ژیان و مردنی سەرکردەی شەهید هەمووی نموونەی باڵابوون بۆ تەواوی ئوممەتەکەی، بەڕاستی ژیان بۆ خوا قورسترە لە مردن لەپێناوی خوادا، بەڵام سەرکردەی گەورەمان هەردووکیانی بەدەستهێنا. وەکوو خاوەنی هەموو دنیا و پاشای تەواوی جیهان لەسەر کورسیی سەرکردایەتیی جیهاد ژیایت و لەسەر کورسییەکەشت وەکوو پاشایەک و بە دنیایەک هەیبەت و عیززەتەوە لە پێشوازیی شەهیدبووندا شەهیدیان کردیت.
ژیان و مردنی سەرکردەی گەورە و مامۆستای نەوەی نوێی موجاهیدان دەبێتە ئاواتی هەموو ئەوانەی خوایان خۆشدەوێت و دەیانەوێت بۆی بژین و بۆی بمرن، نامەی ئەعمالی یەحیامان ئاواتی دڵی هەموو کەسێکە کە خەمی ئەو ڕۆژەیەتی وا بە تەنیا دەچێتەوە بارەگای پەروەردگار، ئەو پەروەردگارە میهرەبانەی بە چاوی پڕ لە ڕەحمەتەوە دەنواڕێتە عەبدە گیانفیداکانی و پاداشتیان لای خۆی دەداتەوە.
هەموو شتێک هەر بە خۆتەوە جوان بوو، کورسییەکەت، چاوە تیژەکانت، دەمانچەکەت، جیهاد، سەرکردایەتی...
إنا علی فراقك لمحزونون یا سیدنا...
انا للە وانا الیە راجعون.