KurdGoal

@kurdgoal_official


جۆینی چەناڵی فەرمی کورد گۆڵ بکەن لە تێلگرام

KurdGoal

22 Oct, 17:33


ئێستا پاسەکەی یانەی ریال مەدرید گەیشتە بەردەم یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

KurdGoal

22 Oct, 14:53


تۆماس مۆلەر لە ڕێگەی ئینستاگرام :

“ ئەمە بۆ هەموو ئەوانەی چاوەڕێی ئەو وێنەیە بوون، لە ڕێگاداین بۆ بارسێلۆنا “.

KurdGoal

22 Oct, 14:48


هەستت چۆن بوو کاتێک هاوینی ڕابردوو دەنگۆی گواستنەوەی نێکۆ ویلیامز بۆ بارسێلۆنا بڵاوبووەوە؟

ڕافینها : “ تەنزێکم لە ئینستاگرام بینی لەسەر ئەم بابەتە ( درێسێکی نیکۆی بارسێلۆنا بە ژمارە 11ــەوە) وە تەنزێکی هیچ باش نەبوو، ڕاستگۆیانە، پێم وایە ئەمە بێ ڕێزی بوو، بەڵام هەموو کەسێک حەز دەکات ئەوەی دەیەوێت بیکات، بەڵام من دەمەوێت باشترین ئاستی خۆم لەگەڵ ئەم یانەیە پێشکەش بکەم “.

KurdGoal

22 Oct, 14:39


سەرەتا ڕەخنەی زۆرت لێگیرا بەڵام ئێستا هاندەران وەسفت دەکەن، ئایا ئامادەی وەک بەڕازیلیەکان تر نموونە ڕۆناڵدۆ و ڕۆماریۆ و ڕیڤاڵدۆ و ڕۆناڵدینهۆ مێژوو لەگەڵ بارسێلۆنا بنوسیتەوە؟

ڕافینیا : “ من حەزم لە بەراوردکردن نییە لەگەڵ یاریزانەکان، من لێرەم بۆ ئەوەی مێژووی خۆم دروست بکەم، هەموو ئەم یاریزانانەی باست کرد ئیلهامبەخشن بۆ من تەنانەت نێیماریش کە ناوەکەیت لەبیر کرد “.

KurdGoal

22 Oct, 14:38


ڕافینیا : “ شانازییە بۆ من کە شارەی کاپتنی یانەی بارسێلۆنا لەبەر بکەم، ئەمەش بۆ هەموو یاریزانەکان دەبێت، گەورەکان هەروەها گەنجەکانیش یارمەتیان دەدرێت، من دەمەوێت تا بتوانم یارمەتی هەمووان بدەم، من هەمیشە ئامادەم بۆ بوون بە یەکێک لە سەرکردەکانی یانەکە بۆ من شانازییە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو یاریزانە گەورانەی کە پێشەنگ بوون لەم یانەیەدا ،هیوادارم شوێن پێی ئەوان بگرم “.

KurdGoal

22 Oct, 14:31


پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکی ئەڵمانی : “ تا چ ڕادەیەک لەگەڵ شاری بارسێلۆنا و کەشوهەوای ئیسپانیادا خۆت گونجاندووە؟

فلیک : “ ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی باسی تۆپی پێ بکەین نەک شتە شەخسیەکان، دڵخۆشم بە پاڵپشتی هاندەران یانەکە، بۆیە ئەرکی منە باشترین شتەکان بۆ ئەم یانەیە بکەم، وە زۆر کاردەکەین بۆ ئەوەی کەشێکی نایاب دروست بکەین کە یاریزانەکان بتوانن ئارام بگرن و باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن و تا ئێستا شتەکان بە باشی دەڕۆن “.

KurdGoal

22 Oct, 14:29


فلیک : “ پێشتر وتم کە خۆشە و پێشنیاری خەڵک وەربگرم کە بۆمی ددکەن، هەروەها بە تایبەتی بۆ تیمەکەم ئێستا سەرنجم لەسەر ڕابردوو نییە، هیوادارم باشترین ئەنجام بۆ داهاتوو بەدەست بهێنین ،ئەمە شتێکە کە ئێمە دەتوانین بیکەین، دەتوانین لەگەڵ یاریزانەکان پێکەوە کاری باش بکەین، بە تایبەتی لاماسیا کاریگەری زۆری لەسەر ئەم یانەیە هەیە! لێرە هەمووان ئاگاداری یەکترن، بینیمان کە گاڤی هاتە ناو یاریگا، چۆن پێدری شارەی کاپتنی پێشکەشی کرد بەبێ ئەوەی پێشتر باسی بکەین، هەروەها چۆن هاندەران ئاهەنگیان بۆ گێڕا ،دەبێت هەوڵبدەین بۆ ئەوەی ئەم هاندەرانە سەرکەوتن بەدەستبهێنن، هەمیشە ئاهەنگ بگێرن “.

KurdGoal

22 Oct, 14:13


فشارە بەرزەکەی تۆ بەرامبەر بایرن و ریال مەدرید، ئایا مەترسی دەبێت بۆیان؟

فلیک : “ دەتەوێت باسی بیرۆکەکانم بکەم بۆ یارییەکەی سبەی، هەموو ڕاهێنەرێک بیرۆکەی خۆی هەیە کە دەیەوێت لە یارییەکەدا جێبەجێی بکات ،لەوانەیە هەموو شتێک بە تەواوی نەکەین، بەڵام هەمیشە هەوڵدەدەین بۆ باشتربوون، ئێمە هەمیشە دەمانەوێت فشار بخەینە سەر رکابەرەکانمان، بەڵام ئەوەش تێدەگەین کە دەبێت بە باشترین شێوە بەرگری لە خۆمان بکەین، مەترسییەکان کەم بکەینەوە “.

“ لە هەموو یارییەکدا قسە و تاکتیکییەکان جیاوازن بێگومان، بەداخەوە کاتێکی زۆرمان لە نێوان یاری نێوان سێڤییا و بایرن نەبوو، بەڵام مەشق و ڕاهێنان دەکەین و باس لەوە دەکەین کە چیمان دەوێت لە یارییەکەدا و چاوەڕوانی چی لە بایرن دەکەین، هەروەها باس لە وردەکارییەکانی پەیوەست بە دیارترین یاریزانەکانی بەردەمان دەکەین “.

KurdGoal

22 Oct, 14:09


ئایا تیپەکەت ئامادەیە لاپەڕەیەکی تازە بکاتەوە لە بەرامبەر بایرن میونشن؟

فلیک : “ ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویدا ڕوویداوە، تازە ناتوانین بیگۆڕین ئێستا دەبێت باشترین هەوڵی خۆمان بدەین، هەوڵبدەین بەرامبەر بایرن میونشن سەرکەوتن بەدەستبهێنین “.

KurdGoal

22 Oct, 14:06


ئاستی ڕاستەقینەی بارسلۆنا لە یارییەکانی نێوان بایرن و ریال مەدرید دەیبینینن، ئایا لەگەڵ ئەم قسەیەدابیت تۆ؟

فلیک : “ هەر یارییەک ئەگەر هەیە زۆر شت تێیدا ڕووبدات بینیمان لە یاری مۆناکۆ چی ڕوویدا، ئێمە ئامادەین، سەرنجمان لەسەر یارییەکەی بایرنە جارێ، لە سەرەتای وەرزەوە هەموو یارییەک یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی زیاتر پێشبکەوین، بێگومان تیپەکەم دەیەوێت خۆی لە بەرامبەر ڕکابەرە گەورەکاندا تاقیبکاتەوە، یارییەکەمان لە بەرامبەر بایرن یارییەکی نایاب دەبێت “.

KurdGoal

22 Oct, 14:03


پێشبینیت بۆ یارییەکەتان لە بەرانبەر بایرن ؟

فلیک : “ ئەم وەرزە بایرن لەگەڵ کۆمپانی زۆر نایابن، ئازان لە فشاری بەرز یارییەکی سەخت دەبێت، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بردنەوە و ئامادەین بۆ یارییەکەی سبەی “.

KurdGoal

22 Oct, 09:00


ئێنریکی : “ ڤینیسیۆس شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆر نییە “.

KurdGoal

22 Oct, 08:56


جۆزێپ پێدریرۆل (CHTV): " منداڵەکانی بارسێلۆنا داوا لە ئێمباپێ دەکەن وێنەیان لەگەڵ بگرێت "

KurdGoal

22 Oct, 08:41


بەپەلە🚨 - ئیدۆ ئەگویرێ | چوامینی پێکان هەیە و ئەمڕۆ یاری ناکات

لۆکا مۆدریچ بە شێوەی سەرەکی یاره دەکات

KurdGoal

22 Oct, 08:33


تۆنی کرۆس: " گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم جاران 5 خولەکی دەویست، زیاتر نا “.

“ ریال مەدریدم زۆر خۆشدەوێت “.

KurdGoal

22 Oct, 08:30


تۆنی کرۆس: " من باوەڕم بە ڤالڤێردی هەیە و کاتی ئەوە هاتووە ئەو شتانە بکات کە من لە یاریگادا کردوومە “.

KurdGoal

22 Oct, 08:28


کارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ هاندەرێکی گەنجی خاوەن پێداویستی تایبەت :

یاریزانی دڵخوازت کێیە؟ ئەو دەڵێت مباپێ.

کیلیان مباپێ دێت بۆلای و رەسمی لەگەڵ دەگرێت👏🏻

KurdGoal

21 Oct, 20:55


🚨بەپەلە - سپۆرتی کەتەلۆنی | لە هەبوونی کاسادۆدا ، هانزی فلیک خاوەنی جۆشوا کیمیچی تایبەت بە خۆیەتی ، لەم وەرزە بەشداری 10 یاریی کردوە لە 8 یارییاندا لە پێکهاتەی سەرەکی بووە ، هەروەها توانیویەتی 2 گۆڵ بۆ هاوڕێکانی درووست بکات .

KurdGoal

21 Oct, 20:49


ئامارەکانی لیڤاندۆڤسکی لەژێر ڕاهێنەرایەتیکردنی هانسی فلیک.

KurdGoal

21 Oct, 20:42


🚨بەپەلە - داڤید ئۆرنستین | گواردیۆلا نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەست بۆ ماوەی یەک وەرز لەگەڵ مانچێستەر سیتی.