٢-انواع الابرة
٣-انواع المغذي
٤-فحص الحساسية
٥-معلومات عن الادوية
٦-تعلم صحب الدم

🔺يتم توضيح الدروس عمليا ونظريا.

🔺سيحصل الطالب على شهادة معترفة  يستطع طالب استخدامه في تقديم فرص العمل في الصيدليات و المختبرات😍

🔺تحت إشراف الدكتور و  وذوي الخبرة في مجال مهارات طبية وصاحب العديد من شهادات.

🔸الدورة لمدة يوم واحد ٤ساعات.

🔸للتسجيل  دز رسالة
👇
@venosmhamad19
@aya_zangana12

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

12 Oct, 18:19


پشکنینەکانی پێش هاوسەرگیری:

ئەو پشکنینانە چین پێش هاوسەرگیری دەکرێن؟

1- پشکنینی گشتی پێکهاتەکانی خوێن {CBC}
2- پشکنینی جۆری خوێن {Blood Groop}
3- پشکنینی ڤایرۆسات {Viral Screen}
4-پشکنینی تەلاسیمیا{HB electrophoresis}
5- پشکنینی تایبەت بە پیاوان
6- پشکنینی تایبەت بە ئافرەتان

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

08 Oct, 11:28


رەنگەکانی یورین

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

03 Oct, 21:27


سلام عليكم محتاجه شغل شفت صباحي صيدله او اي مكان بكركوك احد يعرف؟
سه لام بيوستم به كاره شيفتى به يانيان له كه ركوك هه ر شوينى بيت صيدله يان هين تر
@dano19s

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

03 Oct, 10:40


شیکاری بەردی (گورچیلە) (Renal Stone Analysis):

گورچیلە ئەندامێکی شێوە فاسۆلیاییە کە کرداری فڕێدانی ئاوی زیادە و پاڵاوتنی پاشماوە کیمیاییەکانی ناو خوێن دەکات ، وە میزیان لێپێکدێنێت ، بەردی گورچیلە دروست دەبێت کاتێک پێکهاتە کریستاڵیە بچووکەکان دەلکێن پێکەوە و چەندین قەبارە و شێوەی جیاواز لە بەرد پێکدێنن ، دەکرێت بچووک هێندەی تەنۆلکە لمێک یان گەورە هاوتای تۆپێکی تێنس ببێت.

بە ڕێژەی ١٣٪ ی پیاوان و ٧٪ ی ژنان دەکرێت دوچاری دروستبوونی بەردی گورچیلە ببن ، لە ۸۰٪ ی بەردەکانی گورچیلە (کالسیۆم) لە پێکهاتنیاندا هەیە کە بە بەردی کالسیۆم ناسراوە..

ئەگەر بەردی گورچیلە بچووک بێت ئەوا ڕەنگە بجوڵێت و لەڕێگەی میزەوە فڕێبدرێت ، ئەگەر گەورەش بێت دەکرێت لە گورچیلە یان بۆری میزدا بمێنێتەوە و پێویست بە چارەسەری بکات لە ڕێگەی (وەرگرتنی دەرمان بۆ تواندنەوەی بەردەکە یان تێکشکاندنی بە تیشک و وردکردنی بۆ پارچەی بچووک تا ئاسان فڕێبدرێت یان لابردنی بە ڕێگەی نەشتەرگەری).

*هۆکارەکانی دروست بوونی بەردی (گورچیلە) :

چەندین هۆکار دەبنە هۆی زیادبوونی ئەگەری دروست بوونی بەردی گورچیلە لەوانە (کەم خواردنەوەی ئاو ، چڕبوونەوەی میز بۆ نموونە ئیشکردن لە شوێنی گەرم دەبێتە هۆی لەدەستدانی بڕێکی زۆر لە ئاو بە شێوەی ئارەقکردنەوە و کەمبوونەوەی میزکردن ، بوونی هۆکاری بۆماوەی و ژینگەیی ، ئەوکەسانەی بەردی گورچیلەیان هەبووە ئاسانتر دروستی دەکەنەوە).

* نیشانەکانی بەردی (گورچیلە) :

( بونی ئازارێکی زۆر لە ناوچەی کەمەر بەشی پێشەوە سەرو ڕان و تەنیشتەکان و دواوە ، لەرز و تا ، بونی خوێن لە میزدا ، دڵتێکەڵاتن و ڕشانەوە ، هەستکردن بە ئازار لەکاتی میزکردن ) .

* چی پێویستە بکرێت کاتێک هەستتکرد بەردی (گورچیلە)ت هەیە ؟

کاتێک نیشانەکان هەستپێکرا ، پێویستە پشکنینی ( تیشکی یان سۆنار) ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی بەرد و بارودۆخی کۆئەندامی میزەڕۆ(Urinary System).

ئەنجامدانی پشکنینە تاقیگەییەکانی گورچیلە ( شیکاری خوێن و میز بۆ دیاریکردنی توانستی گورچیلە و دیاری کردنی ڕێژەی ئەو ماددانەی کە گورچیلە لە ڕێکخستنی ڕێژەکانیان بەرپرسە وەک کالسیۆم ، کریاتینین ، ئۆگزالەیت)(بوونی RBC و WBC و (Crystals) کریستاڵەکان لە میزدا و دیاریکردنی پلەی ترشێتی و تفتێتی میز(Urine pH Level))(ئەنجامدانی پشکنینی کیمیایی(Chemical Stone Analysis) بۆ بەردەکە دوای دەرچوونی لە گورچیلە).

* شیکاری بەردی (گورچیلە) کاتێک ئەنجام دەدرێت کە بەردەکە دەرهێنرابێت یان لەڕێگەی میزەڕۆوە دەرچووبێت ، وە وشک دەکرێتەوە و پاشان شیکاری بۆ دەکرێت بۆ دیاریکردنی ڕەوشتی فیزیایی ( قەبارە ، شێوە ، کێش ، ڕەنگ ) و پێکهاتەی کیمیایی بۆ دیاریکردنی ئەو مادانەی لە پێکهاتەی بەردەکەدان ، تا ڕێگری بکرێک لە دووبارە دروست بوونەوەی .

ئەوکەسەی کە بەردی گورچیلەی هەبووە ، ئەگەری دروست بوونەوەی بەردی لە کەسانی تر زیاترە لە داهاتوودا ، لەبەرئەمە دکتۆرەکەت ڕەنگە پێشنیاری گۆڕینی شێواز و جۆری خۆراکەکانت بۆ بکات یان پێدانی دەرمان بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری دروست بوونەوەی بەرد لە داهاتوودا ، وە ئەنجامدانی شیکاری خوێن و میز بۆ دڵنیابوون لە کاریگەری دەرمانەکان و بارودۆخی کۆئەندامی میزەڕۆ ، پرسیار کردن لەو دەرمانانەی کە پێشتر بەکارتهێناون و شێوازی ژیان و جۆری خۆراک.

چەند ڕێگایەک بەکاردێن بۆ شیکارکردنی بەردی (گورچیلە) وەک :

(Spectroscopy, X-ray Diffraction, Chemical Analysis and Mass Spectrometry).

ڕێگەی باو بۆ شیکاری بەردەکان بەڕێگە کیمیایی(Chemical Analysis) دەکرێت بۆ دیاریکردنی ئەو پێکهاتانەی بەردەکەی لێپێکهاتووە وەک (Carbonate , Calcium , Magnesium , Oxalate , Phosphate , Ammonium , Cystine , Uric acid and Ammonium urate)..

By: Bawan Asaad Jabari 🔬

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

01 Oct, 14:40


مژدەیەک بۆ ئەوانەی تووشبووی شەکرەن

لە چین بە رێگەیەکی نوێ خانمێکی تووشبووی شەکرەی جۆری یەک چاکدەکرێتەوە، پسپۆڕان دەڵێن، چارەسەرەکە تەنیا 30 خولەک دەخایەنێت.

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

30 Sep, 19:44


خواردنەوەی ئاو پێش نوستن....

لەگەڵ ئەوەی ئاو خواردنەوەیەكی تەندروست و گرنگە بۆ جەستە، بەڵام پێشنیار ناكرێت پێش نوستن بخورێتەوە ئەگەر خەوێكی خۆش و قوڵت دەوێت، بەڵام هۆكارەكەی چییە؟

خواردنەوەی ئاو پێش نوستن، كاریگەری ئەرێنی و نەرێنی هەیە، بە پێی تەندروستی و دۆخی كەسەكان بڕیار دەدرێت پێش نوستن بخورێتەوە یان نەخورێتەوە.

كاریگەرییە ئەرێنییەكانی ئاو خواردنەوە پێش نوستن:
1. جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە لەكاتی خەوتندا.

2. رێگری دەكات لە وشكبونی دەم و بۆنی ناخۆشی دەم كەمدەكاتەوە.

3. ئەگەری توشبون بە كەڕو و هەوكردنی دەم كەمدەكاتەوە.

كاریگەرییە نەرێنییەكانی ئاوی خواردنەوە پێش نوستن:
خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە ئاو، جۆرێتی نوستن تێكدەدات و رێگری دەكات لەوەی جەستەت بە تەواوی پشو بدات و ئارام بێت، هەربۆیە خانەكانی جەستەت بە پێی پێویست پشو نادەن تا خۆیان نوێ بكەنەوە.

هەروەها ئەوەش ئاشكرابوە، ئەگەر پێش نوستن ئاو بخۆیتەوە، بەهۆی ئەوەی هەڵدەستیت بۆ میزكردن، یارمەتیدەر نابێت بۆئەوەی كێشی جەستەت دابەزێت.

كاریگەرییەكی دیكەی نەرێنیی ئەوەیە؛ بەهۆی زو زو هەستان لە خەو، سیستمی خەو تێكدەچێت و دەكرێت توشی خەوزڕان و كەمخەوی بیت.
https://t.me/laboratorytestkrd

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

30 Sep, 19:43


چوار جۆری خۆراك ماسولەكانت لەناودەبات

سیستمی خۆراكیت یارمەتیدەری سەرەكییە لە دروستبونی ماسولكە، بەڵام هەندێك جۆری خۆراك بە پێچەوانەوە، رێگری دەكەن لە دروستبونی ماسولكە و دەبنە هۆی هەوكردن، باشترە لێیان دوربكەویتەوە.
پەیجی گیا دەرمان
لیستی ئەو خۆراکانەی كە ماسولكە لەناودەبەن.

1. گۆشتی ئامادەكراو
ئەو گۆشتانەی ئامادەكراو و لە قتونراون، چەوری زیانبەخشیان تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا رێژەیەكی زۆر لە خوێیان تێدایە و زیان بە ئێسك و ماسولكە دەگەیەنن.
پەیجی گیا دەرمان
2. پیتزای بەستو
ئەو پیتزایانەی ئامادەكراون و تەنها دەیانبرژێنیت، بۆ هەر قاشێك، 9 گرام چەوری زیانبەخشی تێدایە، خواردنی دەبێتە هۆی هەوكردن، رێگری دەكات لە دروستبونی ماسولكە پاش راهێنانكردن.

3. شەكر و هەویرەمەنی.پەیجی گیا دەرمان
ئەگەر بیخۆیت بێ ئەوەی قەرەبوی ماددەی خۆراكی بكەیتەوە، زیانی گەورە بە ماسولكەكان دەگەیەنیت، چونكە هەوكردن لە جەستەدا زیاد دەكەن.
پەیجی گیا دەرمان
4. پەتاتەی سورەوەكراو
چەوری ناتەندروستی تێدایە، كێشی جەستە زیاد دەكات.
https://t.me/laboratorytestkrd

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

24 Sep, 19:03


پ/نەخۆشیە درێژ خایەنەکان چین؟
1-بەرزە پەستانی خوێن
2-شەکرە
3-غودە
4-سەدەف
5-رۆماتیزم
6-ئینزلاق
7-فەقەران
8-ئەگزیما
9-شەقیقە
10-مەنگۆلی
11-نەخۆشی پاشا
12-دەردە رێوی
13-نەخۆشی قۆڵۆن
14-نەخۆشی ڕەبۆ
15-نەخۆشی تاسیمیا
16-نەخۆشی ئۆتیزم
17-نەخۆشی ئەلزەهایمەر
18-نەخۆشی ئایدز
19-نەخۆشی پاقلە
20-نەخۆشی نەزۆکی
21-ئیفلیجی
22-نەخۆشی پارکینسۆن
23-نەخۆشی سەوەفان

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

22 Sep, 20:17


گروپی ھونەری کوردستان بەم زوانە لق لە کەرکووک دەکەنەوە کێ حەز دەکات ببێتە ئەندام نامە بنێرێ تەنھا پێنج کەس وەردەگرن
@bawan_Jabari

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

20 Sep, 19:47


لەم پایزەدا تەندروست بمێنەرەوە بە ڤیتامینە سەرەکیەکانت! 🍁

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

19 Sep, 20:16


شەوی هەینیتان پیرۆز و پڕ لە خێر و بەرەکەت  "

‌لەو ڕۆژ و شەوی هەینی دا سەڵاوات لێدان لەبیر مەڪەن


إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماً 《٥٦》❤️🧡 "

اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد 💚💙 "

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

19 Sep, 11:49


تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬 pinned «🚨 گەورەترین سامان بریتیە لە تەندروستیەکی باش😊 بۆ پاراستنی تەندروستی و رێگری لە نەخۆشی بەتایبەت لە کاتی چوونە دەرەوە دەبێت بزانین ئەو خواردنەی دەیخۆین چۆنە واتا پاک و خاوێنە یان نا وە بۆ زیاد کردنی بەرگری لەشت بە‌هێز بکەیت دوور بی لە هەموو نەخۆشیەکی فایرۆسی…»

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

19 Sep, 11:49


🚨 گەورەترین سامان بریتیە لە تەندروستیەکی باش😊

بۆ پاراستنی تەندروستی و رێگری لە نەخۆشی بەتایبەت لە کاتی چوونە دەرەوە دەبێت بزانین ئەو خواردنەی دەیخۆین چۆنە واتا پاک و خاوێنە یان نا

وە بۆ زیاد کردنی بەرگری لەشت بە‌هێز بکەیت دوور بی لە هەموو نەخۆشیەکی فایرۆسی وەرزیەک
باشترین رێگە بۆ دەرباز بوون لەوانه بریتیە لە خواردنی تەندروست واتا خواردنی ماڵەوە یان ھەر شوێنێک کە بزانیت 💯 پاکە ،
ئیتر بەسە دوور بکەونەوە لە خواردنی دەرمان کە زەرەری زۆری بۆ تەندروستیتان هەیە بەکارهێنانی ھەر جۆرە دەرمانێـک💊💉 زەرەری زۆر گەورە بەدوای خۆی دەھێنێت و تاکە ڕێگا بۆ ئەوەی بە تەندروست بمێننەوە دوربکەونەوە لە خواردن و خواردنەوەی دەرەوە ، خواردن و خواردنەوەی دەرەوە زۆربەی ھەرە زۆری شەکری دەستکردیان تێدایە کە ئەویش زەرەر بە جەستەمان دەگەیەنێت
بەھیوای لەش ساغی بۆ ھەمووان

By: Bawan Asaad Jabari 🔬

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

19 Sep, 10:13


کێ ئەیەوێ نامەم بۆ بنێرێ من بۆ زۆر کەس کریم ئیستە هەموویان فێر کانولا و سحب بوونە لەماڵ خۆت تاقی دەکەیتەوە زۆر ئاسانە 😍
👇
@phahmedsh

منو يريد راسلني اني اشتريت للطلاب هسة كلهم تعلموا كانولا و سحب الدم تطبقون من بيوتكم كلش سهل 😍
👇
@phahmedsh