شیعر و هۆنراوە

@kurdish_poetry


سڵاو
خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد.
لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان.
🌐 books.vejin.net
🌐 awin.blogfa.com
🆔 @EmranHusseini

شیعر و هۆنراوە

03 Oct, 08:30


🌿

#_ناری (1874 - 1943)

چاوەکەم دیسان نیشانەی تیری موژگانم مەکە
حەیفە بێسووچ و قەباحەت، تیرەبارانم مەکە

مەرهەمی دەردی گرانم وا لە شیشەی ڕووتدا
ڕوو لە من کە، ڕەهنموونی ماڵی لوقمانم مەکە

دەردی من دەردێ گرانە، ئەی تەبیبی میهرەبان
زەحمەتی ناحەق مەکێشە، تازە دەرمانم مەکە

ڕەهزەنی زوڵفت بفەرموو لێم گەڕێ بێم و بڕۆم
بێنەوام و ئارەزووی ئازار و لێدانم مەکە

تاقەتی باری پەرێشانی فیراقت موشکیلە
دوور لە ڕووی تۆ هەر وەکوو زوڵفت پەرێشانم مەکە

بۆ دەکەی مەنعم لە باغی وەسڵی خۆت تۆ بی و خودا
شێت و سەرگەردان و وێڵی دەشت و مەیدانم مەکە

دامەخە دوگمەی یەخەی سینەت بە سەرپەنجەی حەیا
بێوەفا مەحروومی سەیری باغی سێوانم مەکە

خاڵی شینت دەرخە، تا بازاڕی شینم بێتەوە
بۆ ڕەواجی حوسنی خۆت بێ شین و گریانم مەکە

زوڵمەتی زوڵفت دەسا لادە لەسەر کوڵمت دەمێ
بێنەسیبی شەوق و شوعلەی ماهی تابانم مەکە

من بەشەرعەن موستەحەقم بۆ زەکاتی حوسنی تۆ
تۆ کە ساحیبدەوڵەتی، بێبەش لە ئیحسانم مەکە

پێی وتم «ناری» چ بەحسی شەرع و ڕاو و ڕێوییە
گەر بە حاتەم بم وڕاوەی نیعمەت و نانم مەکە

@Kurdish_Poetry

شیعر و هۆنراوە

22 Sep, 11:30


🌱

#_سەیید_کامیل_ئیمامی (1903 - 1989)

تکتکەی بارانی پاییز وەک تکەی چاوی منە
کاتی هەڵقرچاوی باغ وەک جەرگی برژاوی منە

هەر خڕ و شیوێ تەماشا کەی، خڕی پڕ بوو لە ئاو
هەڵدەچۆڕێ لێڵ و لیخن، چەشنی زووخاوی منە

هەورە، بایە، بەفرە، بارانە، تەمە، سەر کێوەکان
هەر دەمەی جۆرێکە، هەر وەک حاڵی شێواوی منە

ئەمن و بەفری سەر چیاکان پێکەوە دەتوێینەوە
کاکە ئەم زستانە بەفریش عومری فەوتاوی منە

ئەی خودا بۆ چیمە تازە ژینی هێندە تاڵ و توون
دوو برا بووین، بازی دا ئەو، نۆرەهەنگاوی منە

💠@Kurdish_Poetry

شیعر و هۆنراوە

20 Sep, 10:59


⭐️☀️

✔️ #_پاییز

🟢 پاییزی 2724 ـی کوردی – 1403 ـی هەتاوی
دەستپێکردن: یەکشەممە 16:13 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ماوە: 89 ڕۆژ و 20 سەعات و 37 خولەک

🟢 Autumn 2024
Start (September equinox): 22 sep - 16:13 RKUT
Duration: 89 days, 20 hrs, 37 mins

🔴 لە ڕۆژژمێری کوردی و هەتاویدا شەممە 21 ـی 09 ـی 2024 ڕێکەوتە لەگەڵ 31 ـی خەرمانانی 2724 ـی کوردی دوایین ڕۆژی هاوینە و یەکشەممە یەکەم ڕۆژی وەرزی پاییزە (سەرەتای مانگی ڕەزبەر).

🔴 بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ڕۆژی یەکشەممە کات 16:13 خولەک لە نیوگۆی باکووریی زەوی دیاردەی «ڕۆژگەڕانەوەی پاییز -  September equinox» ڕوو دەدات. لەم کاتەشدا لە نیوگۆی باشووریی زەوی بەهار دەست پێ دەکات.

لەم کاتەدا ماوەی نێوان شەو و ڕۆژ یەکسان دەبێت. ماوەی نێوان زەوی و خۆر دەگاتە نزیکەی 152 میلیۆن کیلۆمەتر، کە نێوەندی دوورییە. هەر کەسێک بیەوێت زۆر بەوردی ئاراستەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای بۆ دەرکەوێت ئەوا لە یەکەم ڕۆژی پاییزدا خۆر لە خاڵی ڕۆژهەڵات هەڵدێت کە 90 پلەیە و هیچ هەڵەی تێدا نییە. بە هەمان شێوە شوێنی ئاوابوونی خۆر ڕێک خاڵی ڕۆژاوات پێ نیشان دەدات، واتە 270 پلە، بۆیە لەو ڕۆژەدا زۆر بە وردی و بە سانایی هەر چوار خاڵ و ئاراستەی جوغرافی لەسەر زەویدا دەستنیشان دەکرێت.

💡 لەم ڕۆژەدا شەوێکی شەش مانگی لە جەمسەری باکووری زەویدا دەست پێ دەکات و خۆر هەڵنایەت تا سەرەتای بەهار. لە هەمان کاتدا ڕۆژێکی شەش مانگی لە جەمسەری باشووری زەوی دەست پێ دەکات و تا بەهار خۆر ئاوا نابێت.

☀️ | مانگـــــــــــــــــ

شیعر و هۆنراوە

15 Jun, 17:30


🌱

#_زێوەر (1875 - 1948)

دنیا کە لەبەر قافڵەی ئاهم تەمە ئەمڕۆ
شۆراوی سوروشکم بەمەسەل زەمزەمە ئەمڕۆ

لێوت کە عەقیقە بووەتە ڕوکنی یەمانی
ماچی کە جەوازی نییە جێی پەنجەمە ئەمڕۆ

کۆ بوونەوە حەججاجی خەیاڵم لە مینای دڵ
شەیتانە ڕەقیب ڕەجمی لەلام ئەلزەمە ئەمڕۆ

خاڵت حەجەرولئەسوەدە، بەر ناکەوێ ماچی
دەستم کە بگاتێ سەبەبی ڕوتبەمە ئەمڕۆ

جان و دڵی من بۆتە سەفا و مەروە لەبۆ تۆ
ڕا کەی لە دڵا جانە کە جێی مەقدەمە ئەمڕۆ

شەو تا بە سەحەر موزدەلیفەی حوجرەیە جێگام
ئەمما عەرەفەی کۆیی ئەتۆ جێگەمە ئەمڕۆ

مەحفووزە لە بۆسە و لە دەسی عاشقی غەمبار
دوو ڕووکنیی شامیی و ئەڵێی پەرچەمە ئەمڕۆ

لبيك و سعديك ئەڵێم لەحزە بە لەحزە
یەعنی لە حوزوورت قەدەمم مەحکەمە ئەمڕۆ

«زێوەر» وەکوو حاجی لە تەوافایە هەمیشە
ئەم تەوفی ویداعی نییە لەو بێغەمە ئەمڕۆ

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry