Kirkuk TV

@kirkuktv1


ته‌له‌گرامى فه‌رمى ده‌زگاى ميديايى كه‌ركوك

Kirkuk TV

22 Oct, 18:24


رێبوار تەها بەشداریی لە کۆبوونەوەی سندوقی ئاوەدانکردنەوە دەکات

https://kirkuktv.net/KU/Details/24945

Kirkuk TV

22 Oct, 17:45


ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌ھیدبوونی سێ كارمه‌نده‌كه‌ی له‌ (قه‌ره‌داغ و ناوشوان)ی راگه‌یاندو جه‌ختده‌كاته‌وه‌: "سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش، كه‌ ده‌ستیان ھه‌بوو له‌ شه‌ھیدكردنی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئاسایش له‌ ئۆپراسیۆنێكدا له‌ دوكان كوژران".

https://kirkuktv.net/KU/Details/24938

Kirkuk TV

22 Oct, 17:03


بەپەلە .. راگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بافڵ جەلال ‏تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
https://kirkuktv.net/KU/Details/24943

Kirkuk TV

22 Oct, 16:33


ناوەندە نێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەكانی دەرەوەو ناوخۆ لەهەرێم و عیراق، سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەگرنگ دەزانن

لەچەند پەیامێكدا تەئكید لە "پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم دەكەنەوە، كە رەنگدانەوەی خواستی كۆمەڵانی خەڵك" بێت
https://kirkuktv.net/KU/Details/24940

Kirkuk TV

22 Oct, 15:44


بەوێنە .. ئۆپەراسیۆنەكەی دووكان كە تێیدا مەفرەزەیەكی داعــش كوژران

مەفرەزەکەی تیرۆریستانی داعـش کە دەستیان هەبوو لە شەهیدکردنی هەردوو كارمەندەكەی ئاسایش لە قەرەداغ و هەروەها ئاسایشەكەی ناوشوان

Kirkuk TV

22 Oct, 14:57


تۆڵەى شەهیدانى رووداوەکەى قەرەداغ و شەهید محەمەد ژاڵەیی کرایەوە

چەكدارانی مەفرەزەکەی تیرۆریستانی داعـش کە دەستیان هەبوو لە شەهیدکردنی هەردوو كارمەندەكەی ئاسایش لە قەرەداغ و هەروەها ئاسایشەكەی ناوشوان، کەوتنە بۆسەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و سەرجەمیان کوژران.

نوێدەكرێتەوە...

Kirkuk TV

22 Oct, 14:30


پەیامی رفعەت عەبدوڵا بۆ خەڵکی بەوەفاو میهرەبانی شاری سلێمانی

https://kirkuktv.net/KU/Details/24937

Kirkuk TV

22 Oct, 13:54


https://kirkuktv.net/KU/Details/24935
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق سێ لیژنه‌ی پێكهێناوه‌ بۆ پۆلێنكردنی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراون كه‌ كۆی گشتی 189 سكاڵایه‌ و پۆلێن ده‌كرێت بۆ سێ جۆر.

Kirkuk TV

22 Oct, 12:45


له‌ كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری گرنگ ‌ دۆزراوەتەوە، مێژووه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی چوار هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
ده‌سته‌ی گشتی بۆ شوێنه‌وار و ناوچه‌ كه‌له‌پورییه‌كان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ هه‌ڵكۆڵینه‌كاندا له‌ كه‌ركوك شوێنێك ده‌ركه‌وتوه‌، مێژووه‌كه‌ی بۆ زیاتر له‌ چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

https://kirkuktv.net/KU/Default

Kirkuk TV

22 Oct, 12:20


وەزارەتی دارایی عیراق ڕازیبووە لیژنەیەک پێکبھێنرێت بۆ خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن، کە ھەندێکیان ١٥٠ ھەندێکی تریان ٢٥٠ ھەزار دیناریان پێ ئەدرێت.

https://kirkuktv.net/KU/Details/24927

Kirkuk TV

22 Oct, 11:36


چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوا لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەكات، رۆژی شەممەی داهاتوو سەرۆكایەتی ئەنجومەن یەكلابكەنەوە.

https://kirkuktv.net/KU/Details/24929

Kirkuk TV

22 Oct, 11:22


والی عیراق و چەند سەرکردەیەکی باڵای داعش لە حەمرین کوژران

محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عیراق کوژرانی والی عیراق و چەند سەرکردەیەکی باڵای داعشی راگەیاند

محەمەد شیاع سودانی: والی عیراق و 8 سەرکردەی باڵای داعش لە زنجیرە چیای حەمرین کوژران

Kirkuk TV

22 Oct, 11:02


مقتل ما يسمى (والي العراق) في تنظيم داعـ.ـــش الإرهابي

رئيس الوزراء محمد شياع السوداني : مقتل ما يسمى (والي العراق) في تنظيم داعــ.ـش الإرهابي و(8) من كبار قيادات التنظيم في جبال حمرين

Kirkuk TV

22 Oct, 10:55


بارستە هەوایەکی سارد لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە هاتووە روو لە عێراق دەکات و پلەی گەرمی لە نێوان سێ بۆ حەوت پلەی دیکە دادەبەزێت.
دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما و دابەزینی پلەی گەرمییەی روو لە عێراق دەکات، ئەگەری بارانبارین لەناوچەکانی هەرێم و ناوچەکانی دیکەی عێراقیش دەبێت.

https://kirkuktv.net/KU/Details/24930